زەمەقیی خواروو

دواین نوێکردنەوە: 2026-04-08


لاپەڕەی 244

قوتابخانە

قوتابخانەیەکی حکومییە، کەوتووەتە گوندی زەمەقیی خواروو و سەر بە ناحیەی (سیروان). لەسەر میلاکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجەیە و قۆناغی (١ - ٦)ی بنەڕەتی تێکەڵاوە. ساڵی ١٩٧٨ بۆ ١٩٧٧ کراوەتەوە و پەنجا قوتابی هەبووە. لە کیمیابارانی هەڵەبجەدا و ساڵی ١٩٨٧ بۆ ١٩٩١ دەوامی تێدا نەکراوە و داخراوە. پاش ڕاپەڕین و ئاوەدانکردنەوەی گوندەکان، ساڵی ١٩٩٢ جارێکی تر کراوەتەوە، بەڵام لە چەند ژوورێکی مزگەوتی گوندەکەدا بوون. ساڵی ٢٠١٠ دوو کابینەیان بۆ دابینکردوون و لەوێ دەوامیانکردووە هەتا ساڵی ٢٠١٢ حکومەت بینای سەربەخۆی بۆ دروستکردوون. یەک نهۆمە، لە شەش پۆل و دوو ئۆفیسی کارگێڕی و ژوورى وەرزش و ژووری کۆگا پێکهاتووە. زەویی قوتابخانەکە (٢١٠٠م٢)ەو ڕووبەری بیناکەش (٤٨٠م٢)ە و ڕووبەری گۆڕەپانی قوتابخانەکە (٣٧٥م٢)ە و ڕووبەری سەوزایی و باخچەی قوتابخانەکە (١٠٥٠م٢)ە. مامۆستا (سەلاح موراد مەحموود) بەڕێوەبەریەتی. بەگوێرەی ئامارەکانی بەڕێوەبەرێتیی پلان لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجە بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٢ بۆ ٢٠٢٣ سەبارەت بە میلاکی قوتابخانەکە ١٤مامۆستا و یەک فەرمانبەری میلاکی هەیە لەگەڵ ١٥ قوتابی، کە ١٠ لە ڕەگەزی نێر و ٥ لە ڕەگەزی مێیە.

سەرچاوەکان:

  1. گفتۆگۆی ئامادەکار (جەوهەر عەزیز ئەحمەد) لەگەڵ مامۆستا (عیزەدین نەسرەدین محەممەد)ی بەڕێوەبەری پێشوی قوتابخانەى (زەمەقیی خواروو)، لە ٨ى ١ى ٢٠٢٣.
  2. گفتۆگۆ ئامادەکار (جەوهەر عەزیز ئەحمەد) لەگەڵ مامۆستا (سەلاح موراد مەحموود)ی بەڕێوەبەری قوتابخانەى (زەمەقیی خواروو)، لە ٨ى ١ى ٢٠٢٣.
  3. وەرگرتنی داتا و زانیاری لە بەڕێوەبەرایەتیی پلانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجە، لە ١٣ى ١١ى ٢٠٢٢.
  4. چاوپێکەوتنی ئامادەکار (نزار کەمال حەمەئەمين) لەگەڵ مامۆستا (عەلی فەقێ محەممەد)، يەکەم بەڕێوەبەرى قوتابخانەکە، لەدایکبوو: ١٩٥٢، بڕوانامە: دکتۆراى فەخری هەيە، پیشە: وەزيری خانەنشين، لە ١٠ی ٢ی ٢٠٢٣.
  5. چاوپێکەوتنی ئامادەکار (نزار کەمال حەمەئەمين) لەگەڵ مامۆستا (عەبدولقادر حەمەئەمین محەممەد)، يەکێک لە قوتابيانى يەکەم ساڵى کردنەوەى قوتابخانەکە، لەدایکبوو: ١٩٦٦، بڕوانامە: بەکالۆريۆس، لە ١٠ی ٢ی ٢٠٢٣.

ئامادەکردنی: جەوهەر عەزیز ئەحمەد,نزار کەمال حەمەئەمين

2

هاوبەشی پێبکە

بابەتە هاوپەیوەندیدارەکان

شنروێ

قوتابخانەیەکی حکومییە. لەسـەر میلاکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵـەبجەیە و قـۆناغی ١ بۆ ٩ ی بنەڕەتییە، لە ساڵی ١٩٩٢ دامەزراوە، لە هەمان ساڵدا بینای بۆ دروستکراوە. کەوتووەتە گەڕەکی شارەوانی و لە تەنیشت هۆڵی بۆنەی کاکەییەکاندایە. بیناکەی لە دوو نهۆم و دوازدە پۆل و سێ ئـۆفیسی ئیداری پێکـهاتووە، ڕووبەری بینای قـوتابخانەکە (٣,٨٠٠م٢)یە، ئەم قوتابخانەیە دەوامیان سێ ڕۆژ بەیانیان و سێ ڕۆژ ئێوارانە، خاوەنی بیناکەن و قوتابخانەى کاردۆخیی بنەڕەتی لە بینای قوتابخانەکەدا میوانن. مامۆستا شۆڕش عەلی عەبدولکەریم بەڕێوەبەرە. بەگوێرەی ئامارەکانی بەڕێوەبەرێتیی پلان لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجە بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٢ بۆ ٢٠٢٣ سەبارەت بە میلاکی قوتابخانەکە ٤٧ مامۆستا و پێنج فەرمانبەری میلاکی هەیە لەگەڵ ٢٠٠ قوتابی، کە ٩٣ لە ڕەگەزی نێر و ١٠٧ لە ڕەگەزی مێیە.

زیاتر بزانە
قوتابخانە

شۆڕشی نوێ

قوتابخانەیەکی حکومییە. لەسەر میلاکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجەیە و قۆناغی (١ بۆ ٦)ی بنەڕەتیی تێکەڵاوە. کەوتووەتە گەڕەکی (شەهیدان) لە سەنتەری پارێزگای (هەڵەبجە). ساڵی ٢٠١٧ دامەزراوە، بینای قوتابخانەکە ساڵی ٢٠١٠ لەلایەن (وەزارەتی پەروەردە)وە بۆ ئامادەیی (پێشەنگ)ی کوڕان دروستکراوە، بیناکەی لە دوو نهۆم و هەژدە پۆل و دوو ئـۆفیسی کارگێڕی و هۆڵێکی بۆنە و چالاکی و ژووری هونەر ژووری وەرزش و تاقیگەی زانست و ژووری کومپیوتەر و ژووری کۆگا پێکهاتووە، لەسەر ڕووبەری زەوی (٦,٣٠٠م٢) دروستکراوە، مامۆستا (زانا محەممەد عەبدولقادر) بەڕێوەبەریەتی، بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٢ بۆ ٢٠٢٣ قوتابخانەکە ٤٤ مامۆستا و یەک فەرمانبەری میلاکیان هەیە، ٢٠٨ قوتابی وانەى لێ دەخوێنن.

زیاتر بزانە
قوتابخانە

شیرەمەڕ

قوتابخانەیەکی حکومییە. لەسەر میلاکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجەیە و قۆناغی (١ بۆ ٦)ی بنەڕەتیی تێکەڵاوە، کەوتووەتە گوندی (شیرەمەڕ) و سەر بە شارۆچکەی (خورماڵ)ـە، ساڵی ١٩٦٨ دامەزراوە، لە سەرەتادا لە خانویەکی بچوکی لە بەرد و گڵ دروستکراودا دەوامیانکردووە، کە خەڵکی گوندەکە بە هەرەوەزی دروستیانکردووە. مامۆستا عومەر شیرەمەڕی مامۆستا و بەڕیوەبەری بووە. پاش ڕاگواستنی گوندەکان و سەرلە نوێ ئاوەدانکردنەوەى گوندەکان ساڵی ١٩٩٦ جارێکی تر لەلایەن خەڵکی گوندەکەوە بینای قوتابخانەکە دروستدەکرێتەوە، دڵشاد ڕەزا و عەلی حەیدەر بوونەتە بەڕێوەبەر. ساڵی ٢٠٠٣ لە لایەن سەرۆکایەتیی شارەوانیی خورماڵەوە بینای قوتابخانەکەیان لەسەر ڕووبەری زەوی (٦٥٠م٢) فراواندەکرێت، بە شێوەیەک یەک نهۆم و شەش پۆل و یەک ئـۆفیـسی کارگێڕی و ژوورێکی کۆگا لەخۆدەگرێت، مامۆستا(ستار نیعمەت فەرەج) بەڕێوەبەریەتی، قوتابخانەى (کوردستان)ی بنەڕەتیش لە بینای قوتابخانەکەدا میوانن. بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٢ بۆ ٢٠٢٣ قوتابخانەکە ١٢ مامۆستا و یەک فەرمانبەری میلاک و دوو مامۆستای وانەبێژیان هەیە، ٢٦ قوتابی وانەى لێ دەخوێنن.

زیاتر بزانە
قوتابخانە

شێخ حەمەئەمین

قوتابخانەیەکی حکومییە. کەوتووەته ‌گەڕەکی کاژاو و و نزیک بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی هەڵەبجە. لەسەر میلاکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجەیە و قۆناغی (١ بۆ ٦)ی بنەڕەتیی تێکەڵاوە، لە ساڵی ٢٠٠٣ دامەزراوە. ئەم قوتابخانەیە لە بنەڕەتدا ناوی قوتابخانەى مامۆستا شێخ حەمەئەمین عەبابەیلێییە، بەڵام لە ئێستا بووە بە قوتابخانەى شێخ حەمەئەمین، بینای قوتابخانەکە لەساڵی ١٩٦٨ دروستکراوە بۆ قوتابخانەى بێسارانی، بەڵام پێش کارەساتی کیمیاربارانی هەڵەبجە ئەم قوتابخانەیە نەماوە، بیناکەی لە یەک نهۆم و حەوت پۆل و دوو ئۆفیسی ئیداری و هۆڵێکی بۆنە و چالاکی پێکهاتووە، ڕووبەری زەویی قوتابخانەکە (٦٠٠م٢) یە، سێ ڕۆژ بەیانیان و سێ ڕۆژ ئێوارانە، مامۆستا دارا ئەحمەد حسەین بەڕێوەبەرە. بەگوێرەی ئامارەکانی بەڕێوەبەرێتیی پلان لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجە بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٢ بۆ ٢٠٢٣ سەبارەت بە میلاکی قوتابخانەکە ٥٩ مامۆستا و نۆ فەرمانبەری میلاک و یەک مامۆستای وانەبێژیان هەیە، لەگەڵ ٣٠٧ قوتابی، کە ١٤٤ لە ڕەگەزی نێر و ١٦٣ لە ڕەگەزی مێن.

زیاتر بزانە
قوتابخانە

عادیلەخانم

قوتابخانەیەکی حکومییە. کەوتووەته ‌گەڕەکی کاژاو و و نزیک بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی هەڵەبجە. لەسـەر میلاکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجەیە و قۆناغی (١ بۆ ٦)ی بنەڕەتیی تێکەڵاوە لە ساڵی ٢٠٠٤ دامەزراوە، لە ساڵی ١٩٩٥ بیناکەیان لەلایەن دەستگای کارگوزاری و فریاکەوتنی ئیسلامیی کوردستان (الأغاثە السلامیة)ەوە دروستکراوە بۆ پەیمانگای ئیسلامی. بیناکەی لە دوو نهۆم و دوازدە پۆل و دوو ئۆفیسى ئیداری و هۆڵێکی بۆنە و چالاکی پێکهاتووە، ڕووبەری قوتابخانەکە (٥,٢٥٠م٢)یە. سێ ڕۆژ بەیانیان و سێ ڕۆژ ئێوارانە. لە بینای قوتابخانەى دەرسیمی بنەڕەتیدا میوانن و جگە قوتابخانەى عادیلەخانم و قوتابخانەى دەرسیم، قوتابخانەى ڕەهەندی ئێوارانیش دەوامی تێدا دەکات. مامۆستا (یادگار سەلاح ئیبراهیم) بەڕێوەبەرە. بەگوێرەی ئامارەکانی بەڕێوەبەرێتیی پلان لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجە بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٢ بۆ ٢٠٢٣ سەبارەت بە میلاکی قوتابخانەکە ٥٠ مامۆستا و چوار فەرمانبەری میلاکی هەیە، لەگەڵ ٢٢٤ قوتابی، کە ١١٩ لە ڕەگەزی نێر و ١٠٥ لە ڕەگەزی مێیە، کەوتووەتە گەڕەکی سەرا، لە پشت بینای قایمقامیەتی هەڵەبجە.

زیاتر بزانە
قوتابخانە

عاموورە

قوتابخانەیەکی حکومییە. لەسەر میلاکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجەیە. کەوتووەتە گوندی (عامورە)ی سەر بە ناحیەی (خورماڵ)‌. قۆناغی ١ بۆ ٩ی بنەڕەتیی بە تێکەڵاوی تێدایە. ساڵی ٢٠٠٤ دامەزراوە و لە هەمان ساڵدا لەلایەن ڕێکخراوی (هابیتات)ـەوە بینای سەربەخۆی بۆ دروستکراوە. یەک نهۆمە. نۆ پۆل و دوو ژووری کارگێڕی و ژووری کۆمپیوتەر، هونەر و کۆگای هەیە. لەسەر ڕووبەری (٤.١٨٤م٢) دروستکراوە‌. مامۆستا (جەبار مەهدی حەمەڕەشید) بەڕێوەبەریەتی. شەش مامۆستا و یەک فەرمانبەری میلاک و ١٠ مامۆستای وانەبێژی هەیە. ٤٢ قوتابی وانەی لێ دەخوێنن.

زیاتر بزانە
قوتابخانە