دامودەزگا حکومی و ناحکومیەکان

بەرگی هەشتەم

دامودەزگا حکومی و ناحکومیەکان

ئامادەکردنی: لیژنه‌ی هاوبه‌شی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ و ڕێكخراوی خاڵ

زانیاری دەربارەی دامەزراوە حکومی و ڕێکخراوە ناحکومییەکان کە لە کەرتی جیاوازدا خزمەتگوزاری پێشکەش دەکەن.

ناوەڕۆک

774 بابەت

فەرمانگەی ئاماری هەڵەبجە

سەر بە وەزارەتی پلاندانی دەستەی ئاماری هەرێمە. ساڵی ١٩٧٧ دامەزراوە. (عەلی سەعید)، کە دەرچووی ئامادەیی بازرگانی بووە، هەتا ساڵی ١٩٧٩ کراوەتە بەڕێوەبەر، داوتر (نەجمەدين هادی محەممەد سەعيد) بووە بەڕێوەبەر و تا ساڵی ٢٠٠٥ بەردەوامبوون‌. لە پێنج بەش و ١٠ هۆبە پێکهاتووە، بەڵام بەهۆی نەبوونی میلاکەوە هیچکام لەو بەش و هۆبانە کارا نەکراون و تەنها پێنج فەرمانبەری میلاکی هەیە. فەرمانگەکە خاوەنی بینای تایبەت بە خۆی نییە و لە ناو ژوورێکی بینای قایمقامیەتی هەڵەبجەدا دەوامدەکەن‌. لە ئێستا (غەفار ئەحمەد محەممەد) بەڕێوەبەری فەرمانگەکەیە.

فەرمانگەی ئاوی بیارە

فەرمانگەیەکی حکومییە. سەربە بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی هەڵەبجە و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاو و ئاوەڕۆ و وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارە. مێژووی دروستبوونی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٩٥٦. بەڕێوبەری یەکەمی فەرمانگەکە (ناجی عەلادین شێخ محەممەد)بووە، لەگەڵ فەرمانگەی شارەوانیی بیارەدا بە هاوبەشی لە یەک بینادا هەتا ساڵانی هەشتاکان پێکەوە دەوامدەکەن. ، پاشان بەهۆی باردوخی سیاسیی ناوچەکە و جەنگی هەشت ساڵەی عێراق-ئێرانەوە، چەندین جار ئەم فەرمانگەیە دوچاری داخران و کردنەوە هاتووە. لە دوای ڕاپەرینەوە، وەک هۆبەکی فەرمانگەی ئاو سەرلەنوێ دەکرێتەوە. هەتا ساڵی ٢٠٠٣، پاشان دەبێتە بەشێک لە شارەوانیی بیارە. (نەزهەت فەتاح حەمەساڵح) بەپرسی بەشەکە بووە، پاشان ساڵی ٢٠٠٨ دەبێتەوە بە فەرمانگەیەکی سەربەخۆ و هەمان بەرپرسی بەش هەتا ساڵی ٢٠١١، دەبێتە بەڕێوەبەری فەرمانگەکە. پاشان (خالید ڕەحیم عەبدوڵا) دەبێتە بەڕێوەبەر و هەتا ئێستاش بەردەوامە. ١٨ فەرمانبەری میلاکیان هەیە. لە بینایەکی حکومیدا دەوامدەکەن، کە ساڵی ١٩٩٨ لەلایەن سەرۆکایەتیی شارەوانیی بیارەوە دروستکراوە. لە یەک نهۆم و دوو ژوور پێکهاتووە. ڕووبەری بینای فەرمانگەکە (٤٥م٢)یە، ئەم فەرمانگەیە کەوتووەتە گەڕەکی (خانەقا) لە شارۆچکەی بیارە، ئیشوکاری ئەم فەرمانگەیە بریتییە لە دابینکردنی ئاوی خاوێن بۆ دانیشتوانی شارۆچکەی بیارە و گوندەکانی دەوروبەری.

زیاتر بزانە
فەرمانگە

فەرمانگەی ئاوی تەوێڵە

سەر بە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارە. لە بەشەکانی لێپرسراوی فەرمانگە، کارگێڕی، ژمێریاری، داهات، گەنجینە، کلۆر، چاکسازی، پێکهاتووە. لە ٢٦ی ٩ی ١٩٥٦ وەسی کەسی دوەمی عێراق لەسەردەمی پاشایەتیدا سەردانی تەوێڵە دەکات و پێشوازیی گەرمی لێدەکرێت و شەوێک لە ماڵی ڕەیس دەمێنێتەوە. لە ئەنجامدا بەڵێنی پڕۆژەی ئاودەدات و ساڵی ١٩٥٧ و پڕۆژەکە تەواودەبێت. لەشارەوانی جیا نەبووە و ڕاستەوخۆ سەرۆکی شارەوانی بەڕێوەیبردووە. تا پێش ١٩٨١ محەممەد سان ئەحمەد و سەرۆکەکانی تر، لەدوای ڕاپەڕینیش هەتا ساڵی ٢٠٠٠ دڵسۆز سان ئەحمەدی سەرۆکی شارەوانی، بەڕێوەیبردووە. لە ٢٠٠٠-٢٠٠١ بووەتە فەرمانگەیەکی سەربەخۆ. لە ئێستادا ٢١ کارمەندی میلاکی لە ڕەگەزی نێر و ١ کارمەندی لە ڕەگەزی مێ و ١٣ فەرمانبەری گرێبەستی لە ڕەگەزی نێر هەیە. ٣٥ فەرمانبەری خۆبەخشیشی هەیە، کە ٣٤یان نێر و ١مێن. کۆی گشتیی فەرمانبەرانی فەرمی، ٣٥ فەرمانبەرە. بیناکەی دوو نهۆمە و بە چیمەنتۆ و شیش و بلۆک دروستکراوە و لە خانوی کرێدایە. کەوتووەتە سەر شەقامی سەرەکی بازار بۆ پشتی حەوز، بودجەی دیاریکراوی نییە. کاری دابینکردنی ئاوی خواردنەوە و دابەشکردنیەتی لە خەزانی پرۆژەکانی مالیدەر و وەراوەر و چلانە، ئەمەیش بەپێی خشتەیەکی دیاریکراو بۆ سەرجەم ماڵەکانی تەوێڵە. بەڕێوەبەرەکانی فەرمانگەی ئاوی تەوێڵە، لەو کاتەوەی بووەتە فەرمانگەیەکی سەربەخۆ: ١- غەفار حەمەسلیم محەممەد: لەدایکبووی ١٩٥٥. ٢- عادل عومەر ئەحمەد: لەدایکبووی ١٩٦٥. ٣- عومەر حەمەسلیم محەممەد: لەدایکبووی ١٩٦٤. ٤- سەیوان ئیدریس عەبدوڵڵا: لەدایکبووی ١٩٦٤. ٥- شەمیان نەزمی حەمەساڵح: لەدایکبووی ١٩٧٧. دەرچووی ناوەندی. لە ئێستادا بەڕێوەبەری فەرمانگەکەیە.

زیاتر بزانە
فەرمانگە

فەرمانگەی ئاوی خورماڵ

فەرمانگەیەکی حکومییە. بەشێکە لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەڵەبجە. کەوتووەتە ناو کۆمەڵگەی فەرمانگەکانی خورماڵ لەسەر شەقامی مەحموودخانی دزڵی لەسەر ڕێگەی سەرەکیی خورماڵ - بیارە. (ئەبوبەکر عەبدوڵا فەرەج) یەکەم بەڕێوەبەری بووە. لە بەشەکانی (کارگێڕی، ژمێریاری، داهات، گەنجینە، ئامێرەکان، چاکسازی و کلۆر) پێکدێت. لەسەر ڕووبەری (٤٥٠م) بینا و زەویی (٧٩٥م) دروستکراوە. لە بینایەکی یەک نهۆمیدایە، کە لە نۆ ژوور پێکهاتووە و موڵکی فەرمانگە خۆیەتی. ئیشوکاری فەرمانگەکە بریتییە لە دابینکردن و دابەشکردنی ئاوی ماڵان بەسەر هاوڵاتیان و چارەسەرکردن و ڕێکخستنی کێشەی بێئاوی لە ناوچەکەدا ئەویش بەپێی ئەو توانایەی، کە لەبەردەستیاندایە. لەئێستادا ٤٠ فەرمانبەری هەیە و ئەندازیار (فازیل عەلی کەریم) بەڕێوەبەریەتی.

زیاتر بزانە
فەرمانگە

فەرمانگەی ئاوی سیروان

سەربە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حکومەتی هەرێمی کوردستانە. لە ٣١ی ٥ی ٢٠٠٨ کراوتەوە. (هادی تۆفیق مستەفا) یەکەم بەڕێوەبەری بووە. دواتر و هەتا ئێستا(جەمال مستەفا عەلی) بەڕێوەبەریەتی. کەوتووەتە سەر ڕێگەی سەرەکیی سیروان -هەڵەبجە لە گەڕەکی شەهیدان. بیناکەی موڵکی وەزارەتی کشتوکاڵە و لەیەک نهۆم پێکهاتووە، کە لەسەر ڕووبەری (٤٠٠م٢) دروستکراوە. ٤٥ فەرمانبەری هەیە.

زیاتر بزانە
فەرمانگە

فەرمانگەی باجی خانوبەرەی هەڵەبجە

سەربە وەزارەتی دارایی و ئابورییە، لە ١٤ی ٢ی ٢٠٠٤ دامەزراوە. کەوتووەتە سەنتەری شار و لەناو کۆمەڵگەی فەرمانگە داراییەکاندایە لەسەر ڕێگەی چاوگ. بینای فەرمانگەکە موڵکی حکومییە، لە یەک نهۆم پێکهاتووە و لەسەر ڕووبەری زەویی (١,٢٠٠م٢) دروستکراوە. ئیشوکاری وەرگرتنی باج و ڕسوماتە لە هاوڵاتیان. (ماکوان جەميل مستەفا) یەکەم بەڕێوەبەری بووە و ٢٠٢٢ بەردەوام بووە، پاشان (ئیبراهیم ڕەشيد مولوود) بووە بە بەڕێوەبەر و هەتا ئێستا بەردەوامە. بەگشتی لە ١٢ بەشی سەرەکی پێکهاتووە و سەرجەم بەشەکانی کاران. ٢٦ فەرمانبەری میلاکیان هەیە.

زیاتر بزانە
فەرمانگە

فەرمانگەی بەرید و بەدالەی تەوێڵە

فەرمانگەیەکی حکومیی خزمەتگوزارییە. ساڵی ١٩٥٨ لە (تەوێڵە) کراوەتەوە و (عابد ئەحمەد قادر) و (تۆفیق هەڵەبجەیی) فەرمانبەری بوون. لە سەردەمی شۆڕی ئەیلوولدا میری دایخستووە. بەڵام شۆڕش میوانخانە (ئوتێل)ی (حاجی جەزا)ی کردووە بە دائیرەی لاسلکی و جهازی بۆ داناوە و چەند کەسێکی بۆ تەرخانکردووە، لەوانە(ئیدریس حاجی عەبدوڵا، یوسف حاجی محەممەد، حەمەلەتیف حاجی حەمەڕەحیم، عەریف محەممەد هەڵەبجەیی و حەمەی لاسلکی)، هەتا ساڵی ١٩٧٠ حکومەت جارێکی تر فەرمانگەکەی داناوەتەوە. ساڵە ١٩٧٥ هێڵی تەلەفۆنی بۆ دانراوە و چەند ماڵ و دوکانێک هێڵیان بۆ ڕاکێشراوە. هەتا چۆڵبوونی تەوێڵە لە ساڵی ١٩٨١دا، (یوسف حاجی محەممەد، عەبدولخالق قادر، تۆفیق سان ئەحمەد، نادر عەزیز، حەمەساڵح تۆفیق و سەرکەوت حاجی عیزەت) کارمەندی بوون.

زیاتر بزانە
فەرمانگە

فەرمانگەی پۆستە و گەیاندنی بیارە

فەرمانگەیەکی حکومییە. سەربە بەڕێوەبەرێتیی پۆستە و گەیاندنی هەڵەبجە و وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنە، مێژووی کردنەوەى ئەم فەرمانگەیە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٩٧٥، یەکەم بەڕێوەبەری ئەم فەرمانگەیە (سالم سەعید)بووە، لەلایەن حکومەتی عێراقەوە لە گەڕەکی (ملەی چنار) بینایەکی بچوکی بۆ دروستکردووە، بەڵام بەهۆی شەڕی عێراق و ئێرانەوە بیناکەی ڕووخاوە فەرمانگەکەش داخراوە. هەتا ساڵی ٢٠٠٩ فەرمانگەی پۆستە و گەیاندنی بیارە دەکرێتەوە. (شاهۆ ئەسعەد قادر) دەکرێتە بەڕێوەبەری فەرمانگەکە، هەتا ئێستەش بەردەوامە. فەرمانگە لە یەک بەش پێکهاتووە، حەوت فەرمانبەری میلاکیان هەیە، لە بینایەکی حکومیدا دەوامدەکەن، لە یەک نهۆم پێکهاتووە و لە بەرد و چیمەنتۆ و لەسەر ڕووبەری زەویی (١٥٠م٢) دروستکراوە، کەوتووەتە شارۆچکەی بیارە، ئیشوکاری ئەم فەرمانگەیە بریتییە لە هێنان و بردنی پۆستە.

زیاتر بزانە
فەرمانگە

فەرمانگەی پۆستە و گەیاندنی خورماڵ

فەرمانگەیەکی حکومییە. کەوتووەتە ناو شارۆچکەی (خورماڵ)ـەوە. هێڵی تەلەفۆنی نۆرماڵ بۆ گوندەکانی سنوری شارۆچکەکە ڕۆیشتووە و نزیکەی هەزار بەشداربووی هەیە. توانای ٤٨٠٠ هێڵی هەیە. ساڵی ٢٠٠٥ دامەزراوە. ٢٠ کارمەندی هەیە. لە بەشەکانی: کارگێڕی، کێبڵات، هێڵبەست، کۆمپیوتەر، شەبەکە، تەکنیکی تۆڕ، خزمەتگوزاریی کێبڵی زەمینی و هەوایی پێکهاتووە. سنوری شەبەکەکەی لە بازگەی خورماڵ هەتا گوندەکانی ئەحمەدئاوا و ئاوای ڕۆستەم بەگ دەگات.

زیاتر بزانە
فەرمانگە

فەرمانگەی پۆلیسی گومرگی پارێزگای هەڵەبجە

سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گومرگی سلێمانیە، مێژووی دروستبوونی ئەم بەشە دەگەڕێتەوە بۆ ١٨ی ١١ی ٢٠١٨. لە چوار بنکە پێکهاتووە، کە بریتین لە: بنکەی تەوێڵە، خورماڵ، سەرتەک، پەروێزخان و هەڵەبجە، ئەم فەرمانگەیە تا ئێستا نەبووەتە بەڕێوەبەرایەتی، بەهۆی نەبوونی بودجەی پێویست و قەیرانی داراییەوە. یەکەم بەڕێوەبەری ئەم فەرمانگەیە‌ عەمید بلال عەبدولجەبار سەید عەلی بووه.‌ هەتا ٣٠ی ٧ی ٢٠٢٣، دواتر عەمید فەرهاد ئەحمەد حەسەن خضر بووەتە بەڕێوەبەر و تائێستاش بەردەوامە. بینایان نییە و لە کابینەیەدا دەوامدەکەن‌، کە لە لایەن حکومەتی هەرێمی کوردستان‌ ساڵی ٢٠١٣ بۆیان دابینکراوە، ڕووبەری زەویی فەرمانگەکە (١٠٠٠م٢) دەبێت و یەک نهۆمە، ئیشوکاری ئەم فەرمانگەیە نەهێشتنی دیاردەی قاچاخچێتی و هاوکاریی فەرمانبەرانی گومرگە، کەوتووەتە‌ دەروازەی شار نزیک یاریگای نێودەوڵەتیی پارێزگای هەڵەبجەیە سەروو عەلوەی نوێی هەڵەبجە.

زیاتر بزانە
فەرمانگە

فەرمانگەی پۆلیسی ناوشار

سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجه و وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستانە. کەوتووەتە ناو بینای قایمقامیەت لە گەڕەکی سەرا. ساڵی ٢٠١٦ کراوەتەوە. لە بنکەکانی (هەڵەبجە، فریاکەوتن، شەهید سەرکار، نەخۆشخانە، دادگا، تەوێڵە، بەمۆ، مەشق و شیاندن) پێکهاتووه، لەبەر نەبوونی میلاک، بەشی مەشق و شیاندن نەکراوەتەوە. یەکەم بەڕێوەبەری فەرمانگەکە ڕائید (بەرزان عوسمان محەممەد) بووە و هەتا ئێستا بەردەوامە. ٢٣٣ فەرمانبەری میلاکی هەیە. بیناکەی ساڵی ٢٠٠٠ لە لایەن حکومەتەوە لەسەر ڕووبەری (١٠٠٠م٢) لەسەر زەویەکی (١٥٠٠م٢) بە دوو نهۆم دروستکراوە. ئیشوکاری فەمانگەکە، بریتییە لە: پاراستنی هێمنیی شار و دەستگیرکردنی تۆمەتبار و چاودێریکردنی تۆمەتبار، کەمکردنەوەی تاوان...

زیاتر بزانە
فەرمانگە

فەرمانگەی چاکسازیی کارەبای خورماڵ

بەشێکە لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای پارێزگاری هەڵەبجە. ساڵی ٢٠٠٧ لە شارۆچکەی خورماڵ کراوەتەوە. (کاوان کەریم محەممەد) یەکەم بەڕێوەبەری بووە و هەتا ساڵی ٢٠٢٠ بەردەوامبووە. لە بەشەکانی (فرۆشتنی وزە، چاکسازی و نۆژەنکردنەوە، کۆڵ سنتەر) پێکهاتووە. لەسەر ڕووبەری زەویی (٢٥٠٠م)دا دروستکراوە. کەوتووەتە سەر شەقامی مەحموودخانی دزڵی لەسەر ڕێگای سەرەکیی خورماڵ - بیارە. لەئێستادا ٧٣ فەرمانبەری هەیە و (ئامانج محەممەد عەبدولقادر) بەڕێوەبەریەتی.

زیاتر بزانە
فەرمانگە

فەرمانگەی دادنوسی بیارە

فەرمانگەیەکی حکومییە. سەر بە فەرمانگەی دادنوسی هەڵەبجە و وەزارەتی دادە. مێژووی کردنەوەى ئەم فەرمانگەیە دەگەڕێتەوە بۆ ٣ى ٦ى ٢٠١٢ و یەکەم بەڕێوەبەری (شۆرش کاکەبرا محەممەد) بووە و تائێستاش بەردەوامە. ئەم فەرمانگەیە لە دوو هۆبە پێکهاتووە، کە بریتین لە هۆبەی کارگێری و ژمێریاری، شەش فەرمانبەری میلاکیان هەیە، لەناو بینای بنکەی پۆلیسی بیارەدا دەوامدەکەن، ئیشوکاری ئەم فەرمانگەیە بریتییە لە ڕاییکردنی مامەڵەی هاوڵاتیان، وەک بەڵێننامە و بریکارنامەی گشتی و تایبەتی.

زیاتر بزانە
فەرمانگە

فەرمانگەی دادنوسی خورماڵ

فەرمانگەیەکی حکومییە. سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی فەرمانگەی دادی پارێزگاری هەڵەبجەیە. کەوتووەتە ناو بینای کتێبخانەی گشتیی خورماڵ سەر شەقامی مەحموودخانی دزڵی لەسەر ڕێگای گشتیی خورماڵ - بیارە. ساڵی ٢٠١٢ کراوەتەوە. لەیەک بەش پێکهاتووە. (ئارام ڕەحیم محەممەد) یەکەم بەڕێوەبەری بووە و هەتا ئێستا بەردەوامە. لەناو بینای کتێبخانەی گشتیی خورماڵدایە. بیناکە لەسەر ڕووبەری (٤٠٠٠م) زەوی دروستکراوە و موڵکی کتێبخانەی گشتییە. لە ئێستادا نۆ فەرمانبەری هەیە.

زیاتر بزانە
فەرمانگە

فەرمانگەی دادنوسی هەڵەبجه

لەگەڵ کردنەوەی دادگای هەڵەبجە له ‌سەدەی ڕابردوودا، کارەکانی دادنوسیش لەگەڵ دادگادا تەواوکراوە، وەک فەرمانگەیەکی سەربەخۆش‌ لە تەموزی ساڵی ١٩٩٨ کارەکانی ئەنجامداوە. یەکەم بەڕێوەبەری فەرمانگەکە، ‌فەریق حەمەساڵح عەبدوڵا‌ بووە و تەموزی ساڵی ٢٠٠٠ دەوامیکردووە، پاشان فاروق حەمەتۆفیق عارف بووەتە بەڕێوەبەر و هەتا ئێستا بەردەوامە لەسەر کارەکەی. ئەم فەرمانگەیە له ‌ساڵی ٢٠١١دا لە: دادنوسی هەڵەبجە، سەیدسادق، پێنجوێن، شارەزوور، خورماڵ، بیارە، پێکهاتبوو، بەڵام له ‌ساڵی ٢٠١٧وە، تەنها خورماڵ و بیارە لەسەر فەرمانگەی دادنوسی هەڵەبجە ماونەتەوە. ٢٢ فەرمانبەری میلاکیان هەیە، بینای ئەم فەرمانگەیە موڵکی حکومەتە لە ساڵی ٢٠٢٠ و لەسەر ڕووبەری (٣,٣٦٠م٢) لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە دروستکراوە. ئیشوکاری ئەم فەرمانگەیە بەپێی یاسای دادنوس ژمارە ٣٣ی ساڵی ١٩٩٨ هەمواری ‌یاسای ژمارە ١٦ی ساڵی ٢٠٢٣ بریتییە لە: ڕێکخستن و متمانەپێدانی مامەڵە یاساییەکانی هاوڵاتیان لە سنوری پارێزگای هەڵەبجە، شوێنی ئەم فەرمانگەیە دەکەوێتە سەنتەری پارێزگای هەڵەبجە، پشت گۆڕستانی شەهیدان، تەنیشت بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای هەڵەبجە.

زیاتر بزانە
فەرمانگە

فەرمانگەی دارایی بیارە

فەرمانگەیەکی حکومییە. سەربە بەڕێوەبەرایەتیی گەنجینەى هەڵەبجە و وەزارەتی دارایی و ئابوریە. مێژووی کردنەوەى ئەم فەرمانگەیە دەگەڕێتەوە بۆ ٢٣ى ١٠ى ١٩٩٧، یەکەم بەڕێوەبەری (جەلال محەممەد مستەفا)بووە و هەتا ساڵی ١٩٩٩ بەردەوامدەبێت و پاشان (حەمەساڵح فەرەج سەعید) دەبێتە بەڕێوەبەر هەتا ساڵی ٢٠١٧، کە خانەنشین بووە، دواتر (ئەیوب محەممەد نیعمەت) وەک بەڕێوەبەری فەرمانگەکە دەستبەکاردەبێت. ئەم فەرمانگەیە لە دوو هۆبە پێکهاتووە، کە بریتین لە هۆبەی دارایی و باجی خانوبەرە، پێنج فەرمانبەری میلاکی هەیە، لەناو بینای بنکەی پۆلیسی بیارەدا دەوامدەکەن، ڕووبەری زەوی فەرمانگەکە (٢٥٠م٢) و ڕووبەری بینای فەرمانگەکەیش (٢٠٠م٢)یە. لە بەرد و چیمەنتۆ دروستکراوە و لە یەک نهۆم پێکهاتووە، کەوتووەتە گەڕەکی )کاوات(. ئیشوکاری ئەم فەرمانگەیە بریتییە لە کۆکردنەوەی باجی خانوبەرەی سنوری شارۆچکەی بیارە و شارەدێی تەوێڵە.

زیاتر بزانە
فەرمانگە

فەرمانگەی دارایی خورماڵ

فەرمانگەیەکی حکومییە. سەربە بەڕێوەبەرایەتیی گەنجینەی پارێزگاری هەڵەبجەیە. ١٩٩٩ کراوەتەوە. (عوسمان حەمەئەمین حەمەخان) یەکەم بەڕێەبەری بووە و هەتا ساڵی ٢٠٠٣ بەردەوام بووە. بینا و شوێنی تایبەت بەخۆی نییە و فەرمانبەرەکانی لەئێستادا لە یەکێک لە هۆڵەکانی بینای کتێبخانەی گشتیی خورماڵدا دەوامدەکەن، کە کەوتووەته شەقامی مەحموودخانی دزڵی لەسەر ڕێگەی سەرەکیی خورماڵ - بیارە. لە ئێستادا حەوت فەرمانبەری هەیە و (ئارام قادر تۆفیق ڕەحیم) بەڕێوەبەریەتی.

زیاتر بزانە
فەرمانگە

فەرمانگەی دارایی سیروان

فەرمانگەیەکی حکومییە. ساڵی ١٩٩٩ فەرمانی دامەزراندنی بۆ دەرچووە و ساڵی ٢٠٠٠ کراوەتەوە. لە بەشێکی بینای بەڕێوەبەرایەتیی ناحیەی سیرواندایە، لە یەک بەش پێکهاتووە، سەرەتا یەک کارمەندی هەبووە بەناوی (ڕێبوار عومەر عەبدوڵا) کارەکانی ڕاپەڕاندووە. دواتر سێ کارمەندی تری بۆ زیادکراوە. کاری ئەم فەرمانگەیە بریتییە لە کۆکردنەوەی باج و دەرامەت، بەشداریی لە لیژنەکانی تاپۆکردن و دیاریکردنی سنوری زەوییەکان و لیژنەکانی سوتەمەنی و تەندروستی و ڕاستاندنی ناساندنی یاسایی کەسێتیی نیشتەجێبووی سنورەکە.

زیاتر بزانە
فەرمانگە

فەرمانگەی داواکاری گشتیی هەڵەبجە

مێژووی دروستبوونی ئەم فەرمانگەیە دەگەڕێتەوە بۆ ١٧ی ٢ی ٢٠١٧، هیچ بەش و بەڕێوەبەرێتییەکی لەسەر نییە، ئەمەیش بەهۆی پەسەندنەکردنی هەیکەلی کارگێڕیی فەرمانگەی داواکاری گشتیی هەڵەبجە. یەکەم بەڕێوەبەر بەختیار محەممەد عەلی عارف بووه و‌ هەتا ساڵی ٢٠١٩ بەردەوامبووە، دواتر حەیدەر مەحموود محەممەد بووە بە‌ بەڕێوەبەر و ئەندامی داواکاری گشتییە و تائێستا بەردەوامە له ‌کارەکەی، فەرمانگەکە کەوتووەتە‌ سەنتەری پارێزگای هەڵەبجەوە. ئەم فەرمانگەیە شەش فەرمانبەری میلاکی هەیە، سێ لە ڕەگەزی نێرن و سێ لە ڕەگەزی مێ و یەک فەرمانبەری گرێبەستیان هەیە. بیناکەیان موڵکی خانەی دادی هەڵەبجەیە، بە‌ بلۆک و چیمەنتۆ و ساڵی ٢٠١٦ لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە دروستکراوە. لە دوو نهۆم پێکهاتووە، ئیشوکاری ئەم فەرمانگەیه بریتیه ‌لە سەرپەرشتی و چاودێریکردنی کارەکانی دادگای هەڵەبجە و سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەکانی سنوری پارێزگای هەڵەبجە.‌

زیاتر بزانە
فەرمانگە

فەرمانگەی ژینگەی هەڵەبجە

فەرمانگەیەکی حکومییە. سەر بە دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگەی ئەنجومەنی وەزیرانی کوردستانە. کەوتووەتە دەروازەی شار و بەرانبەر بەنزینخانەی سان. بیرۆکەی دروستبوونی بۆ ساڵی ٢٠١٣ دەگەڕێتەوە و ساڵی ٢٠٢١ بە فەرمی دامەزراوە. لە هۆبەکانی: پلان، یاسا، شارستانی، کارگێڕی، ژمێریاری، پڕۆژەکان، هوشیاری و ڕاگەیاندن، ئایتی پێکهاتووە. هۆبەکانی: تیشک و وردبینی و تاقیگە، لەبەر نەبوونی میلاکی پێویست، تا ئێستا نەکراونەتەوە. یەکەم بەڕێوەبەری(سەرهەنگ عەبدولڕەحمان محەممەد) بووە و تا ئێستا بەردەوامە. ١٧ فەرمانبەری هەیە. بیناکەیان کرێیە و ساڵی ٢٠٢٠ بە سێ نهۆم دروستکراوە. ئیشوکاریان پێدانی ڕەزامەندیە بە پڕۆژەکان و چاودێری ژینگەیی و هوشیاری ژینگەیی بڵاودەکەنەوە.

زیاتر بزانە
فەرمانگە
پێشتر 1
...
31 32 33
...
39 دواتر