موختارەکانی گوندى قاجر

دواین نوێکردنەوە: 2026-04-15


لاپەڕەی 522

موختار

حاجی حەمەئەمین قاجری: ناوی (محەممەد ئەمین محەممەد سلێمان)ـە. ساڵی ١٩٢٧ لە گوندی (قاجر) لەدایکبووە. ساڵی ١٩٥٨ له ‌پاش کۆچیدوایی باوکی بووە بە‌ موختار. بەشداری کۆبوونەوە فراوانەکەی گوندی (تەپی سەفا)ی کردووه،‌ کە لە ساڵی ١٩٦١ و بۆ ئامادەکاریی شۆڕشی ئەیلول ئەنجامدراوە. هەروەها بەشداری کۆبوونەوەکەی گوندی (گۆڵێ)ی چەمی شلێری کردووە. ‌خاوەن موڵکی زۆری ناوچەکە بووە. ساڵی ١٩٧٩ خانوویەکی پێشکەشی قوتابخانە کردووه. دووجار ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی ١٧ منداڵە. ساڵی ٢٠٠٦ کۆچیدواییکردووە.

سەرچاوەکان:

  1. چاوپێکەوتنی تیمی مەیدانی لەگەڵ (عومەر حەمەئەمین محەممەد)ی ئەنجومەنی گوندی (قاجر)، لەدایکبوو: ١٩٦٨، ئاستی خوێندن: ناوەندی، پیشە: کاسب، لە ٢٨ی ٢ی ٢٠٢٤.
  2. چاوپێکەوتنى تیمى مەیدانى لەگەڵ (نەوزاد عەلى عەبدوڵا)، لەدایکبوو: ١٩٦٦، ئاستی خوێندن: ناوەندی، پیشە: کاسب، لە ٢٨ی ٢ی ٢٠٢٤.

ئامادەکردنی: تیمى مەیدانى/ گوندى قاجر

3

هاوبەشی پێبکە

بابەتە هاوپەیوەندیدارەکان

موختارەکانی گوندی

١- حەمەکەریم برایم: به (بلەبۆز) ناسراوە. لە کۆێخا دێرینەکانی گوندەکە بووە. ٢- حەمە مەخول و حەمەساڵح: پێکەوە تا ساڵی ١٩٥٠ موختار بوون. ٣-حاجی مەحێدین: ١٩٥٠ تا ١٩٦٥ کوێخای گوندەکە بووە. ٤- سەعید حەمەلاو (سەعید بەگ): ساڵی ١٩٦٥ کوێخای گوندەکە بووە. ٥- مەحوود فەتحوڵڵا: تا کاتی ڕاگواستنی ساڵی ١٩٧٨ کوێخای گوندەکە بووە. ٦- حاجی غەفور حەکیم: لەناو خورماڵ دانیشتووە و تا کاتی کیمیاباران موختاری گوندەکە بووە.

موختارەکانی گوندى

١- حاجى غالى محەممەد‌ حەسەن: نزیک لە ساڵى ١٩٠٧ لەدایکبووه. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی پێنج منداڵە. لەسەرەتاوە تا ساڵی ١٩٦٠ نوێنەری گوندەکە بووە. ٢- مەحموود مارف محەممەد. ساڵى ١٩٣٠ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی چوار منداڵە. ساڵی ١٩٦٠ تا ١٩٦٢ موختاری گوندەکە بووە. ٣- محەممەد فەرەج فەتاح، محەممەد حەسەن سەید وەیس، ڕەحیم مستەفا قادر، سدیق غەفور: بە هاوبەشی تا ١٩٦٢ تا ١٩٨٣ موختاری گوندەکە بوون‌.

موختارەکانی گوندى

١- عارف عەلى محەممەد: ‌ساڵى ١٩٠٨ لەدایکبووه. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی حەوت منداڵە. لە سيیەکانى سەدەى ڕابردوو تا ساڵى ١٩٦٠ موختارى گوندەکە بووە. ٢- عەبدولقادر عەبدولڕەحیم محەممەد: ‌ساڵى ١٩١٨ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی نۆ منداڵە. ساڵی ١٩٦٠ تا ١٩٧٩ موختارى گوندەکە بووە.

موختارى گوندى

تالب محەممەد قادر وەیس: ناوی (تالب محەممەد قادر وەیس کەرەم حەسەن)ـە. ساڵی ١٩٣٩ لە گوندی (پریسى خواروو)ی ناوچەى نەوڕۆڵى لەدایکبووە. ساڵى ١٩٧٦ تا ١٩٨١، کە کۆچیدواییکردووە، موختاری گوندەکە بووە. ژیانى هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنى چوار منداڵە.

موختارەکانى گوندى

١- وەلى محەممەد نادر مەحموود: ساڵی لەدایکبوونی نەزانراوە. لە سەرەتاوە تا ساڵى ١٩٥٣ موختاری گوندەکە بووە. ژیانى هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنى هەشت منداڵە. ٢- محەممەد وەلى محەممەد: بە (حاجى محەممەد) ناسراوە. ساڵى ١٩١٤ لەدایکبووە. ساڵى ١٩٥٩ تا ١٩٦٣ موختاری گوندەکە بووە. ژیانى هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنى یەک منداڵە. ساڵى ١٩٩٢ کۆچیدواییکردووە. ٣- عەبدولکەریم وەلى محەممەد نادر: بە (حاجى عەبدولکەریم) ناسراوە. ساڵى ١٩٣١ لەدایکبووە. ساڵی ١٩٥٩ تا ١٩٦٣ موختاری گوندەکە بووە. ژیانى هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنى حەوت منداڵە. کۆچیدواییکردووە.

موختاری گوندی

عەزیز دە‌مین عەزیز: ساڵی ١٩٥١ لە گوندی (بەردەبەل)ی سەر بە شارۆچکەی (خورماڵ)، لەدایکبووە. قۆناغی سەرەتایی تەواوکردووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی حەوت منداڵە. لەبەرئەوەى گوندەکە ساڵى ١٩٦٩ دروستبووە و کوێخاى نەبووە، لە ساڵی ١٩٧٢ەوە کراوە بە موختاری گوندی (تازەدێی سەروو)ی بناری سورێن، کە خۆیى یەکێک بووە لەو کەسانەى گوندەکەى بونیادناوە. ساڵی ٢٠٢١ لە (سەیدسادق) کۆچیدواییکردووە.