ناوەندی ڕۆشنبیری و وەرزشی

بەرگی نۆیەم

ناوەندی ڕۆشنبیری و وەرزشی

ئامادەکردنی: لیژنه‌ی هاوبه‌شی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ و ڕێكخراوی خاڵ

ناساندنی ناوەندە ڕۆشنبیرییەکان، یانە وەرزشییەکان و شوێنەکانی چالاکی لاوان کە برەو بە توانا هونەری و وەرزشییەکان دەدەن.

ناوەڕۆک

41 بابەت

کرێکاران

تیپێکی میللیی وەرزشیی تۆپیپێیە. ساڵى ١٩٧٩ لە شارۆچکەى (خورماڵ) دامەزراوە. وەستا (زاهیر محەممەد شەریف) سەرپەرشتیکردووە. زۆربەى یاریزانەکانیان جوتیار و کرێکار بوون، وەستا (زاهیر) خۆشى وەستاى دیوار بووە. چەندین یاریی دۆستانەیان ئەنجامداوە و بەشداریى خولى ناوخۆیى خورماڵیان کردووە، لە دواى جەنگى ئێران و عێراق نەیانتوانى بەردەوامبن و چالاکییان نەماوە.

زیاتر بزانە
تیپى وەرزشی

ئارارات

تیپێکى میللیى وەرزشیى تۆپیپێیە. ساڵى ٢٠٠٧ لە شارۆچکەی (خورماڵ) دامەزراوە. چەندین یاریى دۆستانەى ئەنجامداوە و لە چەندین خولى ناوخۆیى خورماڵ و دەوروبەرى خورماڵدا بەشداریکردووە. لە ئێستادا لە چالاکى بەردەوامە و لە ڕیزى تیپە پلە یەکەکانى خورماڵدایە.

زیاتر بزانە
تیپى وەرزشی

ئازادى ٢

تیپێکى میللیى وەرزشیى تۆپیپێیە. ساڵى ٢٠٠٣ لە شارۆچکەی (سیروان) دامەزراوە. چەندین یاریى دۆستانەى ئەنجامداوە و لە چەندین خولى ناوخۆیى سیروان و دەرەوەى سیرواندا بەشداریکردووە.

زیاتر بزانە
تیپى وەرزشی

ئاسۆ

تیپێکى میللیى وەرزشیى تۆپیپێیە. ساڵى ١٩٩٦ لە شارۆچکەی (سیروان) دامەزراوە. چەندین یاریى دۆستانەى ئەنجامداوە و لە خولى ناوخۆیى سیرواندا بەشداریکردووە.

زیاتر بزانە
تیپى وەرزشی

ئاوێسەر

تیپێکى میللیى وەرزشیى تۆپیپێیە. بۆ یەکەمجار لەپاش چۆڵکردنی شارەدێی (تەوێڵە) و چوونی خەڵکەکەی بەرەو شاری سلێمانی، لەلایەن (حیکمەت حەمەڕەحیم، ئارام مەجید، شاهۆ مستەفا...)ـەوە دامەزراوە. دواتر و ساڵی ١٩٨٦ لە شاری هەڵەبجە بەهەمان ناوەوە لەسەر دەستی (ئەختیار عەزیز، لوقمان عەزیز، سەیفوور حەمەشەریف، بەختیار مەلاحسەین، بێساران ڕەزا، یاسین تاماس، ساڵح محەممەد و...)ەوە دامەزراوەتەوە و هەردوو گروپە یاریزانەکان تێکەڵدەکەن و بەشداری خولی تیپە میللییەکانیان کردووه،‌ تا ساڵی ١٩٨٨. پاش ڕاپەڕین و لە ‌ساڵى ١٩٩٨ وەک درێژەدان بە ناو و مێژووی تیپەکە لە شارەدێی تەوێڵە، جارێکی تر لەلایەن (سەرکەوت عەزیز، شوان حەمەسەعید، عەدنان عومەر)ەوە دامەزراوەتەوە و سەر بە بنکەی وەرزشی هەورامان بووە و لەچەند خولێکی توپیپێدا بەشداریکردووە.

زیاتر بزانە
تیپى وەرزشی

ئۆدوگاى زاریعان

ئەم ئۆردوگایە ساڵى ١٩٧٤ لە وڵاتى ئێران بۆ نیشتەجێکردنى ئاوارەکانى کوردستانى عێراق دروستکراوە. پاشان ئاوارەکانى ساڵى ١٩٨٨ی کیمیابارانکردنى هەڵەبجەی تێدا نیشتەجێکراوە. کەوتووته ‌سنوری قەزاى (خویى) لە پارێزگاى (ئورومیە). خەڵکى چەندین شارى تێدا بووە لە (هەڵەبجە، هەولێر، سلێمانى، کەرکوک، دهۆک)، هەر شارێک تیپى وەرزشیى تۆپیپێى بۆ خۆى دروستکردووە، هەڵەبجەییەکانیش تیپى وەرزشییان دروستکردبوو، مەشق و ڕاهێنان و یاریى دۆستانە و چالاکیى وەرزشییان کردووە.

زیاتر بزانە
تیپى وەرزشی

ئۆردوگاى گردەچاڵ

تیپێکى میللیى وەرزشیى تۆپیپێیە. ساڵى ١٩٨٩ لە گردەچاڵی سەر بە شارى هەولێر دامەزراوە. لەم ئۆردوگایە کۆمەڵێک یاریزان و وەرزشوانى هەڵەبجە لە پاش گەڕانەوەیان لە ئێران، حکومەت ڕەوانەى ئۆردوگاکەی کردوون و لەوێ نیشتەجێیکردن و ئەمانیش تیپى وەرزشیى تۆپیپێیان پێکهێناوە و مەشق و ڕاهێنانیان دەکرد و یاریى دۆستانەیان لەگەڵ تیپەکانى دەروروبەر ئەنجامداوە.

زیاتر بزانە
تیپى وەرزشی

ئۆردوگای نزارە

ساڵی ١٩٨٧ لە نزیک شاری سەلاسی باوەجانی لە ئێران دروستبووە. تیپی وەرزشیى تۆپیپێ و بالەى بەناوەوە لێ دروستکراوە. مەشق و ڕاهێنان و یاریی دۆستانەیان ئەنجامداوە. ناوی هەندێک یاریزانی تیپی تۆپیپێی ئۆردوگای نزارە: وەک (حەمید حەمەڕەشید عەبدوڵا، ئیقباڵ ڕەشید عەبدولکەریم، سەرهەنگ عەریب حەمەساڵح، هێرش مام عەول، سەیید فاتیح، ڕزگار عەبدوڵا کاکە محەممەد، حەسەن حەمەئەمین ناوخاس، بەهادین عومـەر عەبدوڕەحمان و...).

زیاتر بزانە
تیپى وەرزشی

بابان ١

تیپێکى میللیى وەرزشیى تۆپیپێیە. ساڵى ٢٠٠٥ لە ناحیەى سیروان دامەزراوە. لە سەرەتادا ناوى تیپى (خەبات) بووە، پاشان گۆڕیویانە بۆ تیپى وەرزشیى (بابان)، چەندین یاریى دۆستانەى ئەنجامداوە و لە خولى ناوخۆیى سیرواندا بەشداربووە.

زیاتر بزانە
تیپى وەرزشی

بابان ٢

تیپێکی میللیی وەرزشیی تۆپیپێیە، ساڵى ٢٠٠٢ لە شارۆچکەی (خورماڵ) دامەزراوە. چەندین یاریى دۆستانەى ئەنجامداوە و لە چەندین خولى ناوخۆیى خورماڵ و دەوروبەرى خورماڵدا بەشداریکردووە. لە ئێستاشدا چالاکییان بەردەوامە.

زیاتر بزانە
تیپى وەرزشی

باڵامبۆ

تیپێکى میللیى وەرزشیى تۆپیپێیە. ساڵى ٢٠١٣ لە شارۆچکەی (سیروان) دامەزراوە. چەندین یاریی دۆستانەى ئەنجامداوە و لە خولى ناوخۆیى سیروان و دەرەوەى سیرواندا بەشداریکردووە، لە ئێستاشدا لە چالاکیى وەرزشیى بەردەوامە.

زیاتر بزانە
تیپى وەرزشی

بەڵێن ٢

تیپێکى میللیی وەرزشیى تۆپیپێیە، ساڵى ٢٠٠٢ لە شارۆچکەی (خورماڵ) دامەزراوە. چەندین یاریی دۆستانەى ئەنجامداوە و لە چەندین خولى ناوخۆیى خورماڵ و دەوروبەرى خـورماڵدا بـەشـداریـکردووە، لە ئێسـتاشـدا بـەردەوامە.

زیاتر بزانە
تیپى وەرزشی

برایەتى

تیپێکى میللیى وەرزشیى تۆپیپێیە. ساڵى ١٩٩٧ لە شارۆچکەی (خورماڵ) دامەزراوە. چەندین یاریی دۆستانەى ئەنجامداوە و لە چەندین خولى نێو خورماڵ و دەرەوەى خورماڵدا بەشداربووە. لە ئێستادا لە کار و چالاکییەکانى خۆیان بەردەوامن‌ و لە ڕیزى تیپە میللییەکانى خورماڵدایە.

زیاتر بزانە
تیپى وەرزشی

بروسک

تیپێکی میللیی وەرزشیی تۆپیپێیە. ساڵى ٢٠٠٩ لە شارۆچکەی (سیروان) دامەزراوە. چەندین یاریی دۆستانەى ئەنجامداوە و لە خولى ناوخۆیى سیرواندا بەشداریکردووە.

زیاتر بزانە
تیپى وەرزشی

چیا ١

تیپێکى میللیى وەرزشیى تۆپیپێیە. ساڵى ١٩٩٨ لە (تەوێڵە) لەلایەن (عەدنان ئیسماعیل حەمەڕەحمان)ـەوە دامەزراوە. تیپەکە بۆ یارى تۆپيپێى شەش یاریزانى بووە. لە شارەدێى تەوێڵە چەندین یاریی دۆستانەیان ئەنجامداوە و لە خولەکانى ناوخۆى تەوێڵەدا بەشدارییانکردووە.

زیاتر بزانە
تیپى وەرزشی

چیا ٢

تیپێکى میللیى وەرزشیى تۆپیپێیە، ساڵى ٢٠٠٨ لە شارۆچکەی (سیروان) دامەزراوە. چەندین یاریی دۆستانەى ئەنجامداوە و لە خولى ناوخۆیى سیرواندا بەشداریکردووە، لە ئێستاشدا لە چالاکیى وەرزشیى تۆپیپێ بەردەوامە.

زیاتر بزانە
تیپى وەرزشی

حەمرین ٢

تیپێکى میللیى وەرزشیى تۆپیپێیە. ساڵى ١٩٩٩ لە شارۆچکەی (خورماڵ) دامەزراوە. چەندین یاریی دۆستانەى ئەنجامداوە و لە چەندین خولى ناوخۆیى خورماڵ و دەوروبەرى خورماڵدا بەشداریکردووە. لە ئێستاشدا بەردەوامن لە چالاکیى وەرزشیى و لە ڕیزى تیپە پلە یەکەکانى خورماڵ ئەژمار دەکرێن.

زیاتر بزانە
تیپى وەرزشی

خەبات ٢

تیپێکى میللیى وەرزشیى تۆپیپێیە. ساڵى ١٩٧٩ لە شارۆچکەى (خورماڵ) دامەزراوە. (وەستا نامیق)ی دەلاک سەرپەرشتیکردووە. چەندین یاریی دۆستانەیان ئەنجامداوە و لە خولى ناوخۆیى خورماڵ بەشدارییانکردووە. لە دواى هەڵگیرسانى جەنگى نێوان عێراق و ئێران، چالاکییان نەماوە.

زیاتر بزانە
تیپى وەرزشی

دەروازە

تیپێکى میللیى وەرزشیى تۆپیپێیە. ساڵى ٢٠١١ بۆ ٢٠١٢ لە شارۆچکەی (سیروان) دامەزراوە. چەندین یاریی دۆستانەى ئەنجامداوە و لە خولى ناوخۆیى سیرواندا بەشداریکردووە.

زیاتر بزانە
تیپى وەرزشی

دەروون

تیپێکی میللیی وەرزشیی تۆپیپێیە، ساڵى ٢٠٠١ لە خورماڵ دامەزراوە. چەندین یاریی دۆستانەى ئەنجامداوە و لە چەندین خولى ناوخۆیى خورماڵ و دەروبەرى خورماڵدا بەشداریکردووە، لە ئێستاشدا چالاکى هەیە و لە ڕیزى تیپە پلە یەکەکانى خورماڵدایە.

زیاتر بزانە
تیپى وەرزشی
1 2 3 دواتر