کەسەکان بەپێی پۆست

بەرگی شەشەم

کەسەکان بەپێی پۆست

ئامادەکردنی: لیژنه‌ی هاوبه‌شی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ و ڕێكخراوی خاڵ

ناساندنی کەسایەتییە دیارەکان و بەڕێوەبەران کە ڕۆڵی کاریگەریان هەبووە لە بەڕێوەبردن و پێشخستنی شاری هەڵەبجەدا.

ناوەڕۆک

34 بابەت

موختارەکانی گوندى سازان

١- عەبدولمحەممەد حسن مستەفا: ساڵی لەدایکبوونی نەزانراوە. لە موختارە سەرەتایەکانی گوندەکە بووە. ژیانى هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنى دوو منداڵە. لە سەرەتای سەدەی بیست کۆچیدواییکردووه. ٢- عەبدوڵا سلێمان عەزیز: ساڵى ١٩١٤ لە گوندى سازان لەدایکبووە. لە ساڵانی چل بۆ شەستەکانی سەدەی ڕابردوودا موختاری گوندەکە بووە. ژیانى هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنى پێنج منداڵە. ‌ساڵى ١٩٨٢ لە هەڵەبجە کۆچیدواییکردووه. ٣- محەممەد عەبدولمحەممەد حەسەن مستەفا: لەساڵى ١٩١٩ لە گوندى سازان لەدایکبووە. لە ساڵانی شەستەکانی سەدەی ڕابردوو تا ١٩٨٥، کە کۆچیدواییکردووە، موختارى گوندەکەبووە. ژیانى هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنى نۆ منداڵە. ٤- مستەفا محەممەد عەبدولمحەممەد حەسەن مستەفا:‌ ساڵى ١٩٤٨ لە گوندى سازان لەدایکبووە. لە گوندى سازان خوێندوویەتی و تا قۆناغی سەرەتایی خوێندووە. ساڵى ١٩٨٥ تا ئێستا موختارى گوندەکەیە. ژیانى هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنى هەشت منداڵە.

موختارەکانی گوندى شەشکی سەروو

ئەحمەد محەممەد عەبدولمحەممەد: ناوی (ئەحمەد محەممەد عەبدول محەممەد خالد)ە و بە (حاجى ئەحمەدى شەشکى) ناسراوە. ‌ساڵى ١٩١٨ له ‌گوندى شەشکى سەروو (شەشکى حاجى عیسا)ی سەر بە شارۆچکەی خورماڵ لەدایکبووە. تا ساڵى ١٩٨٤، کە کۆچیدواییکردووە کوێخا و موختارى گوندى شەشکى سەروو بووە. ژیانى هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنى حەوت منداڵە.

موختاری گوندى عەبابەیلێ

حەمەڕەشید فەرەج حەمەئەمین: ناوەی (حەمەڕەشید فەرەج حەمەئەمین مەحموود) ە. ساڵى ١٩٢٣ لە گوندى (عەبابەیلێ) لەدایکبووه. ‌ساڵى ١٩٥٤ تا ١٩٨٨ ئەنجومەنی گوندەکە بووە. ژیانى هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنى ١٠ منداڵە.

موختارەکانی گوندى قاجر

حاجی حەمەئەمین قاجری: ناوی (محەممەد ئەمین محەممەد سلێمان)ـە. ساڵی ١٩٢٧ لە گوندی (قاجر) لەدایکبووە. ساڵی ١٩٥٨ له ‌پاش کۆچیدوایی باوکی بووە بە‌ موختار. بەشداری کۆبوونەوە فراوانەکەی گوندی (تەپی سەفا)ی کردووه،‌ کە لە ساڵی ١٩٦١ و بۆ ئامادەکاریی شۆڕشی ئەیلول ئەنجامدراوە. هەروەها بەشداری کۆبوونەوەکەی گوندی (گۆڵێ)ی چەمی شلێری کردووە. ‌خاوەن موڵکی زۆری ناوچەکە بووە. ساڵی ١٩٧٩ خانوویەکی پێشکەشی قوتابخانە کردووه. دووجار ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی ١٧ منداڵە. ساڵی ٢٠٠٦ کۆچیدواییکردووە.

موختاری گوندى قەدەفەری

حاجی حەمەساڵح: ناوی (حەمەساڵح عەلی ئیبراهیم)ـە و بە (حاجی حەمەساڵحی قەدەفەری) ناسراوە. سأڵی ١٩١٤ لە گوندی (قەدەفەری کۆن)، لەدایکبووه. ساڵی ١٩٤٤ لەگەڵ خەلیفە (سەعید)ی خالۆی چەند بنەماڵەیەکی تر، گوندی قەدەفەریی تازەیان‌ ئاوەدانکردووەتەوە. ساڵی ١٩٥٨ تا ١٩٨٧ موختاری گوندەکە بووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی سێ منداڵە. ساڵی ١٩٩٨ لە گوندی قەدەفەری کۆچیدواییکردووە.

موختارەکانی گوندى کانى توو

١- سەيد عەبدوڕەحمان سەيد فەتاح: ساڵى ١٩٠٢ لەدایکبووە. لە سەرەتاوە تا ساڵى ١٩٦٣ موختاری گوندەکە بووە. ٢- سەيد مير عەبدوڵا سەيد فەتاح: ساڵی ١٩٢٧ لەدایکبووە. ١٩٦٣ تا ١٩٨٨ موختاری گوندەکە بووە.

موختارەکانی گوندى کەوته

١- سەعدوڵڵا ئەحمەد وەیس کەرەم: لە گوندى (کەوته)‌ى سەربە ناوچەى نەوڕۆڵى لەدایکبووە. موختارى گوندى کەوتە بووە. لە ساڵانى کۆتایی پەنجاکان، ژیانى هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنى دوو منداڵە. ٢- ڕەئوف ئەمین عەزیز بارانى: ساڵى ١٩٢٠ لە گوندى (کەوتە)ى سەربە ناوچەى نەوڕۆڵى لەدایکبووە. ساڵى ١٩٦٠ تا ١٩٩٢ موختارى گوندەکە بووە. ژیانى هاوسەریى پێکهێناوە و خاوەنى شەش منداڵە. ساڵى ٢٠١٦ کۆچیدواییکردووە. ٣- ئەحمەد فەتاح سەعید مستەفا: بە (حاجى ئەحمەدى کەوتەیی) ناسراوە. ساڵى لە گوندى (کەوته)‌ى سەر بە ناوچەى نەوڕۆڵى لەدایکبووە. ساڵى ٢٠٠٠ تا ٢٠١٥ موختارى گوندەکە بووە. ژیانى هاوسەریى پێکهێناوە و خاوەنى ١٠ منداڵە. ساڵی ٢٠٢٠ کۆچیدواییکردووه. ٤- فائق عەلى سەعید موستەفا: ساڵى ١٩٧٤ لە گوندى (کەوتە)ى ناوچەى نەوڕۆڵى لەدایکبووە. تا پۆلی قۆناغى دووەمى ناوەندى خوێندووە. ساڵى ١٩٨٨ تا ٢٠١٠ موختار و تا ئێستا ئەنجومەنى گوندەکەیە. ژیانى هاوسەریى پێکهێناوە و خاوەنى چوار منداڵە.

موختاری گوندی کۆساوا

تۆفیق حەمەساڵح کوڕی ئەحمەد: لە ماوەی نێوان ١٩٣٠ تا ٢٠٢٢. ژیاوە ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی یەک منداڵە. تا ساڵی ١٩٩١ موختاری گوندەکە بووە.

موختارەکانی گوندی کێلەسپی

١- خەلیفە حەمەئەمین: موختاری گوندی (کێلەسپی)ی سەر بە شارۆچکەی (سیروان)ـە. مێژووی لەدایکبوون و مردنی نەزانراوە، بەڵام بە مەزەندە له ‌نێوان (١٨٨٠ بۆ ١٩٤٠) ژیاوە. دووجار ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە. ٢- ئەحمەد حەسەن سۆفی قادر: موختاری گوندی (کێلەسپی)ی سەر بە شارۆچکەی (سیروان)ـە. ناوی (ئەحمەد حەسەن سۆفی قادر)ە. ساڵی ١٩٠٥ لە گوندی (کەوتە)ی ناوچەی نەورۆڵی لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی سێ منداڵە. لەنێوان کێلەسپی و کەوتەدا کۆچیان هەبووە و دواتر لە گوندی کێلەسپی جێگیربوون. لەدوای (خەلیفە حەمەئەمین) بووە بە موختاری گوندی (کێلەسپی) دەستنیشانکراوە. ساڵی ١٩٥٤ کۆچیدواییکردووە. ٣- موحەممەد ئەحمەد حەسەن: ناوی (محەممەد ئەحمەد حەسەنە) بە (کوێخا محەممەدی کێلەسپی) ناسراوە. ساڵی ١٩٣٠ لە گوندی کێلەسپی لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی هەشت منداڵە. ساڵی ١٩٦٦ تا ساڵی ١٩٨٨ و دوای ڕاپەڕینی ساڵی ١٩٩١ دووبارە موختاری (کێلەسپی) بووە. ساڵی ٢٠٠٦ کۆچیدواییکردووە و لە گۆڕستانی گوڵانی شاری هەڵەبجە بەخاکسپێرراوە.

موختارەکانی گوندی گردیگۆ

١- ئەولمحمەمەدی کاخانی حەمەخانی محە: ساڵانی ١٨٠٠ گوندەکەی ئاوەدانکردووەتەوە و تا ساڵی ١٩١٥، کە کۆچیدواییکردووە، موختاری گوندەکە بووە. ٢- حەمەڕەشیدی کوڕی ئەولمحمەمەدی کاخانی: ساڵی ١٩٠٣ لە دایکبووە. بە کوێخا (حەمەڕەشید) ناسراوە. لە پاش کۆچیدوایی باوکی، لە ساڵی ١٩١٥ تا ١٩٧٩، موختاری گوندەکە بووە. ٣- ئەحمەدی کوێخا حەمەڕەشید: لە ساڵی ١٩٧٩ تا ٢٠١٤، کە کۆچیدواییکردووە، موختار و ئەنجومەنی گوندەکە بووه. ٤- کەمالی کوێخا ئەحمەد: لە ساڵی ٢٠١٤ەوە تا ئێستا ئەنجومەنی گوندەکەیە.

موختاری گوندی گۆمەلار

حاجی عەبدولقادری موختار: ناوی (عەبدولقادر محەممەد ئەحمەد)ە و بە (حاجی عەبد‌ولقادری موختار) ناسراوە. ساڵی ١٩٢٤ لە گوندی (خێڵی حەمە)ی سەر بە شارۆچکەی (خورماڵ) لەدایکبووه. ساڵی ١٩٥٤ لەگەڵ چەند بنەماڵەیەکی ترى (خێڵی حەمە) گوندی (گۆمەلار)یان ئاوەدانکردووەتەوە. له ‌سەرەتاوە تا ساڵی ١٩٨٧ موختاری گوندەکە بووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی سێ منداڵە. لە خانەقای بیارە بە فەقێ عەبدوقادر بانگکراوە. ساڵی ١٩٩٤ کۆچیدواییکردووە.

موختارەکانی گوندی مەلاوەیسە

١- ئەحمەد مارف محەممەد: ساڵی ١٩١٤ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی پێنج منداڵە. لەگەڵ دروستبوونی گوندەکە لە ساڵی ١٩٤٦ تا ١٩٧٠ موختاری گوندەکە بووە. ساڵی ١٩٧٢ کۆچیدواییکردووە. ٢- یونس عەبدولکەریم باوەیس: ساڵی ١٩٣٧ لە گوندەکە لەدایکبووە. دووجار ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی ١١ منداڵە. ساڵی ١٩٧٠ تا ١٩٩١ موختاری گوندەکە بووە. ساڵی ٢٠١١ کۆچیدواییکردووە.

موختارەکانى گوندى نێرگسەجاڕ‌

١- شێخ عەبدولمەجید محەممەد عەبدولڕەحمان: ساڵى ١٩١٤ لەدایکبووه. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی ١٣ منداڵە. تا ساڵى ١٩٦١ موختارى گوند بووە. ٢- حەمەسەعید مەحموود ئەحمەد: ساڵى ١٩٣٤ لەدایکبووه.ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و ٥ منداڵى هەيە. تا ساڵى ١٩٧٢ موختار بووە. ٣- عەلی محەممەد ئەمین عەبدولڕەحمان: ساڵى ١٩٣٦ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی حەوت منداڵە. تا ساڵى ١٩٩٢ موختار بووه.

موختارى گوندى هانەسوورە

جەمال عەبدولعەزیز میرزا: ناوی (جەمال عەبدولعەزیز میرزا محەممەد خەسرەو)ە. ساڵی ١٩٥٢ له ‌گوندى (هانەسووره)‌ی ناوچەی نەورۆڵی لەدایکبووە. ژیانى هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنى پێنج منداڵە. لە ساڵانی هەشتاکانی سەدەی ڕابردوودا موختارى گوندەکە بووە. ساڵی ٢٠٢٠ لە هەڵەبجە کۆچیدواییکردووە.

پێشتر 1 2