ناوەندی ڕۆشنبیری و وەرزشی

بەرگی نۆیەم

ناوەندی ڕۆشنبیری و وەرزشی

ئامادەکردنی: لیژنه‌ی هاوبه‌شی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ و ڕێكخراوی خاڵ

ناساندنی ناوەندە ڕۆشنبیرییەکان، یانە وەرزشییەکان و شوێنەکانی چالاکی لاوان کە برەو بە توانا هونەری و وەرزشییەکان دەدەن.

ناوەڕۆک

44 بابەت

هەڵەکانی باوکم

بەرهەمی تیپی شانۆی خورماڵە. ساڵی ٢٠١٨ لە شارۆچکەی (خورماڵ) نمایشکراوە. لە نوسین و دەرهێنانی (دارا خالید)ە و هەر خۆشی کاری نواندنی کردووە.

زیاتر بزانە
شانۆگەرى

هەناسەی گەرم

بەرهەمی بەشی شانۆی پەیمانگای هونەرەجوانەکانی هەڵەبجەیە. نوسینی: عەبدوڵا فەتاح: دەرهێنانی: دابان عوسمان. ئەکتەرەکان: (شنیا وشیار، عەبدوڵا فەتاح، سندس قادر، عوسمان جەمیل). بەڕێوەبەری بەرهەم: سەرۆکایەتیی بەشی شانۆ. سەرپەرشتیاری گشتی: ئیبرهیم ڕەمەزان. سەرپەرشتیاری هونەری: سالم مەجید شوکروڵڵا. دیکۆر: عەبدوڵا. ڕووناکی: دەرهێنەر. دەنگ: ڕاویار ئەحمەد. فۆتۆ: شاڵاو ئەحمەد. لە یادی بیستو حەوتەمین ساڵەی کیمیابارانی هەڵەبجەدا، لە ١٧ى ٣ى ٢٠١٥ لە هۆڵی پەیمانگا پێشکەشکراوە.

زیاتر بزانە
شانۆگەرى

هەناسەی گوڵ

بەرهەمی قوتابخانەی (شەهیدانی خێڵی حەمە)ی بنەڕەتییە. نوسین و دەرهێنانی: مامۆستا فریشتە عەلی. ئەکتەرەکان: (ئەوین عوسمان، نور مهدی، ساری سەلام، محەممەد سەڵاح، باوان وەرزێر، محەممەد شوان، هەنار موحسین، کاشان فرحان) بوون. بەڕێوەبەری بەرهەم: مامۆستا عزەدین کەریم ئەمین. سەرپەرشتیاری هونەری: مامۆستا سالم مەجید. بەشداریی یەکەمین (کەرنەڤاڵی گۆران بۆ شانۆ)ی کردووە. لە ٢٨ى ٣ى ٢٠١٩ لە هۆڵی پەیمانگای هونەرەجوانەکانی هەڵەبجە نمایشکراوە.

زیاتر بزانە
شانۆگەرى

یاریی کوردەواری

بەرهەمی قوتابخانەی بامۆکی بنەڕەتییە. نوسین و دەرهێنانی: مامۆستا ڕۆشنا ساڵح. ئەکتەرەکان: (ئالان موختار، کانی ئامانج، باوان لوقمان، سروش بیلال، لاڤە بەرزان، بارین باکۆ، بارین کامەران، ئاژین عەلی) بوون. بەڕێوەبەری بەرهەم: مامۆستا هادی محەممەد ئەحمەد. سەرپەرشتیاری هونەری: مامۆستا سالم مەجید. بەشداریی یەکەمین (کەرنەڤاڵی گۆران بۆ شانۆ)ی کردووە. لە ٢٨ى ٣ى ٢٠١٩ لە هۆڵی پەیمانگای هونەرەجوانەکانی هەڵەبجە نمایشکراوە.

زیاتر بزانە
شانۆگەرى
پێشتر 1 2 3