فردەوس٢
دواین نوێکردنەوە: 2026-04-15
کەوتوەتە گەڕەکی ئازادی لە شارۆچکەی سیروان. مامە ڕەشە و لالە عەزیز فەرەج و غەریب حسێن و عومەر حەمەساڵح و محەمەد حاجی عەبدوڵڵا سەردانی ناحیەیان کردووە و سەرۆکی شارەوانی هاوکاریکردوون و ساڵی ٢٠٠٢ دەستکراوە بە دروستکردنی و ساڵی ٢٠٠٧ ڕاگیراوە و لەڕێگەی هەوڵی چەند کەسێکەوە بە چاودێری وەزارەتی ئەوقاف ساڵی ٢٠١٠ تەواو بووە. مەلا عومەر عوسمان شەکرالی خۆبەخشانە پێشنوێژی بووە. لە ساڵی ٢٠١٦وە سەید کازم تاوگۆزی پێشنوێژیەتی و لەبەر نزیکیی لە مزگەوتی مەولەویەوە نوێژی هەینی تێدا ناکرێت.
سەرچاوەکان:
- سەردانی کردنی ئامادەکاربۆ مزگەوتەکە ٢٣ی٢ی ٢٠٢٥.
- منارەکان لە ئاسمانی هەڵەبجەدا، عەلی محەمەد مەعروف(عەلی دەلاک) چاپی یەکەم، چوارچرا، سلێمانی، ٢٠٢٣ ل ٧٧.
ئامادەکردنی: بەهجەت ئەبوبەکر یونس