بەرگی نۆیەم
ناوەندی ڕۆشنبیری و وەرزشی
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
ناساندنی ناوەندە ڕۆشنبیرییەکان، یانە وەرزشییەکان و شوێنەکانی چالاکی لاوان کە برەو بە توانا هونەری و وەرزشییەکان دەدەن.
بەرگی نۆیەم
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
ناساندنی ناوەندە ڕۆشنبیرییەکان، یانە وەرزشییەکان و شوێنەکانی چالاکی لاوان کە برەو بە توانا هونەری و وەرزشییەکان دەدەن.
لە نوسین و دەرهێنانى: سەنعان فایەق هانەدنى. بە بۆنەى ڕۆژى جیهانیى منداڵانەوە ڕۆژی ٣ی ٦ی ٢٠١٠ لە هۆڵى کتێبخانەى گشتى لە شارۆچکەی خورماڵ نمایشکراوە.
بەرهەمی تیپی شانۆیی خورماڵە. لە دەرهێنانی (دارا خالید)ە و سەرپەرشتیاری گشتی (شەفیق بانیشاری) و بەڕێوەبەری شانۆ (سەنعان فایەق) بووە. لە ١٤ی ١ی ٢٠١٦ لە مۆنۆمێنتی هەڵەبجە نمایشکراوە. ئەکتەرە سەرەکییەکانى بریتیبوون لە: (شکار شەوکەت، هێمن مەولود، ئاسۆ ئارام، ئازەر عومەر، ئارام ستار).
نوسینی: بەکر عەلی. دەرهێنانی: بەرزان عومەر. ئەکتەرەکان: (بەرزان حامید و جەلیل سەعید و چەند ئەکتەرێکی تر) بوون. ساڵی ١٩٩٤ لە هۆڵی ئەحمەدموختار پێشکەشکرا. هەمان شانۆ لە هۆڵی بازرگانیی کچان، بە دەرهێنانی بەرزان حامید و نواندنی کۆمەڵێک قوتابیی پەیمانگای مامۆستیانی مەڵبەندی سلێمانی لە سلێمانی و لە ساڵی ١٩٩٥ پێشکەشکراوەتەوە. هەمان دەق، بەشی شانۆیی دەزگای هونەریی پەیام، بە دەرهێنانی: باوان هەورامی، لە ٢٠٠٧ لە هۆڵی ئازادی لە هەڵەبجە پێشکەشکراوە.
نوسین و دەرهێنانی: دارا خالید. ئەکتەرەکانی (سەنعان فایەق و دارا خالید) بوون. ڕۆژی ١١ی ١١ی ٢٠١٨ لە هۆڵی گوڵعەنبەر لە شارۆچکەی (خورماڵ) و لە هەمان ساڵ لە زانکۆی سلێمانیش نمایشکراوە.
بەرهەمی بەشی شانۆی پەیمانگای هونەرەجوانەکانی هەڵەبجەیە. نوسینی: سامۆیل بیکێت. وەرگێڕانی: مستەفا قسیم. دەرهێنانی: ڕانیە حەمە خالید. ئەکتەرەکان: (خەڵات نەوزاد، محەممەد جەزا، شێنێ حەیدەر، ئاودێر شیروان) بوون. بەڕێوەبەری بەرهەم: ئیبراهیم ڕەمەزان. سەرپەرشتیاری گشتی: سالم مەجید. بەڕێوەبەری شانۆ: تەها ئەڵڵاکەرەم. جێبەجێکردنی ڕووناکی: تەها -ڕاستی. سینۆگرافیا: دەرهێنەر. جێبەجێکردنی دیکۆر: کاست. لە یەکەمین فیستیڤاڵی پەیانگای هونەرەجوانەکانی هەڵەبجەدا ٩ى ٥ى ٢٠١٢ پێشکەشکراوە.
بەرهەمی قوتابخانەی شارەزووری بنەڕەتییە. نوسینی: بورهان قەرەداغی. ئامادەکردن و دەرهێنانی: مامۆستا توران ئومێد. ئەکتەرەکان: (محەممەد سادق، هامۆ محەممەد، شەهرام عومەر، هێما ئەکرەم، ڕۆژیا بێستوون، نیما کاوان، کاوان عەلوان) بوون. بەشداری یەکەمین (کەرنەڤاڵی گۆران بۆ شانۆ)ی کردووە. لە ٢٨ى ٣ى ٢٠١٩ لە هۆڵی پەیمانگای هونەرەجوانەکانی هەڵەبجە نمایشکراوە.
بەرهەمی ئۆفیسی هەڵەبجەی سەنتەری چالاکیی لاوانە. نوسینی: شۆخان عەلی. دەرهێنانی: ڕێناس عەلی. بەشداربووان: (سایە کەریم، ژینۆ خەلیل، کاڵێ ئەحمەد، هاودەم جەمیل، ڕۆزیا بەهادین، شاهین هیوا، ئانیا ئەیاد، لاڤین عەبدوڵا) بوون. ١٨ى ٥ى ٢٠١٥ پێشکەشکراوە.
بەرهەمی پەیمانگای هونەرەجوانەکانی هەڵەبجە و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری هەڵەبجەیە. نوسینی: فرنادۆ ئاراباڵ. وەرگێرانی: فاروق هۆمەر. دەرهێنانی: ژیار ئاراس محەممەد. ئەکتەرەکان: (دانا سالار، شنیا هوشیار، وریا حەیدەر، عوسمان جەمیل، ئازەرسالار، عەبدولڕەحمان محەممەد) بوون. هاوکاریی نماییش: دلوستان عەبدوڵا. سەرپەرشتیاری گشتی و هونەری: سالم مەجید. سەرپەرشتیاری کارگێری: ڕێبین مەحموود. یاریدەدەری دەرهێنەر: ئاکار حەسەن. بەڕێوەبەری شانۆ: شەپۆل جەواد. سینۆگرافیا: دەرهێنەر. ڕاییکردنی کارەکان: مەبەست ئەدیب، ڕاویەر هوشیار، سەیوان برهان. ٢٩ى ٣ى ٢٠١٧ لە هۆڵی پەیمانگای هونەرەجوانەکان پێشکەشکراوە.
بەرهەمی قوتابخانەی بانەی بنەڕەتییە. ئامادەکردنی دەق و سەرپەرشتیاری نماییش: هیدایەت عوسمان. ئەکەرەکان: (ئانیا ئاکۆ، سندس فەرهاد، ڕۆژگار ڕزگار، ئاکار ئومێد، بانە سامان، دینا سۆران، پرژە موختار، کارین بێستوون، ئانا هێرش، ڕەوەند دانیار) بوون. هۆنراوەی سەرەتا و کۆتایی: دیار هەڵەبجەیی. ئاواز و موزیک: جەهانگیر جەلال. بەڕێوەبەری شانۆ: مامۆستا کازم کەمال، سروە فەتاح. سەرپەرشتیاری هونەری: خەڵات نەوزد. جلوبەرگ: شەرمین قادر، هەنار عەتوف، هاژە محەممەد. هاوکارانی بەرهەم: ژینۆ حەسەن، خێڵان سەڵاح، بیلال ئیبراهیم. بەشداریی یەکەمین (کەرنەڤاڵی گۆران بۆ شانۆ)ی کردووە. لە ٢٨ى ٣ى ٢٠١٩ لە هۆڵی پەیمانگای هونەرەجوانەکانی هەڵەبجە نمایشکراوە.
بەرهەمی قوتابخانەی شاهۆی بنەڕەتییە. نوسینی: ئالبێرت کۆلم. وەرگێرانی: فاروق هۆمەر. ئامادەکردن و دەرهێنانی: عوسمان جەمیل. ئەکتەرەکان: (نسێ ئەردەڵان، سەحەر نیعمەت، مەستان ئومێد، سیمل فارووق، محەممەد سەردار) بوون. بەڕێوەبەری بەرهەم: مامۆستا ئیسماعیل سەڵاح. بەشداریی یەکەمین (کەرنەڤاڵی گۆران بۆ شانۆ)ی کردووە. لە ٢٨ى ٣ى ٢٠١٩ لە هۆڵی پەیمانگای هونەرەجوانەکانی هەڵەبجە نمایشکراوە.
بەرهەمی تیپی شانۆیی هەڵەبجەیە. وەرگیراوە لە دەقی پێکرانی (هۆزاری وەلید ئیخلاس). ئامادەکردن و دەرهێنانی: سالم مەجید. ئەکتەرەکان: (سەڵاحەڕەش، ئالان هادی) بوون. یاریدەدەری دەرهێنەر: ڕێبین مەحموود. بەڕێوەبەری شانۆ: دانا بەکر. سینۆگرافیا: دەرهێنەر. ١٢ و ١٣ى ١٠ى ٢٠١٠لە هۆڵی ڕۆشنبیریی سلێمانی پێشکەشکراوە.
بەرهەمی مەڵبەندی ڕۆشنبیری یان بەڕێوەبەرێتیی ڕۆشنبیریی هەڵەبجەیە، کە ئەوکات دەزگایەک بەو ناوەوە دروستکرابوویەوە. نوسینی: جەلیل قەیسی. وەرگێڕأنی: ئازاد بەرزنجی. دەرهێنانی: ئاری حەمەئەمین. یاریدەدەری دەرهێنەر: هیدایەت عوسمان. ئەکتەرەکان: (فەلاح ئەحمەد ڕەشید، کۆچەر نووری، هیدایەت عوسمان، ڕەوەز محەممەد ئەمین، عەدنان عەلی، هاوار حەمە نەزیم) بوون. بەڕێوەبەری گشتی: عەبدولی حەمەجوان. بەڕێوەبەری بەرهەم: عوسمان عەبدوڵا. بەڕێوەبەری شانۆ حاسڵ قاسم. یاریدەدەری دەرهێنەر: هیدایەت عوسمان. مۆسیقا: بەرزان حامید. پۆسەر: عیزەت عەزیز، سیروان عوسمان. کۆرس (شیلان عوسمان، گەشاو نووری، تارا نووری ڕەوەز). لە چلەی هونەرمەندی جوانەمەرگ کۆسار ئەحمەد غوڵام دا، ١ى ٧ى ١٩٩٣ و ڕۆژانی دوایی، لە خانوی دائیرەی کارەبای کۆندا نمایشکراوە.
بەرهەمی قوتابخانەی حەمدونی بنەڕەتییە. نوسینی: یاسین عەلی (ڕێناس). دەرهێنانی: مامۆستا ڕێبین نامیق. ئەکتەرەکان: (ڕەژوان محەممەد، نزا جەبار، سمبول ناسیح، ئانیا موحسین، ڕەنو نەجمەدین، دانەر نەوشیروان، محەممەد نەوشیروان، بارین بیلال) بوون. بەڕێوەبەری بەرهەم: مامۆستا بێستون ئەحمەد. سەرپەرشتیاری هونەری: مامۆستا ژووان وریا. بەشداری یەکەمین (کەرنەڤاڵی گۆران بۆ شانۆ)ی کردووە. لە ٢٨ى ٣ى ٢٠١٩ لە هۆڵی پەیمانگای هونەرەجوانەکانی هەڵەبجە نمایشکراوە.
بەرهەمی تیپی شانۆیی ١٦ى ئازارە. لە شیعری شاعیران (قوبادی جەلیزادە، شێرکۆ بێکەس، جەمال غەمبار، نالی)یەوە ئامادەکراوە. نوسن و ئامادەکردنی سەڵاحەڕەش. دەرهێنانی (فەلاح ئەحمەد ڕەشید) و نواندنی (حاسڵ قاسم، ئامانج عەبابەیلێیی، موختارحەمە، سەلمان ئەوڕەحمان هاواری، عمران حەمەسەعید). لە ١٤ى ١١ى ١٩٩٣ لە هۆڵی ئامادەیی ئەحمەدموختار جاف بۆ ماوەی هەفتەیەک پێشکەشکراوە.
ڕۆژی ٣ی ١٠ی ٢٠١١ لە هۆڵى بۆنەکانى شارۆچکەی سیروان نمایشکراوە. لە دەرهێنانى چیمەن على یوسف، نوسینى: سەنعان فایەق هانەدنى. تایبەت بە منداڵان بووە.
بەرهەمی تیپی شانۆی هەڵەبجەیە. نوسینی: ئۆرڤأل دراگۆنی. دەرهێنانی: جەلال عوسمان. ئەکتەرەکان: (عوسمان عەبدوڵا، سەڵاحەڕەش، هەڵاڵە عومەر، سەمیعە محەممەد، فاتیح عەزیز) بوون. دوای ڕاپەڕین لە کانوونی دوەمی ١٩٩٢دا لەهۆڵی ساوایانی هەڵەبجە پێشکەشکرا.
بەرهەمی بەڕێوەبەرایەتیی ڕۆشنبیری و وەرزش و لاوانی هەڵەبجەیە. نوسینی: بوردان دروز دوفسکی. وەرگێرانی: نووری سەعید. دەرهێنانی: خەندە سەڵاح. ئەکتەرەکان (ئاسۆ ڕەفیق، گۆران جەمال). بەڕێوەبەری بەرهەم: مەبەست پەیام. بەڕێوەبەری شانۆ: توران ئومێد. ڕووناکی: ڕابەر ئیبراهیم. دیکۆر: تەها ئەڵڵاکەرەم. ئارایشت: کاست. سینۆگرافیا: دەرهێنەر. جێبەحێکاری موزیک: بەڵێن نەجمەدین. کرێکاری شانۆ: خەرمان سەڵاح، زانیار. لە٩ى ٤ى ٢٠١٢لە هۆڵی ئەحمەدموختار پێشکەشکراوە.
لە نوسین و دەهێنانى (سەنعان فایەق هانەدنى)یە. بەرهەمی ساڵى ٢٠١٠یە. لە هۆڵى گوڵعەنبەر لە خورمأڵ نمایشکراوە. ئەکتەرە سەرەکییەکانی بریتین له: (لایق ئەنوەر، ئارى تایر و سەنعان فایەق، دارا خالید).
بەرهەمی ئامادەیی (شەهیدانی کیمیاباران)ی کچانە. دەرهێنانی: مامۆستا هەردی هادی. ئەکتەرەکان: (ساڤۆ ڕێژەن هۆزان تەحسین، لینە تاریق، نیان فایەق، شنۆ ئیبراهیم، یاران تەحسین، شانیا ئیسماعیل، هێشوو شاخەوان، شێنێ مەحموود) بوون. بەڕێوەبەری بەرهەم: تارا عەبدولڕەحمان. سەرپەرشتیاری هونەری: مامۆستا ڕاڤیار نەوزاد. بەڕێەبەری شانۆ: سۆفیا ئاسۆ. بە شداری یەکەمین (کەرنەڤاڵی گۆران بۆ شانۆ)ی کردووە. لە ٢٧ى ٣ى ٢٠١٩ لە هۆڵی پەیمانگای هونەرەجوانەکانی هەڵەبجە نمایشکراوە.
بە بۆنەی ساڵیادی کیمیابارانکردنی شاری هەڵەبجەوە لە ١٧ی ٣ی ٢٠١٨ نمایشکراوە لە هۆڵی گوڵعەنبەر لە شارۆچکەی (خورماڵ) پیشکەشکراوە. لە نوسین و دەرهێنانی (دارا خالید)ە و ئەکتەرەکانی بریتیبوون لە: (سەنعان فایەق، ڕێباز گوڵپی، ژوان دارا، ئاسۆ ئارام، نەبەز ئەنوەر).