بیارە
دواین نوێکردنەوە: 2026-04-15
مێژووی کردنەوەی قوتابخانەی سەرەتایی لە بیارە بۆ ساڵی خوێندنی ١٩٣٣-١٩٣٤ دەگەڕێتەوە. ساڵی ١٩٣٥ ئەفراسیاوبەگ لە باخەکەی زەوی دەبەخشێتە میری بۆ دروستکردنی بینای قوتابخانەکە. یەکەم مامۆستای قوتابخانەکە عەبدوڵڵا سەبری سلێمانی بووە. یەک لەدوای یەک تاساڵی ١٩٨١ ئەم بەڕێوەبەرانەی هەبووە: عەلی ئەمین، شێخ سەفادین، محەمەد مەلا حسێن بیارەیی، حەبیب فەرەیدوون، مەنسور زاهیر، برهان محمود، سەلاح قادر. لە پەنجاکانیش قوتابخانەی کچان دەکرێتەوە و لە کۆتایی حەفتاکانی سەدەی بیستەوە، دووەم قوتابخانەی سەرەتایی بەناوی ڕەنگین دەکرێتەوە و مامۆستا ئیقباڵ میرزا ئەحمەد بیارەیی دەبێتە بەڕێوەبەر و دوای ئەویش زاهیر محەمەد سەعید تا ساڵی ١٩٨١ دەبێتە بەڕێوەبەری. سەرەتای حەفتاکانیش دواناوەندی تێدا دەکرێتەوە.
سەرچاوەکان:
- چاوپێکەوتنی ئامادەکار لەگەڵ (محەممەد ئەمین حەمەوەیس)، لەدایکبوو: ١٩٦١، بڕوانامە: ئامادەیی، پیشە: فەرمانبەر، لە ٢٤ی ٤ی ٢٠٢٤، لە بیارە.
- چاوپێکەوتنی ئامادەکار لەگەڵ (حەمەڕەزا کەریم ئاغا)، لەدایکبوو: ١٩٤٩، ئاستی خوێندن: ناوەندی، پیشە: خانەنشین، لە ٢٤ی ٤ی ٢٠٢٤، لە بیارە.
- سەربوردێکی هەورامان و سەردانێکی تەوێڵە.عەبدالرزاق عبدالرحمن محمد چاپی یەکەم ساڵی ٢٠٠٥ تاران ل ١٣١٥.
ئامادەکردنی: هومايون ساحيب کەریم