چاکەسوار

دواین نوێکردنەوە: 2026-04-14


لاپەڕەی 331

نەزەرگە

کەوتووەتە سنوری گوندى (پریسى خواروو). وەک خەڵکى گوندەکە باسیدەکەن: ناونانەکەی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، کە کەسێکى پیاوچاک، بە سوراى ماین لەم شوێنەوە تێپەڕیوە و لە سێبەرى دارە بیی یان توویەکدا دانیشتووە، هەربۆیە بە چاکەسوار یان چاکوسوار ناونراوە. پاشان خەڵکى بە پیرۆز سەیریانکردووە و سەردانیانکردووە.

سەرچاوەکان:

  1. چاوپێکەوتنی ئامادەکار لەگەڵ (بورهان عەلى محەممەد ئەمین قادر)ی ئەنجومەنى گوندى (پریسى خواروو)، لەدایکبوو: ١٩٦٩، ئاستی خوێندن: سەرەتایى، پیشە: فەرمانبەر، لە ‌٢٣ی ٤ی ٢٠٢٤.
  2. چاوپێکەوتنی ئامادەکار لەگەڵ (محەممەد حەمەسەعید عەبدولکەریم محەممەد)، لەدایکبوو: ١٩٦٠، پیشە: کاسب، لە ١ی ٥ی ٢٠٢٤، لە هەڵەبجە.
  3. چاوپێکەوتنی ئامادەکار لەگەڵ (کەمال مەحموود عەبدولقادر)، لەدایکبوو: ١٩٥٤، پیشە: خانەشین، لە ١٢ی ٧ی ٢٠٢٤

ئامادەکردنی: حەمزە محەممەد ساڵح محەممەد

7

هاوبەشی پێبکە

بابەتە هاوپەیوەندیدارەکان

سوڵتان ئیسحاقی بەرزنجی

نەزرگەی‌ سوڵتانی (ساق) یان (سوڵتان ئیسحاق)ـه،‌ کە بەزرترین پایەی ئایینیی کاکەیی هەبووە. ئایینەکە لەسەردەستی ئەم ڕێکخراوەتەوە. هاتوەتە گوندی هاوار و لە چەندین شوێن مەنزڵگای هەبووە. لەوانە (شای سەرتلی)، کە لەسەر بەردێکی بەرزی گەورەیە و بەسەر هەموو بەشەکانی گوندی هاواردا دەڕوانێت. (نەزەرگەی چەمەکەری)، کەوتووەتە چەمی شنروێ لە خۆرئاوای هاوار، نزیک بە کانییەک، کە ئاوێکی پاک و سازگاری هەیە. (شای چادرگە) کەوتووەتە لوتکەی بەفری میری لە چیای شنروێ لە باشوری گوندی هاوار. (نیشان کرد)، کە جێپێی سوڵتان ئیسحاقە لەسەر گاشە بەردێک و ئەمڕۆ نەزەرگایەکی بۆ دروستکراوە.

شەیی

کەوتووەتە گوندی (سازان) لە خوارووی باخەکانی گوندەکە و لە بەردەم کەلاران هەڵکەوتووە. درەختێک و نەزەرگەیەکی تێدابووە بە پیرۆز سەیرکراون.