کۆرژە
دواین نوێکردنەوە: 2026-04-08
بە دووریی سێ کیلۆمەتر کەوتووەتە خۆرئاوای گوندی (شیرەمەڕ)ی سەر به ناحیەی (خورماڵ). لەنێوان دەشتی کانی شێخان و سێ تەپانی بچوکدایه و ڕووبەرەکەی ٥٠٠ دۆنم دەبێت. جوتیارانی شیرەمەڕ یەکی پێنج دۆنم زەوییان هەیە، دەشتێکی پڕپیتە و بەوە ناسراوه، کە زۆنگە و بەرگەی کەمئاوی دەگرێت. ساڵانە ڕێژەیەکی زۆر گەنمی لێ بەرهەمدەهێنرێت. لە ڕابردوودا باخی حکومەت بوو، که فەرمانگەی کشتوکاڵ سەرپەرشتیدەکرد، بەڵام لەشەڕی (ئێران - عێراق)دا باخەکان وشکبوون.
سەرچاوەکان:
- چاوپێکەوتنی ئامادەکار لەگەڵ مام (یونس عەبدولکەریم قادر)، لەدایکبوو: ١٩٤٧ ئاستی خوێندن: سەرەتای، پیشە:خانەنشین، لە ٢ی ٣ی ٢٠٢٤، لە شیرەمەڕ.
- چاوپێکەوتنی ئامادەکار لەگەڵ (حاجی قادر محەممەد خەسرەو)، لەدایکبوو: ١٩٤٥، ئاستی خوێندن: ناوەندی، پیشە: خانەنشین، لە ٢٢ی ٤ی ٢٠٢٣، سەید سادق.
- چاوپێکەوتنی ئامادەکار لەگەڵ (حاجی عەلی مارف عەزیز)، لەدایکبوو: ١٩٥٣، پیشە: خانەشین، لە ٢٥ی ٣ی ٢٠٢٤، لە شیرەمەڕ.
ئامادەکردنی: سەرچڵ یونس عەبدولکەریم