موختارەکانی گوندى سازان
دواین نوێکردنەوە: 2026-04-07
١- عەبدولمحەممەد حسن مستەفا: ساڵی لەدایکبوونی نەزانراوە. لە موختارە سەرەتایەکانی گوندەکە بووە. ژیانى هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنى دوو منداڵە. لە سەرەتای سەدەی بیست کۆچیدواییکردووه.
٢- عەبدوڵا سلێمان عەزیز: ساڵى ١٩١٤ لە گوندى سازان لەدایکبووە. لە ساڵانی چل بۆ شەستەکانی سەدەی ڕابردوودا موختاری گوندەکە بووە. ژیانى هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنى پێنج منداڵە. ساڵى ١٩٨٢ لە هەڵەبجە کۆچیدواییکردووه.
٣- محەممەد عەبدولمحەممەد حەسەن مستەفا: لەساڵى ١٩١٩ لە گوندى سازان لەدایکبووە. لە ساڵانی شەستەکانی سەدەی ڕابردوو تا ١٩٨٥، کە کۆچیدواییکردووە، موختارى گوندەکەبووە. ژیانى هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنى نۆ منداڵە.
٤- مستەفا محەممەد عەبدولمحەممەد حەسەن مستەفا: ساڵى ١٩٤٨ لە گوندى سازان لەدایکبووە. لە گوندى سازان خوێندوویەتی و تا قۆناغی سەرەتایی خوێندووە. ساڵى ١٩٨٥ تا ئێستا موختارى گوندەکەیە. ژیانى هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنى هەشت منداڵە.
سەرچاوەکان:
- چاوپێکەوتنی ئامادەکار لەگەڵ (مستەفا محەممەد عەبدولمحەممەد حەسەن) موختارى گوندى سازان، لەدایکبوو: ١٩٤٨، پیشە: خانەنشین، لە ١ى ٨ى ٢٠٢٣، لە هەڵەبجە.
ئامادەکردنی: شوان ئەفراسیاب عەلی