فەرمانگەی ئاوی تەوێڵە
دواین نوێکردنەوە: 2026-04-14
سەر بە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارە. لە بەشەکانی لێپرسراوی فەرمانگە، کارگێڕی، ژمێریاری، داهات، گەنجینە، کلۆر، چاکسازی، پێکهاتووە. لە ٢٦ی ٩ی ١٩٥٦ وەسی کەسی دوەمی عێراق لەسەردەمی پاشایەتیدا سەردانی تەوێڵە دەکات و پێشوازیی گەرمی لێدەکرێت و شەوێک لە ماڵی ڕەیس دەمێنێتەوە. لە ئەنجامدا بەڵێنی پڕۆژەی ئاودەدات و ساڵی ١٩٥٧ و پڕۆژەکە تەواودەبێت. لەشارەوانی جیا نەبووە و ڕاستەوخۆ سەرۆکی شارەوانی بەڕێوەیبردووە. تا پێش ١٩٨١ محەممەد سان ئەحمەد و سەرۆکەکانی تر، لەدوای ڕاپەڕینیش هەتا ساڵی ٢٠٠٠ دڵسۆز سان ئەحمەدی سەرۆکی شارەوانی، بەڕێوەیبردووە. لە ٢٠٠٠-٢٠٠١ بووەتە فەرمانگەیەکی سەربەخۆ. لە ئێستادا ٢١ کارمەندی میلاکی لە ڕەگەزی نێر و ١ کارمەندی لە ڕەگەزی مێ و ١٣ فەرمانبەری گرێبەستی لە ڕەگەزی نێر هەیە. ٣٥ فەرمانبەری خۆبەخشیشی هەیە، کە ٣٤یان نێر و ١مێن. کۆی گشتیی فەرمانبەرانی فەرمی، ٣٥ فەرمانبەرە. بیناکەی دوو نهۆمە و بە چیمەنتۆ و شیش و بلۆک دروستکراوە و لە خانوی کرێدایە. کەوتووەتە سەر شەقامی سەرەکی بازار بۆ پشتی حەوز، بودجەی دیاریکراوی نییە. کاری دابینکردنی ئاوی خواردنەوە و دابەشکردنیەتی لە خەزانی پرۆژەکانی مالیدەر و وەراوەر و چلانە، ئەمەیش بەپێی خشتەیەکی دیاریکراو بۆ سەرجەم ماڵەکانی تەوێڵە. بەڕێوەبەرەکانی فەرمانگەی ئاوی تەوێڵە، لەو کاتەوەی بووەتە فەرمانگەیەکی سەربەخۆ:
١- غەفار حەمەسلیم محەممەد: لەدایکبووی ١٩٥٥.
٢- عادل عومەر ئەحمەد: لەدایکبووی ١٩٦٥.
٣- عومەر حەمەسلیم محەممەد: لەدایکبووی ١٩٦٤.
٤- سەیوان ئیدریس عەبدوڵڵا: لەدایکبووی ١٩٦٤.
٥- شەمیان نەزمی حەمەساڵح: لەدایکبووی ١٩٧٧. دەرچووی ناوەندی. لە ئێستادا بەڕێوەبەری فەرمانگەکەیە.
سەرچاوەکان:
- چاوپێکەوتنی ئامادەکار لەگەڵ (شەمیان نەزمی حەمەساڵح)، لەدایکبوو: ١٩٧٧، ئاستی خوێندن: ناوەندی، لێپرسراوی فەرمانگە، لە ١٣ی ١ی ٢٠٢٤، لە تەوێڵە.
- چاوپێکەوتنی ئامادەکار لەگەڵ (عومەر حەمەسەلیم محەممەد)ی بەڕێوەبەری پێشووی فەرمانگەکە، لەدایکبوو: ١٩٦٤، بڕوانامە: ئامادەیی، لە ١٣ی ١ی ٢٠٢٤، لە تەوێڵە.
- سەربوردێکی هەورامان و سەردانێکی تەوێڵە، عەبدالرزاق عبدالرحمان محمد، چاپی یەکەم، تاران، ٢٠٠٥، ل٤١٥.
ئامادەکردنی: هومایون ساحیب کەریم