بەرگی شەشەم
کەسەکان بەپێی پۆست
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
ناساندنی کەسایەتییە دیارەکان و بەڕێوەبەران کە ڕۆڵی کاریگەریان هەبووە لە بەڕێوەبردن و پێشخستنی شاری هەڵەبجەدا.
بەرگی شەشەم
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
ناساندنی کەسایەتییە دیارەکان و بەڕێوەبەران کە ڕۆڵی کاریگەریان هەبووە لە بەڕێوەبردن و پێشخستنی شاری هەڵەبجەدا.
١- ئەولمحەممەد مارف بارام: ساڵی لەدایکبوونەکەی نەزانراوە. لە گوندى (هانەژاڵه)ى سەربە ناوچەى نەوڕۆڵى لەدایکبووە. لە موختارە سەرەتاییەکانی گوندەکە بووە. ژیانى هاوسەریی پێکهێناوە و سێ منداڵ بووە. لە هانه ژاڵە کۆچیدواییکردووە و هەر لەوێ بەخاکسپێرراوە. ٢- محەممەد ئەولمحەممەد مارف بارام (بالە): ساڵی لەدایکبوونەکەی نەزانراوە. لە گوندى (هانەژاڵه)ى سەر بە ناوچەى نەوڕۆڵى لەدایکبووە. ژیانى هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنى چوار منداڵ بووە. لە گوندى هانه ژاڵە کۆچیدواییکردووە و هەر لەوێ بەخاکسپێرراوە. ٣- مەحموود ڕەشید مارف بارام (بالە): ساڵی لەدایکبوونەکەی نەزانراوە. لە گوندى (هانەژاڵه)ى سەربە ناوچەى نەوڕۆڵى لەدایکبووە. ژیانى هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنى سێ منداڵ بووە. لە گوندى هانه ژاڵە کۆچیدواییکردووە و هەر لەوێ بەخاکسپێرراوە. ٣- کوێخا حەمە ڕەشید: ناوى (حەمەڕەشید عەلى عەبدولڕەحمان مارف)ـە. ساڵى ١٩٢٨ لە گوندى (هانەژاڵه)ى سەربە ناوچەى نەوڕۆڵى لەدایکبووە. ژیانى هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنى حەوت منداڵە. ساڵى ١٩٦٥ کوێخاى گوندەکە بووە. ساڵى ٢٠١٠ کۆچیدواییکردووه.
١- عەبدوڵا عەبدولڕەحمان کاکە وەیس زۆراب: ساڵى ١٩٠٧ له گوندى (هانەسووره)ی ناوچەی نەورۆڵی لەدایکبووە. لە ساڵانى شەستەکاندا کوێخاى گوندى هانەسوورە بووە، ژیانى هاوسەرێتى پێکنەهێناوە. ساڵى ١٩٩٠ کۆچیدواییکردووە. ٢- عەبدولعەزیز میرزا محەممەد خەسرەو: ساڵی ١٩٢٢ له گوندى (هانەسووره)ی ناوچەی نەورۆڵی لەدایکبووە. لە ناوەڕاستى پەنجاکانی سەدەی ڕابردوودا موختارى گوندەکە بووە. ژیانى هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنى یەک مندڵە. ساڵی ١٩٧٩ لە گوندى هانەسوورە کۆچیدواییکردووە.
١- کوێخا عەلی محەممەد ئەحمەد: بە (کوێخا عەلى) و (خواجە عەلى)ش ناسراوە. ساڵى ١٩٠٤ لە گوندى (هانەیدن) لەدایکبووە. ساڵى ١٩٣٥ تا کۆتاییەکانی تەمەنی کوێخا و موختاری گوندی (هانەیدن) بووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنى ١٢ منداڵە. ساڵى ١٩٧١ لە گوندى هانەيدن کۆچیدواییکردووە و لە گۆڕستانى (باباناوس) بەخاکسپێرراوه. ٢- قادر کەریم محەممەد: ساڵى ١٩٣٦ لەدایکبووە. ژیانى هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنى هەشت مندڵە. لە دواى مردنى مامى (کوێخا عەلى) لە ساڵى ١٩٧١، تا ڕاگواستنی گوندەکه لە ١٩٧٨دا کوێخای گوندەکە بووە.
١- عەلی بەگ سەیدە بەگ: ساڵی ١٨٨٦ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی سێ منداڵە. ساڵی ١٩٢٤ تا ١٩٤٨ کوێخای گوندەکە بووە. ساڵی ١٩٥١ کۆچیدواییکردووە. ٢- محێدین عەلی محەممەد: ساڵی ١٩١٤ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی شەش منداڵە. ساڵی ١٩٤٨ تا ١٩٦٦ کوێخای گوندەکە بووە. ساڵی ١٩٩١ کۆچیدواییکردووە. ٣- فایەق ڕەحمان کەریم: ساڵی ١٩٣٧ لە گوندی (هانەی قوڵ) لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی شەش منداڵە. ساڵی ١٩٦٦ تا ١٩٩٢ کوێخای گوندەکە بووە. ساڵی ١٩٩٤ کۆچیدواییکردووە.
١- کوێخا بارام کوڕی کوێخا مستەفا: ساڵی ١٩٢٠ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی چوار منداڵە. ساڵى ١٩٥٠ تا ١٩٨٤ کوێخاى گوندەکە بووە. ساڵى ١٩٨٤ لە شاری هەڵەبجە کۆچیدواییکردووە و لە گۆڕستانى شەهیدان بەخاکسپێرراوە. ٢- کوێخا شاوەیس فەتاح: ساڵی لەدایکبوون و کۆچیدوایی نەزانراوە. لەگەڵ (گوڵێ مستەفا باوا) ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە. نەوەکانی بریتین لە (محەممەد، فەتحی، مەجید، خانم، باوەیس، عەزیز، مەلیحە). ٣- کوێخا مستەفا مستەفا خدر: ساڵی ١٨٤٠ لەدایکبووە. نەوەکانی بریتین لە (بارام، خواکەرەم، فەتاح، باوا). ساڵی ١٩٢٩ کۆچیدواییکردووە. ٤- کوێخا کەیخەسرەو فەتاح: ساڵی ١٨٥٤ لەدایکبووە. نەوەکانی بریتین لە (کەیکاوس، باقی، قارەمان، حەلاو، کامەران). ساڵی ١٩٤٥ کۆچیدواییکردووە. ٥- کوێخا تۆفیق بارام: ساڵی ١٨٤٠ لەدایکبووە. دوو جار ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە. نەوەکانی بریتین لە (بارام، هواس، ڕفیق، غریب و خزان، ئامینە، تاووس، شەمسی و جەیران). ساڵی ١٩٨١ کۆچیدواییکردووە. ٦- کوێخا ڕەحیم ڕەشید هاواری: ساڵی لەدایکبوون و کۆچیدوایی نەزانراوە. دوو جار ژیانی هاوسەریی پێکهێناوه لەگەڵ (حەلاوەخان و عاسمەخان). نەوەکانی بریتین لە (ئەدهەم، مەهدی). ٧- کوێخا بارامی کوێخا توفیق: ساڵی لەدایکبوون و کۆچیدوایی نەزانراوە. لەگەڵ (هۆریزاد فەرەج) ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە. نەوەکانی بریتین لە (نامدار، سەڵتەنەت، حەیران، نێرگز)
١- حەمەبرای کوێخا ئەحمەد: ناوی (حەمەبرای کوێخا ئەحمەد پیرۆت حەمە چاوەش)ـە. ساڵی ١٩٠٦ شاری ھەڵەبجە لەدایکبووە. خوێندنی سەرەتایی لە ھەڵەبجە تەواوکردووە. دوای باوکی (کوێخا ئەحمەد) کراوە بە موختاری گەڕەکی سەرا. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی پێنج منداڵە. ساڵی ١٩٦٠ کۆچیدواییکردووە و لە گۆڕستانی (گوڵانی خواروو) بەخاکسپێرراوە. ٢- حەمەفەرجی کوێخا ئەحمەد: ناوی (حەمەفەرجی کوێخا ئەحمەدی پیرۆتی حەمەچاوەش)ـە. ساڵی ١٩١٠ لە شاری ھەڵەبجە لەدایکبووە. دوای کۆچیدوایی (مەلا مستەفا)ی ئامۆزای، کراوە بە موختاری گەڕەکی پیرمحەممەد. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی حەوت منداڵە. ساڵی ١٩٩٠ لە شاری سلێمانی کۆچیدواییکردووە.