کوێخاکانی گوندی قشڵاخەڕووتە

دواین نوێکردنەوە: 2026-04-08


لاپەڕەی 483

کوێخا

١- ئەمین محەممەد ناوخاس: ساڵی ١٨٨٥ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی سێ منداڵە. ساڵی ١٩٠٥ تا ١٩٣٥، کە کۆچیدواییکردووە، کوێخای گوندەکە بووە.

٢- حەمەڕەشید مارف محەممەد: ساڵی ١٩١٢ لە (قشڵاخەڕووتە) لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی شەش منداڵە. ساڵی ١٩٣٥ تا ١٩٧٠ کوێخای گوندەکە بووە. ساڵی ١٩٧٤ کۆچیدواییکردووە.

٣- محەممەد ئەمین محەممەد: ساڵى ١٩٣٢ لە (قشڵاخەڕووتە) لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی نۆ منداڵە. ساڵی ١٩٧٠ تا ١٩٧٨ کوێخای گوندەکە بووە. ساڵى ٢٠٠٣ کۆچیدواییکردووە.

سەرچاوەکان:

  1. چاوپێکەوتنی ئامادەکار لەگەڵ (حەمەخان محەممەد ئەمین)، لەدایکبوو: ١٩٧٣، ئاستی خوێندن: سەرەتایى، پیشە: کاسب، لە ١٦ى ٩ى ٢٠٢٣، لە قشڵاخەڕووتە.
  2. چاوپێکەوتنی ئامادەکار لەگەڵ (باوەڕ حەمەخان محەممەد)، لەدایکبوو: ١٩٩٩، بڕوانامە: دبلۆم، پیشە: کارمەندی حکومی، لە ١٦ى ٩ى ٢٠٢٣، لە قشڵاخەڕووتە.

ئامادەکردنی: سەلام هانەدنی

3

هاوبەشی پێبکە

بابەتە هاوپەیوەندیدارەکان

کوێخاکانی گوندی کشەیەری

١- عەلی ساڵح ڕەحیم: به ‌کوێخا (عەلی ساڵح کشەیەری) ناسراوە. ‌ساڵی ١٩١٥ لەدایکبووە. لە عەشیرەتی سەدانی بووە لە هۆزی جاف‌. دوو جار ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی نۆ منداڵە. له ‌سەرەتای سییەکانی سەدەی ڕابردوو، تا ساڵی ١٩٥٩ کوێخای گوندەکە بووە. ‌ساڵی ١٩٨١ کۆچیدواییکردووە. ٢- ئیبراهیم مەحموود یاروەیس: ‌ساڵی ١٩٣٩ لە گوندی (کشەیەر) لەدایکبووه. لە عەشیرەتی یوسوجانی لە هۆزی جاف بووە. سێ جار ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی ١٢ منداڵە. ‌ساڵی ١٩٥٩، تا کاتی ڕاگواستنی گوندەکان لە ١٩٨٧دا، کوێخای گوندەکە بووە. ‌ساڵی ٢٠١٦ کۆچیدواییکردووە.

کوێخاکانی گوندی کوڵکنی ئیسماعیل خەسرەو

١- ئیسماعیل خەسرەو مستەفا: گوندەکە بەناوی ئەمەوە ناونراوە. ساڵی ١٩٠٣ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە‌ و خاوەنی شەش منداڵە. ساڵی ١٩٥٠ تا ١٩٨٨، کە کۆچیدواییکردووە کوێخای گوندەکە بووە.

کوێخاکانی گوندی کوڵکنی سەروو

١- کوێخا ئیبراهیم ئەحمەد فەقیێ کەرەم: ساڵی ١٩٢٠ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی چوار منداڵە. ساڵی ١٩٤٦ تا ساڵی ١٩٦٥ کوێخای گوندەکە بووە. ساڵی ٢٠٠٥ کۆچیدواییکردووە. ٢- محەممەد ئەحمەد بەکر: ساڵی ١٩٣١ لە (کوڵکنیی سەروو) لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی پێنج منداڵە. ساڵی ١٩٦٥ تا ١٩٩٠ کوێخای گوندەکە بووە. ساڵی ١٩٩٢ کۆچیدواییکردووە.

کوێخاکانی گوندی کۆساوا

١- حەمەساڵح ئەحمەد کۆساوایی: ساڵی ١٨٨٥ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی شەش منداڵە. ساڵی ١٩٣٠ تا ساڵی ١٩٦٧، کە کۆچیدواییکردووە کوێخای گوندەکە بووە. ٢- تۆفیق حەمە ساڵح ئەحمەد: ساڵی ۱۹۳۰ لە گوندی (کۆساوا)، لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی یەک منداڵە. ساڵی ١٩٦٨ تا ساڵی ١٩٨٨ کوێخای گوندەکە بووە. ساڵی ٢٠٢٢ کۆچیدواییکردووە.

کوێخاکانی گوندی گەچێنە

١- حەبیب عەزیز نادر: کوێخای گوندەکانی (گەچێنە) و (دەرۆکیێ)یە. لە دەوربەری ساڵانی ١٨٨٠-١٨٨٥ لە گوندی (گەچێنە) لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی هەشت منداڵە. ماوەیەک لە گەچێنە کوێخابووە و پاشان، کە لەگەڵ برایەکیدا کۆچدەکەن و گوندی (دەرۆکیێ) ئاوەدانیدەکەنەوە، لە ساڵی ١٩٣٠ تا ١٩٥٢، کە کۆچیدواییکردووە، کوێخای گوندەکە بووە. لە گۆڕستانی شێخ مارفی زەردەهاڵ بەخاکسپێرراوە. ٢- حاجی عەلی حاجی حەسەن: ساڵی ١٨٨٥ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە‌ و خاوەنی ١٢ منداڵە. ساڵی ١٩٣٠ تا ١٩٤٠ کوێخای گوندەکە بووە. ساڵی١٩٧٠ کۆچیدواییکردووە. ٣- مەجید مەلا مەحموود: ساڵی ١٩٠٤ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە‌ و خاوەنی سێ منداڵە. ساڵی ١٩٤٠ تا ١٩٤٤ کۆچیدواییکردوە، کوێخای گوندەکە بووە. ٤- عەبدول کەريم محێدین حەسەن: ساڵی ١٩٠٤ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە‌ و خاوەنی ١٠ منداڵە. ساڵی ١٩٤٤ تا ١٩٥٥ کوێخای گوندەکە بووە. ساڵی ١٩٩٣ کۆچیدواییکردووە. ٥- حەمەخان محێدین حەسەن: ساڵی ١٩٢٠ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە‌ و خاوەنی حەوت منداڵە. ساڵی ١٩٥٥ تا ١٩٧٠ کوێخای گوندەکە بووە. ساڵی ٢٠٠٧ کۆچیدواییکردووە. ٦- خەسرەو حامید عەبدولقادر: لەدایکبووی ساڵی ١٩٤٧ە، خوێندەوارە و تاکو شەشی سەرەتایی خوێندوە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە‌ و خاوەنی حەوت منداڵە. ساڵی١٩٧١ وەکو کوێخا دەستبەکاربووە، بەڵام تەنها حەوت مانگێک کاریکردوە، ناوبراو ئێستا لەژیاندا ماوە و لە هەڵەبجە نیشتەجێیە.

کوێخاکانی گوندی گردەناوێ

١- محەممەد ساڵح مستەفا : ساڵی ١٩٠٢ لەدایکبووە. دووجار ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە‌ و خاوەنی سێ منداڵە. ساڵی ١٩٢٨ تا ١٩٥٠ کوێخای گوندەکە بووە. ساڵی ١٩٦٨ کۆچیدواییکردووە. ٢- محەممەد شەریف محەممەد ساڵح: ساڵی ١٩٣٢ لەگوندی (گردەناوێ) لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە‌ و خاوەنی نۆ منداڵە. دوای کۆچیدوایی باوکی، ١٩٥٠ تا ١٩٩١ کوێخای گوندەکە بووە. ساڵی ٢٠١٥ کۆچیدواییکردوە.