کەسەکان بەپێی پیشە

بەرگی حەوتەم

کەسەکان بەپێی پیشە

ئامادەکردنی: لیژنه‌ی هاوبه‌شی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ و ڕێكخراوی خاڵ

ئاوڕدانەوە لە ژیان و بەرهەمی پیشەوەران، هونەرمەندان، نووسەران و کەسانی دیکە کە خزمەتیان بە کۆمەڵگا کردووە.

ناوەڕۆک

73 بابەت

شوان محەممەد سابیر

ڕۆژنامەوان و شوێنەوارناسە. سڵی ١٩٩٠ لە ئۆردوگای باریکە لە شارەزوور لەدایکبووە. بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە زانکۆی سەڵاحەدین و ماستەری لە زانکۆی تاران و دکتۆرای لە زانکۆی سلێمانی بەدەستهێناوە. لە گۆڤاری بڕیار، کەناڵی ئاسمانی پەیام کاریکردووە و لە کەناڵی ئاڤامیدیا پێشکەشکاری بەرنامەی شوێنەوارناسی بووە و تا ئێستا بەردەوامە. خاوەنی کتێبی چاپکراوی (شاروشوراو قەڵاکانی شارەزوور)ە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە‌ و خاوەنی دوو منداڵە.

زیاتر بزانە
ڕۆژنامەوان

شێخ جەمالی موزیع

ڕاگەیاندکار، شانۆکار و گۆرانیبێژە. ناوی (جەمال محێدین کەریم)ـە. ساڵی ١٩٦٤ لە شاری هەڵەبجە لەدایکبووە. بە نهێنی پەیوەندی بە شۆڕشەوە کردووە و لە ١٩٨١ و دواتر بووە بە پێشمەرگە. ئەندامی هەردوو تیپی نواندنی هەڵەبجە و پێشڕەو بووە و لە چەند بەرهەمێکی شانۆییدا بەشداریکردووە، لەوانە: دزی دەستپاک، هاوارێکی تاساو. لەگەڵ تیپی مۆسیقای شنروێدا، بەشداری فیستیڤاڵ و ئاهەنگەکانی کردووە و وەک گۆرانیبێژ بەرهەمی تۆمارکراوی هەیە. لە شاخیش بەشداری چەند کارێکی هونەری کردووە. لە ساڵی ١٩٨٧و ١٩٨٨ چووەتە ئێزگەی شۆڕشی نوێ و بێژەری دیاری ڕادوێی دەنگی گەلی کوردستان بووە. دوای ڕاپەڕینیش لەگەڵ دروستبوونی تەلەفزیۆنی گەلی کوردستان بووە، بە بێژەر و لێپرسراوی بێژەران، دواتریش لە تەلەفزیۆنی کوردسات بەردەوامبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە‌ و خاوەنی دوو منداڵە.

زیاتر بزانە
ڕۆژنامەوان

عادل کۆچەری

ڕۆژنامەوان و شانۆکارە. ناوی (عادل حەبیب ڕەزا)یە و بە (عادل کۆچەری) ناسراوە. ساڵی ١٩٧٣ لە گوندی (ئەحمەدئاوا) لەدایکبووە. قۆناغی ناوەندیی لە سلێمانی خوێندووە. لە بواری شانۆ، کاری ڕێکخراوەیی و ڕۆژنامەوانیدا کاریکردووە. بۆ ماوەی هەشت ساڵ لە خولی سێیەمیدا خاوەنی ئیمتیازی ڕۆژنامەی خورماڵ بووە. وەک ئەکتەر و دەرهێنەر، بەشداری لەچەندین شانۆدا کردووە. لەوانە (خەمی من و ژانی گەل، ژیان، تاوانبار، زەوی و نامۆبوون، زمانلووس). وەک ئەندام لە لیژنەی چەندین فیستیڤاڵدا بەشداربووە، وەک یادەکانی هەڵەبجە، شانۆی منداڵان، ئێکسسواراتی دیوان و ماڵی شاعیران و کەسایەتییەکانی، لە یەکەم فیستیڤاڵی کلتوری هەوراماندا جێبەجێکردووە. چەند خەڵاتیکی وەرگرتووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە‌ و خاوەنی پێنج منداڵە.

زیاتر بزانە
ڕۆژنامەوان

عەباس محەممەد عەلی عەبدوڵا

ساڵی ١٩٧٧ لە گوندی (ئەحمەدئاوا) لەدایکبووە. بە (ئاکار محەممەد) ناسراوە. قۆناغەکانی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی لە هەڵەبجە و سلێمانی خوێندووە. دبلۆم و بەکالۆریۆسی لە ڕاگەیاندندا بەدەستهێناوە. لە چالاکیی هونەری و ڕۆژنامەوانیدا کاریکردووە. وەک بڵاوکراوەی دەنگی باوەڕ، شانۆگەرییەکانی نێو خورماڵ. بێژەری ڕادوێی هەورامان، شارەزوور بووە لە خورماڵ‌. بێژەر و بەڕێوەبەری تەنسیق بووە لە تەلەفزیۆنی کۆمەڵ، بەڕێوەبەری تەلەفزیۆنی کۆمەڵ بووە لە هەڵەبجە. ئەندامی ستافی بەڕێوەبردن و بێژەری کەناڵی ئاسمانیی پەیام بووە. ساڵی ٢٠٢٢ بووەتە بەڕێوەبەری پەیام. دەیان خەڵاتی لە دامەزراوە میدیاییەکاندا وەرگرتووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە‌ و خاوەنی دوو منداڵە.

زیاتر بزانە
ڕۆژنامەوان

عەزیز سەرگەتی

ڕاگەیاندکار و چالاکوانی کۆمەڵگای مەدەنییە. ناوی (عەزیز ڕەسوڵ عەزیز حەمەعەلی)یە و بە (عەزیز سەرگەتی) ناسراوە. ساڵی ١٩٨٦ لە نا حیەی سیروان لەدایکبووە. لەسەرەتادا لە بواری کۆمەڵگەی مەدەنیدا کاریکردووە و پاشان وەک ڕاگەیاندکار دەرکەوتووە. لە ماڵپەڕی دواڕۆژ و ڕۆژنامەی ئاوێنەدا کاریکردووە. لە ئێستاشدا لە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی، سۆشیال میدیای دەزگای ڕۆژنامەوانیی وشە، ڕۆژنامەی ئەڤرۆ، ڕادوێی دەنگی کوردستان کاردەکات.

زیاتر بزانە
ڕۆژنامەوان

عەلی حەمە سەعید حەمەعەلی

لەساڵی ١٩٨٢ لە گوندی (یاڵانپێ)ی ناوچەی هەورامان لەدایکبووە، بڕوانامەی دبلۆمی لە زمانی عەرەبیدا هەیە. خێزاندارە و خاوەنی چوارمنداڵە و دانیشتووی قەزای خورماڵە. ماوەی ١٥ ساڵە ئەزمونی لە کاری ڕاگەیاندن و پەیامنێری ڕادوێ و تەلەفزیۆن و وێبسایتدا هەیە و ئەندامی سەندیکای ڕۆژنامەنوسانی کوردستانە و تا ئێستاش بەردەوامە لەکاری ڕاگەیاندن. لەماوەی ١٥ساڵی ئەزموونی کاری ڕاگەیاندیدا، چەندین ڕاپۆرت و هەواڵ و فیچەری لە بواری سیاسی، کۆمەڵایەتی، ئابوری، کلتوری و ژینگەییدا ئامادەکردووە و لە تەلەفزیۆن و سەتەلایتەکاندا بڵاوبوونەتەوە.

زیاتر بزانە
ڕۆژنامەوان

عەلی حاجی زەڵمی

ڕاگەیاندکار و وەرگێڕە. ناوی (عەلی عەبدولکەریم حەمەکەریم نەسروڵڵا)یە و بە (عەلی حاجی زەڵمی) ناسراوە. ساڵی ١٩٧٥ لە (زەڵم) لەدایکبووە. دەرچووی بەشی زمانی عەرەبیی کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکانە. لە بواری هونەری و ڕۆژنامەگەری و فەرهەنگیدا کاریکردووە. سەرپەرشتی چەندین فیستیڤاڵی ئەدەبی و ڕوناکبیری لە خورماڵ و هەوراماندا کردووە. ئەندامی ناوەندی ڕوناکبیریی خورماڵ و بەڕێوەبەری نوسینی ڕۆژنامەی خورماڵ بووە. ساڵانی ٢٠١٤ و ٢٠١٥ بەرپرسی مەکتەبی ڕاگەیاندنی بزوتنەوەی ئیسلامی بووە. ئەندامی ستافی کارای دەزگای ئەڤرەس بووە بۆ بڵاوکردنەوە و وەرگێڕان، کە گۆڤارەکانی ئێرانناسی و ئەمریکاناسی و ئیسرائیلناسی و گۆڤاری جیهانی عەرەبیان، دەرکردووە. ئەندامی کارای سەندیکای ڕۆژنامەوانانی کوردستانە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە‌ و خاوەنی چوار منداڵە.

زیاتر بزانە
ڕۆژنامەوان

عومەر عەزیز عەبدوڵا

ساڵی ١٩٨٨ لەدایکبووە. بڕوانامەی دبلۆمی لـە بەشی ڕاگەیاندنی پەیمانگای تەکنیکیی کارگیڕیی هەولێر و بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە بەشی تەکنیکی میدیا لە کۆلێژی تەکنیکیی کارگێڕیی لە هەولێر بە دەستهێناوە. لە ساڵی ٢٠١١ەوە دەستی بە کاری ڕاگەیاندن کردووە و لە هەڵەبجە پەیامنێری گۆڤاری (پێشکەوتن) و هەفتەنامەی (باس) و ئاژانسی (باسنیوز) بووە. لەگەڵ گۆڤاری (کوردستان کرۆنیکڵ) کاریکردووە. وەک ڕاهێنەری بواری ڕۆژنامەوانیی مۆبایل (مۆبایل جۆرناڵیزم) دەرکەوتووە و ئەم وانەیەی لە چەندین خولدا پێشکەش بە شداربووان کردووە. لە مانگی ٥ی ٢٠٢٤وە بووە بە بەڕێوەبەری دەنگی کوردستان/ڕادوێی هەڵەبجە و تا ئێستا بەردەوامە.

زیاتر بزانە
ڕۆژنامەوان

عومەر محەممەد سەعید خورماڵی

ڕۆژنامەوان و شاعیرە. ناوی (عومەر محەممەد سەعید عەبدوڵا)‌یە. ساڵی ١٩٧٢ لە شارۆچکەی (خورماڵ) لەدایکبووە. قۆناغی سەرەتایی لە خورماڵ و ناوەندی و ئامادەیی لە سلێمانی تەواوکردووه. ساڵی ١٩٩٦ تا ٢٠٠٠ پەیامنێری ڕۆژنامەی (داهێنان) و ١٩٩٥ تا ٢٠٠٥ پەیامنێری ڕۆژنامەی (یەکگرتوو) بووە. لە قەزای (شارەزوور و ناحیەی زەڕایەن) سەرپەرشتی کردنەوەی دەیان خولی ڕۆژنامەوانی بۆ پێگەیاندنی لاوان کردووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە‌ و خاوەنی پێنج منداڵە.

زیاتر بزانە
ڕۆژنامەوان

عیرفان ئەحمەد محەممەد قادر

ساڵی ١٩٧٦ لە شاری هەڵەبجە لەدایکبووە. پەیمانگای مامۆستایانی مەڵەبەندی سلێمانی تەواوکردووە. لە بواری ڕۆژنامەوانی و کاری میدیاییدا کاریکردووە. بۆ ماوەی حەوت ساڵ کاری ڕادوێیی و حەوت ساڵ ڕۆژنامە و سایت و ١٢ ساڵ لە تەلەفزیۆن و سێ ساڵ خزمەتی خۆبەخشی ڕێکخراوی vocoی ئەمریکی و چوار ساڵ ڕادوێی سپێدەی کردووە. پێنج ساڵ ئامادەکار و پێشکەشکاری بەرنامەبووە لە دەنگی نوێ. چوار کتێبی چاپکراوی هەیە. لە چالاکییە شانۆیی و شێوەکارییەکانی دەزگای هونەری پەیامدا بەشداربووە. لە ئێستادا پەیامنێری کەناڵی سپێدەیە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە‌ و خاوەنی دوو منداڵە.

زیاتر بزانە
ڕۆژنامەوان

عیسا سان ئەحمەد

ناوی (عیسا سان ئەحمەد ئەحمەد بارام)ـە. ساڵی ١٩٨٠ لە شارۆچکەى (سیروان) لەدایکبووە. ساڵی ٢٠١٠ لە سنورى ناحیەى سیروان و دەوروبەرى هەم وەک پەیامنێر و کامێرامانیش کاریکردووە. لە ساڵى ٢٠١٤ەوە لە نوسینگەى تەلەفزیۆنی KNN لە هەڵەبجە وەک: کارگێڕ، کامێرامان، مۆنتێر و ئیشپێکەرى (فلاى کام) کاریکردووە و تا ئێستا بەردەوامە.

زیاتر بزانە
ڕۆژنامەوان

فاروق فەتاح ئەحمەد ئیسماعیل بەگ

ڕۆژنامەنوس و شاعیرە، بە فاروقی مام فەتاح ناسراوە. ساڵی ١٩٥٦ لە گەرەکی پیرمحەمەد لەدایکبووە. ساڵی ١٩٨١ خانەی پێگەیاندنی مامۆستایان و ٢٠٠٤ بەشی ڕاگەیاندنی لە کۆلێژی زانستەمرۆڤایەتیەکانی زانکۆی سلیمانی و تەواوکردووە و لە زانکۆی سانت کلیمێنتس ماستەری بەدەستهیناوە. لە زۆربەی گۆڤار و ڕۆژنامەکاندا بەرهەمی بڵاوکردووەتەوە، سێ کتێبی شیعری چاپکردووە. لەوانە: (منداڵ بوونەوە بۆ تاوێک گریان ١٩٨٣، مرۆڤایەتی ١٩٩٤، هەڵەبجە سەنگەری خوێن و بەرگری ٢٠٠٤). بەڕێوەبەری نوسینی ڕۆژنامەی ڕێبازی ئازادی بووە. ئەندامی یەکێتیی نوسەرانی کورد، ڕۆژنامەنوسانی کوردستان و جیهانە. خێزاندارە و خاوەنی دوو منداڵە. لە سلێمانی نیشتەجێیە.

زیاتر بزانە
ڕۆژنامەوان

فەرهەنگ دارا حەمەئەمین

ساڵی ١٩٨٣ لە شاری هەڵەبجە لەدایکبووە. تا قۆناغی ئامادەیی خوێندووە.ساڵی ٢٠٠٢ لە ڕادوێی شارەزوور ئامادەکار بووە. وەک پەیامنێری و مۆنتێر و ئامادەکار بۆ ڕادوێی دەنگی کوردستان کاریکردووە. دەستەی نوسەرانی هەفتەنامەی هەڵەبجە و ڕیپۆرتێری بووە. ٢٠٠٢ بۆ ٢٠٠٥ لە دەستەی نوسەرانی مانگنامەی گۆرانیی منداڵان بووە. ٢٠٠٧ بۆ ٢٠١٤ لە دەستەی نوسەرانی گۆڤاری هەڵەبجە بووە. پەیامنێری ڕۆژنامەی هەولێر بووە. ٢٠٠٩ بۆ ٢٠١٣ نوسین و وەرگێڕانی بۆ سایت و ڕۆژنامەکان نوسیوە. لە تەلەفزیۆنی کوردستان (کەناڵی ناوخۆیی) و سەتەلایتی کوردستان وەک پەیامنێر و پێشکەشکار، تا ساڵی ٢٠١٠ کاریکردووە. بەرپرسی ڕاگەیاندنی ژمارەیەک ڕێکخراوی ناحکومی بووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە‌ و خاوەنی دوو منداڵە.

زیاتر بزانە
ڕۆژنامەوان

قادر شادی

نوسەر و ڕۆژنامەوانە. ناوی (عەبدولقادر ئەحمەد فەتاح ئەحمەد پریسی)یە. ساڵی ١٩٧١ لەدایکبووە. قۆناغی سەرەتایی و ناوەندی لە هەڵەبجە خوێندووە و دەرچووی ئامادەییە. سەرنوسەری ڕۆژنامەکانی: هەڵەبجە، کانیعاشقان بووە. دوای ڕاپەڕین و لە هەڵەبجە خاوەنی یەکەم چاپخانە بووە. یەکەم کتێبخانەی دوای ڕاپەڕینی لە ساڵی ١٩٩٢ لەگەڵ ئەحمەد ڕەنجیار بە ناوی (کتێبخانەی شاهۆ)وە داناوەتەوە. خاوەنی بیرۆکەی دامەزراندنی کۆمەڵەی ئەنفالکراوانی هەڵەبجە بووە. چەند بەرهەمێکی به ‌چاپ گەیاندووە، لەوانە (وەک کوردی، ئەحمەد پریسی مەجزوب). ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە‌ و خاوەنی سێ منداڵە. لە بەڕێوەبەرێتیی ڕۆشنبیری و هونەریی هەڵەبجە فەرمانبەر بووە. ساڵی ٢٠١٨ کۆچیدواییکردووە.

زیاتر بزانە
ڕۆژنامەوان

کارزان تاریق مەحموود

ساڵی ١٩٩٠ لە لەدایکبووە. خەڵکى گوندى (هانەیدن)ـی سەر بە شارۆچکەی (بیارە)یە. قۆناغی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی له ‌شارۆچکەی (خورماڵ) تەواوکردووە. بەشی ڕاگەیاندنی لە زانکۆی سلێمانی خوێندووە. لە ئێستادا خوێندکاری ماستەرە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە‌ و خاوەنی سێ منداڵە. لە ساڵی ٢٠١٠ەوە دەستی بەکاری ڕۆژنامەوانی کردووە. لە ڕۆژنامەکانی (خورماڵ، دەستوور، چاودێر، چەتر، ئاوێنە) بەشێوەى فریلانس کاریکردووە. بۆ ماوەى دوو ساڵ لە ڕۆژنامەى (چەتر) بەرپرسى لاپەرەى کۆمەڵایەتى بووە و ماوەی دوو ساڵیش لە ڕادوێی (دەنگی کۆمەڵ) کاریکردووە. بۆ ماوەی سێ ساڵ لە کەناڵى(پەیام) و لە ئێستاشدا لە کەناڵی NRT کاردەکات.

زیاتر بزانە
ڕۆژنامەوان

کەلسوم حسێن عەبدولکەریم

ساڵی ١٩٧٦ لە گوندی (دەرەشیشی سەروو)ی سەر بە ناحیەی (خورماڵ) لەدایکبووە. بڕوانامەی دبلۆمی بەدەستهێناوە و له ‌ئێستادا وەک خوێندکار لە زانکۆی هەڵەبجە درێژە بە خوێندن دەدات. لە ڕۆژنامەکانی: کرانەوە، ڕۆژنامەی ڕێوان، ڕۆژنامەی چەتر و نەورۆز تیڤی و ئاریەن تیڤی کاریکردووە. چەندین خەڵاتی ڕۆژنامەوانی پێبەخشراوە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە‌ و خاوەنی منداڵێکە.

زیاتر بزانە
ڕۆژنامەوان

محەممەد فەرەج حسين

به (محەممەدى حاجى فەرەج ديکۆنى) ناسراوە. ساڵى ١٩٦٦ لە گوندى (دێکۆن)ى سەر بە ناحيەى (خورماڵ) لەدایکبووە. بڕوانامەى بەکالۆريۆسى لە زمانى عەرەبیدا بەدەستهێناوه.‌ ساڵی ١٩٩٨ هەتا ٢٠٠٠ بەڕێوەبەرى ڕادوێى هەورامان/شارەزوور بووە، کە لە ناحيەى خورماڵ پەخشکراوە. ساڵی ٢٠٠٢ هەتا ٢٠٠٤ بەڕێوەبەرى تەلەڤزيۆنى مەرکەزیى کۆمەڵی ئيسلامى بووە. ساڵى ٢٠٠٥ بووە بە سەرنوسەرى گۆڤارى مامۆستايانى پێشەنگ. بابەتى لە ڕۆژنامەکانى: کوردستانى نوێ و کۆمەڵدا بڵاوکردووەتەوە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە‌ و خاوەنی پێنج منداڵە. ساڵى ٢٠١٨ بە نەخۆشى کۆچیدوايیکردووه.

زیاتر بزانە
ڕۆژنامەوان

محمد يوسف بەکر

بە(یوسف هەورامى) ناسراوە. لە ساڵی ١٩٦٠ لە دايکبووە، دەرچووى ئامادەييە، سەرەتای کارکردنی لە گۆڤاری(الوتن الریاز)ی بووە، کە لە ساڵی١٩٨٤ – ١٩٨٨ بابەتی وەرزشی لەو گۆڤارەدا بڵاوکردوەتەوە. لەساڵی ٢٠٠٧وە بەرپرسی نوسینگەی ڕۆژنامەی خەباتە لە پارێزگای هەڵەبجە و وەک پەيامنێرى ئەو ڕۆژنامەيە دەيان راپۆرت و هەواڵى جواروجۆری سنورەکەی بۆ ڕۆژنامەکە ئامادەکردووە، ئەندامى سەنديکاى ڕۆژنامەنوسانى کوردستانە، خێزاندارە و خاوەنى پێنج منداڵە و دانیشتووی پارێزگای هەڵەبجەیە.

زیاتر بزانە
ڕۆژنامەوان

مەعاز فەرحان سادق

ڕۆژنامەوانە، ساڵى ١٩٨٦لە دایکبووە، ساڵى ٢٠١٠ زانکۆى سلێمانى بەشى ڕاگەیاندنى تەواوکردوە. ١٧ ساڵە لەبوارى ڕۆژنامەوانیدا کارەکات و سەدان ڕاپۆرت و هەواڵ و فیچەرى لە کەناڵ و ڕادوێ و ڕۆژنامەکاندا بڵاوکردوەتەوە. لە ڕۆژنامەى ڕووداو پەیامنێر بووە.لە دەستوور، وەک پەیامنێر و سەرپەرشتیارى بەشەکانى ئابورى و کۆمەڵایەتى کاریکردوە. ساڵی ٢٠١١ بۆ ٢٠١٣ وەک هەواڵساز لە کەناڵى ئاسمانیى پەیام، ڕپۆرتەرى ڕۆژنامەى هاوڵاتى کاریکردووە. لە ساڵى ٢٠١٥ بەشداریى لە پێشبڕکێیەکى نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ باشترین ڕاپۆرتى ڕۆژنامەوانى کردووە و بە هاوبەشى لەگەڵ ڕۆژنامەنوس (فازل هەورامى) پلەى یەکەمى پێشبڕکێکەیان بەدەستهێناوە. لە ساڵى ٢٠١٣ـەوە تاوەکو ٢٠١٨ لە کەناڵى KNN لە سلێمانى وەک هەواڵساز و سەرنوسەرى هەواڵ و دواتر لە کەناڵى NRT و وەک سەرنوسەر لە ناوەندى هەواڵ کاریکردووە. لە سەرەتاى ٢٠١٩ـەوە وەک دامەزرێنەر و بەڕێوەبەرى نوسین لە دەزگاى میدیایى"زەمەن" کاریکردوە. هەروەها لە ساڵى ٢٠٢٣وە تاکو ئیستا وەک سەرنوسەرى بەشى هەواڵ لە کەناڵ٨ کاردەکات.

زیاتر بزانە
ڕۆژنامەوان

ناسیح خارگێڵانەیی

ڕۆژنامەوان و شانۆکار و شاعیرە، ناوی (ناسح ئەحمەد مەحموود)ە. ساڵی ١٩٦٦ لە گوندی (خارگێڵان) لەدایکبووە. ئامادەیی سیروانی تەواوکردووە. لەساڵی ١٩٨٢ەوە هۆنراوە دەنوسێت. ساڵی ٢٠٠٧ پەیامنێری ڕادوێی دەنگی کوردستانی عێراق - پەخشی هەڵەبجە بووە. هەمان ساڵ، لەگەڵ چەند ڕۆژنامەنوسێکی خورماڵ و هەورامان، ڕۆژنامەی (هەورامان)، (کە دواتر ناوەکەی گۆراوە بۆ هانا)یان دەرکردووە و ئەندامی دەستەی نوسەرانی بووە. ماوەی سێ ساڵ ئامادەکاری بەرنامەیەکی دیکۆمێنتاری بووە بۆ تەلەفزیۆنی وار تیڤی. بەشداری لە فیستیڤاڵە ئەدەبی و کلتورییەکانی هەوراماندا کردووە. لە دەستەی بەڕێوەبەرانی تیپی شانۆی هەورامانی بیارە بووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە‌ و خاوەنی چوار منداڵە. لە ئێستادا لە خورماڵ نیشتەجێیە و فەرمانبەرە.

زیاتر بزانە
ڕۆژنامەوان
پێشتر 1 2 3 4 دواتر