کوێخاکانی گوندی شەکرالی
دواین نوێکردنەوە: 2026-04-07
١- کوێخا ڕەحیم محەممەد نور محەممەد: ساڵی ١٨٩١ لەدایکبووە. خوێندەواری نەبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی پێنج منداڵە. لەساڵی ١٩٣٠ەوە تا ١٩٥٠ کوێخای گوندەکە بووە.
٢- مەحموود ئەحمەد محەممەد: ساڵی ١٩١٥ لە شارەزوور لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی دوو منداڵە. لەساڵی ١٩٥٠ تا ١٩٥٢ کوێخای گوندەکە بووە.
٣- کوێخا فەتاح ئەمین غوڵام: ساڵی ١٨٦٨ لە شارەزوور لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی شەش منداڵە. ساڵی ١٩٥٢ تا ١٩٧٠ کوێخای گوندەکە بووە. ساڵى ١٩٧٢ لە (شەکرالی) کۆچىدواییکردووە.
٤- کوێخا عەلی محەممەد ئەمین: ساڵی ١٩٢٢ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی چوار منداڵە. ساڵی ١٩٧١ تا ١٩٩٣ کوێخای گوندەکە بووە. ساڵى ٢٠٠٤ لە (شەکرالی) کۆچیدواییکردووە.
سەرچاوەکان:
- چاوپێکەوتنى ئامادەکارلەگەڵ (عەلى عەبدول قادر حسەین)، لەدایکبوو: ١٩٥٣، پیشە: کاسب، لە ١١ی ٨ی ٢٠٢٣، لە شەکرالى.
- چاوپێکەوتنى ئامادەکار لەگەڵ (جوتیار عەلى عبدول قادر)، لەدایکبوو: ١٩٨٧، بڕوانامە: ئامادەیی، پیشە: کاسب، لە١١ی ٨ی ٢٠٢٣، لە شەکرالى.
ئامادەکردنی: سەلام هانەدنی