شەیی

دواین نوێکردنەوە: 2026-04-14


لاپەڕەی 340

نەزەرگە

کەوتووەتە گوندی (سازان) لە خوارووی باخەکانی گوندەکە و لە بەردەم کەلاران هەڵکەوتووە. درەختێک و نەزەرگەیەکی تێدابووە بە پیرۆز سەیرکراون.

سەرچاوەکان:

  1. چاوپێکەوتنی تیمی مەیدانی لەگەڵ (مستەفا محەممەد عەبدولمحەممەد حەسەن)ی ئەنجومەنی گوندی (سازان)، لەدایکبوو: ١٩٤٨، ئاستی خوێندن: سەرەتایی، لە ٢٧ی ٢ی ٢٠٢٤.
  2. چاوپێکەوتنی تیمی مەیدانی لەگەڵ (کەمال محەممەد کەریم عیسا)ی ئەنجومەنی گوندی (سازان)، لەدایکبوو: ١٩٥٠، ئاستی خوێندن: سەرەتایی، لە ٢٧ی ٢ی ٢٠٢٤.

ئامادەکردنی: تیمی مەیدانی/ گوندی سازان

6

هاوبەشی پێبکە

بابەتە هاوپەیوەندیدارەکان

سوڵتان ئیسحاقی بەرزنجی

نەزرگەی‌ سوڵتانی (ساق) یان (سوڵتان ئیسحاق)ـه،‌ کە بەزرترین پایەی ئایینیی کاکەیی هەبووە. ئایینەکە لەسەردەستی ئەم ڕێکخراوەتەوە. هاتوەتە گوندی هاوار و لە چەندین شوێن مەنزڵگای هەبووە. لەوانە (شای سەرتلی)، کە لەسەر بەردێکی بەرزی گەورەیە و بەسەر هەموو بەشەکانی گوندی هاواردا دەڕوانێت. (نەزەرگەی چەمەکەری)، کەوتووەتە چەمی شنروێ لە خۆرئاوای هاوار، نزیک بە کانییەک، کە ئاوێکی پاک و سازگاری هەیە. (شای چادرگە) کەوتووەتە لوتکەی بەفری میری لە چیای شنروێ لە باشوری گوندی هاوار. (نیشان کرد)، کە جێپێی سوڵتان ئیسحاقە لەسەر گاشە بەردێک و ئەمڕۆ نەزەرگایەکی بۆ دروستکراوە.

چاکەسوار

کەوتووەتە سنوری گوندى (پریسى خواروو). وەک خەڵکى گوندەکە باسیدەکەن: ناونانەکەی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، کە کەسێکى پیاوچاک، بە سوراى ماین لەم شوێنەوە تێپەڕیوە و لە سێبەرى دارە بیی یان توویەکدا دانیشتووە، هەربۆیە بە چاکەسوار یان چاکوسوار ناونراوە. پاشان خەڵکى بە پیرۆز سەیریانکردووە و سەردانیانکردووە.