کوێخاکانی گوندی شیرەمەڕ
دواین نوێکردنەوە: 2026-04-07
١- قادری هەواس مەحموود: یەکەم کوێخای گوندەکە بووە. ساڵی ١٨٨١ لەدایکبووە. یەکێک بووە لە کەسایەتییەکانی عەشیرەتی سەدانی. لەسەرەتای ئاوەدانکردنەوەی گوندەکەوە تا ناوەڕاستی بیستەکانی سەدەی ڕابردوو، کوێخای گوندەکە بووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی سێ منداڵە. ساڵی ١٩٣٥ کۆچیدواییکردووە.
٢- حاجی محەممەد خەسرەو حسین: ساڵی ١٨٩٣ لەدایکبووە. لە ناوەڕاستی بیستەکانی سەدەی ڕابردوو تا ساڵی ١٩٥٧ کوێخای گوندەکە بووە. سێ جار ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی شەش منداڵه. ساڵی ١٩٦٤ کۆچیدواییکردووە.
٣- مەحموود حاجی محەممەد خەسرەو: ساڵی ١٩٢٦ لەدایکبووە. ساڵی ١٩٥٧ تا ١٩٦٣، کە کۆچیدواییکردووە، کوێخای گوندەکە بووە. دوو جار ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی دوو منداڵە.
٤- قادری حاجی محەممەد خەسرەو: ساڵی ١٩٤٥ لەدایکبووە. ساڵی ١٩٦٣ بۆ ماوەی چەند ساڵێک کوێخای گوندەکە بووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی حەوت منداڵە.
٥- عەلی ئەمین عەلی: ساڵی ١٩٤٨ لەدایکبووە. لە ساڵی ١٩٦٩ تا ساڵی ١٩٨٥ کوێخای گوندەکە بووە. دوو جار ژیانی هاوسەر پێکهێناوە و خاوەنی پێنج منداڵە.
گوندی شیرەمەڕ لە ساڵی ١٩٨٥ تا ساڵی ١٩٩١ کوێخای نەبووە. لەبەرئەوەی بووەتە خاکی قەدەغەکراو.
سەرچاوەکان:
- چاوپێکەوتنی ئامادەکار لەگەڵ (مام عەلی عەبدولکەریم)، لەدایکبوو: ١٩٤٣، پیشە: خانەنشین، لە ١٨ی ٩ی ٢٠١٣، لە شیرەمەڕ.
- چاوپێکەوتنی ئامادەکار لەگەڵ (مشیر عەلی حسین)، لەدایکبوو: ١٩٥٣، پیشە: خانەنشین، لە ١٣ی ٣ی ٢٠٢٣، لە شیرەمەڕ.
- چاوپێکەوتنی ئامادەکار لەگەڵ (حاجی قادر محەممەد خەسرەو)، لەدایکبوو: ١٩٤٤، پیشە: خانەنشین، لە ٢٢ی ٤ی٢٠٢٣، لە سەیدسادق.
- چاوپێکەوتنی ئامادەکار لەگەڵ (نوری عەلی ئەمین)، لەدایکبوو: ١٩٧١، ئاستی خوێند: سەرەتایی، پیشە: فەرمانبەر، لە ١٢ی ٣ی ٢٠٢٣، لە شیرەمەڕ.
ئامادەکردنی: سەرچڵ یونس