بەرگی هەشتەم
دامودەزگا حکومی و ناحکومیەکان
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
زانیاری دەربارەی دامەزراوە حکومی و ڕێکخراوە ناحکومییەکان کە لە کەرتی جیاوازدا خزمەتگوزاری پێشکەش دەکەن.
بەرگی هەشتەم
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
زانیاری دەربارەی دامەزراوە حکومی و ڕێکخراوە ناحکومییەکان کە لە کەرتی جیاوازدا خزمەتگوزاری پێشکەش دەکەن.
قوتابخانەیەکی حکومییە. لەسەر میلاکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجەیە و قۆناغی(٧ بۆ ٩)ی بنەڕەتی ئێوارانی تێکەڵاوە، کەوتووەتە گوندی (ئەحمەد ئاوا) و سەر بە شارۆچکەی (خورماڵ). ساڵی ٢٠٠٩ لە گوندی (ئاوایی ڕۆستەم بەگ) دامەزراوە، ساڵی ٢٠٢٢ گواستراوەتەوە بۆ گوندی (ئەحمەدئاوا)، بینای قوتابخانەکە ساڵی ١٩٩٥ لەلایەن ڕێکخراوی (هەندیکاب) بۆ قوتابخانەی (ئەحمەدئاوا) دروستکراوە، بیناکەی لە یەک نهۆم و چوار پۆل و دوو ئۆفیـسی کارگێڕی و ژووری کارگوزار و ژووری کۆگا پێکهاتووە، لەسەر ڕووبەری (٩٠٠م٢) دروستکراوە، مامۆستا (هادی محەممەد محەممەد قادر) بەڕێوەبەریەتی، بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٢ بۆ ٢٠٢٣ قوتابخانەکە هەشت مامۆستا و یەک فەرمانبەری میلاک و یەک مامۆستای وانەبێژیان هەیە، ٢٢ قوتابی وانەى لێ دەخوێنن.
قوتابخانەیەکی حکومییە. لەسەر میلاکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجەیە. کەوتووەتە گوندی (دوانزە ئیمام)ی سەر شارۆچکەی (سیروان). قۆناغی (١ بۆ ٦)ی بنەڕەتی تێکەڵاوە. ساڵی ٢٠٠٢ دامەزراوە. سەرەتا بە کرێ لە خانووی هاوڵاتییەکدا بووه. ساڵی ٢٠١١ لەلایەن حکومەتەوە بینای تایبەتیان بۆ دروستکراوە. یەک نهۆمە، لە شەش پۆل و دوو ژووری کارگێڕی ژووری چالاکی و هونەر و ژوورى کۆگا پێکهاتووە. ڕووبەری (٧٨٠م٢)یە. دەوامیان بەیانیانە. مامۆستا (شێرزاد عەبدوڵڵا محەممەد ئەمین) بەڕێوەبەریەتی و ١٦ مامۆستای میلاکی هەیە. ٢٨ قوتابی وانەی لێ دەخوێنن.
قوتابخانەیەکی حکومییە. لەسەر میلاکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجەیە و قۆناغی (١ بۆ ٦)ی بنەڕەتی تێکەڵاوە، کەوتووەتە گوندی (دێکۆن) و سەر بە شارۆچکەی (خورماڵ)ـە، ساڵی ١٩٩٤ دامەزراوە، بینای قوتابخانەکە لە هەمان ساڵدا لەلایەن ڕێکخراوی (H. A. D) ئەڵمانییەوە دروستکراوە، بیناکەی لە یەک نهۆم و شەش پۆل و دوو ئۆفیسـی کارگێڕی و ژووری کۆگا پێکهاتووە، لەسەر ڕووبەری زەوی (١,٩٠٠م٢) دروستکراوە، مامۆستا (محەممەد کەریم فەتاح) بەڕێوەبەریەتی، قوتابخانەى(چرا)ی بنەڕەتیش میوانن لە بینای قوتابخانەکەدا، بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٢ بۆ ٢٠٢٣ قوتابخانەکە ١٨ مامۆستای میلاکیان هەیە، ٢٧ قوتابی وانەى لێ دەخوێنن.
قوتابخانەیەکی حکومییە کەوتووەتە شارۆچکەی سیروان و لە گەڕەکی ئازادی نزیک بنکەى ئاسایشی سیروانە. لەسەر میلاکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجەیە و قۆناغی بنەڕەتی (١ -٦)ی بنەڕەتی تێکەڵاوە، لە ساڵی ١٩٧٩ دامەزراوە، لە هەمان ساڵدا بینای قوتابخانەکە دروستکراوە لەلایەن حکومەتی عێراقەوە، لە ساڵی ٢٠١٩ لەلایەن ڕێکخراوی(Rich) نۆژەن دەکرێتەوە، بیناکەی لە یەک نهۆم و نۆ پۆل و دوو ئۆفیسی ئیداری و ژووری کوگا پێکهاتووە، ڕووبەری زەویی قوتابخانەکە (٢,٧٥٤ م٢)یە. ئەم قوتابخانەیە دوو دەوامن و دەوامیان سێ ڕۆژ بەیانیان و سێ ڕۆژ ئێوارانە، خۆیان خاوەنی بیناکەن و جگە لە خۆیان هیچ دەوامێکی تر لە بینای قوتابخانەکەدا نییە، مامۆستا جەمیل عەلی قادر بەڕێوەبەر و مامۆستا فاروق حەمەلاو عەلی و مامۆستا سۆران ساڵح باقی یاریدەدەری بەڕێوەبەری قوتابخانەکەن، بەگوێرەی ئامارەکانی بەڕێوەبەرێتیی پلان لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجە بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٢ بۆ ٢٠٢٣ سەبارەت بە میلاکی قوتابخانەکە ٥٣ مامۆستا و پێنج فەرمانبەری میلاکی هەیە لەگەڵ ٣٣١ قوتابی، کە ١٦٤ لە ڕەگەزی نێر و ١٦٧ لە ڕەگەزی مێیە.
قوتابخانەیەکی حکومییە. لەسەر میلاکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجەیە. کەوتووەتە گەڕەکی (ڕاپەڕێن) لە شارۆچکەی (سیروان). قۆناغی بنەڕەتی (٧ بۆ ٩)ی کچانی تێدایە. ساڵی ٢٠١١ لە (قوتابخانەى هیوای بنەڕەتی) جیابووەتەوە. ساڵی ٢٠١٩ دەگوازنەوە و دەبنە میوان لە بینای (قوتابخانەى ماکوانی بنەڕەتی). بینای تایبەت بە خۆیان لە ساڵی ٢٠٠٧ لەلایەن حکومەتەوە بۆ دروستکراوە. دوو نهۆمە. لە ١٨ پۆل، دوو ژووری کارگێڕی، هۆڵێک، ژوورەکانی کۆمپیوتەر، هونەر، وەرزش و تاقیگەی زانست و کتێبخانە و کۆگای هەیە. لەسەر ڕووبەری (٦,٧٣٤م) دروستکراوە. مامۆستا (سێوە عومەر حسەین) بەڕێوەبەریەتی. ٣٠ مامۆستا و سێ فەرمانبەری میلاک و یەک مامۆستای وانەبێژی هەیە. ٢٧٦ قوتابی وانەی لێدەخوێن.
قوتـــابخـانەیەکی حکومییە. کەوتووەته گەڕەکی سەرا و لە پشت بینای قایمقامیەتی هەڵەبجە. لـەسـەر میلاکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هـەڵـەبجــەیە و قـۆنـاغی بنەڕەتی (٧ بۆ ٩)ی بنەڕەتیی ئێوارانە. ساڵی ٢٠٠٩ دامەزراوە، بینای قوتابخانەکە لە ساڵی ١٩٩٥ لەلایەن دەستگای کارگوزاری و فریاکەوتنی ئیسلامیی کوردستان (الأغاثە السلامیة)ەوە دروستکراوە، بیناکەی لە دوو نهۆم و دوازدە پۆل و چوار ئۆفیسی ئیداری و هۆڵێکی بۆنە و چالاکی و هۆڵی کۆمپیوتەر و تاقیگە و کۆگا پێکهاتووە، ڕووبەری قوتابخانەکە (٥,٢٥٠م٢)یە، ئەم قوتابخانەیە دوامیان ئێوارانە و لە بینای قوتابخانەى دەرسیمی بنەڕەتیدا میوانن. مامۆستا کاوان حەمەسەعید کەریم دامەزرێنەر و بەڕێوەبەری قوتابخانەکەیە، بەگوێرەی ئامارەکانی بەڕێوەبەرێتیی پلان لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجە بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٢ بۆ ٢٠٢٣ سەبارەت بە میلاکی قوتابخانەکە ١٥ مامۆستا و سێ فەرمانبەری میلاکیان هەیە لەگەڵ ٧١ قوتابی کە سەرجەمیان لە ڕەگەزی نێرن.
قوتابخانەیەکی حکومییە. لەسەر میلاکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجەیە. کەوتووەتە گوندی (ڕیشێن)ی سەر بە ناحیەی (خورماڵ). قۆناغی (١ بۆ ٩)ی بنەڕەتی تێکەڵاوی تێدایە. ساڵی ١٩٩٨ دامەزراوە. سەرەتا لە خانویەکی گڵدا بووە، ساڵی ٢٠٠٢ لەلایەن حکومەتەوە بینای سەربەخۆی بۆ دروستکراوە. یەک نهۆمە. نۆ پۆل و دوو ژووری کارگێڕی و ژووری کۆگای هەی. لەسەر ڕووبەری (٤,٨٧٠م٢) دروستکراوە. لە تەنیشت قوتابخانەکەوە سێ خانوش بۆ مامۆستایان دروستکراوە. مامۆستا (جەمال شەوکەت ڕەحمان) بەڕێوەبەریەتی. ١٤ مامۆستا و دوو فەرمانبەری میلاک و پێنج مامۆستای وانەبێژی هەیە. ٧٠ قوتابی وانەی لێ دەخوێنن.
قوتابخانەیەکی حکومییە. کەوتووەتە گوندی (ڕێشاو). ساڵی ١٩٧٠ وەک قوتابخانەی نەهێشتنی نەخوێندەواری لە ماڵی هاوڵاتییەکی گوندەکەدا کراوەتەوە. تەنها یەک ساڵ کراوە بووە و دواتر داخراوە.
قوتابخانەیەکی حکومییە. لەسەر میلاکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجەیە و قۆناغی (١ بۆ ٦)ی بنەڕەتی تێکەڵاوە، کەوتووەتە گوندی (زەردەهاڵ) و سەر بە شارۆچکەی (بیارە)یە. ساڵی ١٩٩٢ دامەزراوە، بینای قوتابخانەکە ساڵی ١٩٧٧ لەلایەن (حکومەتی عێراق)ەوە، هەروەها ساڵی ٢٠١٢ لەلایەن وەزراەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێم و ساڵی ٢٠٢٢ لەلایەن دەستگای خێرخوازیی بارزانییەوە نۆژەنکراوەتەوە. بیناکەی لە یەک نهۆم و شەش پۆل و سێ ئـۆفیسی کارگێڕی و کتێبخانە و ژووری کۆگا پێکهاتووە. لەسەر ڕووبەری (٢,٦٠٠م٢) دروستکراوە. مامۆستا (نهاد عومەر شەریف) بەڕێوەبەریەتی، قوتابخانەى (هەیات)ی بنەڕەتی لە بینای قوتابخانەکەدا میوانن. بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٢ بۆ ٢٠٢٣ قوتابخانەکە ١٦ مامۆستا و یەک فەرمانبەری میلاکیان هەیە، ٥٣ قوتابی وانەى لێ دەخوێنن.
مێژووى دروستبونی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٩٥٥ لەلایەن مامۆستا شێخ سدیق سەرگەتیەوە، کە خۆی مامۆستای گوندەکە بووە دامەزراوە، هەرخۆیشی هەتا ساڵی ١٩٥٨ بەڕێوەبەری قوتابخانەکە بووە، پاشان بە هۆی بەرپابوونی شۆڕشی ئەیلول و دابڕانی میری لە ناوچەکە، ساڵی ١٩٦٣ هەتا ساڵی ١٩٦٧ قوتابخانەکە داخراوە. دواتر ساڵی ١٩٦٧ دەکرێتەوە و مامۆستا (تاهیر مەحموود هەڵەبجەیی) هەتا ساڵی ١٩٦٨ و دوای ئەویش مامۆستا (عەبدوڵا عەبدولعەزیز) هەتا ساڵی ١٩٧٥ دەبن بە بەڕێوەبەری قوتابخانەکە. پاش نسکۆی شۆڕشی ئەیلول و دابڕانی میری لە ناوچەکە، قوتابخانەکە لە لایەن چەند مامۆستایەک بە شێوەی خۆبەخش وانە لە قوتابخانەکەدا دەڵێنەوە، وەک: سەڵاحەدین محەممەد بەهادین، عەلی محەممەد فەتاح خورماڵی، محەممەد سادق زەڵمی، جەزا سلێمانەیی، کەمال مەجید ئەحمەد، ئەحمەد سەید سادق و عەلی حسەین خورماڵی). پاشان ساڵی خوێندنی ١٩٧٦ بۆ ١٩٧٧ لە لایەن حکومەتەوە جارێکی تر قوتابخانەکە دەکرێتەوە و مامۆستا تۆفیق محەممەد هەڵەبجەیی وەک بەڕێوەبەری قوتابخانەکە دەستبەکاردەبێت. ساڵی ١٩٧٨ قوتابخانەی زەڵم دادەخرێت و پاش ئاوەدانکردنەوەى گوندەکان لە دوای ڕاپەڕینی بەهاری ساڵی ١٩٩١، لە ١٩٩٣ لەسەردەستی مامۆستا خەسرەو شیرەمەڕی، جارێکی تر قوتابخانەکە دەکرێتەوە و لەلایەن خەڵکی گوندەکەشەوە بینایەکی بچوکی بۆ دروستدەکرێت، هەتا ساڵی ٢٠٠٥ نزیکەی ٥٠ قوتابی وانەى لێخوێندووە، لە قۆناغی یەکەم هەتا قۆناغی شەشی بنەڕەتی بووە، بەڵام لە ئێستادا بەهۆی کەمی و نەبوونی قوتابییەوە، قوتابخانەى (زەڵم) داخراوە.
قوتابخانەیەکی حکومییە، کەوتووەتە گوندی زەمەقیی خواروو و سەر بە ناحیەی (سیروان). لەسەر میلاکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجەیە و قۆناغی (١ - ٦)ی بنەڕەتی تێکەڵاوە. ساڵی ١٩٧٨ بۆ ١٩٧٧ کراوەتەوە و پەنجا قوتابی هەبووە. لە کیمیابارانی هەڵەبجەدا و ساڵی ١٩٨٧ بۆ ١٩٩١ دەوامی تێدا نەکراوە و داخراوە. پاش ڕاپەڕین و ئاوەدانکردنەوەی گوندەکان، ساڵی ١٩٩٢ جارێکی تر کراوەتەوە، بەڵام لە چەند ژوورێکی مزگەوتی گوندەکەدا بوون. ساڵی ٢٠١٠ دوو کابینەیان بۆ دابینکردوون و لەوێ دەوامیانکردووە هەتا ساڵی ٢٠١٢ حکومەت بینای سەربەخۆی بۆ دروستکردوون. یەک نهۆمە، لە شەش پۆل و دوو ئۆفیسی کارگێڕی و ژوورى وەرزش و ژووری کۆگا پێکهاتووە. زەویی قوتابخانەکە (٢١٠٠م٢)ەو ڕووبەری بیناکەش (٤٨٠م٢)ە و ڕووبەری گۆڕەپانی قوتابخانەکە (٣٧٥م٢)ە و ڕووبەری سەوزایی و باخچەی قوتابخانەکە (١٠٥٠م٢)ە. مامۆستا (سەلاح موراد مەحموود) بەڕێوەبەریەتی. بەگوێرەی ئامارەکانی بەڕێوەبەرێتیی پلان لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجە بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٢ بۆ ٢٠٢٣ سەبارەت بە میلاکی قوتابخانەکە ١٤مامۆستا و یەک فەرمانبەری میلاکی هەیە لەگەڵ ١٥ قوتابی، کە ١٠ لە ڕەگەزی نێر و ٥ لە ڕەگەزی مێیە.
دامەزراوەیەکی حکومییە. لەسـەر میلاکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجەیە و تایبەتە بە و کەسانەى لە خوێندن و فێرکردن دابڕاون و لە ئێستادا گەڕاونەتەوە بۆ خوێندن و فێربوون و ئاستی (١ بۆ ٤)ی بنەڕەتی بووە. کەوتووەتە گەڕەکی (شارەوانی) لە سەنتەری پارێزگای(هەڵەبجە)، ساڵی ٢٠٠٣ دامەزراوە، لە سەرەتادا لەناو بینای قوتابخانەى (زمناکۆی) سەرەتاییدا دەوامیانکردووە. ساڵی ٢٠٠٧ لە قوتابخانەى ناوبراو جیادەبنەوە و دەچنە خانوی هاوڵاتیەک (حاجی زاهیر) لە نزیک مزگەوتی بیلال و بەکرێ دەوامی تێدا دەکەن، لە ئێستادا لە بینای قوتابخانەى (هەکاری)ی بنەڕەتیدا میوانن، کە ساڵی ١٩٧٨ لەلایەن (حکومەتی عێراق)ەوە دروستکراوە. ساڵی ٢٠١٧ لەلایەن ڕێکخراوی (Giz) ئەڵمانییەوە نۆژەندەکرێتەوە و دەدرێت بە قوتابخانەى (هەکاری)ی بنەڕەتی. بیناکەی لە یەک نهۆم و دوازدە پۆل و دوو ئۆفیـسی کارگێڕی و هۆڵێکی بۆنە و چالاکی و ژووری کۆگا پێکهاتووە، لەسەر ڕووبەری زەوی (٢,٧٠٠م٢) دروستکراوە، مامۆستا (یاسین فەرەج محەممەد) بەڕێوەبەریەتی، بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٢ بۆ ٢٠٢٣ قوتابخانەکە تەنها شەش مامۆستای میلاکیان هەیە، ٢٢ قوتابی وانەى لێ دەخوێنن.
بۆ یەکەمجار لەساڵی ١٩٥٧ لە باشوری گوندی (سازان) قوتابخانە کراوەتەوە. سەرەتا هاوڵاتییەکی گوندەکە خانوی خۆی کردووە بە قوتابخانە، بۆ ساڵی دووەم خانویەکی تری گوندەکە بەکرێ گیراوە، کە چوار ژوور بووە و ڕووبەرەکەی نزیکەی (٣٠٠م٢) بووە. ساڵی ١٩٧٤ حکومەت بینای کردووەتەوە بۆ قوتابخانەکە، کە پێکهاتووە لە چوار پۆل و بەشی ئیدارە و حەوشەی لەسەر ڕووبەری (٦٠٠م٢) دروستکردووە و هەتا ساڵی ١٩٧٩ خوێندن تێیدا بەردەوام بووە.
قوتابخـانەیەکی حکومییە. کەوتووەتە گەڕەکی سەرا و نزیک سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەڵەبجە. لـەسـەر میلاکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هـەڵـەبجــەیە و قـۆنـاغی (٧ - ٩)ی بنەڕەتیی کچانە، ساڵی ٢٠٠٩ دامەزراوە، بیناکە هی قوتابخانەی(ئاسۆی بنەڕەتییە) ساڵی ٢٠٢٠ لەلایەن بەڕێز ئاسۆی حاجی محەممەد بامۆکییەوە درووستکراوە. لە دوو نهۆم و دوازدە پۆل و چوار ئۆفیسی ئیداری و هۆڵێکی بۆنە و چالاکی و ژووری کۆمپیوتەر و ژووری هونەر و ژوورى وەرزش و تاقیگەی زانست و کتێبخانە و کۆگا و کافتریا پێکهاتووە، ڕووبەری بینای قوتابخانەکە (٣,٦٠٠م٢)یە دەوامیان نیوەڕوانن. مامۆستا بەناز عومەر حامد بەڕێوەبەرە، بەگوێرەی ئامارەکانی بەڕێوەبەرێتی پلان لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجە بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٢ بۆ ٢٠٢٣ سەبارەت بە میلاکی قوتابخانەکە ٣١ مامۆستا و پێنج فەرمانبەری میلاکیان هەیە لەگەڵ ٣٣٣ قوتابی، کە سەرجەمیان لە ڕەگەزی مێن.
قوتابخانەیەکی حکومییە لەسـەر میلاکی بەڕێوەبەرایەتیی گشـــــتیی پەروەردەی هەڵەبجەیە و قۆناغی (١ بۆ ٦)ی بنەڕەتیی تێکەڵاوە، ساڵی ١٩٦٦ دامەزراوە، لەلایەن ڕێکخراوی KLA-DFID لە ساڵی ١٩٩٦ بینای بۆ دروستکراوە. بیناکەی لە دوو نهۆم و نۆ پۆل و سێ ئۆفیسی ئیداری و هۆڵی کۆبونەوە و چالاکی و کتێبخانە و تاقیگەی هونەر و وەرزش و خاوەنپێداویستیی تایبەت و کۆگای کتێب پێکهاتووە. ڕووبەری زەویى قوتابخانەکە (٢,٠٦٥م٢)یە. دوو دەوامە و دەوامیان سێ ڕۆژ بەیانیان و سێ ڕۆژ ئێوارانە. کەوتووەتە گەڕەکی کانیعاشقان و نزیک مزگەوتی جمهوری. خۆیان خاوەنی بینان و هیچ دەوامێکی تر لە بینای قوتابخانەکەدا نییە، مامۆستا بەکر عەلی محەممەد بەڕێوەبەر و مامۆستا شوانە فەرەج محەممەد و مامۆستا فاروق تۆفیق ئەحمەد یاریدەدەری بەڕێوەبەری قوتابخانەکەن. بەگوێرەی ئامارەکانی بەڕێوەبەرێتیی پلان لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجە بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٢ بۆ ٢٠٢٣ سەبارەت بە میلاکی قوتابخانەکە ٦٠ مامۆستا و پێنج فەرمانبەری میلاکی هەیە لەگەڵ ٣٢١ قوتابی، کە ١٤٤ لە ڕەگەزی نێر و ١٧٧ لە ڕەگەزی مێن.
باخچەیەکی ناحکومییە. لەسەر میلاکی بەڕێوەبەرایەتيی گشتيی پەروەردەی هەڵەبجەيە. ساڵی ٢٠١٠ دامەزراوە. ساڵی ٢٠٢٠ تەلارى تایبەت بە باخچەکە دابینکراوە. کەوتووەتە گەڕەکی (باخی میر) لە نزیک مزگەوتی (بوخاری). لە یەک نهۆم و چوار پۆل، ئۆفیسێکی کارگێڕی، چێشتخانە و یاریگایەک پێکهاتووە. ڕووبەری (٦٥٠م٢)یە. مامۆستا (شاناز ئەیوب فەرەج) بەڕێوەبەری باخچەکەیە. ١٠٥ قوتابی، حەوت مامۆستا و شەش فەرمانبەری هەیە.
یەکەم قوتابخانەی سەرەتایی کچان بووە. لە سەرەتای سییەکانی سەدەی بیست دامەزراوە. یەکەم قوتابخانەی سەرەتایی کچانە لە شاری ھەڵەبجە دامەزراوە. سەرەتا لە خانوی (حاجی کاکە حەمەی غەفوور)دا بووه، کە بەبێ بەرانبەر پێشکەش بە حکومەتی کردووە. مامۆستا(نەعیمە ئەحمەد)ی خوشکی ئیبراھیم ئەحمەدی پارێزەر، یەکەم مامۆستا و بەڕێوبەری بووە. چەند بنەماڵەیەکی ڕۆشنبیر سەرەتا کچەکانیان ناردووەتە قوتابخانەکەوە. پاش فراوان بوون و ژمارەی زۆری قوتابیان، قوتابخانەکە گوازراوەتەوە بۆ خانووی حاجی (حەمە ئەمینی مریەم) لە گەڕەکی کانیئاشقان بەرانبەر کانیی جوولەکان. مامۆستا (سوورەیە سلێمان ساحێبقران) بەرێوەبەری قوتابخانەکە بووە. ساڵی ١٩٥٢ قوتابخانەکە چووەتە ناو بینای حکومەتەوە لە گەڕەکی سەرا و ست (شوکریە) بووە بە بەڕێوەبەری.
قوتابخانەیەکی حکومییە. لەسەر میلاکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هـەڵـەبجەیە و قۆناغی (١ بۆ ٦)ی بنەڕەتی تێکەڵاوە. کەوتووەتە گەڕەکی گۆران ستی و نزیک بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هاتوچۆی هەڵەبجەیە. ساڵی ٢٠١٤ دامەزراوە، ساڵی ٢٠١٢ بینای قوتابخانە لە چوارچێوەی پرۆژەى وەبەرهێناندا دروستکراوە. بیناکەی لە دوو نهۆم و هەژدە پۆل و پێنج ئۆفیسی ئیداری و هۆڵێکی بۆنە و چالاکی و ژووری کۆمپیوتەر و ژووری هونەر و ژوورى وەرزش و تاقیگەی زانست و کتێبخانە و ژووری کۆگا پێکهاتووە، ڕووبەری زەویی قوتابخانەکە (٧,٤٨٠م٢)، بیناکەی کراوە بە دوو بەشەوە، لە بەشێکی بیناکە قوتابخانەى (لیدەرسی ناحکومی بنەڕەتی) و لە بەشەکەی تری هەر دوو قوتابخانەى (سەردەشت) و قوتابخانەى (هێمن موکریانی) دەوامدەکەن و دەوامیان سێ ڕۆژ بەیانیان و سێ ڕۆژ ئێوارانە. قوتابخانەى (سەردەشتی بنەڕەتی) خاوەنی بیناکەن و دوو قوتابخانەکەی تر میوانن لە بینای قوتابخانەکەدا. مامۆستا هیوا حەمەکەریم حەمەحسەین بەڕێوەبەر و مامۆستا چێنەر ساڵح عەبدولکەریم یاریدەدەری بەڕێوەبەری قوتابخانەکەن. بەگوێرەی ئامارەکانی بەڕێوەبەرێتیی پلان لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجە بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٢ بۆ ٢٠٢٣ سەبارەت بە میلاکی قوتابخانەکە ٣٠ مامۆستا و پێنج فەرمانبەری میلاک یەک مامۆستای وانەبێژیان هەیە لەگەڵ ٢٢٦ قوتابی کە ١٢٣ لە ڕەگەزی نێر و ١٠٣ لە ڕەگەزی مێیە.
قوتابخانەیەکی حکومییە. لەسەر میلاکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجەیە و قۆناغی (١ بۆ ٩)ی بنەڕەتی تێکەڵاوە، کەوتووەتە گوندی (سەرگەت) و سەر بە شارۆچکەی (بیارە)یە، ساڵی ١٩٥١ دامەزراوە، سەرەتا لە خانوی (حاجی محەممەد بارام) دەوامیانکردووە، کە لە دوو ژوور و هەیوانێک پێکهاتبوو، بە خۆڵ و دار دروستکرابوو، ساڵی ١٩٥٣ هاوڵاتیەکی گوندەکە (ساحێب محەممەد محێدین)، بینایەکی دوازدە ژووری بۆ قوتابخانەکە لە بەرد و دار دروستدەکات و بە کرێ دەیدات بە قوتابخانەکە. ساڵی ١٩٦٣ بە هۆی شەڕی حکومەتی عێراق و بزوتنەوەى ڕزگاریخوازی کوردستانەوە، بۆ ماوەی سێ ساڵ قوتابخانەکە دادەخرێت، پاشان، کە قوتابخانەکە دەکرێتەوە لە سەرەتای حەفتاکاندا حکومەتی عێراق بینا بۆ قوتابخانەکە دروستدەکات. لە کاتی ڕاگواستن و چۆڵکردنی گوندەکان ساڵی ١٩٧٨ بینای قوتابخانەکە دەڕوخێنرێت. لە دوای ساڵی ١٩٩١ قوتابخانەکە سێ مانگ بە ناوی (پێشمەرگە) و پاشان بەناوی قوتابخانەی (سەرگەت)ەوە دەست بە خوێندن دەکەنەوە، لەلایەن ڕێکخراوی شێڵتەری فەرەنـسی سێ کابینە بۆ قوتابخانەکە دابیندەکرێت و دواتر ساڵی ١٩٩٤ لەلایەن (ڕابیتەی ئیسلامی)ەوە بینایەکی چوار پۆلی بۆ قوتابخانەکە دروستدەکات. پاشان ساڵی ٢٠٠٢ لەلایەن وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمەوە قوتابخانەیەکی شەش پۆلی و دوو تاقم خانو بۆ مامۆستایان دروستدەکرێت. بیناکەی لە یەک نهۆم و شەش پۆل و یەک ئـۆفیسی کارگێڕی پێکهاتووە، لەسەر ڕووبەری زەوی (٥٦٠م٢) دروستکراوە، مامۆستا (فەلاح بایەر سەلیم) بەڕێوەبەریەتی، بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٢ بۆ ٢٠٢٣ قوتابخانەکە ١٣ مامۆستا و چوار فەرمانبەری میلاک و سێ مامۆستای وانەبێژیان هەیە، ١٧ قوتابی وانەى لێ دەخوێنن.
خوێندنگەیەکی ئامادەیی حکومییە. ساڵی ١٩٩٢ لە گەڕەکی (شەهیدان) لە شارۆچکەی (سیروان) کراوەتەوە. قۆناغەکانی ١٠ بۆ ١٢ زانستی و وێژەیی لەخۆدەگرێت و تایبەتە بە ڕەگەزی کوڕان. یەک نهۆمە و لە ١٨ پۆل پێکهاتووە. خوێندنگەی (شارا)ی کچان لە هەمان بینادا دەوامدەکەن. لە ئێستادا ٤٢ مامۆستا و فەرمانبەری میلاکی هەیە، ٣٥ مامۆستا، دوو پاسەوان، دوو کارگوزار، یەک باخەوان، دوو نوسەر لەگەڵ یەک مامۆستای وانەبێژی هەیە. لە ئێستادا مامۆستا (جەلال ئەحمەد) بەڕێوەبەریەتی.