کەسەکان بەپێی پۆست

بەرگی شەشەم

کەسەکان بەپێی پۆست

ئامادەکردنی: لیژنه‌ی هاوبه‌شی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ و ڕێكخراوی خاڵ

ناساندنی کەسایەتییە دیارەکان و بەڕێوەبەران کە ڕۆڵی کاریگەریان هەبووە لە بەڕێوەبردن و پێشخستنی شاری هەڵەبجەدا.

ناوەڕۆک

38 بابەت

خەزاوی

شاعیره، ‌یارسانییە. ناوی (قەیتاس کوڕی زۆراب)ـە. لە شارەزوور لەدایکبووە. ساڵی لەدایکبوونی نەزانراوە. لە منداڵییەوە چووتە حوجرە. چووەتە شێخان و لای سان سەهاک ماوەتەوە و دواتر گەڕاوەتەوە مەڵبەندی خۆی لە شارەزوور و تا کۆتایی تەمەنی بە ڕێنوێنی خەڵکەوە خەریکبووە. لە دەوروبەری ساڵی ١٣٧٣ کۆچیدواییکردووە. نازناوی (خەزاوی)ـە. ژمارەیەک لە هۆنراوەکانی لەبەردەستدایە و تۆمارکراون.

خەلیفه ‌ڕەشید

ناوی (ڕەشید کوڕی وەیس مورادی کوڕی ئەڵڵا مورادی هاواری)یە. ساڵی ١٨٧٣ لەدایکبووە. خەلیفەیەکی بڕواداری لای کاکەییەکانی دەوروبەری هەڵەبجەیە. بەهۆی نزیکیی لەگەڵ (شێخ حیسامەدینی نەقشەبەندی) سۆزی بۆ ئاینی ئیسلام هەبووە. وانەی سۆفێتی خوێندووە و شارەزایی ڕێوشوێنە ئاینییەکانی موسوڵمانان بووە. ژمارەیەکی کەم لە هۆنراوەکانی لەبەردەستدان. ساڵی ١٩٤٨ کۆچیدواییکردووە.

خەلیفە شەهابودین

شاعیرێکی ئایینی ‌یارسانییە. له ‌سەدەی هەشتەمی کۆچیدا ژیاوە. لە شارەزوور لەدایکبووە. بۆ خوێندن زۆر شوێنی کوردستان چووە. لەسەر دەستی سان سەهاک ڕێوڕەچەی یارسانی وەرگرتووە و بووە بە خەلیفە. ژمارەیەک لە هۆنراوەکانی لەبەردەستدایە و تۆمارکراون.

دایە خەزانی سەرگەتی

شاعیر و عارف و خوێندەوارە. سەرەتای سەدەی پێنجەمی کۆچی لە دێی سەرگەت لەدایکبووە. لای مامۆستایانی گوند خوێندویەتی. سەرەتا ڕکابەر و بەربەرەکانێی بابە ناوسی کردووە. پاشان سەری پێسپاردووە و بووەتە یەکێک لە یارانی. کۆشاوە بۆ بڵاوکردنەوەی ڕەوشتی یاری. لەدایە خەزانەوە هەندێکک دوو بەیتی بەجێماون و لە دەورەی (باباناووس) لە ناو سەرئەنجامدا تۆمارکراون.

سابق

شاعیرێکی ‌یارسانییە. ناوی (تاهیر کوڕی غەیاسەدین)ـە. لە شارەزوور لەدایکبووە. ساڵی لەدایکبوونی نەزانراوە. لە منداڵییەوە چووتە حوجرە و پاش ئەوەی خوێندنی تەواوکردووە، چووەتە شێخان و لای سان سەهاک ماوەتەوه،‌ تا ساڵی ١٣٤٧ کۆچیدواییکردووە. نازناوی (سابق)ـە. ژمارەیەک لە هۆنراوەکانی لەبەردەستدایە و تۆمارکراون.

سەقا

كه‌سایه‌تی و شاعیرێكی یارسانییه‌. ناوی (ئه‌بولوه‌فا كوڕی سه‌ی ئه‌حمه‌دی شاره‌زووری)یه‌. ‌له ‌سه‌ده‌ی هه‌شته‌می كۆچیدا ژیاوه‌. له‌ ده‌وروبه‌ری ساڵی ١٨٤٦ له‌ شاره‌زوور لەدایکبووە. به‌ منداڵی نراوه‌ته‌ به‌ر خوێندن و سه‌ره‌تا لای باوكی و دواتر له‌ به‌غداد خوێندنی تەواوکردووە و گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ شاره‌زوور. چووه‌ته‌ هه‌ورامان و هه‌مه‌دان و وانه‌ی وتووه‌ته‌وه‌. ژماره‌یه‌ك له‌ هۆنراوه‌كانی له‌به‌رده‌ستدایه‌ و تۆماركراون. بۆ ماوه‌یه‌ك له‌لای سان سه‌هاك بووه،‌ كه‌ کۆچیدواییکردووه‌ به‌ ته‌نیشت گۆڕی بابه‌تاهیری هه‌مه‌دانییه‌وه‌ بەخاکسپێرراوه‌.

سەید فەتحە

ناوی ("فتح الموبین" کوڕی سەید محەممەد ئەمین کوڕی سەید قوتبەدین)ـە. بە (سەی فەتحە) ناسراوە. ساڵی ١٨٦٠ لە (تەوێڵە) لەدایکبووە. دەچنەوە سەر پیرشالیار و باپیری لە کەلجییەوە هاتووەتە تەوێڵە و بنەماڵەی سەیدەکانی تەوێڵەیان پێکهێناوە. لەلای زاناکانی ئەو سەردەمەی تەوێڵە قورئان و هەندێکک لە کتێبەکانی خوێندووە. دوو جار هاوسەرگیری کردووە و خاوەنی یازدە منداڵ بووە. خەزورەی مەلا قادری گەورەی بیارە و شێخ ئەحمەدی شێخ قادری هەڵەبجەیی بووە. سەید تەها و سەید محەممەد لە کوڕە ناودارەکانی ئەون. ساڵی ١٩٤٧ لە تەوێڵە کۆچیدواییکردووە و لە گۆڕستانی باباسەرهەنگ لە پاڵ گۆڕی باوک و باپیری بەخاکسپێرراوە.

سەیقاڵ

شاعیرێکی ‌ئایینی یارسانییە. ناوی (هاروون کوڕی سەدرەدین)ـە. لە دەوروبەری ساڵی ١٢٧٨ له شارەزوور لەدایکبووە. لە منداڵییەوە چووەتە حوجره و بە فەقێیەتی چەند شوێنێکی کوردستان چووە و دواتر چووەتە شێخان و لای سان سەهاک ماوەتەوە خەرقەی لێ وەرگرتووه لەوێ ماوەتەوه،‌ تا لە دەوروبەری ساڵی ١٣٧٢ کۆچیدواییکردووە. نازناوی (سەیقاڵ)ـە. ژمارەیەک لە هۆنراوەکانی لەبەردەستدایە و تۆمارکراون.

سەییاد

شاعیرێکی ئايينی ‌یارسانییە. ناوی (قوباد کوڕی ناسر)ە. لە شارەزوور لەدایکبووە. ساڵی لەدایکبوونی نەزانراوە. لە منداڵییەوە چووەتە حوجرە. دواتر چووەتە شێخان و لای سان سەهاک ماوەتەوه،‌ تا لە دەوروبەری ساڵی ١٣٦٨ کۆچیدواییکردووە. نازناوی (سەییاد)ـە. ژمارەیەک لە هۆنراوەکانی لەبەردەستدایە و تۆمارکراون.

سروور

شاعیرێکی ئايینی ‌یارسانییە. ناوی (ئەبولفەتح کوڕی عەلی)ـە. له سەدەی هەشتەمی کۆچیدا ژیاوە. لە‌ شارەزوور لەدایکبووە. لە منداڵییەوە چووەتە حوجره و بە فەقێیەتی چەند شوێنێکی کوردستان چووە و لە (دینەوەر) تەواویکردووە و گەڕاوەتەوە مەڵبەندی لەدایکبوونی. دواتر چووەتە شێخان و لای سان سەهاک ماوەتەوە تا کۆچیدواییکردووە. نازناوی (سروور)ـە. ژمارەیەک لە هۆنراوەکانی لەبەردەستدایە و تۆمارکراون.

شەمیل

کەسایەتیەیکی ئایینی و شاعیرە. ناوی (شیرۆش کوڕی شارەوان)ـە. لە کۆتاییەکانی سەدەی حەوتەمی کۆچی لە(شارەزوور) لەدایکبووە و خوێندنی حوجرەی لەوێ خوێندووە و تا پێگەیشتووە لەوێ ماوەتەوە، دواتر چووەتە گوندی (شێخان) و تا کۆتایی ژیانی لەوێ بووە. بەشێوەی گۆران هۆنراوەی نوسیوە و تا ئێستا هۆنراوەکانی کۆنەکراونەتەوە و بە چاپ نەگەیشتوون.

عەزازیل

شاعیرێکی ئایینی ‌یارسانییە. ناوی (یوسف کوڕی یەحیا)یە. لە شارەزوور لەدایکبووە. ساڵی لەدایکبوونی نەزانراوە. لە منداڵییەوە چووەتە حوجره و خوێندنی لە بەغداد تەواوکردووە و گەڕاوەتەوە مەڵبەندی لەدایکبوونی. دواتر چووەتە شێخان و لای سان سەهاک ماوەتەوە و لە دەوروبەری ساڵی ١٣٧٧ کۆچیدواییکردووە. نازناوی (عەزازیل)ـە. ژمارەیەک لە هۆنراوەکانی لەبەردەستدان‌ و تۆمارکراون.

قازی نەبی سەرگەتی

شاعیرێکی ئايينی، یارسانییە. ناوی (نەبی کوڕی تایەری سەرگەتی)یە. ‌له ‌سەرەتای سەدەی پێنجەمی کۆچی لە گوندی (سەرگەت) لەدایکبووە. بە منداڵی نراوەتە بەر خوێندن و بۆ ئەو مەبەستە زۆر شوێنی کوردستان چووە‌. ژمارەیەک لە هۆنراوەکانی لەبەردەستدایە و تۆمارکراون. نازناوی (قازی)یە. ژیانی گۆشەگیری بۆ خۆی هەڵبژاردووه،‌ تا ئەو کاتەی کۆچیدواییکردووە.

کەبیر

شاعیرێکی ‌یارسانییە. ناوی (جەمالەدین کوڕی ڕۆستەم)ـە. لە دەوروبەری ساڵی ١٢٨٣ لە شارەزوور لەدایکبووە. لە منداڵییەوە خراوەتە حوجرە و بۆ خوێندن چووەتە ‌بەغداد و شام. گەڕاوەتەوە مەڵبەندەکەی و خەریکی وانەوتنەوە و ڕینوێنی خەڵکی بووە. چووەتە شێخان و لای سان سەهاک ماوەتەوە، تا لە دەوروبەری ساڵی ١٣٦٥ کۆچیدواییکردووە. نازناوی (کەبیره)ە. ژمارەیەک لە هۆنراوەکانی لەبەردەستدایە و تۆمارکراون.

لامی

شاعیرێکی ‌یارسانییە. ناوی (فەروخ کوڕی شاپوور)ە. لە شارەزوور لەدایکبووە. ساڵی لەدایکبوونی نەزانراوە. لە منداڵییەوە چووتە حوجرە. دواتر بەغداد و کە خوێندنی تەواوکردووە گەڕاوەتەوە مەڵبەندەکەی خۆی و دواتر چووەتە شێخان و لای سان سەهاک ماوەتەوە تا لە دەوروبەری ساڵی ١٣٧٠ کۆچیدواییکردووە. نازناوی (لامی)ـە. ژمارەیەک لە هۆنراوەکانی لەبەردەستدایە و تۆمارکراون.

لزا خانمی جاف

شاعیر‌ێکی یارسانییە. لە سەدەی پێنجەمی کۆچیدا ژیاوە. لە شارەزوور لەدایکبووە و دواتر چووەتە لوڕستان. لە لایەنگرانی (شاخوشین)ـە. لە جەمخانەدا تەمبووری ژەنیوە و هۆنراوەکانی خۆیی خوێندووەتەوە. ژمارەیەک لە هۆنراوەکانی لەبەردەستدایە و تۆمارکراون.

مەستی

شاعیرێکی ‌یارسانییە. ناوی (بارام کوڕی شاپوور)ە. لە شارەزوور لەدایکبووە. ساڵی لەدایکبوونی نەزانراوە. لە منداڵییەوە چووتە حوجره و بە فەقێیەتی چەند شوێنێکی کوردستان گەڕاوە و دواتر چووەتە شێخان و لای سان سەهاک ماوەتەوه،‌ تا لە دەوروبەری ساڵی ١٣٥١ کۆچیدواییکردووە. نازناوی (مەستی)ـە. ژمارەیەک لە هۆنراوەکانی لەبەردەستدایە و تۆمارکراون.

نەر‌گز خانمی‌ شارەزووری

شاعیرێکی ‌یارسانییە. ناوی (نەر‌گز کچی مەلا شوکوروڵڵای شارەزوری)یە. لە دەوروبەری ساڵی ١٣١٣ لە شارەزوور لەدایکبووە. لەلای باوکی فێری خوێندن و زانستە شەرعییەکان بووە. لەگەڵ (عابدینی جاف) ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە‌ و بوونەتە یارسان و چوونەتە شێخان بۆ لای سان سەهاک. بە زاری کرمانجی ناوەڕاست/ شێوەزاری سلێمانی هۆنراوەی داڕشتووە و ژمارەیەک لە هۆنراوەکانی لەبەردەستدان‌ و تۆمارکراون.

پێشتر 1 2