بەرگی هەشتەم
دامودەزگا حکومی و ناحکومیەکان
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
زانیاری دەربارەی دامەزراوە حکومی و ڕێکخراوە ناحکومییەکان کە لە کەرتی جیاوازدا خزمەتگوزاری پێشکەش دەکەن.
بەرگی هەشتەم
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
زانیاری دەربارەی دامەزراوە حکومی و ڕێکخراوە ناحکومییەکان کە لە کەرتی جیاوازدا خزمەتگوزاری پێشکەش دەکەن.
قوتابخانەیەکی حکومییە. کەوتووەتە سنوری شارۆچکەی (بیارە)وە. ساڵی ١٩٥٦ کراوەتەوە. سەرەتا لە ماڵی کەسێک بووە بەناوی (حاجی حسەین) و دوای سێ ساڵ گواستراوەتەوە بۆ ماڵی (حاجی عەبدوڵا) و دواتریش ساڵی ١٩٧٠ بینای تایبەتی لەسەر ڕووبەری (٢٥٠م٢) بۆ دروستکراوە کە لە پێنج ژوور پێکهاتووە. ساڵی ١٩٧٨ و لەگەڵ ڕاگواستنی گوندەکاندا، قوتابخانەکەش دەرگای داخراوە. پاش ڕاپەڕین، ساڵی ١٩٩٤ لەلایەن ڕکخراوی کەنیسەی دانیمارکییەوە، قوتابخانەیەکی تر لە گوندەکەدا کراوەتەوه، کە لە شەش ژوور پێکهاتووە و لەسەر ڕووبەری (٤٠٠م٢) دروستکراوە. تا ساڵی ٢٠١٨ دەوامی تێدا کراوە و بەهۆی کەمیی ژمارەی قوتابییەوە داخراوە.
باخچەیەکی حکومییە. لەسەر میلاکی بەڕێوەبەرایەتيی گشتيی پەروەردەی هەڵەبجەيە. ساڵی ٢٠٠٤ دامەزراوە. کەوتووەتە شارەدێی (سیروان) و سنورى گەڕەکی (ڕاپەڕین). لە سەرەتادا تەلارى باخچەکە لە بنکەی پۆلیسدا بووە، هەتا ساڵی ٢٠٠٦ تەلاری تایبەت بە خۆی بۆ دابینکراوە. لە یەک نهۆم و چوار پۆل، دوو ئۆفیسی کارگێڕی، ژوورێکی چالاکیی هونەری و چێشتخانە پێکهاتووە. ڕووبەری (٢٠٠م٢) یە. مامۆستا (ئاوارە نەجمەدین حەمەشەریف) بەڕێوەبەری باخچەکەیە. ١١٥ قوتابی، ٢٣ مامۆستا، نۆ فەرمانبەری هەیە.
قوتابخانەیەکی حکومییە. کەوتووەتە شارۆچکەی سیروان. لەسەر میلاکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجەیە و قۆناغی (١-٦)ی بنەڕەتی تێکەڵاوە، ساڵی ١٩٥٦ دامەزراوە، لە کارەساتی کیمیابارانی هەڵەبجەدا بینای قوتابخانەکەیان دەڕوخێت و ساڵی ١٩٩١ پاش ڕاپەرینی خەڵکی کوردستان لە بینای قوتابخانەى (هەرێز) وەک میوان دەوامدەکەن، هەتا دروستکردنی بینای تایبەت بە خۆیان، کە لە ساڵی ١٩٩٩دا و لە لایەن ڕێکخراوی (الأغاثە السلامی)یەوە دروستدەکرێت. لە یەک نهۆم و نۆ پۆل و دوو ئۆفیسی ئیداری و ژووری کۆگا پێکهاتووە. ڕووبەری زەویی قوتابخانەکە (٦,٠١٤م٢)ە. دوو دەوامن و دەوامیان سێ ڕۆژ بەیانیان و سێ ڕۆژ نیوەڕوانن. مامۆستا هێرش شەفیق ساڵح بەڕێوەبەرە. بەگوێرەی ئامارەکانی بەڕێوەبەرێتیی پلان لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجە بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٢ بۆ ٢٠٢٣ سەبارەت بە میلاکی قوتابخانەکە ٥٢ مامۆستا و ٤ فەرمانبەری میلاک دوو مامۆستای وانەبێژیان هەیە لەگەڵ ٣٦٦ قوتابی، کە ١٨١ لە ڕەگەزی نێر و ١٨٥ لە ڕەگەزی مێیە.
قوتابخانەیەکی حکومییە. کەوتووەتە گەڕەکی کاژاو و لە خوار پارکی شاری یاریی هەڵەبجە. لەسـەر میلاکی بەڕێوەبەرایەتیی گشـــــتیی پەروەردەی هەڵەبجەیە و قۆناغی (١ - ٦)ی بنەڕەتیی تێکەڵاوە. ساڵی ١٩٩٧ دامەزراوە، لە هەمان ساڵدا و لەلایەن دەستگای کارگوزاری و فریاکەوتنی ئیسلامیی کوردستان (IFSR)ەوە، بینای بۆ دروستکراوە. بیناکەی لە سەرەتادا لە یەک نهۆم و شەش پۆل و سێ ئۆفیسی ئیداری پێکهاتبوو، دواتر ساڵی ٢٠٢٢ لە لایەن ڕێکخراوی (ASB) ی ئەڵمانی فراوان کراوە و شەش پۆلی تری بۆ دروستکراوە، ڕووبەری زەویی قوتابخانەکە (٢,٤٠٠م٢)یە دوو دەوامن و دەوامیان سێ ڕۆژ بەیانیان و سێ ڕۆژ ئێوارانە، خۆیان خاوەنی بیناکەن و هیچ دەوامێکی تر لە بینای قوتابخانەکەدا نیە، مامۆستا تۆفیق حەمەلاو عەلی بەڕێوەبەرە. بەگوێرەی ئامارەکانی بەڕێوەبەرێتیی پلان لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجە بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٢ بۆ ٢٠٢٣ سەبارەت بە میلاکی قوتابخانەکە ٤٩ مامۆستا و شەش فەرمانبەری میلاکی هەیە لەگەڵ ٢٣٢ قوتابی، کە ١١٠ لە ڕەگەزی نێر و ١٢٢ لە ڕەگەزی مێیە.
قوتابخـانەیەکی حکومییە. کەوتووەته گەڕەکی شارەوانی و نزیک مزگەوتی ئوسامەی کوڕى زید. لـەسـەر میلاکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هـەڵـەبجــەیە و قـۆنـاغی (١ -٦)ی بنەڕەتیی تێکەڵاوە. لە ساڵی ١٩٧٢ دامەزراوە، سەرەتا لە گەڕەکی کانیعاشقان بووە لە جێگەی بینای باخچەی منداڵانی باخی میردا دەوامیان کردووە، هەتا لە ساڵی ١٩٧٨ بینای بۆ دروستکراوە لە گەڕەکی شارەوانی، کە ئەوکات پێیوتراوە (مجمع عنب). بیناکەی لە دوو نهۆم و دوازدە پۆل و سێ ئۆفیسی ئیداری و ژووری هونەر و وەرزش و پەروەردەی تایبەت و تاقیگەی زانست و کتێبخانە پێکهاتووە. ڕووبەری بینای قوتابخانەکە (٢,٥٠٠م٢)یە، دوو دەوامن و سێ ڕۆژ بەیانیان و سێ ڕۆژ نیوەڕوانن و خۆیان خاوەنی بیناکەن. مامۆستا ڕازی یارئەحمەد مەجید بەڕێوەبەرە. بەگوێرەی ئامارەکانی بەڕێوەبەرێتیی پلان لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجە بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٢ بۆ ٢٠٢٣ سەبارەت بە میلاکی قوتابخانەکە ٨٩ مامۆستا و حەوت فەرمانبەری میلاکیان هەیە لەگەڵ ٥٥١ قوتابی، کە ٢٣٨ لە ڕەگەزی نێر و ٣١٣ لە ڕەگەزی مێن.
قوتابخانەیەکی حکومییە. کەوتووەتە گەڕەکی دەروازەی شار و لە نزیک یاریگای نێودەوڵەتیی هەڵەبجە. لەسەر میلاکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجەیە و قۆناغی (٧ بۆ ٩)ی بنەڕەتیی کوڕانە. لە ساڵی ٢٠١٤ دامەزراوە، لە ساڵی ٢٠١٢ لە لایەن تیمێکی ئەمەریکییەوە بینا بۆ قوتابخانەکە دروستکراوە. بیناکەی لە دوو نهۆم و هەژدە پۆل و چوار ئۆفیسی ئیداری و هۆڵێکی بۆنە و چالاکی و ژووری داتاشۆ و تاقیگە و هونەر و وەرزش و کۆگا پێکهاتووە. ڕووبەری زەویی قوتابخانەکە (٨,٧٧١م٢)یە، ئەم قوتابخانەیە دەوامیان سێ ڕۆژ بەیانیان و سێ ڕۆژ ئێوارانە. لە بینای قوتابخانەى مەولەویی بنەڕەتیدا میوانن. مامۆستا ئەردەڵان حەمەسەعید ئەحمەد بەڕێوەبەرە. بەگوێرەی ئامارەکانی بەڕێوەبەرێتیی پلان لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجە بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٢ بۆ ٢٠٢٣ سەبارەت بە میلاکی قوتابخانەکە ١٧ مامۆستا و سێ فەرمانبەری میلاک و چوار مامۆستای وانەبێژیان هەیە، لەگەڵ ١٨٥ قوتابی، کە سەرجەمیان لە ڕەگەزی نێرن.
قوتابخـانەیەکی حکومییە. کەوتووه تەگەڕەکی شارەوانی و نزیک نەخۆشخانەى عەنەب. لـەسـەر میلاکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هـەڵـەبجــەیە و قـۆنـاغی (١ بۆ ٦)ی بنەڕەتیی تێکەڵاوە. لە ساڵی ٢٠١٥ دامەزراوە، لە ساڵی ٢٠١٠ بینای بۆ دروستکراوە، بیناکەی لە دوو نهۆم و پۆل و دوو ئۆفیسی ئیداری و هۆڵێکی بۆنە و چالاکی و ژووری هونەر و کتێبخانە و ژووری کۆگا پێکهاتووە، ڕووبەری بینای قوتابخانەکە (٥,٠٠٠م٢)یە، ئەم قوتابخانەیە دەوامیان سێ ڕۆژ بەیانیان و سێ ڕۆژ نیوەڕوانن و لە بینای قوتابخانەى شەهید ئەنوەری موهەندیسی بنەڕەتیدا میوانن. مامۆستا ئارام حەمەئەمین کەریم بەڕێوەبەری قوتابخانەکەیە، بەگوێرەی ئامارەکانی بەڕێوەبەرێتیی پلان لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجە بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٢ بۆ ٢٠٢٣ سەبارەت بە میلاکی قوتابخانەکە ٢٧ مامۆستا و سێ فەرمانبەری میلاک و یەک مامۆستای وانەبێژیان هەیە لەگەڵ ١٠٣ قوتابی، کە ٥٦ لە ڕەگەزی نێر و ٤٧ لە ڕەگەزی مێن.
قوتابخانەیەکی حکومییە. لەسەر میلاکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجەیە و قۆناغی (١ بۆ ٦)ی بنەڕەتیی تێکەڵاوە. کەوتووەتە گەڕەکی شارەوانی و نزیک دیوانی پارێزگای هەڵەبجەیە. ساڵی ١٩٧٨ کاتی ڕاگواستنی گوندەکان، بیناکەیان لە شوێنی بینای باخچەى منداڵانی پەریانی ئیستادا بووە، بەڵام دوای ڕاپەڕین لە ساڵی ١٩٩١ قوتابخانەکە دەچێتە بینای قوتابخانەى شارا، پاشان هەردوو دەوامەکەی دەکرێت بە قوتابخانەى شەپۆل و بە دوو دەوام دەوامیانکردووە، هەتا ساڵی ٢٠٠٦ بینای تایبەت بە قوتابخانەکە دروستکراوە. بینا کۆنەکەیان نۆژەندەکرێتەوە و دەدرێت بە قوتابخانەى هەکاریی بنەڕەتی، بینای نوێی قوتابخانەی شەپۆل لە یەک نهۆم و شەش پۆل و سێ ئۆفیسی ئیداری و ژووری تاقیگە و وەرزش و کۆگا پێکهاتووە. ڕووبەری زەویی قوتابخانەکە (٤,٠٠٠م٢)یە، دوو دەوامن و دەوامیان سێ ڕۆژ بەیانیان و سێ ڕۆژ ئێوارانە، خاوەنی بیناکەن. مامۆستا سەباح حەمەئەمین ڕەحمان بەڕێوەبەرە. بەگوێرەی ئامارەکانی بەڕێوەبەرێتیی پلان لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجە بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٢ بۆ ٢٠٢٣ سەبارەت بە میلاکی قوتابخانەکە ٦٣ مامۆستا و شەش فەرمانبەری میلاکی هەیە لەگەڵ ٣٥٤ قوتابی، کە ١٨٤ لە ڕەگەزی نێر و ١٧٠ لە ڕەگەزی مێن.
قوتابخانەیەکی حکومییە. لەسەر میلاکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجەیە. کەوتووەتە سنوری گوندی (شەکرالی) سەر بە ناحیەی (سیروان). ساڵی ١٩٩٤ دامەزراوە و هەمان ساڵ بینای قوتابخانەکە لەلایەن ڕێکخراوی (H. A. D) ئەڵمانیەوە دروستکراوە. ساڵی ٢٠١١ دوو ژووری تری بۆ زیادکراوە. لە ئێستادا یەک نهۆمە. لە شەش پۆل و یەک ئۆفیسی کارگێڕی پێکهاتووە. لەسەر ڕووبەری (٦٣٦م٢)یە. جگە لە خۆیان (قوتابخانەى نالیی بنەڕەتی)یش لەگەڵیان میوانن. مامۆستا (هاوار عەلی حەسەن) بەڕێوەبەریەتی. ١٦ مامۆستای میلاکی هەیە. ٢٨ قوتابی لە قوتابخانەکە دەخوێنن.
قوتابخانەیەکی حکومییە. کەوتووەته گەڕەکی مەرزەبۆتۆ و نزیک مزگەوتی عومەری کوڕى خەتاب. لەسەر میلاکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجەیە و قۆناغی (٧ بۆ ٩)ی بنەڕەتیی کچانە. لە ساڵی ٢٠١٤ دامەزراوە، بینای قوتابخانەکە سەرەتا بۆ باخچەی منداڵانی هەڵەبجە دروستکراوە. لە ساڵی ٢٠١٣ دەڕوخێنرێت و لەسەر بوجەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکانی سلێمانی دروستدەکرێتەوە. بیناکەی لە دوو نهۆم و دوازدە پۆل و دوو ئۆفیسی ئیداری و هۆڵێکی بۆنە و چالاکی و ژووری کۆگا پێکهاتووە. ڕووبەری زەویی قوتابخانەکە (٣,٢٠٢م٢). ئەم قوتابخانەیە دەوامیان سێ ڕۆژ بەیانیان و سێ ڕۆژ ئێوارانە، لە بینای قوتابخانەى (هەڵەبجەی بنەڕەتی)دا میوانن. مامۆستا شۆخان عومەر حسەین بەڕێوەبەرە. بەگوێرەی ئامارەکانی بەڕێوەبەرێتیی پلان لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجە بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٢ بۆ ٢٠٢٣ سەبارەت بە میلاکی قوتابخانەکە ٣٢ مامۆستا و سێ فەرمانبەری میلاک و یەک مامۆستای وانەبێژیان هەیە لەگەڵ ٢٠٧ قوتابی، کە سەرجەمیان لە ڕەگەزی مێن.
قوتابخانەیەکی حکومییە، کەوتووەته گەڕەکی مامۆستایان و نزیک باخچەى منداڵانی هەڵەبجە. لـەسـەر میلاکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجەیە و قۆناغی (٧ بۆ ٩)ی بنەڕەتیی کچانە. لە ساڵی ٢٠٠٢ دامەزراوە، لە سەرەتادا قۆناغی (١ بۆ ٦) ی بنەڕەتیی تێکەڵاو بووە، هەتا ساڵی ٢٠٠٩، قۆناغی ٧ بۆ ٨ی بنەڕەتیشی بۆ زیـادکـراوە. هەتا ساڵی ٢٠١٥ قۆناغی (١ بۆ ٦)ی بنەڕەتی لێدەکەنەوە و دەیکەن بە قوتابخانەى بزاڤی بنەڕەتی. قۆناغی (٧ بۆ ٩) کەش بە ناوی قوتابخانەى شەهید ئازاد هەورامی دەمێنێتەوە. پێشتر لە بینای باخچەی منداڵانی هەڵەبجەدا دەوامیانکردووە، هەتا لە ساڵی ٢٠٠٩ بینای بۆ دروستکراوە. بیناکەی لە دوو نهۆم و دوازدە پۆل و چوار ئۆفیسی ئیداری و سی تاقیگەی زانست و هۆڵی کۆمپیوتەر و هۆڵی هونەر و هۆڵێکی بۆنە و چالاکی ژووری وەرزش و کۆگا پێکهاتووە. ڕووبەری بینای قوتابخانەکە (٦,٠٧٢م٢)یە. سێ ڕۆژ بەیانیان و سێ ڕۆژ ئێوارانە، خاوەنی بیناکەن و قوتابخانەى بزاڤی بنەڕەتی لە بینای قوتابخانەکەیاندا میوانن. مامۆستا هەوار مستەفا حەمەعەلی بەڕێوەبەرە. بەگوێرەی ئامارەکانی بەڕێوەبەرێتیی پلان لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجە بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٢ بۆ ٢٠٢٣ سەبارەت بە میلاکی قوتابخانەکە ٣٩ مامۆستا و سێ فەرمانبەری میلاکیان هەیە، لەگەڵ ٣٦٧ قوتابی، کە سەرجەمیان لە ڕەگەزی مێن.
قوتـــابخـانەیەکی حکومییە. کەوتووەته گەڕەکی شارەوانی و نزیک نەخۆشخانەى عەنەب. لـەسـەر میلاکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هـەڵـەبجــەیە و قـۆنـاغی (٧ بۆ ٩)ی بنەڕەتیی کوڕانە. لە ساڵی ٢٠١٢ دامەزراوە، کە قۆناغی (٧ بۆ ٩)ی دواناوەندی شارەزوور بووە و جیابووەتەوە، پاشان ناویانلێناوە قوتابخانەى شەهید ئەنوەری موهەندیس. لە ساڵی ٢٠٠٨ بینای بۆ دروستکراوە، لە دوو نهۆم و ١٨ پۆل و دوو ئۆفیسی ئیداری و هۆڵێکی بۆنە و چالاکی و ژووری کۆمپیوتەر و هونەر و وەرزش و تاقیگەی زانست و کتێبخانە و ژووری کۆگا پێکهاتووە، ڕووبەری بینای قوتابخانەکە (٥,٠٠٠م٢)یە. سێ ڕۆژ بەیانیان و سێ ڕۆژ نیوەڕوانن و جگە خۆیان قوتابخانەى شاڕێی بنەڕەتیش لە بیناکەیاندا میوانن. مامۆستا عومەر ئەنوەر ئەحمەد بەڕێوەبەرە. بەگوێرەی ئامارەکانی بەڕێوەبەرێتیی پلان لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجە بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٢ بۆ ٢٠٢٣ سەبارەت بە میلاکی قوتابخانەکە ٣٥ مامۆستا و حەوت فەرمانبەری میلاکیان هەیە لەگەڵ ٣٢١ قوتابی، کە سەرجەمیان لە ڕەگەزی نێرن.
قوتابخانەیەکی حکومییە. کەوتووەته گەڕەکی فەرمانبەران و لە تەنیشت کتێبخانەى گشتی هەڵەبجە. لەسەر میلاکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجەیە و قۆناغی (١ بۆ ٦)ی بنەڕەتیی تێکەڵاوە. لە ساڵی ٢٠٠٢ دامەزراوە، لە ساڵی ١٩٩٦ بینای قوتابخانەکە دروستکراوە، بە هۆی نەگونجاویی بینای قوتابخانەکەیانەوە، کە لە ئیستادا خوێندنی خێرای هەڵەبجەی تێدایە، لە ساڵی ٢٠١٦دا گواستویانەتەوە بۆ بینای قوتابخانەى گۆرانی بنەڕەتی، بیناکەی لە دوو نهۆم و دوازدە پـۆل و دوو ئـۆفـیـسی ئیداری و کتـێبخانە و ژووری وەرزش و ژووری کۆگـا پێـکـهـاتووە. ڕووبەری بینای قوتابخانەکە (٣,٢٤٢م٢)یە. سێ ڕۆژ بەیانیان و سێ ڕۆژ ئێوارانە، بیناکەی لە ئیستادا لەلایەن شێخ عەلی شێخ عیزەدینەوە دەڕوخێنرێت و سەر لە نوێ دروستدەکرێتەوە. مامۆستا نەوشیروان ڕەشید فەرەج بەڕێوەبەرە. بەگوێرەی ئامارەکانی بەڕێوەبەرێتیی پلان لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجە بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٢ بۆ ٢٠٢٣ سەبارەت بە میلاکی قوتابخانەکە ٥٠ مامۆستا و سێ فەرمانبەری میلاکی هەیە لەگەڵ ٢٣٤ قوتابی، کە ١٢٨ لە ڕەگەزی نێر و ١٠٦ لە ڕەگەزی مێیە.
خوێندنگەیەکی حکومییە. ساڵی ٢٠٠٦ لە گەڕەکی (شارەوانی) لەناو شاری هەڵەبجە کراوەتەوە. سەرەتا بەناوی (ئامادەیی نێرگزی کچان)ـەوە بووە. قۆناغەکانی ١٠ بۆ ١٢ زانستی و وێژەیی لەخۆ دەگرێت و تایبەتە بە ڕەگەزی مێ. دوو نهۆمە و لە ١٢ پۆل پێکهاتووە. قوتابخانەی (ئایندەی بنەڕەتی) لە هەمان بینادا دەوامدەکەن. لەئێستادا ٥٢ مامۆستا و فەرمانبەری هەیە و ٤٤٦ خوێندکار وانەی لێ دەخوێنن. مامۆستا (سوهام بەکر عەبدوڵا) بەڕێوەبەریەتی.
قوتابخانەیەکی سەرەتاییە. لەدوای کیمیایبارانکردنی هەڵەبجە و ئاوارەبوونی خەڵکەکەی بۆ وڵاتی ئێران لە ئۆردوگای کەنگاوەر لەلایەن چەند مامۆستایەکی خۆبەخش کراوەتەوە. پەیڕەوی لە بنەماکانی خوێندنی عێراقی کراوه. مامۆستاکانی محەمەد عەبدولڕەحیم، هیوا عەلی، جەمال حەبیبوڵا بێدار، نەجمەدین عەبدوڵا، جەبار ئەحمەد، عوسمان عەبدولمحەمەد، ئیبراهیم فەتاح ڕێشاوی، ئاوات حەمە ساڵح، لوقمان عەبدولڵا سادق، سۆران عەبدولڵا سادق، شێرکۆ حسێن، کازم کاکە برا. هەتا مانگی ٩ی ١٩٨٨ درێژیان بە خوێندن داوە. ٣٥٠ تمەن وەک موچە دراوە بە مامۆستاکان. ئەم قوتابخانەیە بوویە سەرەتا و هۆکاری کردنەوەی قوتابخانەیەکی فەرمی لە لایەن دەسەڵاتدارانی ئێرانەوە بۆ ساڵانی دواتر.
خوێندنگەیەکی حکومییە. ساڵی ١٩٩٨ بەناوی (ناوەندیی سازانی کچان)ـەوە کراوەتەوە. ساڵی ٢٠٠٠ گوازراوەتەوە بۆ بینای قوتابخانەی (مەرزەبۆتۆ) و بووە بە (دواناوەندیی سازانی کچان) و هەتا ساڵی ٢٠١٠ تەنها بەشی وێژەیی هەبووە و دواتر بەشی زانستیشی تێدا کراوەتەوە. ساڵی خوێندنی ٢٠١٢ بۆ ٢٠١٣ گوازراوەتەوە بۆ گەڕەکی کیمیابارانی یەک و ناوەکەی کراوە بە(خوێندنگەی شەهید عەبدلوڕەحمان میرزا حەسەن). قۆناغەکانی (١٠ بۆ ١٢)ی زانستی و وێژەیی لەخۆدەگرێت و تایبەتە بە ڕەگەزی مێ. سێ نهۆمە و لە ٢٧ پۆل، سێ ژوور بۆ تاقیگە، ژووری هونەر، کۆمپیوتەر، هۆڵی سیمینار، کتێبخانە و یاریگا پێکهاتووە. قوتابخانەی بەمۆی بنەڕەتیش لە هەمان بینا دەوامدەکەن. لە ئێستادا ٥٢ مامۆستا و فەرمانبەری هەیە و ٤٠٣ خوێندکار وانەی لێ دەخوێنن. مامۆستا (شەرمین غەریب عەبدولقادر) بەڕێوەبەریەتی.
قوتابخانەیەکی حکومییە. لەسەر میلاکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجەیە و قۆناغی (١ -٦)ی بنەڕەتیی تێکەڵاوە. کەوتووەتە گوندی (تەپە سەرقوڵە) و سەر بە شارۆچکەی (خورماڵ)ە. ساڵی ٢٠١٢ دامەزراوە، هۆکاری ناونانی قوتابخانەکە بۆ ناوی ئەو کەسایەتییە دەگەڕێتەوە، کە یەکێک بووە لە سەرکردەکانی بزوتنەوەى ڕزگاریخوازی کوردستان و لەو جێگایەدا شەهیدبووە، کە قوتابخانەکەی تێدا دروستکراوە. هەتا ئێستاش بینای بۆ دروستنەکراوە و لە کابینەدا دەوامدەکەن. دوو کابینە تایبەتە بە ئۆفیـسی کارگێڕیی قوتابخانەکە و شەش کابینەی تریش تەرخانکراوە بۆ پۆلەکانی خوێندن و کابینەیەکیش وەک کۆگا بەکاردەهێنن. ڕووبەری زەویی قوتابخانەکە بریتیە لە (١.٧٠٠م٢). مامۆستا (نورەدین ئەحمەد باقی) بەڕێوەبەریەتی، بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٢ بۆ ٢٠٢٣ قوتابخانەکە حەوت مامۆستا و یەک فەرمانبەری میلاک و پێنج مامۆستای وانەبێژیان هەیە، ٢٥ قوتابی وانەى لێ دەخوێنن.
باخچەیەکی حکومییە. لەسەر میلاکی بەڕێوەبەرایەتيی گشتيی پەروەردەی هەڵەبجەيە. ساڵی ٢٠٠٥ دامەزراوە. سەرەتادا ناوی باخچەی مندڵانی(خونچە)بووە. کەوتووەتە گەڕەکی (سەرا) تەنیشت قایمقامیەتی هەڵەبجە. ساڵی ٢٠١٧ لە لایەن (ئاسۆی حاجی محەممەد بامۆکی)یەوە سەرلەنوێ دروستکراوەتەوه و ساڵی ٢٠١٨ ناوەکەی بووە بە (باخچەی منداڵانی شەونم حاجی محەممەد بامۆکی). لە دوو نهۆم و شەش پۆل، سێ ئۆفیسی کارگێڕی، سێ هۆڵى کۆبوونەوە، هۆڵێکی داخراو بۆ یاریکردن و هۆڵی چیرۆک خوێندنەوه، ژوورێکی هونەر و چێشتخانە، ژوورێکی نانخواردن و یاریگایەک پێکهاتووە. ڕووبەری (٢,١٠٠م٢)یە. مامۆستا (ئاشنا غەفور ئەحمەد) بەڕێوەبەری باخچەکەیە. ٢٠٠ قوتابی، ١٧ مامۆستا و ١٧ فەرمانبەری هەیە.
باخچەیەکی حکومییە. لەسەر میلاکی بەڕێوەبەرایەتيی گشتيی پەروەردەی هەڵەبجەيە. ساڵی ٢٠٠٨ دامەزراوە. ساڵی ٢٠١٣ تەلارى تایبەتى بۆ دروستکراوە. کەوتووەتە گەڕەکی (فەرمانبەران) نزیک نەخۆشخانەى (شەهید فاتیح). لە یەک نهۆم، شەش پۆل، سێ ئۆفیسی کارگێڕی، هۆڵی کۆبوونەوە، هۆڵێکی داخراو بۆ یاریکردن و ژوورێک بۆ منداڵی خاوەنپێداویستیی تایبەت، چێشتخانە و هۆڵی نانخواردن و یاریگایەک، پێکهاتووە. ڕووبەرى (٤٠٠٠م٢)یە. مامۆستا (ئەیسەر جیهان حەمەڕەشید) بەڕێوەبەری باخچەکەیە. ١٤٦ قوتابی، ٢٣ مامۆستا و ١٨ فەرمانبەری هەیە.
قوتابخانەیەکی حکومییە. لەسـەر میلاکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵـەبجەیە و قـۆناغی ١ بۆ ٩ ی بنەڕەتییە، لە ساڵی ١٩٩٢ دامەزراوە، لە هەمان ساڵدا بینای بۆ دروستکراوە. کەوتووەتە گەڕەکی شارەوانی و لە تەنیشت هۆڵی بۆنەی کاکەییەکاندایە. بیناکەی لە دوو نهۆم و دوازدە پۆل و سێ ئـۆفیسی ئیداری پێکـهاتووە، ڕووبەری بینای قـوتابخانەکە (٣,٨٠٠م٢)یە، ئەم قوتابخانەیە دەوامیان سێ ڕۆژ بەیانیان و سێ ڕۆژ ئێوارانە، خاوەنی بیناکەن و قوتابخانەى کاردۆخیی بنەڕەتی لە بینای قوتابخانەکەدا میوانن. مامۆستا شۆڕش عەلی عەبدولکەریم بەڕێوەبەرە. بەگوێرەی ئامارەکانی بەڕێوەبەرێتیی پلان لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجە بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٢ بۆ ٢٠٢٣ سەبارەت بە میلاکی قوتابخانەکە ٤٧ مامۆستا و پێنج فەرمانبەری میلاکی هەیە لەگەڵ ٢٠٠ قوتابی، کە ٩٣ لە ڕەگەزی نێر و ١٠٧ لە ڕەگەزی مێیە.