بەرگی هەشتەم
دامودەزگا حکومی و ناحکومیەکان
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
زانیاری دەربارەی دامەزراوە حکومی و ڕێکخراوە ناحکومییەکان کە لە کەرتی جیاوازدا خزمەتگوزاری پێشکەش دەکەن.
بەرگی هەشتەم
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
زانیاری دەربارەی دامەزراوە حکومی و ڕێکخراوە ناحکومییەکان کە لە کەرتی جیاوازدا خزمەتگوزاری پێشکەش دەکەن.
کەوتووەتە خۆرهەڵاتی گوندی (کانی گوێز). لە ساڵانی شەستەکانی سەدەی ڕابردوو لەسەر ئەرکی خەڵکی گوندەکە دروستکراوە. لە یەک هۆڵی سێ بە پێنج پێکهاتووە. هەتا ڕاگواستنی گوندەکە لە ساڵی ١٩٧٨ کراوە بووە. ساڵی ٢٠١٨ لە هەمان شوێن لەسەر ئەرکی خێرخوازان لەسەر ڕووبەری (٧٠م٢) دروستکراوەتەوە. دوو نهۆمە، نهۆمی یەکەم بۆ حەوز و شوێنی دەستنوێژگرتن و نهۆمی دووەم بۆ شوێنی نوێژکردن تەرخانکراوە. بە فەرمی مامۆستای بۆ دانەمەزراوه. وتاری هەینی لێ نادرێت.
کەوتووەتە سنوری گوندی (کانی وەیسکێ)ی سەر بە ناحیەی (بەمۆ). ساڵی ١٩٦٨ بە دار و بەرد لەسەر ئەرکى خەڵکی گوندەکە لەسەر ڕووبەری (٢٠٠م٢) دروستکراوە. هەتا ساڵی ١٩٧٨ کراوە بووە و لەگەڵ ڕاگواستنی خەڵکی گوندەکەدا ڕوخێنراوە.
کەوتووەتە باشوری گوندی (کەوتە). ساڵی ٢٠١٩ لەسەر ئەرکی خێرخوازان و بەسەرپەرشتی (فائیق حاجی عەلی) دروستکراوە. دوو نهۆمە و دوو دەروازە و یەک منارەی هەیە. گومەز و هۆڵی نییە، نوێژی هەینی تێدا ناکرێت، مامۆستای فەرمی نییە.
کەوتووەتە ناوەڕاستی گوندی (کەوتە). مێژوویەکی کۆنی هەیە، ساڵی ١٩٧٨ لەچوارچێوەی ڕاگوستنی گوندە سنورییەکاندا ڕوخێنراوە. ساڵی ٢٠١٨ لە هەمان شوێنی مزگەوتە کۆنەکە مزگەوتێکی بچووک لەسەر ئەرکی خێرخوازان دروستکراوە. ڕووبەری مزگەوتەکە (١٨٠ بۆ ٢٠٠م٢). یەک نهۆمە، لە ژوورێکی گەورە و حەوشەیەک پێکهاتووە، منارەی هەیە. گومەز و هۆڵی نییە، نوێژی هەینی تێدا ناکرێت، مامۆستای فەرمی نییە.
کەوتووەتە ناوەڕاستی گوندی (کشەیەری)یەوە. ساڵی ٢٠٠٤ لەسەر ڕووبەری (١٢٠م٢) لەلایەن ڕابیتەی ئیسلامییەوە دروستکراوە مامۆستای فەرمی بۆ دانەمەزراوە.
کەوتووەتە گەڕەکى (کیمیابارانى يەک) لەناو شاری هەڵەبجە. ساڵى ٢٠١٠ لەسەر ئەرکی خێرخوازان دروستکراوە. مزگەوتەکە يەک نهۆمە و دوو دەروازەى هەیە. منارەى هەيە. نوێژى هەينى تێدا دەکرێت. مامۆستا (شێخ ئيبراهيم شێخ سەعيد نێرگزەجاڕى) وتارخوێن و مامۆستا (ناسح حەسەن قادر) پێشنوێژى تێدا دەکەن.
کەوتووەتە خۆرهەڵاتی گوندی (کوڵکنیی ئیسماعیل خەسرەو). ساڵی ١٩٩٨ لەلایەن ڕابیتەی ئیسلامییەوە لەسەر ڕووبەری (١٠٠م٢) دروستکراوە. ساڵی ٢٠٠٤ لەلایەن خێرخوازانەوە نۆژەنکراوەتەوە. لە ئێستادا مەلا (قاسم هەڵەبجەیی) مامۆستای مزگەوتەکەیە.
کەوتووەتە ناو گوندی (کوڵکنیی سەروو). لە ساڵانی پەنجاکانی سەدەی ڕابردوودا دروستکراوە. ساڵی ١٩٨٣ نۆژەنکراوەتەوە لە گڵەوە کراوە بە چیمەنتۆ. ڕووبەرەکەی (١٥٠م٢)بووە. بە کاریگەریی جەنگی ئێران عێراق ڕووخاوە. ساڵی ١٩٩٤ ڕابیتەی ئیسلامی مزگەوتێکی تری لە ناوەڕاستی گوندەکەدا لەسەر ڕووبەری (٥٠٠م٢) دروستکردووە و لەئێستادا مەلا (زوبێر زەڵمی) مەلای مزگەوتەکەیە.
کەوتووەتە باشوری گوندی (کۆساوا). لە کۆتاییەکانی سەدەی هەژدە لەسەر ڕووبەری (٨٠م٢) دروستکراوە. چەند جارێک لە لایەن خەڵکی گوندەکەوە نۆژەنکراوەتەوە. لە کانیی گوندەکەوە بە جۆگە ئاوی بۆ ڕاکێشراوە. هەتا ڕاگواستنی گوندە سەرسنورییەکان لە ساڵی ١٩٧٨ کراوە بووە. دیارترین مەلای ئەو مزگەوتە (مەلا ئەمینی کڵاشی) و(فەرەج ئەمین محەممەد) مامۆستای مزگەوتەکە بوون.
کەوتووەتە شارۆچکەی سیروان. ساڵی ١٩٧٠ لە لایەن چەند کەسێکەوە دروستکراوە. یەکەم مامۆستای مزگەوت، مەلا ئەحمەد کەریم بووە. ساڵی ١٩٧٨ بۆ ١٩٧٩ لە لایەن وەستا عەتا ناوێکەوە فراوانکراوە و بنەماڵەی مستەفا خانەلی، خەرجییان گرتووەتەئەستۆ. ساڵی ١٩٨٨ بۆ ١٩٩١ داخراوە. ساڵی ١٩٩٢ ئاوەدانکراوەتەوە و ساڵی ٢٠٠٧ بۆ ٢٠٠٩ ڕوخێنراوە و جارێکی تر بە دوو نهۆم دروستکراوەتەوە. نوێژی هەینی تێدا دەکرێت و بەشی خوارەوەی (١٨بە ٢٠م٢) نهۆمی سەرەوەی بۆ ژنانە. مامۆستای مزگەوتەکە مەلا ئەحمەدی تاوگۆزییە.
کەوتووەتە ناوەڕاستی گوندی (گەچێنە)وە. ساڵی ١٩٤٥ لەلایەن خەڵکی گوندەکەوە بەدار و بەرد و قوڕ لەسەر ڕووبەری (١٥٠م٢) دروستکراوە. لە دوو ژوور پێکهاتووە. ساڵی ١٩٧٨ لە کاتی ڕاگواستنی گوندە سنورییەکاندا ڕوخێنراوە. لە ئێستادا شوێنەواری ماوە. مامۆستا (مەلا مەحموود) پێشنوێژی تێدا کردووە.
کەوتووەتە ناوەڕاستی گوندی (گەچێنەی زێڕوون)ی سەر بە ناحیەی (خورماڵ). ساڵی ١٩٣٠ لەسەر ڕووبەری (٢٠٠م٢) و لەلایەن (فەقێ محەممەد)ەوە دروستکراوە. هەتا ساڵی ١٩٧٨ و ڕاگواستنی گوندە سنورییەکان، کراوە بووە. لە ئێستادا تەنها شوێنەواری ماوەتەوە.
کەوتووەتە گەڕەکی فەرمانبەران، خوار بەنزینخانەی کۆن. ساڵی ١٩٨٠ لەلایەن خێرخوازانەوە دروستکراوە. ساڵی ١٩٨٨ ڕوخاوە. دوای ڕاپەڕین ئاوەدانکراوەتەوە. تا ساڵی ١٩٩٤، یەکەم مزگەوت بووە، کە حوجرە و مەدرسەی هەبووبێت. ساڵی ٢٠١٥ لەسەر ڕووبەری ٧٥٠م٢ لەلایەن خێرخوازانەوە بە شێوازیکی جوان دروستکراوەتەوە. دوو نهۆمە. چوار منارە و هۆڵ و کۆگا و شوێنی پرسەو شوێنی ئافرەتانی هەیە. تەواوی نوێژەکانی تێدا ئەنجامدەدرێت، بە نوێژی هەینیشەوە. مامۆستایان عومەر مەحموود عەباس و حەمید حەمەفەرەج فەتاح پێشنوێژ و وتاربێژی مزگەوتەکەن.
ساڵی ١٩٨٠ لەگەڵ دروستکردنی مزگەوتەکەدا بونیادنراوە. کەوتووەتە گەڕەکی فەرمانبەران. یەکەم حوجرەی ئایینیە لەدوای ڕاپەڕین لە شاری هەڵەبجەدا کرابێتەوە. دوای ئەوەی چەند مامۆستایەک و دەرچووی زانکۆکان لە ئۆردوگاکانی ئێران قۆناغەکانی خوێندنی ئایینیان تەواوکردووە و مۆڵەتی مەلایەتییان وەرگرتووە، گەڕاونەتەوە کوردستان، ئەم حوجرەیان ئاوەدانکردووەتەوە. لەوانە مامۆستا محەمەد ڕەئوف، د.ئەحمەدی شافعی، لوقمان ئیسماعیل و هەتا ساڵی ١٩٩٤ لە خزمەت قوتابیاندا بوون. پاش گەڕانەوەی مامۆستا ئەحمەدی شافیعی بۆ سلێمانی لەگەڵ مەدرەسە ئوسامە یەکیانگرت.
کەوتووەتە بەشى خوارەوەى گوندى (گردەناوێ). لە يەک هۆڵى گەورە پێکهاتووە و لەلایەن خەڵکی گوندەکەوە دروستکراوە. (مەلا عەزيزى مەلا حەمەئەمين)، مەلا مزگەوتەکە بووە. لەکاتى ڕاگواستنى گوندە سنورييەکاندا لە ساڵى ١٩٧٨ تەقێنراوەتەوە و هەتا ئێستا دروستنەکراوەتەوە.
کەوتووەتە بەشى باکورى گوندی (گردی قازی). مێژوویەکی دێرینی هەیە. ساڵى ١٩٨٧ و لەکاتى ڕاگواستنى گوندەسنورییەکاندا ڕوخێنراوە. ساڵى ١٩٩٩ لەلايەن خەڵکى گوندەکەوە بەهاوکارى (هيئة الاغاثە الاسلامية العالمية) لەسەر ڕووبەرێکى بچووک دروستکراوە. يەک نهۆمە، دوو دەروازە و یەک منارەى هەيە، بە فەرمی پێشنوێژى بۆ دابیننەکراوە، بەڵام نوێژى هەينى تێدا ئەنجامدەدرێت و مامۆستا (مەلا محەممەد مەلا ئەحمەد سەيد جەميلى تاوگۆزى) وتاربێژى مزگەوتەکەيە.
کەوتووەتە ڕۆژهەڵاتى گوندی (گردیگۆ). مێژوویەکی دێرینی هەیە. ساڵى ١٩٨٧ لەکاتى ڕاگواستنى گوندە سنورییەکاندا ڕوخێنراوە. لە دواى ڕاپەڕين دانيشتوانى گوند بەهاوکارى (هيئة الاغاثە الاسلامية العالمية) دروستيانکردووەتەوە. ساڵى ٢٠١٦ بەشێوازێکى نوێ و گەورەتر لەسەر ئەرکى خێرخوازان دروستکراوەتەوە. يەک نهۆمە و يەک دەروازە و یەک منارەى هەيه. بە فەرمی پێشنوێژى بۆ دابیننەکراوە، بەڵام نوێژى هەينى تێدا ئەنجامدەدرێت و مامۆستا (مەلا محەممەدى حاجى قادرى حاجى کەريمى هانەی دنى) وتاربێژى مزگەوتەکەيە.
کەوتووەتە سنوری گوندی (گریانە). لە سەرەتای بیستەکانی سەدەی ڕابردوودا دروستکراوە. دواتر لە ساڵی ١٩٥٨ شوێنەکەی گۆڕاوە بۆ ناوەڕاستی گوندەکە. لە کانیی نزیکیەوە ئاوی بۆ ڕاکیشراوە. ساڵی ١٩٦٧ نۆژەنکراوەتەوە ساڵى ١٩٨٧ لەکاتى ڕاگواستنى گوندە سنورییەکاندا ڕوخێنراوە. لە ئێستادا بە کۆمەکی خەڵکی دێ و هاوکاریی خێرخوازان مزگەوتێکی نوێ کاری تێدادەکرێت.
لەسەرەتاکانی سەدەی بیستەم وەک یەکەم حوجرەی بناری بەمۆ لەسەر دەستی (مەلا فەتاح خەلیفە مارف) فەقێی ڕاگرتووە و خوێندنی ئاینی تێدا بەردەوام بووە ساڵى ١٩٨٧ لەکاتى ڕاگواستنى گوندە سنورییەکان ڕوخێنراوە.
لە سەرەتاکانی سەدەی بیستەم بۆ یەکەمجار مزگەوت لەناو گوندی (گڵێجاڵ)دا لەسەر ئەرکی خەڵکی گوندەکە دروستکراوە. کەوتووەتە سەر گردێک لە ناوەندی گوندەکە، کە بە (کەوەلەکە) ناسراوە. مەلایوسفی خەلیفەمارف و مەلا فەتاحی خەلیفەمارف وەک یەکەم مەلا، مەلایەتییان تێدا کردووە. نوێژی هەینی تێدا کراوە. پاش ڕاپەڕین دووبارە مزگەوت لەسەر ئەرکی ڕێکخراوی خێرخوازیی (ڕابیتەی ئیسلامی کورد) ساڵی ١٩٩٥ دروستکراوەتەوە. ساڵی ٢٠١٢ لەسەر ئەرکی خێرخوازان نۆژەنەکراوەتەوە و فراوانکراوە، لەئێستاشدا نوێژی هەینی تێدا دەکرێت.