کەسەکان بەپێی پۆست

بەرگی شەشەم

کەسەکان بەپێی پۆست

ئامادەکردنی: لیژنه‌ی هاوبه‌شی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ و ڕێكخراوی خاڵ

ناساندنی کەسایەتییە دیارەکان و بەڕێوەبەران کە ڕۆڵی کاریگەریان هەبووە لە بەڕێوەبردن و پێشخستنی شاری هەڵەبجەدا.

ناوەڕۆک

106 بابەت

کوێخاکانی گوندى سەراو

١- عەبدوڵا محەممەد خەسرەو زۆراب: لە گوندى (سەراو)ى ناوچەى نەوڕۆڵى لەدایکبووە. لە ساڵى چلەکانی سەدەی ڕابردوودا کوێخاى گوند بووە. ژیانى هاوسەر پێکهێناوە و خاوەنى چوار منداڵە. ٢- غەفور محەممەد خەسرەو زۆراب: لە گوندى (سەراو)ى ناوچەى نەوڕۆڵى لەدایکبووە. لە ساڵانی پەنجاکانی سەدەی ڕابردوودا کوێخاى گوندەکە بووە. ژیانى هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنى شەش منداڵە. ٣- محەممەد عەبدولڕەحمان محەممەد خەسرەو: ساڵى ١٩١٢ لە گوندى (سەراو)ى ناوچەى نەوڕۆڵى لەدایکبووە. لە ساڵى شەستەکاندا تا ساڵی ٢٠٠٩، کە کۆچیدواییکردووە، کوێخا و دواتریش ئەنجومەنی گوندەکە بووە. ساڵى ٢٠٠٩ لە شاری هەڵەبجە کۆچیدواییکردووە. ژیانى هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنى سێ منداڵە.

کوێخاکانی گوندی سەرگەت

١- کوێخا حەمەساڵح شێخ سادق: ساڵی ١٨٩٠ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی پێنج منداڵە. ساڵانی ١٩٣٢ بۆ ١٩٥٦ کوێخای گوندەکە بووە. ساڵی ١٩٥٦ کۆچیدواییکردووە. ٢- کوێخا شێخ محەممەد شێخ حسەین: ساڵی ١٩١٧ لەدایکبووە. ساڵانی ١٩٥٦بۆ ١٩٦٥ کوێخای گوندەکە بووە. کوڕەکەی شوێنی گرتووەتەوە. ٣- کوێخا ڕەوف محەممەد حسەین: ساڵی ١٩٤٠ لەدایکبووە. دوای کۆچیدوایی باوکی، ساڵانی ١٩٦٥ بۆ ١٩٧٤ کوێخای گوندەکە بووە. ساڵی ١٩٧٤ کۆچیدواییکردووە. ٤- شێخ عەبدولڵا شێخ سادق: ساڵانی ١٩٧٤ بۆ ١٩٩١ و ڕاپەڕین، کوێخای گوندەکە بووە.

کوێخاکانی گوندی سۆسەکان

١- کوێخا کەریم فەتحوڵڵا هەورامی: ساڵی ١٨٩٠ لەدایکبووە. دوو جار ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە‌ و خاوەنی حەوت منداڵە. ساڵی ١٩٢٩ تا ١٩٤٥ کوێخای گوندەکە بووە. ساڵی١٩٧١ لە سۆسەکان کۆچیدواییکردووە. ٢- کوێخا سەعید ساڵح محەممەد: ساڵی ١٩١٥ لە (سۆسەکان) لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە‌ و خاوەنی پێنج منداڵە. ساڵی ١٩٤٥ تا ١٩٦٨، کە کۆچیدواییکردووە، کوێخای گوندەکە بووە. ٣- مەهدی سەعید ساڵح: ساڵی ١٩٣٥ لە (سۆسەکان) لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە‌ و خاوەنی نۆ منداڵە. ساڵی ١٩٦٧ تا ١٩٨٩، کە کۆچیدواییکردووە، کوێخای گوندەکە بووە.

کوێخاکانی گوندى شەشکی خواروو

١- شێخ حەمەسەعید ئەحمەد شێخ حسێن: ‌ساڵی ١٩٠٥ لەدایکبووه. ‌ساڵی ١٩٢٩ تا ١٩٤١، کە کۆچیدواییکردووە، کوێخای گوندەکە بووە. ٢- محەممەد عەبدوڵا ڕەسول محەممەد: بە (‌حاجى محەممەد) ناسراوە. ‌ساڵى ١٩٠٢ لەدایکبووە. ژیانى هاوسەریی پێکهێناوه ‌و خاوەنى چوار منداڵە. ساڵى ١٩٤١ تا ١٩٦٩، کە کۆچیدواییکردووە، کوێخای گوندەکە بووە. ٣- ئەحمەد محەممەد عەبدوڵا: بە (حاجى ئەحمەدى شەشکى) ناسراوە. ‌ساڵى ١٩٣٢ لەدایکبووە. ژیانى هاوسەریی پێکهێناوه ‌و خاوەنى هەشت منداڵە. ‌ساڵى ١٩٦٩ تا ١٩٩٢، کە کۆچیدواییکردووە، کوێخاى گوندەکە بووە.

کوێخاکانی گوندی (شەشکی سەروو)‌

١- ئەحمەد محەممەد عەبدوڵا: ساڵی ١٩١٩ لەدایکبووه. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی شەش منداڵە. ‌ساڵی ١٩٥٠ تا ١٩٨٤، کە کۆچیدواییکردووه،‌ کوێخای گوندەکە بووە.

کوێخاکانی گوندی شەکرالی

١- کوێخا ڕەحیم محەممەد نور محەممەد: ساڵی ١٨٩١ لەدایکبووە. خوێندەواری نەبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی پێنج منداڵە. لەساڵی ١٩٣٠ەوە تا ١٩٥٠ کوێخای گوندەکە بووە. ٢- مەحموود ئەحمەد محەممەد: ساڵی ١٩١٥ لە شارەزوور لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی دوو منداڵە. لەساڵی ١٩٥٠ تا ١٩٥٢ کوێخای گوندەکە بووە. ٣- کوێخا فەتاح ئەمین غوڵام: ساڵی ١٨٦٨ لە شارەزوور لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی شەش منداڵە. ساڵی ١٩٥٢ تا ١٩٧٠ کوێخای گوندەکە بووە. ساڵى ١٩٧٢ لە (شەکرالی) کۆچىدواییکردووە. ٤- کوێخا عەلی محەممەد ئەمین: ساڵی ١٩٢٢ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی چوار منداڵە. ساڵی ١٩٧١ تا ١٩٩٣ کوێخای گوندەکە بووە. ساڵى ٢٠٠٤ لە (شەکرالی) کۆچیدواییکردووە.

کوێخاکانی گوندی شیرەمەڕ

١- قادری هەواس مەحموود: یەکەم کوێخای گوندەکە بووە. ساڵی ١٨٨١ لەدایکبووە. ‌یەکێک بووە لە کەسایەتییەکانی‌ عەشیرەتی سەدانی. لەسەرەتای ئاوەدانکردنەوەی گوندەکەوە تا ناوەڕاستی بیستەکانی سەدەی ڕابردوو، کوێخای گوندەکە بووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی سێ منداڵە. ‌ساڵی ١٩٣٥ کۆچیدواییکردووە. ٢- حاجی محەممەد خەسرەو حسین: ساڵی ١٨٩٣ لەدایکبووە. لە ناوەڕاستی بیستەکانی سەدەی ڕابردوو تا ساڵی ١٩٥٧ کوێخای گوندەکە بووە. سێ جار ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی شەش منداڵه.‌ ساڵی ١٩٦٤ کۆچیدواییکردووە. ٣- مەحموود حاجی محەممەد خەسرەو: ساڵی ١٩٢٦ لەدایکبووە. ‌ساڵی ١٩٥٧ تا ١٩٦٣، کە کۆچیدواییکردووە، کوێخای گوندەکە بووە. دوو جار ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی دوو منداڵە. ٤- قادری حاجی محەممەد خەسرەو: ساڵی ١٩٤٥ لەدایکبووە. ‌ساڵی ١٩٦٣ بۆ ماوەی چەند ساڵێک کوێخای گوندەکە بووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی حەوت منداڵە. ٥- عەلی ئەمین عەلی: ساڵی ١٩٤٨ لەدایکبووە. لە ‌ساڵی ١٩٦٩ تا ساڵی ١٩٨٥ کوێخای گوندەکە بووە. دوو جار ژیانی هاوسەر پێکهێناوە و خاوەنی پێنج منداڵە. گوندی شیرەمەڕ لە ساڵی ١٩٨٥ تا ساڵی ١٩٩١ کوێخای نەبووە. لەبەرئەوەی بووەتە خاکی قەدەغەکراو.

کوێخاکانی گوندی عاموورە

١- حەمەی خانی: ناوی (محەممەد خانی دەلۆ)يە. ساڵی ١٩١٦ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی چوار‌ منداڵە. ساڵی ١٩٥٠ تا ١٩٦٥ کوێخای گوندەکە بووە. ساڵی ١٩٨٩ کۆچیدواییکردووە. ٢- ڕەشید محەممەد عەلی: ساڵی ١٩٢٥ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی دە منداڵە. ساڵی ١٩٦٦ تا ١٩٩١ کوێخای گوندەکە بووە. ساڵی ٢٠٠٦ لە (عاموورە) کۆچیدواییکردووە.

کوێخاکانی گوندی عەلیلوا

١- حەمەئەمین عەلیاوایى: ناوی (حەمەئەمین حاجی ئەحمەد سڵێمان)ـە و بە کوێخا حەمەئەمین ناسراوە. ‌ساڵی ١٩٢٢ لەدایکبووە. ساڵی ١٩٤٥ پاش ئەوەی گوندی (عەلیاوا)ی سەر به ‌شارۆچکەی (خورماڵ) ئاوەدانکراوەتەوه، تا ساڵی ١٩٧٨ کوێخای گوندەکە بووە. دوو جار ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی ١٢ منداڵه. ساڵی ١٩٩٣ کۆچیدواییکردووە.

کوێخاکانی گوندی عەنەب

١- محەممەد حەمەئەمین شەریف: لە ساڵی ١٩٢٠ کوێخای گوندەکە بووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی شەش منداڵە. ساڵی ١٩٥٠ کۆچیدواییکردووە ٢- ساڵح میران خالد: ساڵی ١٩٠٠ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی نۆ منداڵە. بە کیمیابارانی ١٩٨٨ کۆچیدواییکردووە. لەدوای ١٩٥٨ تا ١٩٦٠ کوێخای گوندەکە بووە. ٣- مەحموود ساڵح عەلی: ساڵی ١٩٣٠ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی حەوت منداڵە. ساڵی ١٩٦٠ تا سەرەتای شۆڕشی ئەیلول کوێخای گوندەکە بووە. لە ساڵانی ١٩٨٠کانی سەدەی ڕابردوو کۆچیدواییکردووە. ٤- ساڵح میران خالد: ١٩٨٠ تا ١٩٨٨ جارێکی تر بووەتەوە بە کوێخای گوندەکە.

کوێخاکانی گوندی قاجر

١- حاجی محەممەد سلێمان: ناوی (محەممەد سلێمان مستەفا)یە. ساڵی ١٨٩٥ لەدایکبووە. ساڵی ١٩١٩ گوندی (قاجر)ی ئاوەدانکردووەتەوە و هەرخۆیشی بووەتە ڕیشسپی و کوێخای گوندەکە. یەکێک بووە لە کەسایەتیەکانی هۆزی جاف و تیرەی هاروونی و خاوەنی موڵکێکی زۆر بووە. سەرکار و سەرپەرشتی ١٣ گوندی شارەزووری کردووه. دوو جار ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی پێنج منداڵە. تا ساڵی ساڵی ١٩٥٧، کە کۆچیدواییکردووە، کوێخای گوندەکە بووە.

کوێخاکانی گوندی قەدەفەری

١- خەلیفە سەعیدی قەدەفەری: ناوی (سەعید محەممەد سان ئەحمەد)ە و‌ بە (کوێخا خەلیفە سەعیدی قەدەفەری) ناسراوە. ساڵی ١٩٠٢ لە گوندی (قەدەفەری کۆن) لەدایکبووە. ساڵی ١٩٤٤ لەگەڵ چەند بنەماڵەیەکی تر گوندی قەدەفەری تازەیان‌ ئاوەدانکردووەتەوە. ساڵی ١٩٤٤ تا ١٩٥٨ کوێخای گوندەکە بووە. پێنج جار ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی حەوت منداڵە. ساڵی ١٩٧١ کۆچیدواییکردووه.

کوێخاکانی گوندی قەڵبەزە

١- ئەحمەد محەممەد خوداداد جەمشیر: ساڵی ١٩٠٠ لەدایکبووە. لە حوجرە خوێندویەتی. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی پێنج منداڵە. ساڵی ١٩٥٤ تا ١٩٥٦، کە کۆچیدواییکردووە، کوێخای گوندەکە بووە. ٢- حەمەنەجیم ئەحمەد محەممەد خوداداد: ساڵی ١٩٢٧ لەدایکبووە. لە حوجرە خوێندویەتی. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی شەش منداڵە. ساڵی ١٩٥٧ تا ١٩٧٨ و ڕاگواستنی گوندەکە، کوێخای گوندەکە بووە. ساڵی٢٠١١ لە (سەیدسادق) کۆچیدواییکردووە. ٣- محەممەد غەریب فەرەج: ساڵی١٩٥٣ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی شەش منداڵە. ساڵی ١٩٧٨ لە ئۆردوگای (شانەدەری)یەوە تا ساڵی ١٩٩٢ وەک کوێخای گوندەکە کاریکردووە. کۆچیدواییکردووە.

کوێخاکانی گوندی قەڵبەزە

١- حەمەساڵح قادر محەممەد سەلیم: لە گوندەکە لەدایکبووە. لە ساڵی ١٩٣٥ەوە بووەتە کوێخای گوندەکە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی شەش منداڵە. ساڵی ١٩٥٨ کۆچیدواییکردووە. ٢-سید عەبدوڵا محەمەد سەلیم. ٣-مەحموود حەمە ئەمین عەلی. ٤- محەمەد مەحموود حەمەئەمین.

کوێخاکانی گوندی قشڵاخەڕووتە

١- ئەمین محەممەد ناوخاس: ساڵی ١٨٨٥ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی سێ منداڵە. ساڵی ١٩٠٥ تا ١٩٣٥، کە کۆچیدواییکردووە، کوێخای گوندەکە بووە. ٢- حەمەڕەشید مارف محەممەد: ساڵی ١٩١٢ لە (قشڵاخەڕووتە) لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی شەش منداڵە. ساڵی ١٩٣٥ تا ١٩٧٠ کوێخای گوندەکە بووە. ساڵی ١٩٧٤ کۆچیدواییکردووە. ٣- محەممەد ئەمین محەممەد: ساڵى ١٩٣٢ لە (قشڵاخەڕووتە) لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی نۆ منداڵە. ساڵی ١٩٧٠ تا ١٩٧٨ کوێخای گوندەکە بووە. ساڵى ٢٠٠٣ کۆچیدواییکردووە.

کوێخاکانی گوندی قوڵخورد

١- حاجی محەممەد ڕەحمان بارام: ساڵی ١٨٩٠ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە‌ و خاوەنی چوار منداڵە. ساڵی ١٩٤٠ تا ساڵی ١٩٥٩ کوێخای گوندەکە بووە. ساڵی ١٩٦٠ کۆچیدواییکردووە. ٢- حاجی مەحموود محەممەد ڕەحمان: ساڵی ١٩٢٩ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە‌ و خاوەنی ١٣ منداڵە. ساڵی ١٩٥٩ تا ١٩٩٠ کوێخای گوندەکە بووە. ساڵی ٢٠٠٩ کۆچیدواییکردووە.

کوێخاکانی گوندی قوڵمیتکان

١- حەمەخان مستەفا سەلیم: ساڵی ١٨٨٠ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە‌ و خاوەنی پێنج منداڵە. ساڵی ١٩٤٥ تا ١٩٦٦، کە کۆچیدواییکردووه،‌ کوێخای گوندەکە بووە. ٢- جەمیل ئەمین مستەفا: ساڵی ١٩٢٧ لە گوندی (قوڵمیتکان) لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە‌ و خاوەنی شەش منداڵە. ساڵی ١٩٦٧ تا ١٩٨٧، کە کۆچیدواییکردووه،‌ کوێخای گوندەکە بووە.

کوێخاکانی گوندی کانی پاشا

١-عەزیز باول ڕەحمان: ساڵی ١٩١٠ لەدایکبووە. خاوەنی پێنج منداڵە و ساڵی ١٩٥٥ کۆچیدواییکردووە. ڕۆستەم عەزیز باول ڕەحیم: ساڵی ١٩٣٠ لە گوندەکە لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی پێنج منداڵە. لە ساڵی ١٩٦٠ەوە کوێخای گوندەکە بووە. ساڵی ٢٠٠٣ لە زەڕایەن کۆچیدواییکردووە. ٢- عەبدولحامید ڕۆستەم عەزیز باول: ساڵی ١٩٤٧ لە گوندەکە لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی هەشت منداڵە. کوێخای گوندەکە بووە. ٣- محەمەد ڕەحمان: ساڵی ١٩٢٣ لەدایکبووە. خاوەنی سێ منداڵە. ١٩٦٥ کۆچیدواییکردووە.

کوێخاکانی گوندى کانی توو

١- عەبدولڕەحمان فەتاح محەممەد بارام: ساڵى ١٨٩٣ لە گوندى (کانى توو) لەدایکبووە. نەیخوێندووە. له ‌ساڵانی ١٩٣٠ تا ١٩٦٣، کە کۆچیدواییکردووە، کوێخای گوندەکە بووە. ژیانى هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنى حەوت منداڵە. ٢- سەید میر عەبدوڵا‌ فەتاح محەممەد: ساڵى ١٩٢٧ له ‌گوندى (کانى توو) لەدایکبووە. خوێندنى حوجرەى خوێندووە. ساڵانی ١٩٧٠ کوێخای گوندەکە بووە. ‌ساڵى ٢٠٠٢ لە هەڵەبجە کۆچیدواییکردووە. ژیانى هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنى شەش منداڵە.

کوێخاکانی گوندی کشەیەری

١- عەلی ساڵح ڕەحیم: به ‌کوێخا (عەلی ساڵح کشەیەری) ناسراوە. ‌ساڵی ١٩١٥ لەدایکبووە. لە عەشیرەتی سەدانی بووە لە هۆزی جاف‌. دوو جار ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی نۆ منداڵە. له ‌سەرەتای سییەکانی سەدەی ڕابردوو، تا ساڵی ١٩٥٩ کوێخای گوندەکە بووە. ‌ساڵی ١٩٨١ کۆچیدواییکردووە. ٢- ئیبراهیم مەحموود یاروەیس: ‌ساڵی ١٩٣٩ لە گوندی (کشەیەر) لەدایکبووه. لە عەشیرەتی یوسوجانی لە هۆزی جاف بووە. سێ جار ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی ١٢ منداڵە. ‌ساڵی ١٩٥٩، تا کاتی ڕاگواستنی گوندەکان لە ١٩٨٧دا، کوێخای گوندەکە بووە. ‌ساڵی ٢٠١٦ کۆچیدواییکردووە.

پێشتر 1
...
3 4 5 6 دواتر