شوان محەممەد سابیر

دواین نوێکردنەوە: 2026-04-08


لاپەڕەی 51

ڕۆژنامەوان

ڕۆژنامەوان و شوێنەوارناسە. سڵی ١٩٩٠ لە ئۆردوگای باریکە لە شارەزوور لەدایکبووە. بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە زانکۆی سەڵاحەدین و ماستەری لە زانکۆی تاران و دکتۆرای لە زانکۆی سلێمانی بەدەستهێناوە. لە گۆڤاری بڕیار، کەناڵی ئاسمانی پەیام کاریکردووە و لە کەناڵی ئاڤامیدیا پێشکەشکاری بەرنامەی شوێنەوارناسی بووە و تا ئێستا بەردەوامە. خاوەنی کتێبی چاپکراوی (شاروشوراو قەڵاکانی شارەزوور)ە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە‌ و خاوەنی دوو منداڵە.

سەرچاوەکان:

  1. گفتوگۆی ئامادەکار لەگەڵ (شوان محەممەد سابیر) لە ٢٩ی ١٢ی ٢٠٢٤.

ئامادەکردنی: ئاسۆ محەممەد فەرەج

3

هاوبەشی پێبکە

بابەتە هاوپەیوەندیدارەکان

محەممەد فەرەج حسين

به (محەممەدى حاجى فەرەج ديکۆنى) ناسراوە. ساڵى ١٩٦٦ لە گوندى (دێکۆن)ى سەر بە ناحيەى (خورماڵ) لەدایکبووە. بڕوانامەى بەکالۆريۆسى لە زمانى عەرەبیدا بەدەستهێناوه.‌ ساڵی ١٩٩٨ هەتا ٢٠٠٠ بەڕێوەبەرى ڕادوێى هەورامان/شارەزوور بووە، کە لە ناحيەى خورماڵ پەخشکراوە. ساڵی ٢٠٠٢ هەتا ٢٠٠٤ بەڕێوەبەرى تەلەڤزيۆنى مەرکەزیى کۆمەڵی ئيسلامى بووە. ساڵى ٢٠٠٥ بووە بە سەرنوسەرى گۆڤارى مامۆستايانى پێشەنگ. بابەتى لە ڕۆژنامەکانى: کوردستانى نوێ و کۆمەڵدا بڵاوکردووەتەوە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە‌ و خاوەنی پێنج منداڵە. ساڵى ٢٠١٨ بە نەخۆشى کۆچیدوايیکردووه.

زیاتر بزانە
ڕۆژنامەوان

محمد يوسف بەکر

بە(یوسف هەورامى) ناسراوە. لە ساڵی ١٩٦٠ لە دايکبووە، دەرچووى ئامادەييە، سەرەتای کارکردنی لە گۆڤاری(الوتن الریاز)ی بووە، کە لە ساڵی١٩٨٤ – ١٩٨٨ بابەتی وەرزشی لەو گۆڤارەدا بڵاوکردوەتەوە. لەساڵی ٢٠٠٧وە بەرپرسی نوسینگەی ڕۆژنامەی خەباتە لە پارێزگای هەڵەبجە و وەک پەيامنێرى ئەو ڕۆژنامەيە دەيان راپۆرت و هەواڵى جواروجۆری سنورەکەی بۆ ڕۆژنامەکە ئامادەکردووە، ئەندامى سەنديکاى ڕۆژنامەنوسانى کوردستانە، خێزاندارە و خاوەنى پێنج منداڵە و دانیشتووی پارێزگای هەڵەبجەیە.

زیاتر بزانە
ڕۆژنامەوان

مەعاز فەرحان سادق

ڕۆژنامەوانە، ساڵى ١٩٨٦لە دایکبووە، ساڵى ٢٠١٠ زانکۆى سلێمانى بەشى ڕاگەیاندنى تەواوکردوە. ١٧ ساڵە لەبوارى ڕۆژنامەوانیدا کارەکات و سەدان ڕاپۆرت و هەواڵ و فیچەرى لە کەناڵ و ڕادوێ و ڕۆژنامەکاندا بڵاوکردوەتەوە. لە ڕۆژنامەى ڕووداو پەیامنێر بووە.لە دەستوور، وەک پەیامنێر و سەرپەرشتیارى بەشەکانى ئابورى و کۆمەڵایەتى کاریکردوە. ساڵی ٢٠١١ بۆ ٢٠١٣ وەک هەواڵساز لە کەناڵى ئاسمانیى پەیام، ڕپۆرتەرى ڕۆژنامەى هاوڵاتى کاریکردووە. لە ساڵى ٢٠١٥ بەشداریى لە پێشبڕکێیەکى نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ باشترین ڕاپۆرتى ڕۆژنامەوانى کردووە و بە هاوبەشى لەگەڵ ڕۆژنامەنوس (فازل هەورامى) پلەى یەکەمى پێشبڕکێکەیان بەدەستهێناوە. لە ساڵى ٢٠١٣ـەوە تاوەکو ٢٠١٨ لە کەناڵى KNN لە سلێمانى وەک هەواڵساز و سەرنوسەرى هەواڵ و دواتر لە کەناڵى NRT و وەک سەرنوسەر لە ناوەندى هەواڵ کاریکردووە. لە سەرەتاى ٢٠١٩ـەوە وەک دامەزرێنەر و بەڕێوەبەرى نوسین لە دەزگاى میدیایى"زەمەن" کاریکردوە. هەروەها لە ساڵى ٢٠٢٣وە تاکو ئیستا وەک سەرنوسەرى بەشى هەواڵ لە کەناڵ٨ کاردەکات.

زیاتر بزانە
ڕۆژنامەوان

ناسیح خارگێڵانەیی

ڕۆژنامەوان و شانۆکار و شاعیرە، ناوی (ناسح ئەحمەد مەحموود)ە. ساڵی ١٩٦٦ لە گوندی (خارگێڵان) لەدایکبووە. ئامادەیی سیروانی تەواوکردووە. لەساڵی ١٩٨٢ەوە هۆنراوە دەنوسێت. ساڵی ٢٠٠٧ پەیامنێری ڕادوێی دەنگی کوردستانی عێراق - پەخشی هەڵەبجە بووە. هەمان ساڵ، لەگەڵ چەند ڕۆژنامەنوسێکی خورماڵ و هەورامان، ڕۆژنامەی (هەورامان)، (کە دواتر ناوەکەی گۆراوە بۆ هانا)یان دەرکردووە و ئەندامی دەستەی نوسەرانی بووە. ماوەی سێ ساڵ ئامادەکاری بەرنامەیەکی دیکۆمێنتاری بووە بۆ تەلەفزیۆنی وار تیڤی. بەشداری لە فیستیڤاڵە ئەدەبی و کلتورییەکانی هەوراماندا کردووە. لە دەستەی بەڕێوەبەرانی تیپی شانۆی هەورامانی بیارە بووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە‌ و خاوەنی چوار منداڵە. لە ئێستادا لە خورماڵ نیشتەجێیە و فەرمانبەرە.

زیاتر بزانە
ڕۆژنامەوان

ناسیح عەبدولڕەحیم ڕەشید

ناوی (ناسیح عەبدولڕەحیم ڕەشید ئەمین)ـە. ساڵی ١٩٧٨ لەگوندی (هانەسوورە)ی ناوچەی نەورۆڵی لەدایکبووە. دوو بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە بوارەکانی یاسا و بایۆلۆجیدا بەدەستهێناوە. لەوکاتەوەی خوێندکاری زانکۆ بووە نوسین و بەرهەمەکانی بڵاوکردووەتەوە. لە ساڵی ٢٠٠٥ـەوە کاری ڕۆژنامەوانی دەستپێکردووە و له: ڕۆژنامەی خوێندنی لیبراڵ، گۆڤارەکانی ڕێگا، لڤین، ڕێگا مەگەزین، تاک، پرێس، ساماڵ، فشار و کەناڵی ستێرک تیڤی کاریکردووە. لە دەستەی نوسەرانی گۆڤاری ڕێگا مەگەزین بووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە‌ و خاوەنی چوار منداڵە. پیشەی کارمەندی تەندروستییە لە هەڵەبجە.

زیاتر بزانە
ڕۆژنامەوان

نەبەز شارەزووری

ناوی (نەبەز جەمال محەممەد ئەمین عەباس)ـە. خەڵکی گوندی (ئاواییی ڕۆستەم بەگ)ـە لە سنوری شارۆچکەی (خورماڵ). ساڵی ١٩٧٢ لەدایکبووە. ‎بەشی ڕاگەیاندنی لە پەیمانگای تەکنیکیی هەولێر تەواوکردووە. بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە ڕاگەیاندندا بەدەستدەهێناوە. پاش ڕووخانی ڕژێمی سەدام، چووەتە بەغداد و لە سەردەمی ئەنجومەنی دەسەڵات (مجلس الحکم)، لە نوسینگەی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق دامەزراوە. بۆ ماوەی شەش مانگ بەشداری لە خولێکی ڕاهێنانی میدیاکاران بەسەرپەرشتی ڕێکخراوی (ئادەم سمیس)ی ئینگلیزی کردووە. لەپاش هەڵبژاردنەکانی ساڵی ٢٠٠٥ چووەتە فەرمانگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتیی کۆمار. ساڵی ٢٠١٩ خولێکی فێرکردنی زمانی کوردی بۆ کارمەندانی سەرۆکایەتیی کۆمار کردووەتەوە. جگە لە زمانی دایکی، عەرەبی و فارسیش دەزانێت. ژیانی ‎هاوسەری پێکهێناوە و خاوەنی سێ منداڵە. لە ئێستادا وەک ڕۆژنامەنوس لە نوسینگەی سەرۆک کۆمار و ئەندامی فەرمانگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتیی کۆمار کاردەکات.

زیاتر بزانە
ڕۆژنامەوان