دامودەزگا حکومی و ناحکومیەکان

بەرگی هەشتەم

دامودەزگا حکومی و ناحکومیەکان

ئامادەکردنی: لیژنه‌ی هاوبه‌شی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ و ڕێكخراوی خاڵ

زانیاری دەربارەی دامەزراوە حکومی و ڕێکخراوە ناحکومییەکان کە لە کەرتی جیاوازدا خزمەتگوزاری پێشکەش دەکەن.

ناوەڕۆک

774 بابەت

فیردەوس ١

کەوتووەتە‌ گەڕەکى (گوڵان) لەناو شاری هەڵەبجە. ساڵی ٢٠٠٩ لەسەر ئەرکی خێرخوازان دروستکراوە، یەک نهۆمە و دوو دەروازەی هەیە، منارەی هەیە و گومەز، هۆڵ و کتێبخانە و مەدرەسەی نییە، پرسەی لێ دانانرێت، بەڵام نوێژی هەینێ لێ دەکرێ. لە ئێستادا مامۆستا (مەریوان حاجی ڕەشید) پێشنوێژ و وتارخوێنی مزگەوتەکەیە.

فردەوس٢

کەوتوەتە گەڕەکی ئازادی لە شارۆچکەی سیروان. مامە ڕەشە و لالە عەزیز فەرەج و غەریب حسێن و عومەر حەمەساڵح و محەمەد حاجی عەبدوڵڵا سەردانی ناحیەیان کردووە و سەرۆکی شارەوانی هاوکاریکردوون و ساڵی ٢٠٠٢ دەستکراوە بە دروستکردنی و ساڵی ٢٠٠٧ ڕاگیراوە و لەڕێگەی هەوڵی چەند کەسێکەوە بە چاودێری وەزارەتی ئەوقاف ساڵی ٢٠١٠ تەواو بووە. مەلا عومەر عوسمان شەکرالی خۆبەخشانە پێشنوێژی بووە. لە ساڵی ٢٠١٦وە سەید کازم تاوگۆزی پێشنوێژیەتی و لەبەر نزیکیی لە مزگەوتی مەولەویەوە نوێژی هەینی تێدا ناکرێت.

قاجر

کەوتووەتە ڕۆژهەڵاتی گوندی (قاجر)ی سەر به ناحیەی (خورماڵ). مێژووەکەی بۆ ساڵی ١٩٨١ دەگەڕێتەوه،‌ کە لەلایەن (حاجی حەمەئەمین قاجری)ی و دانیشتوانی گوندەکەوە لەسەر ڕووبەری (٢٠٠م٢) دروستکراوە. لە کانی (باوە شێخ)ـەوە ئاوی بۆ ڕاکێشراوە. هەتا ڕاگواستنی گوندەکانی سەر سنور ساڵی ١٩٨٧ کراوە بووە. ساڵی ٢٠٢٣ جارێکی تر لەلایەن (عومەری حاجی حەمەئەمین) و بەهاوکاری خێرخوازان دووبارە دروستکراوەتەوە. نوێژی هەینی تێدا ناکرێت. مامۆستای بۆ دانەمەزراوە.

قازی محەممەد

کەوتووەتە‌ گەڕەکى (فەرمانبەران) لەناو شاری هەڵەبجە. ساڵی ٢٠٠٧ لەلایەن خێرخواز (عومەری حاجی عەلی چرۆسانەیی) دروستکراوە. زەوییەکەی موڵکی (حاجی سەرداری حاجی محەممەدی دێکۆنی) بووە و بەخشیویەتی بە مزگەوت. دوو نهۆمە، سێ دەروازەی هەیە، منارەی هەیە. یەک جار نۆژەنکراوەتەوە. لە ئێستادا مامۆستا (جەلال عەبدولڕەحمان یوسف) وتارخوێنی مزگەوتەکەیە و مامۆستا (جەلال محەممەد شەریف) پێشنوێژی مزگەوتەکەیە.

قەدەفەرى

کەوتووەتە ڕۆژهەڵاتى گوندی (قەدەفەرى). ساڵى ١٩٧١ دروستکراوە. ساڵى ٢٠١٦ ڕوخێنراوە و لەسەر ئەرکى خێرخوازێک سەرلەنوێ و بەشێوازێکى تازە و فراوانتر دروستکراوەتەوه. لە دوو نهۆم پێکهاتووە، دوو دەروازە و منارە و گومەزێکی هەيە. هۆڵى هەيە و نوێژى هەينى تێدا ئەنجامدەدرێت. (مەلا ئەبوبەکر سەيد نوورى سەرگەتى) پێشنوێژ و وتاربێژى مزگەوەکەیە. ‌

قەڵبەزە

کەوتووەتە سنوری گوندی (قەڵبەزە)ەوە لە بناری سورێن. ساڵی١٩٦٥ لەسەر ڕووبەری (٧٠م٢) لەلایەن خەڵکی گوندەکەوە دروستکراوە. هەتا ساڵی ١٩٧٨ و ڕاگواستنی گوندەکانی سەر سنور، کراوە بووە. پاش ڕاپەڕین و ساڵی ١٩٩٣ لەسەر ئەرکی خەڵکی گوندەکە لە هەمان شوێن دروستیانکردووەتەوە. ساڵی ٢٠٠٢ لەلایەن ڕابیتەی ئیسلامییەوە ڕووخاوە و بەشێوەیەکی باشتر و جوانتر و لەسەر ڕووبەری (١٨٠م٢) دروستکراوەتەوە. مامۆستای بۆ دانەمەزراوە.

قباء

کەوتووەتە گەڕەکى (فەرمانبەران) لەناو شاری هەڵەبجە. ساڵى ٢٠١٥ لەسەر ئەرکى خێرخوازان دروستکراوە. منارەى هەيە. پرسەى لێ دانانر‌ێت و نوێژى هەينى تێدا دەکرێت. دوو نهۆمە و دوو دەروازەى هەيە. تەنها يەک جار بۆياخکراوەتەوە. وتارخوێن و پێشنوێژى مزگەوت لە ڕۆژى دروستکردنەوە هەتا ئێستا مامۆستا (مەلا جيهاد عومەر محەممەد)ه،‌ کە بەشێوەى خۆبەخش کاردەکات.

قوبا

کەوتووەتە گوندی (دەرەگوڵان)ی سەر به ‌ناحیەی (خورماڵ). ڕووبەرەکەی نزیکەی (٤٠٠م٢) دەبێت، مێژووی دروستکردنی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٩٧٤ سەرەتا بە بەرد و قوڕ مزگەوتەکە دروستکراوه.‌ هەتا ساڵی ١٩٧٨ کراوەبووە. لە پاش ڕاپەڕین ساڵی ١٩٩٧ لەلایەن کوڕی (حاجی محەممەد بامۆکی)یەوە و لە شوێنی مزگەوتە کۆنەکە، مزگەوتێکی نوێیان بەناوی مزگەوتی قوبا بۆ دروستکراوە. لە ئێستادا مامۆستای بۆ دانەمەزراوە.

قشڵاخەڕووتە

لە سەرەتای ساڵانی شەستەکانی سەدەی ڕابردوو، بۆ یەکەمجار مزگەوتێک لە گوندی قشڵاخەڕووتە لەلایەن هاوڵاتییەکی گوندەکەوە بەناوی (حەمەمین ساڵح) دەکرێتەوە، کە لەناوگوندەکەدا بووە و ڕووبەرەکەی (١٠٠م) دووجا بووە، بە بەرد و قوڕ دروستکراوە، یەکێک لە مەلاکانی مزگەوتەکە لەو سەردەمەدا مەلا حەمەمین بووە. لە ساڵی ٢٠١٣ەوە لەلایەن هاوڵاتییەک بەناوی شۆڕش نەجیم مزگەوتێکی نوێی لە گوندەکەدا دروستکردووه،‌ کە ڕوبەرەکەى (٣٥٠م٢) دەبێت.

قليج

کەوتووەتە سنوری نێوان گوندەکانی (جەلیلە) و (عەنەب). بەناوی شوێنەکەوە ناونراوە (قليج). بۆ نوێژخوێنانى سەرەڕێ دروستکراوە. ساڵى ٢٠١٩ لەسەر ئەرکى خێرخوازان دروستکراوە. يەک نهۆمە و يەک دەروازەى هەيە. منارەى هەيە. نوێژى هەينى لێ ناکرێت و پرسەی لێ دانانرێت. مامۆستای فەرمی بۆ دانەمەزراوە.

قوڵخورد

کەوتووەتە گوندی (قوڵخورد)ی سەر به ‌ناحیە‌ی (خورماڵ)، لە نزیک کانییەکەوە لە خۆرئاوای گری قوڵخورد. مێژووی دروستکردنی بۆ ساڵانی پەنجاکانی سەدەی ڕابردوو دەگەڕێتەوە. لەسەر ڕووبەری (١٠٠م٢) دروستکراوە. لە ژوورێک پێکهاتووە و کۆڵەکەیەک لەناوەڕاستیدا بووە. بە بەرد و قوڕ دروستکراوە. مەلا حسێن عەزیز دانیشتوی گوندی گردەنازێ یەکەم مامۆستای بووە.

قوڵقوڵە

کەوتووەتە گوندی (سەراو)ی ناوچەی نەورۆڵی، لەسەر کارێزی قوڵقوڵە لە بەشی باکوری گوندەکە هەڵکەوتووە. مێژووی مزگەوتەکە بۆ ساڵی ١٨٧٠ دەگەڕێتەوە، لەکاتی ڕاگواستنی گوندە سنورییەکان ساڵی ١٩٧٨ مزگەوتەکە ڕوخێنراوە. چەند ساڵێک بەر لە ئێستادا مزگەوتەکە بونیادنراوەتەوە. لە یەک ژووری (٤ بە ٨م) پێکهاتووە. منارە و گومەز و هۆڵی نییە و نوێژی هەینی تێدا ناکرێت. زۆرتر بۆ ڕێبواران دروستکراوە.

قەڵپ

کەوتووەتە سنوری گوندی (قەڵپ)ی سەر بە ناحیە‌ی بەمۆ. ساڵی ١٩٥٤ لەسەر ڕووبەری (٦٠م٢) لەلایەن خەڵکی گوندەکەوە دروستکراوە و مەلا (عەبدولڕەحمان شەمێرانی) سەرپەرشتیکردووە. ساڵی ١٩٧٥ لەسەر ئەرکی (حاجی سەیدمەحمودی سەیدمستەفا) نۆژەنکراوەتەوە. یەکەم مامۆستای مزگەوتەکە (مەلا عەبدوڵا) بووە. لەسەر ئەرکی ڕێکخراوی خێرخوازیی ڕابیتەی ئیسلامی لەسەر زەوى مزگەوتە کۆنەکە مزگەوتێکی نوێ دروستکراوەتەوە.

کارێزان

کەوتووەتە تەنيشت کانی زەردۆيان و ئەو ناوچەيەى، کە هەوارگەى گوندى (گردەناوێ) بووه. ساڵى ١٩٥٢ دروستکراوە. ساڵى ١٩٧٨ لەچوارچێوەى ڕاگواستنى گوندە سنورييەکاندا ڕووخێنراوە. ساڵى ٢٠١٣ لەسەر ئەرکى خێرخوازان لەسەر هەمان شوێن دروستکراوەتەوه و فراوانکراوە. ڕووبەرەکەى نزيکەى (٢٠٠م٢)یە. دوو نهۆمه. چوار دەروازەى هەيە. نوێژى هەينى تێدا ناکرێت. مامۆستاى فەرمى بۆ دانەمەزراوە. مزگەوتی (هەواران: چاوگی زەردۆییان)یشی پێدەوترێت.

کاک ئەحمەدی موفتیزادە

کەوتووەتە گەڕەکی (گوڵان) لە خۆرئاوای شاری هەڵەبجە، ڕووبەرەکەی (٦٤٠م٢)ە. ساڵی ٢٠١٤ لەسەر ئەرک و زەوی خێرخوازان دروستکراوە. منارەیەکی هەیە. لە دروستکردنییەوە هەتا ئێستا (مەلا عوسمانی مەلا حەمەڕەشیدی فەرەج شەمێرانەیی) پێشنوێژی مزگەوتەکەیە. نوێژی هەینی تێدا ناکرێت.

کاکڵەپیرۆز

کەوتووەتە بەشی سەرەوەی گەڕەکی چلانە لە شارەدێی (تەوێڵە). ساڵی ١٩٥٨ دەستکراوە بە دروستکردن و سەرەتای ١٩٥٩ تەواوکراوە. ئەم کەسانە سەرپەرشتی دروستکردنیان کردووە: (حاجی عەبدوڵڵای حسێن، حاجی عبدالرحمانی حاجی محەممەد، حاجی ئەبوبەکری کەریم خادم) وەستا عەبدوڵڵای کەیمنە دروستیکردووە. چوار کۆڵەکە و حەوزێک و سێ ئاودەست و وسڵخانەیەکی هەیە. جێگەکەی پاچەڵگا (شوێنی دروستکردنی شاڵ)بووە. لەلای ڕاستی مزگەوتەوکەوە شەخسێک هەیە بە ناوی کاک عەلی فەیرۆز، یان پیرۆز، یان نەورۆز. گوایە شوێنی نزیکی مزگەوتەکە نشینەی ئەو کەسە بووە. وەک خوێندنەگەیەک ڕۆڵی هەبووه،‌ بەردەوام ٣٠ بۆ ٤٠ قوتابی دەرسیان تێیدا خوێندووە. بە هۆی شەڕی (عێراق - ئێران)ـەوە ڕووخاوە. ساڵی ١٩٩٣ خەڵکی گەڕەک دروستیانکردووەتەوه.

کاگردەڵ-ڕەنگاڵە

کەوتوەتە ڕۆژئاوای شارۆچکەی سیروان، سەرەتا گوندی ڕەنگاڵ بووە و لە ساڵی ١٩٥٠ شوێنەکەیان گۆڕیوە و هاتوونەتە سەر کانی موسابەگ و بە ڕێنمایی سەید عەبدولڕەحیمی هانەسوورە دەستکراوە بە بونیادنانی مزگەوتەکە. بە قوڕ و دار دروستکراوە و تا ساڵی ١٩٨٤ چەند ماڵێکی هەڵەبجە دەچنە گوندەکە و مزگەوتەکە نۆژەندەکەنەوە. مامۆستا ئەحمەد حاجی عبدالکریم دەبێتە مەلای مزگەوتەکە. تا لە ساڵی ١٩٨٧دا مزگەوتەکە تەختدەکرێت. ساڵی ١٩٩١ بەدواوە و بنەماڵەی حاجی کەریم دروستیدەکەنەوە و سەرپەرشتیدەکەن و ئێستا ئاوەدانە.

کانی ئاسکان

کەوتووەتە ناوەڕاستی گوندی (کانی ئاسکان)ی سەر بە ناحیەی (خورماڵ). ساڵی ١٩٤٠ لە لایەن (تۆفیق بەگ)ـەوە و بە هاوکاری خەڵکی گوندەکە دروستکراوە. سەرەتا لە بەرد و قوڕ و دار دروستکراوە، ساڵی ١٩٦٨ کراوە بە سەقفی کۆنکرێتى و دواتریش چەند جارێکى تر لە لایەن خەڵکى گوندەکە و خێرخوازانەوە نۆژەنکراوەتەوە.

کانی پاشا

کەوتووەتە سنوری گوندی (کانی پاشا)ی سەر بە ناحیە‌ی بەمۆ. لە ساڵانی چلەکانی سەدەی ڕابردوودا لەسەر ئەرکی خەڵکی گوندەکە دروستکراوە. سەرەتا لەسەر ڕووبەری (٨٠م٢) بە بەرد و دار و قوڕ دروستکراوە و تەنها یەک ژوور بووە، ساڵی ٢٠٠٠ ڕابیتەی ئیسلامی، لە هەمان شوێندا مزگەوتێکی نوێتری لەسەر ڕووبەری (٣٠٠م٢) دروستکردووە. ئاوی مزگەوتەکە لە (کانی کەڕەیەڵ)ـەوە دابینکراوە. بە فەرمی مامۆستای بۆ دانەمەزراوە.

کانی شێخ

بۆ یەکەمینجار لە ساڵی ١٩٦٧ لە خوارووی گوندی (کانی شێخ)ـی نزیک دەریاچەی سیروان، چەند دەستشۆر و دیوارێک بۆ شوێنی نوێژ دروستکراوە و هەتا ساڵی ١٩٦٩ بەو جۆرە لەبری مزگەوت بە کارهاتووەو دواتر کراوە بە مزگەوت. ساڵی ١٩٧٠ (فەقێ غەفوور فەرەج کەریم) بووە بە مامۆستای مزگەوتەکە. ساڵی ١٩٨٣ دووبارە بونیادنراوەتەوە. لەکاتی ڕاگواستنی گوندەکانی کوردستاندا ڕوخێنراوه و هەتا ئێستا بە خاپوورکراوی ماوەتەوە.

پێشتر 1
...
8 9 10
...
39 دواتر