بەرگی یەکەم
شوێنی سروشتی
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
لەم بەرگەدا باس لە جوانییە سروشتییەکانی هەڵەبجە دەکرێت، لەوانە شاخەکان، دەشتاکان و سەیرانگاکان کە سیمایەکی ناوازەیان بە ناوچەکە بەخشیوە.
بەرگی یەکەم
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
لەم بەرگەدا باس لە جوانییە سروشتییەکانی هەڵەبجە دەکرێت، لەوانە شاخەکان، دەشتاکان و سەیرانگاکان کە سیمایەکی ناوازەیان بە ناوچەکە بەخشیوە.
کەوتووەتە سنوری گوندی (بەڵخە)ی سەر بە ناحیەی (بیارە). لە باکوری خۆرهەڵاتەوە بەرەو باشوری خۆرئاوا لە نێوان چیا نزمەکاندا درێژ دەبێتەوە. نزمترین خاڵی(١١٣٠) و بەرزترین خاڵی (١٤٨٩م) لە ئاستی ڕووی دەریاوه بەرزە و تێکڕای بەرزی دەگاتە (١٣٠٩م). ڕووبەرەکەی (٠,٢٤کم٢) و درێژیی (١,١٩کم) و پانییەکەی (٣٢٠م) دەبێت. دەچێتەوە سەر دۆڵی بەڵخە و دۆڵی هەڕەسیاو و دۆڵی جاور و دۆڵی مروە و بەگلەی، لەگەڵ دۆڵی وەزەکۆر و دۆڵی تەوێڵە و سۆسەکان و پاڵانیا لە باشوری خۆرئاوای سەیرانگای مێشلە یەکدەگرن و چەمی گەورە دروستدەکەن و پاشان بە گوندی هاوار و هاوارەکۆندا تێپەڕ دەبێت و دەڕژێتە چەمی گریانە و پاشان ڕوباری سیروانەوە. جگە له بوونی ئاژەڵ و باڵندەی کێوی، دەوڵەمەندە بە ڕووپۆشی دارستانی و گژوگیای سـروشـتی.
کەوتووەتە باشور و باشوری خۆرئاوای ناوچەی هەورامان و لە ڕووی کارگێڕییەوە سەر بە سنوری گوندی (خەرپانی)ی سەر بە ناحیەی (بیارە)یە. لە باشوری خۆرهەڵاتەوە بەرە و باکوری خۆرئاوا درێژ دەبێتەوە. کانی یەرەجەڕەی دەکەوێتە باکوریەوە، دۆڵی کەمانگەرایی دەکەوێتە بەشی خۆرئاوای، دۆڵی کۆچەوحەمەڕەزایی و لوتکەی چیای بەنەن، دەکەونە بەشی خۆرهەڵاتیەوە، هەروەها کانی شێخ مەرزە و لوتکەی ملەی کەلی هەیشوور دەکەونە باشورییەوە. ڕووبەرەکەی (٠, ٠٤کم٢)یە، درێژیی (١, ٠٧کم) و پانییەکەی (١٩٠م) دەبێت، دەچێتەوە سەر دۆڵی کەمانگەرای و دۆڵی باسکەدرێژ و دۆڵی خەرپانی و چەمی ڕاوی و خڕی بیارە و پاشان بە دەشتی شارەزووردا ڕێڕەو دەکات. جگەلەوەی دەوڵەمەندە بە بوونی ئاژەڵ و باڵندەی کێوی وەکو ڕێوی و پۆڕ و سوێسکە و ئاسک و گواری و بەراز و چەقەڵ و گورگ و کەو و کەروێشک و سوچەڕ و کەمتیار، ژمارەیەکی زۆر کەلەبەردی تێدایە، کە بوونەتە پەناگە بۆ پاراستنی ئاژەڵ و باڵندە کێوییەکانی، هەروەها دەوڵەمەندە بە ڕووپۆشی ڕووەکی سروشتى.
کەوتووەتە خۆرهەڵاتی هەورامان. لە ڕووی کارگێڕییەوە سەر بە سنوری گوندی (هانەیدن)ی سەر بە ناحیەی (بیارە)یە. کەوتووەتە نێوان لوتکەی کەڵگا و دۆڵی شەڵواندڕ و دۆڵی هەربەدۆڵ و دۆڵی ولا و دۆڵی نسارەسور لە باشور و دۆڵی ملەگاووەنێ لە باکور و کاوەوسەڵمانا لە خۆرهەڵات و دۆڵی سەرگەت و هانەیدن لە خۆرئاواو دروستبووە و کەوتووەتە نێوان چیای شرام و هەربەدۆڵ لە باشور ناوباخان و باکوری گوندی باخەکۆن و گەچێنە و باکوری خۆرهەڵاتی گوندی گوڵپ، لە باکوری خۆرهەڵاتەوە بەرەو باشوری خۆرئاوا درێژ دەبێتەوە تاوەکو دەگاتە دۆڵی ملەگاووەنێ و دۆڵی کێڵاو و دۆڵی هەسانا و دۆڵی شەڵواندڕ و دۆڵی سەرگەت و دۆڵی دارچەقالە و بان وانە. ڕووبەرەکەی (١١کم٢)یە، درێژیی (٨٩کم) و پانییەکەی (٣٤٠م) دەبێت. دەچێتەوە سەر دۆڵی کێڵاو و دۆڵی ملەگاووەنێ و دۆڵی هەسانا و دۆڵی شەڵواندڕ و سەرگەت و دۆڵی دارچەقالە. دۆڵەکە بە بوونی ئاژەڵ و باڵندەی کێوی دەوڵەمەندە. چەندین ئەشکەوت و کەلەبەردی تێدایە، کە بوونەتە پەناگە بۆ پاراستنی ئاژەڵ و باڵندە کێوییەکانی ئەم ناوچەیە. بە ڕووپۆشی ڕووەکی و دارستانی سروشتی وەکو داری بەڕوو و هەرمێ کێویلە و هەنجیرە کێوی و تایلە و گوێز و توو دەوڵەمەندە، هەروەها چەندین جۆری گژوگیای سروشتى.
کەوتووەتە ئەوپەڕی باکوری هەورامان. لە ڕووی کارگێڕییەوە سەر بە سنوری گوندی (یاڵانپێ)ی سەر بە ناحیەی (خورماڵ)ە. لە باکورەوە بەرەو باشوری درێژ دەبێتەوە، لوتکەی پلەکێ دارانگەل و دۆڵی درز و کاوەترا دەکەونە بەشی باکوریەوە، لوتکەی حاجی تایب و لوتکەی ياپانەوغازی و گڵوەوچنوری دەکەونە خۆرهەڵاتیەوە، دۆڵی بەردە قایمێ و دۆڵی قۆلانچێ دەکەونە باشوری، دۆڵی قۆڵانچەکێ و دۆڵی هەنگە چاڵەکێ دەکەونە بەشی خۆرئاوایەوە. نزمترین خاڵی(١٤٧٨م) لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە. ڕووبەرەکەی (١١کم٢)یە، درێژیی (٦١کم) و پانییەکەی (٦٢٠م) دەبێت. دەچێتەوە سەر دۆڵی بەردەقایمێ و دۆڵی هەژگا و دۆڵی قۆلانچە و پاشان دەڕژێتە دۆڵی خۆرنەوەزان و دواتر دەگاتە دۆڵی بانە گەورێ، دەوڵەمەندە بە بوونی ئاژەڵ و باڵندەی کێوی. چەندین ئەشکەوت و کەلەبەردی تێدایە، کە بوونەتە پەناگە بۆ پاراستنی ئاژەڵ و باڵندە کێوییەکانی ئەم ناوچەیە و لەوەڕگایەکی سروشتيشە.
کەوتووەتە سنوری گوندی (زەڵم)ی سەر بە ناحیەی (خورماڵ). لە باکوری خۆرهەڵاتەوە بەرەو باشوری خۆرئاوا لە نێوان چیا بەرزەکاندا درێژ دەبێتەوە. ڕووبەرەکەی (٤٥کم٢) و درێژیی (٥٤کم) و پانییەکەی (٩٣٠م)ە. دەچێتەوە سەر دۆڵی وشکەناویی سەروو و خواروو. پاشان دەڕژێتە دۆڵی زەڵمەوە لە خۆرئاوای گوندی زەڵم و باشوری ناوچەی وشکەناو. جگە لە بوونی ئاژەڵ و باڵندەی کێوی، دەوڵـەمـەنـدە بە گـژوگیـای سـروشـتی.
کەوتووەتە سنوری گوندی (خەرپانی)ی سەر بە ناحیەی (بیارە). لە باشوری خۆرهەڵاتەوە بەرەو باکور لە نێوان گرد و گردۆڵکەکاندا درێژ دەبێتەوە. ڕووبەرەکەی (٠، ٢٤کم٢) و درێژیی (٢، ٦٩کم) و پانییەکەی (١٧٠م)ە. دەچێتەوە سەر دۆڵی گوندی خەرپانی و دواتر لەگەڵ دۆڵی زەردەهاڵ لە باشوری گوندی خارگێڵان یەکدەگرن، کە بە چەمی خڕی بیارە ناسراوە و بە دەشتی شارەزووردا ڕێڕەو دەکات و بە گوندەکانی گۆمەلار و تەپی سەفای سەروو خواروو شەشکدا تێپەڕدەبێت. جگە لە بوونی ئاژەڵ و باڵندەی کێوی، دەوڵەمەندە بە گژوگیای سروشتی.
کەوتووەتە خۆرهەڵاتی گوندی (یاڵانپێ) و باکوری گوندی (زەڵم). لە خۆرهەڵاتی چیای هەورامان لەسەر لوتکەی (خەوگەچیا و جەنگای) لێژدەبێتەوە بەرەو خۆرئاوا تا دەگات بە دۆڵی شەوگە لە باکورەوە. درێژی(٢٢کم) دەبێت و ڕوبەری(٩١کم٢) دەبێت و بەرزترین خاڵی(٢١٧٧م) و نزمترین خاڵی(١٢٧٧م) دەبێت. چەندین کانیاوی تێدایە وەکو کانیاوەکانی(ڕەنگین و خاڵۆسان)، بوونی دابارین بەتایبەتی بەفر وایکردووە، کە دەوڵەمەندبێت بە دارستانێکی سروشتی و گژوگیای بەهارە، فراوانی دەگاتە(١٦کم).
کەوتووەتە سنوری گوندی (هانەیقوڵ)ی سەر بە ناحیەی (خورماڵ). لە خۆرهەڵاتەوە بەرەو خۆرئاوا لە نێوان پێدەشت و گرد و گردۆڵکەکاندا درێژ دەبێتەوە. ڕووبەرەکەی (١٤کم٢) و درێژیی (٦٥کم) و پانییەکەی (٣٧٠م)ە. دەچێتەوە سەر دۆڵی یاڵانپێ و پاشان دەڕژێتە چەمی ئاوی زەڵم لە باکوری شاری خورماڵ. جگە لە بوونی ئاژەڵ و باڵندەی کێوی، دەوڵەمەندە بە گژوگیای سروشتی.
کەوتووەتە باکوری خۆرهەڵاتی هەورامان. لە ڕووی کارگێڕییەوە سەر بە سنوری گوندی (زەڵم)ی سەر بە ناحیەی (خورماڵ)ە. دۆڵێکی باریک و درێژە و لەنێوان هەرسێ دۆڵی ملەوکەوچێ و گڵوەووەزەرەی لە خۆرهەڵات و دۆڵی وەروێ لە باکور و خۆرئاواوە درێژ بووەتەوە و کەوتووەتە دامێنی چیای داڵانی و باکوری خۆرهەڵاتی گوندی زەڵم و خۆرهەڵاتی گوندی یاڵانپێ و هانەیقوڵ و باکوری گوندی ئەحمەدئاوا و ناوباخان و شاری خورماڵ و باکوری گوندی دەرەیمەڕ و سەرگەت و هانەیدن. لە خۆرهەڵاتەوە بەرەو خۆرئاوا درێژ دەبێتەوە، تاوەکو دەگاتە بانە پەڵمینێ و دۆڵی کەڕەجاڵ و دۆڵی زەڵم، دۆڵەوەروێ و دۆڵی وڵاو دەکەونە بەشی باکوریەوە، گڵوەووەزەرەی و لوتکەوکەرەسی دەکەونە خۆرهەڵاتیەوە، لوتکەی بەخشە دەکەوێتە باشوری، دۆڵی وەروێ دەکەوێتە بەشی خۆرئاوایەوە. نزمترین خاڵی(١٤٧٣م) لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە. درێژیی (٣٧کم) و پانییەکەی (٢٤٠م) دەبێت. ئاوی باراناو و تواوەی بەفرەکەی دەبێتە سەرچاوەی ئاو_پێدەری دۆڵی زەڵم و بوژاندنەوەی کانیاوە سروشتیەکانی دۆڵەکە، ئەشکەوت و کەلەبەری زۆرە، کە بوونەتە پەناگە بۆ خۆ حەشاردانی ئاژەڵ و باڵندەکان. دەوڵەمەندە بە ڕووپۆشی ڕووەکی و یەک پارچە دارستانی سروشتییە.
کەوتووەتە باکوری شارۆچکەی (خورماڵ) و باکوری چیای سورێن، ئاڕاستەی درێژبوونەوەی باکوری خۆرهەڵات بۆ باشوری خۆرئاوایە، بنکی دۆڵەکە لە بەرزی (١٥٨٩م) ئاستی ڕووی دەریا دەستپێدەکات. درێژییەکەی (٣,٥کم)، دۆڵەکە لە گوندی کانێسکان کۆتاییپێدێت.
کەوتووەتە سنوری شارەدێی (تەوێڵە). لە باشوری خۆرهەڵاتەوە بەرەو باکوری خۆرئاوا لە نێوان چیا بەرزەکاندا درێژ دەبێتەوە. نزمترین خاڵی (١٥١٩م) و بەرزترین خاڵی(١٦٢٩م) لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە و تێکڕای بەرزی دەگاتە (١٥٧٤م). ڕووبەرەکەی (٠,٤١کم٢) و درێژیی (١,٨٩کم) و پانییەکەی (٣٤٠م) دەبێت. دەچێتەوە سەر دۆڵی تەوێڵە و دۆڵی دەرەقازان و دۆڵی سۆسەکان و پاڵانیا و دۆڵبیان و چەندین دۆڵی دیکەی لە سنوری گوندی بەڵخە تێکەڵدەبێت و لەگەڵ دۆڵی وەزەکۆر و دۆڵی کۆترەلیان لەوپەڕی خۆرئاوای تەوێڵە یەکدەگرن و چەمی گەورە دروستدەبێت و پاشان بە گوندی هاوار و هاوارەکۆندا تێپەڕ دەبێت و دەڕژێتە چەمی گریانە و پاشان ڕوباری سیروانەوە. دەوڵەمەندە بە ڕووپۆشی دارستانی و گژوگیای سروشتی.
بە دووریی سێ کیلۆمەتر کەوتووەتە باشوری گوندی (بامۆک). گڵێکی زەردباوی هەیە و بەو ناوە ناونراوە. بە گا کێڵراوە و کراوەتە گەنم و جۆ و لە ئێستەش بە مەکینە دەکێڵرێت. لە دوو بەش پێکهاتووە زەردەگڵی سەروو خواروو. شاخێکی مامناوەند لەیەکیان جیادەکاتەوە، داربەڕوویەکی گەورەی تێدابووە بەناوی دارەکێ ناوبراوە.
کەوتووەتە سنوری گوندی (زەردەهاڵ)ی سەر بە ناحیەی (بیارە). لە خۆرهەڵاتەوە بەرەو باکوری خۆرئاوا لە نێوان پێدەشتەکاندا درێژ دەبێتەوە. ڕووبەرەکەی (٠,٤٥کم٢) و درێژیی (٢,٢٧کم) و پانییەکەی (٣٧٠م). دەچێتەوە سەر دۆڵی خارگێڵان و بە خڕی بیارە بە ناوبانگە. لە باکوری خۆرهەڵاتی گوندی زەردەهاڵ و دواتر بە دەشتی شارەزووردا ڕێڕەو دەکات. جگە لە بوونی ئاژەڵ و باڵندەی کێوی، دەوڵەمەندە بە گژوگیای سروشتی.
کەوتووەتە باشورى خۆرئاواى گوندى (قەڵپ). (٩٥٨م) لـەئـاستـى ڕووى دەريـاوە بەرزە.
کەوتووەتە خۆرئاوای گوندی (تریفە) لە نێوان گوندەکە و گوندی پریسی سەروو. شوێنێکی لەبارە بۆ لەوەڕگای مەڕوماڵاتی دانیشتوانی گوند. درێژییەکەی نزيکەى (٥٠٠م)ـە.
کەوتووەتە خۆرهەڵاتی چیای هەورامان لێژدەبێتەوە بەرەو خۆرئاوا، لوتکەی (داڵانی و لوتکەی ئاوگە و ڕاگاو دەوراری) دەکەونە خۆرهەڵاتی و لوتکەی(مڵەخورد و پلەکێ مەلا مسەفای و تکەکە) دەکەونە باکوری، لە چەند دۆڵێک پێکهاتووە لەوانە دۆڵێ(پلا، سەختە، ولا، وەروێ، ڕیقنەچەرمێ، کەڕەجاڵ، مەسناوی، گۆڕیچەی، بنی پەڵگ، وشکەناوی سەرو و خواروو)، درێژی(٨,١٢کم) و پانی(٥٢٠م)دەبێت. گوندەکانی (زەڵم، ئەحمەدئاوا، ناوباخان) دەکەونە ناوییەوە، هەروەها(تاڤگەی زەڵم و هانە قولقولە و چەمی وێشەی) بەنێودا تێپەڕدەبێت، کە ڕوباری زەڵم دروستدەکەن و دەڕژێتە نێو دەریاچەی دەربەندیخانەوە، بەتایبەتی بونی تاڤگەی زەڵم و هاوینەهەوارەکەی وایکردووە ساڵانە گەشتیارێکی زۆر لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات سەردانیبکەن. دۆڵێکی قوڵە و خاوەنی چەندین پەناگە و ئەشکەوته، بە باخی گوێز و هەنجیرو هەنار داپۆشراوە، لە بەشی خوارەوە لەگەڵ دۆڵی وشکەناو یەکدەگرێت، کە دوو بەشە (وشکەناوی سەروو و خواروو)، درێژییەکەی (٣,٥٧کم) دەبێت، کە ژمارەیەک ئەشکەوتی تێدایە وەکو ئەشکەوتی (چاڵگە، بەرەسەرا، سەختە، دووەنهۆمێ، کاو و هەچکوچا، هاری، بوڵینا، کچ و کوڕ)، هەروەها چەمی وشکەناوی بەنێودا تێپەڕدەبێت، دواتر لەبەشی بنی پەڵگ ئەشکەوت و شوێنەواری قەڵای زەڵم و خان ئەحمەدخان هەیە، کە ناوچەیەکی مێژویی دێرینە و کەوتووەتە دۆڵی زەڵم، ناوچەیەکی گەشتوگوزاری بەناوبانگە و چەندین خزمەتگوزاری وەکو کابینەی گەشتیاری و بازاڕ و شوێنی حەوانەوەی گەشتیاران و گەراج و خواردنگەی تێدایە، کە کارئاسانی کردووە بۆ هاتنی گەشتیاران، خاوەنی ڕێگایەکی دوو ئاڕاستەیە، ئاڕاستەیەکیان بەنێو دۆڵی زەڵمدا تێپەڕدەبێت و ئەوی دیکەیان بەنێو گوندی ئەحمەدئاوا و سێداران بۆ پشتی بابازەردەڵـە و دەگـاتەوە دۆڵی زەڵـم و لـەسـەر پـردی هـاوینـەوارەکـە یـەکـدەگـرنەوە.
کەوتووەتە سنوری گوندی (سازان) لە پشت تەپەخەزێنەوە بەرامبەر گۆڕی شێخ موئمین و کەمەرەسوور. لە لاپاڵەکانیدا و بە درێژاریی (٥,. کم) چەندین پارچە زەوی بەپیت هەیه، کە لە ڕابردوودا کراون بە دەغڵودان.
کەوتووەتە باکوری شارۆچکەی (خورماڵ) و باکوری چیای سورێن و ئاڕاستەی درێژبوونەوەی باکوری خۆرهەڵات بۆ باشوری خۆرئاوایە و لە بەرزیی (١٣٧١م) دەستپێدەکات و درێژییەکەی دەگاتە چوار کیلۆمەتر، زۆرترین قوڵیی دۆڵەکە کەوتووەتە بەشی ناوەڕاست و هەروەها پانیی دۆڵەکە لە بەشەکانی باشوری خۆرئاوادا بەرەو زیادبوون دەڕوات، سنوری دۆڵەکە لە گوندی نەوێ کۆتاییپێدێت و دەشتی شارەزوور دەستپێدەکات.
کەوتووەتە بەشى باشورى خۆرهەڵاتى سيروان لە نێوان زنجیره چیاى باڵامبۆ و شنروێ، لە ملەى سازانەوە لە ئاستى بەرزى (١٢٨٤م) لێژدەبێتەوە بە ئاڕاستەى باشورى خۆرهەڵاتى ناوچەکە بۆ سنورى نێودەوڵەتیى عێراق –ئێران لەسەر ڕوبارى سیروان لە ئاستى بەرزیى (٥٧٨م) لە ئاستى ڕووى دەریاوە، بەدرێژایى حەوت کیلۆمەتر و نیو پانتایى سێ بۆ هەشت کیلۆمەتر هەریەک لە گوندەکانى تلێوەرێ و سازان و باخ و ڕەزەکانى چەمى سازان لە خۆدەگرێت.
کەوتووەتە نێوان چیای کەمەربەڕەزا و بانەبەرز لە سنوری گوندی (ڕێشاو). بە ئاڕاستەی باکور و چەمی گڵی سیا لە سنوری چیای شنروێ بڕوات درێژ دەبێتەوە. بەشی سەرەوەی دۆڵەکە زۆر بەرزە و کەوتووەتە کۆتا بەرزیی هەردوو چیاکە، بۆیە ناونراوە سەری کێوەکان یان سەرکۆ. بەڵام بەشەکانی خوارەوەی زۆر قوڵ نییە و زەویی تەختایی زۆرە و وشک و بێ ئاوە. شوێنی کشتوکاڵکردنی دێمی و گاکێڵی دانیشتوانی ڕێشاو بووە.