بەرگی یەکەم
شوێنی سروشتی
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
لەم بەرگەدا باس لە جوانییە سروشتییەکانی هەڵەبجە دەکرێت، لەوانە شاخەکان، دەشتاکان و سەیرانگاکان کە سیمایەکی ناوازەیان بە ناوچەکە بەخشیوە.
بەرگی یەکەم
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
لەم بەرگەدا باس لە جوانییە سروشتییەکانی هەڵەبجە دەکرێت، لەوانە شاخەکان، دەشتاکان و سەیرانگاکان کە سیمایەکی ناوازەیان بە ناوچەکە بەخشیوە.
کەوتووەتە سنوری شارەدێی (تەوێڵە). لە خۆرهەڵاتەوە بەرەو باشوری خۆرئاوا لە نێوان چیا نزمەکاندا درێژ دەبێتەوە. نزمترین خاڵی(١٢٦٩م) و بەرزترین خاڵی لە (١٣٨٥م)ە لە ئاستی ڕووی دەریاوە، تێکڕای بەرزیی دەگاتە (١٣٢٧م). ڕووبەرەکەی (٠,٣کم٢) و درێژیی (٠,٨١کم) و پانییەکەی (٤٨٠م) دەبێت. دەچێتەوە سەر دۆڵی سۆسەکان و پاڵانیاو دۆڵبیان و دۆڵی تەوێڵە و چەندین دۆڵی دیکەی لە سنوری گوندی بەڵخە تێکەڵدەبێت و لەگەڵ دۆڵی وەزەکۆر و دۆڵی کۆترەلیان یەکدەگرن و چەمی گەورە دروستدەبێت و پاشان بە گوندی هاوار و هاوارەکۆندا تێپەڕدەبێت و دەڕژێتە چەمی گریانە و پاشان ڕوباری سیروانەوە. دەوڵەمەندە بە ڕووپۆشی دارستانی و گژوگیای سروشتی.
کەوتووەتە سنوری گوندی (دەرەقەیسەر)ی سەر بە ناحیەی (بیارە). لە باشوری خۆرهەڵاتەوە بەرەو باکوری خۆرئاوا لە نێوان گرد و گردۆڵکەکاندا درێژ دەبێتەوە. ڕووبەرەکەی (٠و٨٢کم٢) و درێژیی (٢,٨٦کم) و پانییەکەی (٣٦٠م)ە. دەچێتەوە سەر دۆڵی هانەنەوتێ و زەردەهاڵ و دۆڵی دەرەیاو لە باکوری خۆرهەڵاتی گوندی زەردەهاڵ و دواتر بە دەشتی شارەزووردا ڕێڕەو دەکات و تێکەڵی چەمی خڕی بیارە دەبێتەوە و بە گوندەکانی گۆمەلار و تەپی سەفای سەروو و خواروو و شەکرالی تیپەڕ دەبێت. جگە لە بوونی ئاژەڵ و باڵندەی کێوی، دەوڵەمەندە بە دار و گژوگیای سروشتی.
کەوتووەتە سنوری شارەدێی (تەوێڵە). لە باکوری خۆرهەڵاتەوە بەرەو باشوری خۆرئاوا لە نێوان چیا نزمەکاندا درێژ دەبێتەوە. نزمترین خاڵی (١٣١٨م)ە و بەرزترین خاڵی(١٤٥٤م) لە ئاستی ڕووی دەریاوە و تێکڕای بەرزیی دەگاتە (١٣٨٦م). ڕووبەرەکەی (٠,٣٦کم٢) و درێژیی (٠,٩٦کم) و پانییەکەی (٦٢٠م) دەبێت. دەچێتەوە سەر دۆڵی دەرەقازان و دۆڵی سۆسەکان و پاڵانیاو دۆڵبیان و دۆڵی تەوێڵە و چەندی دۆڵی دیکەی لە سنوری گوندی بەڵخە تێکەڵدەبێت و لەگەڵ دۆڵی وەزەکۆر و دۆڵی کۆترەلیان لەوپەڕی خۆرئاوای تەوێڵە یەکدەگرن و چەمی گەورە دروستدەبێت و پاشان بە گوندی هاوار و هاوارەکۆندا تێپەڕ دەبێت و دەڕژێتە چەمی گریانە و پاشان ڕوباری سیروانەوە. دەوڵەمەندە بە ڕووپۆشی دارستانی و گژوگیای سروشتی.
کەوتووەتە بەشی ناوەڕاست و خۆرهەڵاتی هەورامان. لە ڕووی کارگێڕییەوە سەر بە سنوری گوندی (گەچێنە)یە، لە ناحیەی (بیارە). لە خۆرهەڵاتەوە بەرەو خۆرئاوا درێژ دەبێتەوە، چیای ملەگا کۆرێ و بانی گمەی مەیدان بەشی باکوری دۆڵەکەن، قاسمخان لە خۆرهەڵاتیەوەیە و کڵاوەی ئاشوور و گۆڕستانی بیارە و چیای ئاسنەوەرد دەکەونە باشوری، چیای گومەکە و چیای ملەگا کۆرێ دەکەونە بەشی خۆرئاوایەوە، نزمترین خاڵی (١٣٠٣م) لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە. ڕووبەرەکەی (٠,١٥کم٢)، درێژیی (١,٤٠کم) و پانییەکەی (١٩٠م) دەبێت، دەچێتەوە سەر دۆڵی نارنجڵە و دۆڵی مەڵاڵە و هانە کەمەڵە و باخەتازە و کارێز و پاشان لە دەرەیاو لەگەڵ ئاوی دۆڵەکانی بنجەودڕەی یەکدەگرن و دەڕژێنە دۆڵی خارگێڵان و بە دەشتی شارەزووردا تێپەڕدەبێت تاوەکو دەڕژێتە ڕوباری سیروانەوە. دەوڵەمەندە بە بوونی ئاژەڵ و باڵندەی کێویی. چەندین ئەشکەوت و کەلەبەردی تێدایە، کە بوونەتە پەناگە بۆ پاراستنی ئاژەڵ و باڵندە کێوییەکان. دەوڵەمەندە بە ڕووپۆشی ڕووەکی و چەندین جۆری گژوگیای سروشتی تێدایە. بووەتە لەوەڕگایەکی سروشتی بۆ کاری ئاژەڵداری لە سنوری گوندی نارنجڵە و باخەکۆن و گوڵپ.
کەوتووەتە سنوری گوندی (یاڵانپێ)ی سەر بە ناحیەی (خورماڵ). لە باکورەوە بەرەو باشوری خۆرئاوا لە نێوان چیا نزم و بەرزەکاندا درێژ دەبێتەوە. ڕووبەرەکەی (٠,٦٦کم٢) و درێژیی (٢,١٣کم) و پانییەکەی (٤٧٠م)ە. دەچێتەوە سەر دۆڵی بانیشار و دۆڵی خۆرنەوەزان و دۆڵی بانەگەورێ و شیرەمەڕ و پاشان دەڕژێتە چەمی ئاوی زەڵم. جگە لە بوونی ئاژەڵ و باڵندەی کێوی، دەوڵەمەندە بە گژوگیای سروشتی.
کەوتووەتە نێوان هەردوو گوندی (هانەی قوڵی کۆن) و (هانەی قوڵی تازه). درێژەکەییەکەی (٧٠٠م) دەبێت. لە گوندە کۆنەکەوە دەستپێدەکات و بۆ خوارەوە درێژ دەبێتەوە. هیچ جۆرە دارو و ڕووەکێکى تێدا نییە، تەنها وەک لەوەڕگا سوودى لێ وەردەگیرێت.
کەوتووەتە سنوری گوندی (یاڵانپێ)ی سەر بە ناحیەی (خورماڵ). لە خۆرهەڵاتەوە بەرەو باشوری خۆرئاوا لە نێوان چیا نزم و بەرزەکاندا درێژ دەبێتەوە. ڕووبەرەکەی (٠،٠٥کم٢) و درێژیی (٠،٦٨کم) و پانییەکەی (١٧٠م)ە. جگە لە بوونی ئاژەڵ و باڵندەی کێوی، دەوڵەمەندە بە گژوگیای سروشتی.
کەوتووەتە سنوری گوندی (گەچێنە) و سەر بە ناحیەی (بیارە)یە. لە باکوری خۆرهەڵاتەوە بەرەو باشوری خۆرئاوا درێژ دەبێتەوە. دەڕوانێت بەسەر شارۆچکەی (بیارە) و گوندەکانی (نارنجڵە و کێمنە و بێرواس)دا. نزمترین خاڵی(١٤٥٧م)ە و بەرزترین خاڵی (١٤٨٤م) لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە. تێکڕای بەرزیی دەگاتە (١٤٧٠م). ڕووبەرەکەی (٠,٢کم٢) و درێژیی (٠,٥٣کم) و پانییەکەی (١٨٠م)ه. دەچێتەوە سەر دۆڵەکانی: بانی گمەی مەیدان، هێڵەگەمە، دەرەو تەکییەیی، چیای قاسمخان و دۆڵی بیارە و بە ناو ناحیەی بیارەدا تێپەڕدەبێت. جگە له بوونی ئاژەڵ و بـاڵنـدەی کێـوی، دەوڵـەمــەندە بـە ڕووپـۆشی دارسـتـانی و گژوگیای سروشتی.
کەوتووەتە ناوەڕاست و خۆرهەڵاتی ناوچەی هەورامان. لە ڕووی کارگێڕییەوە سەر بە سنوری گوندی (گەچێنە)یە لە ناحیەی (بیارە). لە خۆرهەڵاتەوە بەرەو باکوری خۆرئاوا درێژ دەبێتەوە، دۆڵی تایلەی دەرەتاریک و چیای کێڵا و چیای گەچێنە دەکەونە باکوریەوە، تایلەی سۆتەڵا و چەمی کێڵا و چیای کەمەرەسوور دەکەونە بەشی خۆرهەڵاتیەوە، هەروەها دۆڵی گەچێنە و چیای نەیجەکۆڵە و گوندی باخەکۆن دەکەونە بەشی خۆرئاوایەوە، دۆڵی هەمزەیی و کانی مەرەوێ و کانی هەمزەیە دەکەونە باشوریەوە. تێکڕای (١٤٨٣م)ە ڕووبەرەکەی (٠,١٢کم٢)، درێژیی (١,١٢کم) و پانییەکەی (٢٨٠م) دەبێت. دەچێتەوە سەر دۆڵی تایلەی سۆتەڵا و دۆڵی گەچێنە و باخەکۆن و هەنارەکۆڵە و شەوگای و پاشان دەچێتەوە سەر دۆڵی بانی بەرمەڕان بە نێو شاری خورماڵدا تێپەڕدەبێت و تێکەڵی ئاوی زەڵم دەبێت، دەوڵەمەندە بە ڕووپۆشی ڕووەکی و دارستانی سروشتی و ئاژەڵ و باڵندەی کێوی.
کەوتووەتە سنوری گوندی (بنجەودڕە)ی سەر بە ناحیەی (بیارە). لە خۆرهەڵاتەوە بەرەو باکوری خۆرئاوا لە نێوان گرد و گردۆڵکەکاندا درێژ دەبێتەوە. ڕووبەرەکەی (٠,١کم٢) و درێژیی (٠,٦٨کم) و پانییەکەی (٤٨٠م)ە. دەچێتەوە سەر دۆڵی دەرەیاو لە باکوری خۆرهەڵاتی گوندی زەردەهاڵ و دواتر بە دەشتی شارەزووردا ڕێڕەو دەکات و تێکەڵی چەمی خڕی بیارە دەبێتەوە و با گوندەکانی گۆمەلار و تەپی سەفای سەروو خواروو و شەکرالی تێپەڕدەبێت. جگە لە بوونی ئاژەڵ و باڵندەی کێوی، دەوڵەمەندە بە دار و گژوگیای سروشتی.
کەوتووەتە باکوری خۆرهەڵاتی هەورامان. لە ڕووی کارگێڕییەوە سەر بە سنوری گوندی (سەرگەت)ى ناحیەی (بیارە)یە لە نێوان دۆڵی شەڵواندڕ و دۆڵی هەربەدۆڵ و دۆڵی سەرگەت لە باکور و دۆڵی ئاوێزە لە باشور و لوتکەی خۆرەتاوەگەرمە لە خۆرهەڵات و دۆڵی نساری پیروەساڵ لە خۆرئاواو دروستبووە و کەوتووەتە نێوان چیای چیچەخەنینە و سەرکۆرەگا لە باشور و چیای هەربەدۆڵ لە باکور و چیای شرام لە خۆرهەڵات. لە خۆرهەڵاتەوە بەرەو خۆرئاوا درێژ دەبێتەوە تاوەکو دەگاتە دۆڵی نساری پیروەساڵ و ئەشکەوتی حاجی شەهاب و دۆڵی دارچەقالە و بان وانە. نزمترین خاڵی(١٢٣١م) لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە. ڕووبەرەکەی (٠,٣٥کم٢)، درێژیی (١,٤٢کم) و پانییەکەی (٣٢٠م) دەبێت. دەچێتەوە سەر نساری پیروەساڵ و دۆڵی دارچەقالە و بانی بەرمەڕان و خەندەق و خورماڵ و ئاوی باراناو و تواوەی بەفری چیاکانی لەشکرگا و چیچەخەنینە و ملەی قڕاڵ و هەربەدۆڵ و دۆڵی سەرگەت و دەرەیمەڕ و هانەیدن و دۆڵی شەڵواندڕ و هانەتوتمان دەوروبەری لێرەدا کۆدەبێتەوە و تێکەڵی دۆڵی خەندەقی دەبێت. دەوڵەمەندە بە ڕووپۆشی ڕووەکی و دارستانی سروشتی و چەندین جۆری گژوگیای سروشتی تێدایه، کە بووەتە لەوەڕگایەکی سروشتی بۆ کاری ئاژەڵداری لە سنوری گوندی گوڵپ و سەرگەت و هانەیدن.
کەوتووەتە سنوری جوگرافیی گوندی یاڵانپێی سەر بە شارۆچکەی (خورماڵ) بەدووریی پێنج کیلۆمەتر لەبەشی خوارەوەی گوندەکە لەبەری خۆرئاوایەوە، هەڵکەوتووە، هەر لەبەشی سەرەوەی دا کانییەک هەیە، کە کانیەکەی میشڵیانی پێدەوترێت لەسەر ئەم کانییە چەند دار تویەکی بەتەمەنی لێیە، خەڵکی ئەوێ باسی ئەوە دەکەن کانییەکە ئاوێکی زۆری هەبووە و دەوروبەری دارتووەکان کراوە (بەتەڵان) و لەساڵانی ڕابردوودا و لەکاتی ئاوەدانیی گوندەکەدا کێڵراوە و (تەماتە و بامیە و ترۆزی و کاڵەک)، لە بەر ئاوی کانییەکەدا چێنراوە.
کەوتووەتە سنوری گوندی (یاڵانپێ)ی سەر بە ناحیەی (خورماڵ). لە خۆرهەڵاتەوە بەرەو باشوری خۆرئاوا لە نێوان باسکەدۆڵ و دۆڵی زەردایی لە نێوان گرد و گردۆڵکە و چیا نزمەکاندا درێژ دەبێتەوە. ڕووبەرەکەی (٠,٠٣کم٢) و درێژیی (٠,٦٣کم) و پانییەکەی (١٤٠م)ە. جگە لە بوونی ئاژەڵ و باڵندەی کێوی، دەوڵەمەندە بە گژوگیای سروشتی.
کەوتووەتە سنوری گوندی (خارگێڵان)ی سەر بە ناحیەی (بیارە). لە باشوری خۆرهەڵاتەوە بەرەو باکوری خۆرئاوا لە نێوان گرد و گردۆڵکەکاندا درێژدەبێتەوە. ڕووبەرەکەی (٠،٠٨کم٢) و درێژیی (١،٦کم) و پانییەکەی (١٥٠م)ە. دەچێتەوە سەر دۆڵی چەمی خڕی بیارە و بە دەشتی شارەزووردا ڕێڕەو دەکات و بە گوندەکانی گۆمەلار و تەپی سەفای سەروو خواروو و شەشکدا تێپەڕدەبێت. جگە لە بوونی ئاژەڵ و باڵندەی کێوی، دەوڵەمەندە بە گژوگیای سروشتی.
کەوتووەتە سنوری جوگرافیی گوندی (هانەی قوڵ) لە باکوری ناحیەی (خورماڵ) بەدووریی چوار کیلۆمەتر، کەوتووەتە باشوری گوندی (کۆن) و باکوری گوندە تازەکە، لەم دەرە و چەمەدا (دۆڵ)ێک بوونی هەیە، کە ئەو چەمەی بەناوەوە ناونراوە، (دۆڵ و دەسکە دۆڵ) لەو ناوچەیەدا بەو کەرەستەیە دەوترێت، کە لەشێوەی (ئاوەن و دەسکە ئاوەندایە)، و خەڵکی خواردن و دانەوێڵە و داو و دەرمانی تێدا دەکوتنەوە و دەیهاڕن.
کەوتووەتە نێوان هەردوو چیای (چنارە و کەلارێ گاورا). درێژیی (٣.٢٢کم) و پانیی(٢٤٦م) دەبێت، چەند دۆڵێکی لاوەکی تێدایە وەکو(سەروەزەن، ملەخانەگای وارین، ملەگای سەروو، قەڵاتێ، تەوەنە دۆڵە، چنارە، دەرە شۆڵای)، چەندین کانیاوی تێدایە وەکو کانی(مەرێ، کانی دێ، هەنجیرە، کەناتر). جگەلەوەی چەند شوێنەوارێک هەن وەکو(کەلارێ گاورا).
کەوتووەتە باکور و باکوری خۆرئاوای شارەدێی (تەوێڵە) لە گەڕەکی چلانە. نزمترین خاڵی (١٤٩٢م) لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە. ڕووبەرەکەی (٠,٠٤کم٢)، درێژیی (٠,٥١کم) و پانییەکەی (٢٥٠م) دەبێت. قەڵای گاوران، کە شوێنەوارێکی دێرینە کەوتووەتە سنوری خۆرئاوای و لە باشوریشیدا خانەقای شێخ عوسمانی سیڕاجەدینی تێدایە، کە ساڵانە دەروێش و گەشتیارێکی زۆر سەردانیدەکەن.
کەوتووەتە باکورى گوندى (نێرگسەجاڕ) و لەنێوان دەشتەکانى باخەگەڕۆڵە و بانەوسورەوان هەڵکەوتووە و شۆڕدەبێتەوە بە ئاڕاستەى دەرياچەى دەربەنديخان و بەرامبەر گوندى جەرداسنەيە، بەهۆى هەبوونى دارودەوەنێکى زۆر لەناو دۆڵەکەدا ئەو ناوەی لێنراوە.
کەوتووەتە سنوری گوندی (یاڵانپێ)ی سەر بە ناحیەی (خورماڵ). لە خۆرهەڵاتەوە بەرەو باشوری خۆرئاوا لە نێوان چیا بەرزەکاندا درێژ دەبێتەوە. ڕووبەرەکەی (٠و٠٦کم٢) و درێژیی (٠,٤٩کم) و پانییەکەی (٢٣٠م)ە. دەچێتەوە سەر دۆڵی دۆڵاوەسوور و دۆڵی لەگلەکان و دۆڵی خۆرنەوەزان و دۆڵی بانەگەورێ و بانیشار و شیرەمەڕ و پاشان دەڕژێتە چەمی ئاوی زەڵم. جگە لە بوونی ئاژەڵ و باڵندەی کێوی، دەوڵەمەندە بە گژوگیای سروشتی.
کەوتووەتە سنوری گوندی (عەبابەیلێ). لەبەرانبەر زانکۆی هەڵەبجەوە دەستپێدەکات بەرەو گەڕەکی گۆران سیتی درێژدەبێتەوە. زەوی بەپیتی کشتوکاڵی بووە. لە ئێستادا گەڕەکە و بەشێکی زۆری پڕکراوەتەوە.