موختارەکانی گوندى کەوته

دواین نوێکردنەوە: 2026-04-07


لاپەڕەی 524

موختار

١- سەعدوڵڵا ئەحمەد وەیس کەرەم: لە گوندى (کەوته)‌ى سەربە ناوچەى نەوڕۆڵى لەدایکبووە. موختارى گوندى کەوتە بووە. لە ساڵانى کۆتایی پەنجاکان، ژیانى هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنى دوو منداڵە.

٢- ڕەئوف ئەمین عەزیز بارانى: ساڵى ١٩٢٠ لە گوندى (کەوتە)ى سەربە ناوچەى نەوڕۆڵى لەدایکبووە. ساڵى ١٩٦٠ تا ١٩٩٢ موختارى گوندەکە بووە. ژیانى هاوسەریى پێکهێناوە و خاوەنى شەش منداڵە. ساڵى ٢٠١٦ کۆچیدواییکردووە.

٣- ئەحمەد فەتاح سەعید مستەفا: بە (حاجى ئەحمەدى کەوتەیی) ناسراوە. ساڵى لە گوندى (کەوته)‌ى سەر بە ناوچەى نەوڕۆڵى لەدایکبووە. ساڵى ٢٠٠٠ تا ٢٠١٥ موختارى گوندەکە بووە. ژیانى هاوسەریى پێکهێناوە و خاوەنى ١٠ منداڵە. ساڵی ٢٠٢٠ کۆچیدواییکردووه.

٤- فائق عەلى سەعید موستەفا: ساڵى ١٩٧٤ لە گوندى (کەوتە)ى ناوچەى نەوڕۆڵى لەدایکبووە. تا پۆلی قۆناغى دووەمى ناوەندى خوێندووە. ساڵى ١٩٨٨ تا ٢٠١٠ موختار و تا ئێستا ئەنجومەنى گوندەکەیە. ژیانى هاوسەریى پێکهێناوە و خاوەنى چوار منداڵە.

سەرچاوەکان:

  1. چاوپێکەوتنی ئامادەکار لەگەڵ (ڕەئوف عەلى سەعدوڵڵا ئەحمەد)، لەدایکبوو: ١٩٦٦، ئاستی خوێندن: سەرەتایی، پیشە: فەرمانبەر، لە ١٣ى ٨ى ٢٠٢٣.
  2. چاوپێکەوتنی ئامادەکار لەگەڵ (ئەکبەر ڕەئوف ئەمین عەزیز)، لەدایکبوو: ١٩٧٢، ئاستی خوێندن: ناوەندى، پیشە: کاسب، لە‌ ٩ى ٨ى ٢٠٢٣، لە هەڵەبجە.
  3. چاوپێکەوتنی ئامادەکار لەگەڵ (حەمەسەعید ئەحمەد فەتاح)، لەدایکبوو: ١٩٦٨، بڕوانامە: ئامادەیی، پیشە: کاسب، لە ٢٤ى ٨ى ٢٠٢٣، هەڵەبجە.
  4. چاوپێکەوتنی ئامادەکار لەگەڵ (فائق عەلى سەعید مستەفا)ی موختارى گوندى (کەوته)‌، لەدایکبوو: ١٩٧٤، پیشە: کاسب، لە ٢٠ى ٧ى ٢٠٢٣، لە هەڵەبجە.

ئامادەکردنی: شوان ئەفراسیاب عەلی

2

هاوبەشی پێبکە

بابەتە هاوپەیوەندیدارەکان

موختارەکانی گوندی

١- حەمەکەریم برایم: به (بلەبۆز) ناسراوە. لە کۆێخا دێرینەکانی گوندەکە بووە. ٢- حەمە مەخول و حەمەساڵح: پێکەوە تا ساڵی ١٩٥٠ موختار بوون. ٣-حاجی مەحێدین: ١٩٥٠ تا ١٩٦٥ کوێخای گوندەکە بووە. ٤- سەعید حەمەلاو (سەعید بەگ): ساڵی ١٩٦٥ کوێخای گوندەکە بووە. ٥- مەحوود فەتحوڵڵا: تا کاتی ڕاگواستنی ساڵی ١٩٧٨ کوێخای گوندەکە بووە. ٦- حاجی غەفور حەکیم: لەناو خورماڵ دانیشتووە و تا کاتی کیمیاباران موختاری گوندەکە بووە.

موختارەکانی گوندى

١- حاجى غالى محەممەد‌ حەسەن: نزیک لە ساڵى ١٩٠٧ لەدایکبووه. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی پێنج منداڵە. لەسەرەتاوە تا ساڵی ١٩٦٠ نوێنەری گوندەکە بووە. ٢- مەحموود مارف محەممەد. ساڵى ١٩٣٠ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی چوار منداڵە. ساڵی ١٩٦٠ تا ١٩٦٢ موختاری گوندەکە بووە. ٣- محەممەد فەرەج فەتاح، محەممەد حەسەن سەید وەیس، ڕەحیم مستەفا قادر، سدیق غەفور: بە هاوبەشی تا ١٩٦٢ تا ١٩٨٣ موختاری گوندەکە بوون‌.

موختارەکانی گوندى

١- عارف عەلى محەممەد: ‌ساڵى ١٩٠٨ لەدایکبووه. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی حەوت منداڵە. لە سيیەکانى سەدەى ڕابردوو تا ساڵى ١٩٦٠ موختارى گوندەکە بووە. ٢- عەبدولقادر عەبدولڕەحیم محەممەد: ‌ساڵى ١٩١٨ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی نۆ منداڵە. ساڵی ١٩٦٠ تا ١٩٧٩ موختارى گوندەکە بووە.

موختارى گوندى

تالب محەممەد قادر وەیس: ناوی (تالب محەممەد قادر وەیس کەرەم حەسەن)ـە. ساڵی ١٩٣٩ لە گوندی (پریسى خواروو)ی ناوچەى نەوڕۆڵى لەدایکبووە. ساڵى ١٩٧٦ تا ١٩٨١، کە کۆچیدواییکردووە، موختاری گوندەکە بووە. ژیانى هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنى چوار منداڵە.

موختارەکانى گوندى

١- وەلى محەممەد نادر مەحموود: ساڵی لەدایکبوونی نەزانراوە. لە سەرەتاوە تا ساڵى ١٩٥٣ موختاری گوندەکە بووە. ژیانى هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنى هەشت منداڵە. ٢- محەممەد وەلى محەممەد: بە (حاجى محەممەد) ناسراوە. ساڵى ١٩١٤ لەدایکبووە. ساڵى ١٩٥٩ تا ١٩٦٣ موختاری گوندەکە بووە. ژیانى هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنى یەک منداڵە. ساڵى ١٩٩٢ کۆچیدواییکردووە. ٣- عەبدولکەریم وەلى محەممەد نادر: بە (حاجى عەبدولکەریم) ناسراوە. ساڵى ١٩٣١ لەدایکبووە. ساڵی ١٩٥٩ تا ١٩٦٣ موختاری گوندەکە بووە. ژیانى هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنى حەوت منداڵە. کۆچیدواییکردووە.

موختاری گوندی

عەزیز دە‌مین عەزیز: ساڵی ١٩٥١ لە گوندی (بەردەبەل)ی سەر بە شارۆچکەی (خورماڵ)، لەدایکبووە. قۆناغی سەرەتایی تەواوکردووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی حەوت منداڵە. لەبەرئەوەى گوندەکە ساڵى ١٩٦٩ دروستبووە و کوێخاى نەبووە، لە ساڵی ١٩٧٢ەوە کراوە بە موختاری گوندی (تازەدێی سەروو)ی بناری سورێن، کە خۆیى یەکێک بووە لەو کەسانەى گوندەکەى بونیادناوە. ساڵی ٢٠٢١ لە (سەیدسادق) کۆچیدواییکردووە.