بەرگی یەکەم
شوێنی سروشتی
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
لەم بەرگەدا باس لە جوانییە سروشتییەکانی هەڵەبجە دەکرێت، لەوانە شاخەکان، دەشتاکان و سەیرانگاکان کە سیمایەکی ناوازەیان بە ناوچەکە بەخشیوە.
بەرگی یەکەم
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
لەم بەرگەدا باس لە جوانییە سروشتییەکانی هەڵەبجە دەکرێت، لەوانە شاخەکان، دەشتاکان و سەیرانگاکان کە سیمایەکی ناوازەیان بە ناوچەکە بەخشیوە.
بە دووریی سێ کیلۆمەتر کەوتووەتە خۆرئاوای گوندی (شیرەمەڕ)ی سەر به ناحیەی (خورماڵ). لەنێوان دەشتی کانی شێخان و سێ تەپانی بچوکدایه و ڕووبەرەکەی ٥٠٠ دۆنم دەبێت. جوتیارانی شیرەمەڕ یەکی پێنج دۆنم زەوییان هەیە، دەشتێکی پڕپیتە و بەوە ناسراوه، کە زۆنگە و بەرگەی کەمئاوی دەگرێت. ساڵانە ڕێژەیەکی زۆر گەنمی لێ بەرهەمدەهێنرێت. لە ڕابردوودا باخی حکومەت بوو، که فەرمانگەی کشتوکاڵ سەرپەرشتیدەکرد، بەڵام لەشەڕی (ئێران - عێراق)دا باخەکان وشکبوون.
پارچە زەوییەکی گوندی (بامۆک)ـە، کەوتووەتە نێوان زەوییەکانی (زەماوەنگە و زەوییە درێژ)ەوە، زەویی دێمییە و بە کشتوکاڵی دانەوێڵە دەچێنرێت. هۆکاری ناونانەکەی دەگەڕێتەوە بۆ هەبوونی چەند گۆڕێک، کە شوێنەواری کێلی گۆڕەکان ماونەتەوە، ڕووبەرەکەی زیاترە لە ٢٥ دۆنم.
کەوتووەتە باکوری خۆرهەڵاتی گوندی (پریسی سەروو)ی سەر بە ناحیەی (سیروان)، کە خاکێکی ئەستوری ڕەنگ (سورباو و مەیلەو قاوەیی هەیە)، لە (کۆتاییەکانی سەدەی بیست)دا زەوییەکانی بە کشتوکاڵی بەراو (توتن و تەماتە و سەوزەی هاوینە) چێنراوە، چونکە سەرچاوە ئاوییەکانی ناوچەکە لەو سەردەمەدا زۆربوون، بەڵام بەهۆی کەمبوونەوەی سەرچاوە ئاوییەکان و وشکبوونی هەندێکیان، ئەوا ئەم زەویانە لە ئێستادا زیاتر بەروبومی زستانەیان تێدا دەچێنرێت (دانەوێڵەی گەنم و جۆ و نۆک) و هەندێک ساڵیش بە بەیار دەهێڵدرێنەوە یان دەکرێن بە بێستانی (کاڵەک و ترۆزی). بەرزیی زەوییەکان لەنێوان (٧٣٠ بۆ ٧٨٠م)دایە لە ئاستی ڕووی دەریا، ڕوبەرەکەی نزیکەی ١٨٠ دۆنم دەبێت. چەند گردۆڵکە و بەرزونزمی و بەردەڵانێک لەخۆدەگرێت، کە ناکێڵدرێت و وەک لەوەڕگا بەکاردێت. گردێکی شوێنەواری گرنگ هەبوو لەم ناوچەیەدا و لەلایەن دانیشتوانی ناوچەکەوە کنە و پشکنینی بۆ کرا، بەمەبەستی دۆزینەوەی پارچەی شوێنەواری و ئاڵتون و چەند پارچەیەکشی تێدا دۆزرایەوە، بەڵام لە ئێستادا تەخت کراوە و کراوە بەزەویی کشتوکاڵی.
کەوتووەتە باکوری خۆرهەڵاتى گوندی (دێکۆن)ی سەر بە ناحیەی (خورماڵ) لەنێوان گوندی دێکۆن و گوندی ئاوای ڕۆستەم بەگ. بەشێک لە زەوییەکانى کەوتووەتە سەر ڕێگاى سەرەکیى خورماڵ - بیارە. زياتر لە ١٠٠ دۆنم دەبێت. دەشتێکى بەپیتە و ساڵانە جگە لە گەنم. چەندین بەرهى ترى وەک: شوتى و کاڵەک و نۆک و جۆى تێدا بەرهەمدەهێنرێت.
کەوتووەتە باشوری گوندی (هانەی قوڵ)ی سەر بە ناحیەی (خورماڵ). لە نێوان گوندەکانی (هانەی قوڵ، هێڵانپێ، تەکیە) و شارۆچکەی خورماڵدا هاوبەشە. ڕووبەرەکەی سەدان دۆنم دەبێت، بە ئاوی دوو جۆگەی (گەنەبۆ، قوڵنگەچین) بەرئاو دەبێت. هەروەها گردی شوێنەواریی (تەپەنۆژانە) دەکەوێتە بەشى باکورى دەشتەکەوه. کشتوکاڵ و باخداری لێدەکرێت.
کەوتووەتە خۆرئاواى گوندى (بەکراوا) و نزيکەى ٦٠٠ دۆنمى دێمە بەهۆى ئەوەى چەمى گەوڵان بە تەنيشتيدا تێدەپەڕێت بەو ناوەوە ناونراوە، خاکێکى ڕەشە گڵ و بەپيتە و دەکرێت بە دانەوێڵەى گەنم و جۆ.
دەشتێکی فراوان و بەناوبانگە. کەوتووەتە سنوری گوندی بەردەبەل لە بناری چیای سورێن. لە نێوان گوندی نەوێ و بەردەبەلدا هەڵکەوتووە. دەشتەکە تەختە، لە ناوەڕاستیدا گردێکی مێژوویی تێدایە، کە مێژووەکەی زۆر کۆنە و پێدەچێت مێژووەکەی بۆ هەمان گردەکانی دەشتی شارەزوور بگەڕێتەوە. هەر بەهۆی ئەو گردەوە بەم دەشتەش وتراوە دەشتی گردی.
کەوتووەتە بەشى خۆرهەڵاتى گوندى (گڵێجاڵ)ی سەر بە ناحیەی (بەمۆ). فراوان و بەپيتە و چەندين کانياوى تێدايه، کە هەندێکيان هەمیشەیین. (٦٠٠م) لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە. دەشتێکی تا ڕادەیەک تەخت و فراوانە، لەبارە بۆ کشتوکاڵ. دەشتەکە لە کەرتی کشتووکاڵی ٤٦، ڕووبەرەکەی ١١٩٨ دۆنمە. بەپێى بۆچوونە مێژووييەکان لەسەر ئەم پێدەشتە قەڵايەک هەيە بەناوى (قەڵاى کالۆس)، کە مێژووى ژيانکردن تێيدا دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمى (لۆلۆييەکان). گوندى گڵێجاڵى لەسەر بونيادنراوە. خاکەکەى بۆ کشتوکاڵ بەپيتە و مادەى ئەندامى تێدا زۆرە و دەگاتە(٣%)، خاکەکەيشى لەجۆرى چيرۆنيزم و کەستانەييە.
کەوتووەتە باشوری گوندی (گوڵەخانه)ی سەر بە ناحیەی (خورماڵ)، ڕووبەرەکەی نزیکەی ٧٠٠ دۆنم دەبێت. تا گوندی (قەدەفەری و تەپەڕێزینە) درێژبووتەوە. خاکێکی بەپیتی هەیە و ساڵانە هەموو دەکرێت بە کشتوکاڵ و بە ئاوی بیر و ئاوی چەمی ڕیشێن زەوییەکان بەراون. بە زۆری (گەنم، جۆ، شووتی، کاڵەک، تەماتە، خەیار)ی لێ دەکرێت و باخی هەناریشی هەیە. زیاتر لە ٢٠ جوتیار کاری لێ دەکەن.
نزيکەى ٧٠٠ دۆنم زەویى کشتوکاڵيیه و بەچواردەورى گوندى (گورگەچيا)دا بڵاوبووەتەوە و کۆتاييەکەى دەگاتە دەشتى قۆرتاس.
کەوتووەتە باکورى گوندی (تریفە) لە تەنيشت ڕێگەى سەرەکیى هەڵەبجە_نەوڕۆڵى. زەویی کشتوکاڵییە و دانەوێڵەی گەنم و جۆی تێدادەچێنرێت و و ڕووبەرەکەی ٥٠ دۆنمە، بەهۆى ئەوەى گۆڕی جولەکەیەکی تێدابووە، بۆیە ئەم ناوەی لێنراوە.
کەوتووەتە سنوری گوندی (ئەحمەدئاوا). بەرد و تەڵانی زۆری لێ بووە. پاککراوەتەوە و کراوە بە کشتوکاڵ و پێیدەوترێت ماکەڵەکان. شوێنەواری ئاوەدانی زۆری لێ دۆزراوەتەوە. هەروەها ئەشکەوتێکی تاشراوی جوانی لێیە و کەوتووەتە شیوی دەرەسولان. شوێنەواری وەک خشتی سور و قەبری کوپەیی لێ دۆزراوەتەوە، کە نازانرێت بۆ چ سەردەمێک دەگەڕێنەوە.
دوو دەشتن لە گوندی (پریسی سەروو). دەشتی (مامۆنی) لە خۆرهەڵات و کۆلارە لە خۆرئاوای ڕێگای نێوان (پریسی سەروو) و (پریسی خواروو). ڕووبەری هەردووکیان نزیکەی ١٩٠ دۆنم دەبێت. (٧٦٨م) لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزن. خاکێکی مەیلەو قاوەییان هەیە و بەهۆی دەوڵەمەندیی بە سەرچاوە ئاوییەکانی گوندی پریسی سەرووەوە، کشتوکاڵی بەراو و دێمی تێدا ئەنجامدەدرێت و چەندین باخیان تێدایە، هەروەها ئاستی ئاوی ژیرزەوی لەم شوێنەدا بەرزە و بیرەکانی بە قوڵایی کەمتر لە (١٠م)دەگەن بە بڕی ئاوی پێویست، ئەمەش هۆکارە بۆ چڕیی چالاکیی کشتوکاڵی و باخداری لەم دوو دەشتەدا، هەروەها ڕێگایەکی گڵین بەنێوان هەردوو دەشتەکەدا دەڕوات بەرەو گوندی (پریسی خواروو).
کەوتووەتە نێوان کانی قوڵەی سایەن و گوندی جەلیلە. لەبەردەم ڕێگای قیری گوندەکەیە بە ئاڕاستەی عەنەب. نزیکەی ١٠٠ دۆنم دەبێت. دێمە. کراوەتە گەنم و جۆ. لەبەردەم گوندی جەلیلەیە. ناوەکەی بەواتای (ماین خوراو)دێت. دەڵێن لە کۆندا ژنێک بەناوی مەتی بەگزاو گێڕاویەتیەوە لە ساڵانی قاتوقڕیدا، گۆشتی ماینی تێداخوراوە.
کەوتووەتە سنوری گوندی (جەلیلە) لە بناری شاخی شنروێ. دەشتێکی بەناوبانگ بووە. ناوەکەی دەگەڕێتەوە بۆ چاندنی مەرەزە و چەڵتوک. بەهۆی فراوانبوونی شاری هەڵەبجە بە ئاڕاستەی گوندی جەلیلە، لە ئێستادا بەشی زۆری بووەتە گەڕەکێک لە سنوری شارەوانیی هەڵەبجە و بەناوی گەڕەکی شەهیدانی کیمیاباران و شۆڕش ناودەبرێن و زەوییەکانی بەسەر کەسوکاری شەهیداندا دابەشکراوە.
کەوتووەتە باشوری گوندی (پریسی خواروو). لە کۆندا بەگزادەکانی جاف ئەم شوێنەیان کردووە بە مەرەزە (چەڵتوک) و لەبەر ئەوەیە ئەو ناوەی لێنراوە. لەئێستادا زەوییەکی لەبارە بۆ کشتوکاڵ، بە تایبەت گەنم و جۆ. ڕووبەرەکەی ٤٠٠ دۆنمە.
دەشتێکی تەخت و فراوانی (گوندی پریس)ە، کە کەوتووەتە دەروازەی گوندەکەوە، لە هەردوو بەشی ڕاست و چەپی ڕێگای سەرەکیی دەروازەی گوندەکەدایە. خاکێکی مەیلەو سوری هەیە و زەوییەکانی بە دانەوێڵە و بەرهەمی هاوینە دەچێنرێت. ڕووبەرەکەی نزیکەی ١٢ هێکتارە و (٧٧٠م) بەرزە لە ئاستی ڕووی دەریاوە. هۆکاری ناونانەکەشی بۆ تەختی و فراوانیی زەوییەکە دەگەڕێتەوە.
بە دووریی (١.٧ کم) کەوتووەتە باکوری گوندی (تریفە)ی سەر بە ناحیەی (سیروان) لە بەشی چەپی ڕێگای سەرەکی نەورۆڵیدایە، خاکێکی مەیلەو سوری هەیە و زەوییەکانی بە دانەوێڵە دەچێنرێت. ڕووبەرەکەی نزیکەی هەشت هێکتارە و (٧٤٩م) لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە.
لە خەرپانیيە. لە نێوان هەردوو دۆڵی (هەسارە چەرمێ و دۆڵی ڕابیە)یە بە بەرزایی نێوان هەردوو دۆڵەکە دەوترێت (ملە گا) یان (ملە جا). لە بەردەم قوتابخانەی خەرپانی دەستپێدەکات، تاکو دەگاتە (زیارەتی کوردە)، کە گۆڕستانێکی کۆنە. خاکێکی بەپیتی هەیە. لە کۆندا بە ئاوی (هانە و مەحموڵی، هانە و شێخ ئیسماعیلی و دەرە و ولی) کراوەتە توتن. لە ئێستادا بە بە بەروبومی هاوینە دەچێنرێت. لە گرنگترین کانییەکانی پێیدەوترێ (هەسارە چەرمێ).