بەرگی حەوتەم
کەسەکان بەپێی پیشە
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
ئاوڕدانەوە لە ژیان و بەرهەمی پیشەوەران، هونەرمەندان، نووسەران و کەسانی دیکە کە خزمەتیان بە کۆمەڵگا کردووە.
بەرگی حەوتەم
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
ئاوڕدانەوە لە ژیان و بەرهەمی پیشەوەران، هونەرمەندان، نووسەران و کەسانی دیکە کە خزمەتیان بە کۆمەڵگا کردووە.
ناوی (ناسیح عەبدولڕەحیم ڕەشید ئەمین)ـە. ساڵی ١٩٧٨ لەگوندی (هانەسوورە)ی ناوچەی نەورۆڵی لەدایکبووە. دوو بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە بوارەکانی یاسا و بایۆلۆجیدا بەدەستهێناوە. لەوکاتەوەی خوێندکاری زانکۆ بووە نوسین و بەرهەمەکانی بڵاوکردووەتەوە. لە ساڵی ٢٠٠٥ـەوە کاری ڕۆژنامەوانی دەستپێکردووە و له: ڕۆژنامەی خوێندنی لیبراڵ، گۆڤارەکانی ڕێگا، لڤین، ڕێگا مەگەزین، تاک، پرێس، ساماڵ، فشار و کەناڵی ستێرک تیڤی کاریکردووە. لە دەستەی نوسەرانی گۆڤاری ڕێگا مەگەزین بووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی چوار منداڵە. پیشەی کارمەندی تەندروستییە لە هەڵەبجە.
ناوی (نەبەز جەمال محەممەد ئەمین عەباس)ـە. خەڵکی گوندی (ئاواییی ڕۆستەم بەگ)ـە لە سنوری شارۆچکەی (خورماڵ). ساڵی ١٩٧٢ لەدایکبووە. بەشی ڕاگەیاندنی لە پەیمانگای تەکنیکیی هەولێر تەواوکردووە. بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە ڕاگەیاندندا بەدەستدەهێناوە. پاش ڕووخانی ڕژێمی سەدام، چووەتە بەغداد و لە سەردەمی ئەنجومەنی دەسەڵات (مجلس الحکم)، لە نوسینگەی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق دامەزراوە. بۆ ماوەی شەش مانگ بەشداری لە خولێکی ڕاهێنانی میدیاکاران بەسەرپەرشتی ڕێکخراوی (ئادەم سمیس)ی ئینگلیزی کردووە. لەپاش هەڵبژاردنەکانی ساڵی ٢٠٠٥ چووەتە فەرمانگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتیی کۆمار. ساڵی ٢٠١٩ خولێکی فێرکردنی زمانی کوردی بۆ کارمەندانی سەرۆکایەتیی کۆمار کردووەتەوە. جگە لە زمانی دایکی، عەرەبی و فارسیش دەزانێت. ژیانی هاوسەری پێکهێناوە و خاوەنی سێ منداڵە. لە ئێستادا وەک ڕۆژنامەنوس لە نوسینگەی سەرۆک کۆمار و ئەندامی فەرمانگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتیی کۆمار کاردەکات.
ڕۆژنامەوان و شانۆکارە. ساڵی ١٩٨٠ له شارۆچکەی (خورماڵ) لەدایکبووە. لە دامەزرێنەرانی (گروپی هونەری ڕاستی)یه، کە لە قەزای (شارەزوور) دامەزراوە. لە چەندین شانۆگەری و فلیم و نواندنی تەلەفزیۆندا بەشداربووە، لەوانە: شانۆگەرییەکانی (دارقەیسی، سەرفەری ڕۆحێکی گۆیا، دوو زیندانی، هەڵەبجە، تەیری گول، حەوشی گەورە)، فلیمەکانی (قاچاخچی، هەڵە، بەڵا). لە ساڵی ١٩٩٤ەوە لە ڕۆژنامە و گۆڤارەکاندا نوسینی بڵاوکردووەتەوە. وەک (پەیامنێر، وێنەگر، مۆنتێر، ئامادەکار و پێشکەشکار، بەرپرسی بەش) لە ڕاگەیاندنەکاندا کاریکردووە. لە ماوەی جیاجیادا سەرنوسەرى گۆڤاری پێشکەوتن، ڕۆژنامەی ڕێبازی ئازادی بووە. ساڵی ٢٠١٤ تا ٢٠١٧ بەڕێوەبەری سەتەلایتی (جەماوەری کوردستان) بووە. ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری کۆمەڵەی هونەری میللیی کوردستانە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی سێ منداڵە.
ڕۆژنامەنوس و نوسەرە، ساڵی ١٩٩٦ لە ناحیەی پێباز لە دایکبووە. لە ٢٠٠٩ەو هاتوونەتە هەڵەبجە. خوێندنی بنەڕەتی و ئامادەیی لە هەڵەبجەی شەهید خوێندووە و بەشی ڕاگەیاندنی پەیمانگای تەکنیکی سلێمانی ساڵی ٢٠١٦ و پاشان بەشی ڕاگەیاندنی لە زانکۆی هەڵەبجە تەواوکردووە. پەیامنێری کەناڵی ئێن ئاڕتی بووە لە هەڵەبجە و سەیدسادق و پێنجوێن و شارەزوور و دەربەندیخان. وەک پێشکەشکار و پڕۆدیوسەری بەرنامەی بەیانی باش کوردستان لە ئێن ئاڕ تی دەستبەکاربووە. پێشکەشکاری چەند ئەڵقەیەک لە بەرنامەی (لە پەیامنێرانەوە). کتێبی مێژووی ڕۆژنامەگەری لە هەڵەبجە(بەراییەکان تا ئایاری ٢٠٢٣) چاپ و بڵاوکردووەتەوە.
ساڵی (١٩٧٥) لەدایکبووە، ساڵی (٢٠٠٢) لە تەلەفزێۆنی (IMK)، دەستی بەکاری ڕاگەیاندن کردووە. لە ساڵی (٢٠٠٦) لە ڕادوێی دەنگی نوێ وەک پێشکەشکار و پەیامنێری وەرزشی دەستبەکاربووە و تا ئێستاش بەردەوامە. ئەندامی سەندیکای ڕۆژنامەنوسانی کوردستانە. خێزاندارە و خاوەنی شەش منداڵە، دانیشتووی پارێزگای هەڵەبجەیە.
ناوی (هادى کەريم حسەين)ـەو بە (هادى کوڵکنى) ناسراوە. ساڵی ١٩٧٢ لە گوندى کوڵکنى لەدایکبووە. ساڵی ١٩٩٦ بۆ يەکەمجار لە ڕۆژنامەى ڕێگاى کوردستان دەستى بە کاری ڕۆژنامەوانی کردووە و هەمان ساڵ وەک پەيامنێرى ڕادوێى ئازادى دەستبەکاربووە. پاشان وەک ئەندامى دەستەى نوسەرانى ڕۆژنامەى (بارين) و دواتر لە ڕۆژنامەى (شارێ) و گۆڤارى (شارێ) کاریکردووە و هەواڵی بڵاوکردووەتەوە. ساڵی ٢٠١٧ يەکێک بووە لە دامەزرێنەرانى لقى هەڵەبجەى سەنديکاى ڕۆژنامەوانان و لەو کاتەوە هەتا ئێستا ئەندامى دەستەى بەرێوەبردنى لقى هەڵەبجەى سەنديکاى ڕۆژنامەوانانە و ماوەى دوو خوليش بەرپرسى لقى هەڵەبجەى سەنديکا بووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی پێنج منداڵە.
ناوی (هۆشمەند سادق ڕەمەزان ڕۆستەم)ـە. ساڵی ١٩٨٦ لەدایکبووە. قۆناغی سەرەتایی لە گوندی ئەحمەدئاوا و ناوەندی لە خورماڵ و بەشی ڕاگەیاندنی لە زانکۆی سەڵاحەدین لە هەولێر تەواوکردووە. ژیانی هاوسەری پێکهێناوە خاوەنی یەک منداڵە. زیاتر لە بواری (ڕۆژنامە، گۆڤار، تەلەفزیۆن، ماڵپەر) کاریکردووە. لە کەناڵی (٢٤K) ڕۆژنامەی باسنیوز سەدان ڕاپۆرت و ڕیپۆرتاژ و فیچەر و هەواڵی ئامادەکردووە.
ناوی (هۆشمەند قادر عەبدوڵا)یە. ساڵی ١٩٦٩ لە گوندی (دەگاشێخان)ی هەورامان لەدایکبووە. پەیمانگای مەڵبەندی مامۆستایانی لە سلێمانی تەواوکردووە و وەک مامۆستا دامەزراوە. ئامادەکار و پێشکەشکاری بەرنامەکانی (سایۆ هۆرامانی) بووه لە کەناڵی ئاسمانیی کوردسات و لە کەناڵی گەلی کوردستان کاریکردووە و چەندین بەرنامەی ئەدەبی و فەرهەنگی و ڕۆشنبیریی تایبەتی ئامادە و پێشکەشکردووە. چەندین و وتار و دەیان ڕاپۆرت و ڕیپۆرتاژی بۆ ڕۆژنامە ناوخۆییەکان بڵاوکردووەتەوە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی سێ منداڵە. ئەندامی دەستەی نوسەرانی گۆڤاری هەورامانە.
ساڵی ١٩٩١ لە گوندی (هانەیدن) لەدایکبووە. قۆناغی سەرەتایی و ئامادەیی لە خورماڵ و بەشى ڕاگەیاندنی لە زانکۆى سلێمانى تەواوکردووە. لە چەند دەزگایەکدا کاریکردووە، لەوانە: سەرپەرشتیار و خاوەنى سایتى زەنگ نیوز، ڕۆژنامەکانی (ماچۆ، خورماڵ، چەتر)، جێگرى سەرنوسەرى سایتى باسک نێت بووە، تەلەفزیۆنى ڕابوون، ڕادوێى دەنگى ئیسلام، سایتى باسنیوز، سایتى خەڵک، سایت و ڕۆژنامەى وشە و زیاتر لە دوو ساڵیشە هەواڵسازى سایتى مەودا میدیایە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی دوو منداڵە.
ناوى (وریا حسەین حەبیب)ـە. ساڵى ١٩٨٨ لەدایکبووە. پەیمانگاى تەکنیکى تەواوکردووە. نزیکەی بیست ساڵە لە بواری ڕۆژنامەوانیدا کاردەکات. لەماوەی جیاوازدا (پەیامنێرى، بەڕێوەبەرى تۆڕى پەیامنێران، بەرپرسى دەزگا بووە. چەندین خەڵات و ڕێزلێنانی پێبەخشراوە، لەوانە (خەڵاتى چالاکترین پەیامنێرى سنورى هەورامان، چالاکترین ڕۆژنامەنوسى ساڵ لەلایەن یەکێتى ئابوریناسان، چالاکترین پەیامنێرى ناو خۆپیشاندانی ٢٠١١). سەرنوسەرى بڵاوکراوەى (ئاڕاستە) و ڕۆژنامەى (لاو) بووە. ئەندامى دەستەى دامەرزێنەى ڕۆژنامەى (دووکان)، بەرپرسى تۆڕى پەیامنێران لە تەلەفزیۆنى پەیام، بەرپرسى لاپەڕەى ئابورى لە ڕۆژنامەى ئاوێنە، بەرپرسى دیجتاڵ میدیاى ژیان و دامەزراوەى ژیان میدیا بووە لە سلێمانى.
لە ساڵی ١٩٧٨ لە گوندی بەڵخەی هەورامان لەدایکبووە. پاش ڕاگواستنی گوندەکان لە هەڵەبجە نیشتەجێبووە. لە ساڵی ٢٠٠٠وە تا ئێستا چەندین بابەتی لە ڕۆژنامەکانی ناوخۆ و درەوەی هەڵەبجەدا نوسیوە، لەوانە، چاودێر، بزوتنەوەی ئیسلامی، هیومانیزم و هۆرامان، چەتر، وەرچەرخان، کۆمەڵەی خوێندکاران، زادگە،..هتد. چوارساڵ لە ڕۆژنامەی هاوڵاتی کاریکردووە و لە چەندین شانۆشدا ڕۆڵی بینیووە. خێزاندارە و خاوەنی دوو منداڵە. خوێندکاری بەکالۆریۆسە لە بەشی ڕاگەیاندن لە زانکۆی هەڵەبجە.
ساڵی ١٩٨٤ لەدایکبووە. خەڵکی گوندی (هانەی قوڵ)ە. قۆناغی سەرەتایی لە (خورماڵ و سیروان) و ناوەندی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان تەواوکردووە. زیاتر لە ٢٠ ساڵی کاری ڕاگەیاندن دەکات. زیاتر لە ٥٠٠ بەرنامەی بۆ کەناڵە جیاوازەکان و ٨٠٠ بابەتی ڕۆژنامەوانی لە تەلەفزیۆن و ڕۆژنامە و سایتەکان ئامادە و بڵاوکردووەتەوە. حەوت ساڵ زیاتر بەرپرسی کارە ڕۆژنامەوانییەکانی وەزارەتی ئەوقافی حکومەتی هەرێم بووە. بەڕێوەبەری پەیجی فەرمیی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی بووە. کاری بۆ کەناڵی ئاسمانیی (ڕابوون، سەحەر، پرێس و شبکەی ٣ ئێران، ژیوا) کردووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی دوو منداڵە.
پەیامنێر و ڕۆژنامەوانێکی فنلەندییە. بۆ ڕوماڵکردن و گواستنەوەی هەواڵی ژەهربارانکردنی هەڵەبجە لە ١٨ی ٣ی ١٩٨٨سەردانی هەڵەبجەی کردووە و بۆ ماوەی شەش کاتژمێر لە شارەکەدا ماوەتەوە. توانیویەتی چەندین ڕاپۆرت و بابەتی ڕۆژنامەوانی ئامادەبکات. چەندین وێنەی جەرگبڕی لە گوندی (عەنەب) چرکاندووە. بە هۆی مانەوەی لە شارەکەدا کاریگەریی کیمیاییەکی لەسەر بەجێماوە. یەکێکە لەو ڕۆژنامەوانانەی ساڵی ٢٠٠٩ وەک شایەتحاڵ لەسەر تاوانەکە دژی سەرانی بەعس لە دادگای باڵای تاوانەکان، لە یەکێک لە دانیشتنەکاندا، ڕاستیی ڕوداوەکانی خستووەتەڕوو.