سوڵتان ئیسحاقی بەرزنجی

دواین نوێکردنەوە: 2026-04-14


لاپەڕەی 339

نەزەرگە

نەزرگەی‌ سوڵتانی (ساق) یان (سوڵتان ئیسحاق)ـه،‌ کە بەزرترین پایەی ئایینیی کاکەیی هەبووە. ئایینەکە لەسەردەستی ئەم ڕێکخراوەتەوە. هاتوەتە گوندی هاوار و لە چەندین شوێن مەنزڵگای هەبووە. لەوانە (شای سەرتلی)، کە لەسەر بەردێکی بەرزی گەورەیە و بەسەر هەموو بەشەکانی گوندی هاواردا دەڕوانێت. (نەزەرگەی چەمەکەری)، کەوتووەتە چەمی شنروێ لە خۆرئاوای هاوار، نزیک بە کانییەک، کە ئاوێکی پاک و سازگاری هەیە. (شای چادرگە) کەوتووەتە لوتکەی بەفری میری لە چیای شنروێ لە باشوری گوندی هاوار. (نیشان کرد)، کە جێپێی سوڵتان ئیسحاقە لەسەر گاشە بەردێک و ئەمڕۆ نەزەرگایەکی بۆ دروستکراوە.

سەرچاوەکان:

  1. چاوپێکەوتنی ئامادەکار لەگەڵ (هۆشەنگ مارف عارف)ی لەدایکبوو: ١٩٧٥، بڕوانامە: دبلۆمی باڵا، مامۆستا، لە ١٥ی ١١ی ٢٠٢٢.
  2. چاوپێکەوتنی ئامادەکار لەگەڵ (ئاکۆ شاوەیس مەجید)ی لەدایکبوو: ١٩٧٠، بڕوانامە: بەکالۆریۆس، سەرپەرشتیاری پەروەردەیی، لە ١٥ی ١١ی ٢٠٢٢.

ئامادەکردنی: کارزان عەدنان حەمەسەعید

6

هاوبەشی پێبکە

بابەتە هاوپەیوەندیدارەکان

شەیی

کەوتووەتە گوندی (سازان) لە خوارووی باخەکانی گوندەکە و لە بەردەم کەلاران هەڵکەوتووە. درەختێک و نەزەرگەیەکی تێدابووە بە پیرۆز سەیرکراون.

چاکەسوار

کەوتووەتە سنوری گوندى (پریسى خواروو). وەک خەڵکى گوندەکە باسیدەکەن: ناونانەکەی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، کە کەسێکى پیاوچاک، بە سوراى ماین لەم شوێنەوە تێپەڕیوە و لە سێبەرى دارە بیی یان توویەکدا دانیشتووە، هەربۆیە بە چاکەسوار یان چاکوسوار ناونراوە. پاشان خەڵکى بە پیرۆز سەیریانکردووە و سەردانیانکردووە.