کوێخاکانی گوندی زەڵم
دواین نوێکردنەوە: 2026-04-15
١- کوێخا ڕەحیم ڕەحمان محەممەد: ساڵی ١٨٨٨ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی شەش منداڵە. ساڵی ١٩١٨ تا ١٩٣٠ کوێخای گوندەکە بووە. ساڵی ١٩٨١ لە شارۆچکەی خورماڵ کۆچیدواییکردووە.
٢- محەممەد بەختیار مستەفا: بە (حەمەگردە) ناسراوە. ساڵی ١٨٩٠ لەدایکبووە. ژیانی هەوسەری پێکهێناوە و خاوەنی چوار منداڵە. ساڵی ١٩٣٠ تا ١٩٤٥ کوێخای گوندەکە بووە. ساڵی ١٩٦٨ کۆچیدواییکردووە.
٣- محەممەد کەریم جوامێر: ساڵی ١٩١٦ لە گوندی (زەڵم) لەدایکبووە. ژیانی هەوسەری پێکهێناوە و خاوەنی پێنج منداڵە. ساڵی ١٩٤٥ تا ١٩٦٢ کوێخای گوندەکە بووە. ساڵی ١٩٨٣ لە شارۆچکەی خورماڵ کۆچیدواییکردووە.
٤- سادق محەممەد سەلیم: ساڵی ١٩١٤ لە گوندی (زەڵم) لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی ١٠ منداڵە. ساڵی ١٩٦٢ تا ١٩٧٨ کوێخای گوندەکە بووە. ساڵی ١٩٩٤ کۆچیدواییکردووە.
٥- مستەفا عەبدوڵا ڕەمەزان : ساڵی ١٩٣٢ لە گوندی (زەڵم) لەدایکبووە. ژیانی هەوسەری پێکهێناوە و خاوەنی هەشت منداڵە. ساڵی ١٩٧٨ تا ١٩٩٢ کوێخای گوندەکە بووە. ساڵی ٢٠٢١ کۆچیدواییکردووە.
سەرچاوەکان:
- چاوپێکەونی ئامادەکار لەگەڵ (جەمال مستەفا عەبدوڵا)، لەدایکبوو: ١٩٧٥، ئاستی خوێندن: سەرەتایی، پیشە: کاسب، لە ١٥ی ١ی ٢٠٢٤، لە خورماڵ.
- چاوپێکەوتنی ئامادەکار لەگەڵ (ئیبراهیم عەبدولکەریم حەمەکەریم)، لەدایکبوو: ١٩٧٢، بڕوانامە: دکتۆرا، پیشە: مامۆستا، نوسەر، لە ١٥ی ١ی ٢٠٢٤، لە خورماڵ.
ئامادەکردنی: سەلام هانەدنی