بەرگی هەشتەم
دامودەزگا حکومی و ناحکومیەکان
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
زانیاری دەربارەی دامەزراوە حکومی و ڕێکخراوە ناحکومییەکان کە لە کەرتی جیاوازدا خزمەتگوزاری پێشکەش دەکەن.
بەرگی هەشتەم
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
زانیاری دەربارەی دامەزراوە حکومی و ڕێکخراوە ناحکومییەکان کە لە کەرتی جیاوازدا خزمەتگوزاری پێشکەش دەکەن.
فەرمانگەیەکی حکومییە. سەر بە وەزارەتی ناوخۆیە. کەوتووەتە نزیک بەڕێوەبەرایەتیی ناحیەی بیارە. ساڵی ٢٠١٣ دامەزراوە. ماوەیەک مەفرەزە سەرپەرشتیکردووە و دواتر (بەکر سەلاح قادر) بووە بە بەڕێوەبەری و هەتا ساڵی ٢٠١٥ بەردەوامبووە. لە ئێستادا (مستەفا واحید ئەحمەد) بەڕێوەبەرە. هەشت فەرمانبەری میلاکی هەیە. بیناکەی لە یەک ژوور پێکهاتووە و ساڵی ٢٠١٠ لەسەر ڕووبەری (٥٠م٢) دروستکراوە.
بەپێی بەیانی ژمارە (٧) لە ٣٠ی ٦ی ٢٠٠٩ وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، بە واژۆی وەزیری شارەوانی (نازەنین محەممەد وسو) وەکو شارەوانییەکی پلە چوار کراوەتەوه و دەقی بڕیارەکە لە ڕۆژنامەی وەقایعی کوردستان بڵاوکراوەتەوە. لە ئێستادا سەرۆکایەتیی شارەوانیی بەمۆ سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکانی هەڵەبجەیه. ناوی ئەو سەرۆکانەی، کە هەتا ئێستا شارەوانییەکەیان بەڕێوەبردووە: ١- ڕەزا ساڵح قادر: ساڵی ٢٠٠٩ هەتا ساڵی ٢٠١٢ سەرۆکی شارەوانی بووە. ٢- سیروان فایەق عەبدولمحەممەد: ساڵی ٢٠١٢ بۆ ماوەی شەش مانگ بەکاتی سەرۆکی شارەوانی بووە. ٣- ئوسامە سەبری محەممەد: ساڵی ٢٠١٣ هەتا ٢٠١٩ سەرۆکی شارەوانی بووە. ٤- کەریم عەلی قادر: ساڵی ٢٠١٩ هەتا ئێستا سەرۆکی شارەوانییە.
دامەزراوەیەکی حکومییە. ساڵی ١٩٥٦ دامەزراوە. سەر بە بەڕێوەبەرێتی گشتیی شارەوانییەکانی هەڵەبجەیە. (شێخ ناجی شێخ عەلادین) یەکەم سەرۆکی شارەوانی بووە. دواتر (حەمەسەعید بەگی دەرەشیش) هەتا ساڵی ١٩٦٩، (حەمەعەلی تۆفیق میرزا بیارەیی) هەتا نسکۆی شۆڕش. (بورهان تۆفیق ئەبوبکر بیارەیی) ساڵی ١٩٧٥-١٩٨١ و هەتا ساڵی ٢٠٠٠ بە کاتی سەرۆکی شارەوانییەکە بووە. دوای هەڵبژاردنی شارەوانییەکان، ئەنجومەنی شارەوانی دروستبووە و (تەها کەریم ئەحمەد: بە سەرۆک و ئەندامێتیی هەریەک لە: ڕەفعەت محەممەد کەریم، تاهیر حەمەعەلی عەزیز، سالم کەریم محەممەد، ساڵح محەممەد مەعروف) دیاریکراون. ساڵی ٢٠١٦ (زانا حەمەشەریف سەعید) بووەتە سەرۆکی شارەوانی و هەتا ئێستا بەردەوامە. ٤٢ فەرمانبەری هەیە. ٣٥ی میلاک و شەش گرێبەستی هەیە. بیناکەی موڵکی فەرمانگەیە، ساڵی ٢٠٠٣ لەلایەن ڕێکخراوی c.d.o لەسەر زەویی (٤٠٠م) بە ڕووبەری (٢٠٠م٢) دروستکراوە.
پێشتر سەر بە بەڕیوەبەرایەتیی گشتیی سلێمانی بووە، بەڵام پاش بە پارێزگابوونی شارەی هەڵەبجە، لە ئێستادا سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتيی شارەوانییەکانی هەڵەبجەیە. مێژووی دروستبوونی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٩٣٥، بەڵام پاش ماوەیەک داخراوە. لە ١ى ١١ى ١٩٤١ بە شێوەیەکی فەرمی دامەزراوەتەوه. شوێنی یەکەمجاری لە ماڵی (عەزیز حەمەئەمین)ـدا بووە. ساڵی ١٩٤٨ بینای تایبەتی بۆ دروستکراوە. ساڵی ١٩٥٢ نهۆمێکی تری بۆ زیادکراوە و کراوە بە بنکەی تەندروستی و دواتریش دراوە بە کرێ. هەر هەمان ساڵ بەشی ڕاستیشی لە نهۆمی یەکەمی بۆ زیادکراوە، کە لە سێ دوکان پێکهاتووە و نهۆمی سەر ئەم دوکانانەش کراوە بە (یانەی میوان). شارەوانییەکی پلە چوارە. پێنج هۆبەی (کارگێری، ژمێریاری، هونەری، ئامێرەکان، باخچەکان)ی هەیە. لە ئێستادا ٤٦ فەرمانبەری هەیه، کە ١٢یان گرێبەستن. ئەندامانی ئەنجومەنەکە بریتین لە: ١- عیماد محەممەد خالید: ساڵی ١٩٧٩ لەدایکبووە. ٢- دیاری تۆفیق سان ئەحمەد: ساڵی ١٩٦٤ لەدایکبووە. ٣- هارون ئەحمەد قادر: ساڵی ١٩٧١ لەدایکبووە. ٤- ئاوارە یوسف محەممەد: ساڵی ١٩٩٩٠ لەدایکبووە. ٥- گەردوون ڕۆستەم مستەفا: ساڵی ١٩٨٢ لەدایکبووە. بەپێی تەمەنی شارەوانییەکە، ئەم کەسانە بەڕێوەیانبردووە: ١- محەممەد سان ئەحمەد: ١٩٤١ هەتا ١٩٥٨ دەستبەکار بووە. ٢- مەلا نووری هەڵەبجەیی: هەتا ١٩٦٣ دەستبەکار بووە. ٣- نووری حەمەی نانەوا: هەتا ١٩٦٤ دەستبەکار بووە. ٤- محەممەد سان ئەحمەد: دووبارە و هەتا ١٩٧٥ دەستبەکار بووە. ٥- شێخ موحسین تاوەگۆزی: بۆ ماوەی یەک ساڵ دەستبەکار بووە. ٦- جەمیل عەبدلئەحەد: ماوەی دەستبەکاربوونەکەی نەزانراوە. ٧- هادی محەممەد سان ئەحمەد: هەتا ١٩٨١ و چۆڵکردنی شارەدێیەکە دەستبەکار بووە. پاش ڕاپەڕینی ساڵی ١٩٩١ دووبارە سەرۆکی شارەوانییەکەی گرتووەتەوەدەست. ٨- دڵسۆز محەممەد سان ئەحمەد: هەتا ٢٠٠٥ دەستبەکار بووە. ٩- عەلی قادر: ٢٠٠٥ دەستبەکار بووە. ١٠- سەردار حەمەشەریف: ٢٠٠٦ هەتا ٢٠٠٧ دەستبەکار بووە. ١١- سیروان عەلی محەممەد ئەمانوڵڵا: هەتا ٢٠٠٨ دەستبەکار بووە. ١٢- ڕاغیب عابد: ٢٠٠٩ هەتا ٢٠١٠ دەستبەکار بووە. ١٣- حەسەن ڕەشید: ساڵی ٢٠١٠دا دەستبەکار بووە. ١٤- هیوا ئیسماعیل سەعید: ٢٠١٠ هەتا ٢٠١٧ دەستبەکار بووە. ١٥- عیماد محەممەد خالید: ٢٠١٧ هەتا ئێستا سەرۆکی شارەوانییە.
دامەزراوەیەکى حکومییە، دەکەوێتە ناحیەی سیروان. لە ساڵى ٢٠٠٠دامەزراوە، پێشتر تەنها چەند کارمەندیکى پاککەرەوە بوون و سەر بە شارەوانیى هەڵەبجە بوون. بیناکەى موڵکى حکومییە، دەکەوێتە سەر ڕێگاى سەرەکیى سیروان-سلێمانى). ڕووبەرى بیناى شارەوانى ٤هەزار مەتر دووجایە و لە ١٦ژوور پێکهاتووە، لەگەڵ گەراجى ئۆتۆمبێل و چەند ئۆتۆمبێل و ئامێرێکى گەورەى کارکردن، یەکەم سەرۆکى شارەوانى، کە دەستبەکار بووە، (لەتیف عەبدوڵڵا مستەفا و دواتر قوتبەدین حسەین عەلى، ئیستاش ئاوات فەتاح محەمەد)ە، لەچەند هۆبەیەک پێکهاتووە، لەوانە: (کارگێڕى، ژمێریارى، موڵکایەتى، هونەرى، ئامێرەکان، ٧٨ فەرمانبەرى هەیە ٣٩ هەمیشەیى و ٣٩ گرێبەست).
سەر بە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارە. کەوتووەتە ناو سەنتەری شار و تەنیشت باخی گشتی. مێژووی دامەزراندنی بۆ سەرەتاکانی سەدەی بیستەم و سەردەمی تایەربەگی جاف، کە ئەوکات سەرۆکی شارەوانیی هەڵەبجە بووە، دەگەڕێتەوە. پاش هاتنی سوپای بەریتانیا بۆ ناوچەکە، داودبەگی سەعیدبەگی عوسمان بەگی جاف، سەرۆکی شارەوانیی هەڵەبجە بووە. لە دوای کارەساتی کیمیابارانی هەڵەبجە، چەندین کەسایەتیی جیاواز پۆستی سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەڵەبجەیان وەرگرتووە، لەوانە (عومەری حاجی عەنایەت، خدر کەریم، کوێستان ئەکرم فەرەج) و لە ئێستادا (سەلام بیلال) سەرۆکی شارەوانیی هەڵەبجەیە. بە گشتی لە نۆ بەش پێکهاتووە و سەرجەم بەشەکانی کاران. ٢٤٧ فەرمانبەری هەیە، کە ١١٧ فەرمانبەریان میلاک و ١٣٠ فەرمانبەری دیکەیان گرێبەستن. بیناکەی لە دوو نهۆم پێکهاتووە و لەسەر ڕووبەری زەویی (١,٣٥٠م٢) دروستکراوە، ئیشوکاری دامەزراوەکە جێبەجێکردنی پرۆژەی خزمەتگوزرییە لەناو سەنتەری پارێزگای هەڵەبجەدا، ڕێکخستنی بازاڕ و سەوزکردنی باخچەکان...
فەرمانگەیەکی حکومییە. سەربە بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی هەڵەبجە و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاو و ئاوەڕۆ و وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارە. مێژووی دروستبوونی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٩٥٦. بەڕێوبەری یەکەمی فەرمانگەکە (ناجی عەلادین شێخ محەممەد)بووە، لەگەڵ فەرمانگەی شارەوانیی بیارەدا بە هاوبەشی لە یەک بینادا هەتا ساڵانی هەشتاکان پێکەوە دەوامدەکەن. ، پاشان بەهۆی باردوخی سیاسیی ناوچەکە و جەنگی هەشت ساڵەی عێراق-ئێرانەوە، چەندین جار ئەم فەرمانگەیە دوچاری داخران و کردنەوە هاتووە. لە دوای ڕاپەرینەوە، وەک هۆبەکی فەرمانگەی ئاو سەرلەنوێ دەکرێتەوە. هەتا ساڵی ٢٠٠٣، پاشان دەبێتە بەشێک لە شارەوانیی بیارە. (نەزهەت فەتاح حەمەساڵح) بەپرسی بەشەکە بووە، پاشان ساڵی ٢٠٠٨ دەبێتەوە بە فەرمانگەیەکی سەربەخۆ و هەمان بەرپرسی بەش هەتا ساڵی ٢٠١١، دەبێتە بەڕێوەبەری فەرمانگەکە. پاشان (خالید ڕەحیم عەبدوڵا) دەبێتە بەڕێوەبەر و هەتا ئێستاش بەردەوامە. ١٨ فەرمانبەری میلاکیان هەیە. لە بینایەکی حکومیدا دەوامدەکەن، کە ساڵی ١٩٩٨ لەلایەن سەرۆکایەتیی شارەوانیی بیارەوە دروستکراوە. لە یەک نهۆم و دوو ژوور پێکهاتووە. ڕووبەری بینای فەرمانگەکە (٤٥م٢)یە، ئەم فەرمانگەیە کەوتووەتە گەڕەکی (خانەقا) لە شارۆچکەی بیارە، ئیشوکاری ئەم فەرمانگەیە بریتییە لە دابینکردنی ئاوی خاوێن بۆ دانیشتوانی شارۆچکەی بیارە و گوندەکانی دەوروبەری.
سەر بە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارە. لە بەشەکانی لێپرسراوی فەرمانگە، کارگێڕی، ژمێریاری، داهات، گەنجینە، کلۆر، چاکسازی، پێکهاتووە. لە ٢٦ی ٩ی ١٩٥٦ وەسی کەسی دوەمی عێراق لەسەردەمی پاشایەتیدا سەردانی تەوێڵە دەکات و پێشوازیی گەرمی لێدەکرێت و شەوێک لە ماڵی ڕەیس دەمێنێتەوە. لە ئەنجامدا بەڵێنی پڕۆژەی ئاودەدات و ساڵی ١٩٥٧ و پڕۆژەکە تەواودەبێت. لەشارەوانی جیا نەبووە و ڕاستەوخۆ سەرۆکی شارەوانی بەڕێوەیبردووە. تا پێش ١٩٨١ محەممەد سان ئەحمەد و سەرۆکەکانی تر، لەدوای ڕاپەڕینیش هەتا ساڵی ٢٠٠٠ دڵسۆز سان ئەحمەدی سەرۆکی شارەوانی، بەڕێوەیبردووە. لە ٢٠٠٠-٢٠٠١ بووەتە فەرمانگەیەکی سەربەخۆ. لە ئێستادا ٢١ کارمەندی میلاکی لە ڕەگەزی نێر و ١ کارمەندی لە ڕەگەزی مێ و ١٣ فەرمانبەری گرێبەستی لە ڕەگەزی نێر هەیە. ٣٥ فەرمانبەری خۆبەخشیشی هەیە، کە ٣٤یان نێر و ١مێن. کۆی گشتیی فەرمانبەرانی فەرمی، ٣٥ فەرمانبەرە. بیناکەی دوو نهۆمە و بە چیمەنتۆ و شیش و بلۆک دروستکراوە و لە خانوی کرێدایە. کەوتووەتە سەر شەقامی سەرەکی بازار بۆ پشتی حەوز، بودجەی دیاریکراوی نییە. کاری دابینکردنی ئاوی خواردنەوە و دابەشکردنیەتی لە خەزانی پرۆژەکانی مالیدەر و وەراوەر و چلانە، ئەمەیش بەپێی خشتەیەکی دیاریکراو بۆ سەرجەم ماڵەکانی تەوێڵە. بەڕێوەبەرەکانی فەرمانگەی ئاوی تەوێڵە، لەو کاتەوەی بووەتە فەرمانگەیەکی سەربەخۆ: ١- غەفار حەمەسلیم محەممەد: لەدایکبووی ١٩٥٥. ٢- عادل عومەر ئەحمەد: لەدایکبووی ١٩٦٥. ٣- عومەر حەمەسلیم محەممەد: لەدایکبووی ١٩٦٤. ٤- سەیوان ئیدریس عەبدوڵڵا: لەدایکبووی ١٩٦٤. ٥- شەمیان نەزمی حەمەساڵح: لەدایکبووی ١٩٧٧. دەرچووی ناوەندی. لە ئێستادا بەڕێوەبەری فەرمانگەکەیە.
فەرمانگەیەکی حکومییە. بەشێکە لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەڵەبجە. کەوتووەتە ناو کۆمەڵگەی فەرمانگەکانی خورماڵ لەسەر شەقامی مەحموودخانی دزڵی لەسەر ڕێگەی سەرەکیی خورماڵ - بیارە. (ئەبوبەکر عەبدوڵا فەرەج) یەکەم بەڕێوەبەری بووە. لە بەشەکانی (کارگێڕی، ژمێریاری، داهات، گەنجینە، ئامێرەکان، چاکسازی و کلۆر) پێکدێت. لەسەر ڕووبەری (٤٥٠م) بینا و زەویی (٧٩٥م) دروستکراوە. لە بینایەکی یەک نهۆمیدایە، کە لە نۆ ژوور پێکهاتووە و موڵکی فەرمانگە خۆیەتی. ئیشوکاری فەرمانگەکە بریتییە لە دابینکردن و دابەشکردنی ئاوی ماڵان بەسەر هاوڵاتیان و چارەسەرکردن و ڕێکخستنی کێشەی بێئاوی لە ناوچەکەدا ئەویش بەپێی ئەو توانایەی، کە لەبەردەستیاندایە. لەئێستادا ٤٠ فەرمانبەری هەیە و ئەندازیار (فازیل عەلی کەریم) بەڕێوەبەریەتی.
سەربە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حکومەتی هەرێمی کوردستانە. لە ٣١ی ٥ی ٢٠٠٨ کراوتەوە. (هادی تۆفیق مستەفا) یەکەم بەڕێوەبەری بووە. دواتر و هەتا ئێستا(جەمال مستەفا عەلی) بەڕێوەبەریەتی. کەوتووەتە سەر ڕێگەی سەرەکیی سیروان -هەڵەبجە لە گەڕەکی شەهیدان. بیناکەی موڵکی وەزارەتی کشتوکاڵە و لەیەک نهۆم پێکهاتووە، کە لەسەر ڕووبەری (٤٠٠م٢) دروستکراوە. ٤٥ فەرمانبەری هەیە.
سەربە وەزارەتی دارایی و ئابورییە، لە ١٤ی ٢ی ٢٠٠٤ دامەزراوە. کەوتووەتە سەنتەری شار و لەناو کۆمەڵگەی فەرمانگە داراییەکاندایە لەسەر ڕێگەی چاوگ. بینای فەرمانگەکە موڵکی حکومییە، لە یەک نهۆم پێکهاتووە و لەسەر ڕووبەری زەویی (١,٢٠٠م٢) دروستکراوە. ئیشوکاری وەرگرتنی باج و ڕسوماتە لە هاوڵاتیان. (ماکوان جەميل مستەفا) یەکەم بەڕێوەبەری بووە و ٢٠٢٢ بەردەوام بووە، پاشان (ئیبراهیم ڕەشيد مولوود) بووە بە بەڕێوەبەر و هەتا ئێستا بەردەوامە. بەگشتی لە ١٢ بەشی سەرەکی پێکهاتووە و سەرجەم بەشەکانی کاران. ٢٦ فەرمانبەری میلاکیان هەیە.
فەرمانگەیەکی حکومیی خزمەتگوزارییە. ساڵی ١٩٥٨ لە (تەوێڵە) کراوەتەوە و (عابد ئەحمەد قادر) و (تۆفیق هەڵەبجەیی) فەرمانبەری بوون. لە سەردەمی شۆڕی ئەیلوولدا میری دایخستووە. بەڵام شۆڕش میوانخانە (ئوتێل)ی (حاجی جەزا)ی کردووە بە دائیرەی لاسلکی و جهازی بۆ داناوە و چەند کەسێکی بۆ تەرخانکردووە، لەوانە(ئیدریس حاجی عەبدوڵا، یوسف حاجی محەممەد، حەمەلەتیف حاجی حەمەڕەحیم، عەریف محەممەد هەڵەبجەیی و حەمەی لاسلکی)، هەتا ساڵی ١٩٧٠ حکومەت جارێکی تر فەرمانگەکەی داناوەتەوە. ساڵە ١٩٧٥ هێڵی تەلەفۆنی بۆ دانراوە و چەند ماڵ و دوکانێک هێڵیان بۆ ڕاکێشراوە. هەتا چۆڵبوونی تەوێڵە لە ساڵی ١٩٨١دا، (یوسف حاجی محەممەد، عەبدولخالق قادر، تۆفیق سان ئەحمەد، نادر عەزیز، حەمەساڵح تۆفیق و سەرکەوت حاجی عیزەت) کارمەندی بوون.
فەرمانگەیەکی حکومییە. سەربە بەڕێوەبەرێتیی پۆستە و گەیاندنی هەڵەبجە و وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنە، مێژووی کردنەوەى ئەم فەرمانگەیە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٩٧٥، یەکەم بەڕێوەبەری ئەم فەرمانگەیە (سالم سەعید)بووە، لەلایەن حکومەتی عێراقەوە لە گەڕەکی (ملەی چنار) بینایەکی بچوکی بۆ دروستکردووە، بەڵام بەهۆی شەڕی عێراق و ئێرانەوە بیناکەی ڕووخاوە فەرمانگەکەش داخراوە. هەتا ساڵی ٢٠٠٩ فەرمانگەی پۆستە و گەیاندنی بیارە دەکرێتەوە. (شاهۆ ئەسعەد قادر) دەکرێتە بەڕێوەبەری فەرمانگەکە، هەتا ئێستەش بەردەوامە. فەرمانگە لە یەک بەش پێکهاتووە، حەوت فەرمانبەری میلاکیان هەیە، لە بینایەکی حکومیدا دەوامدەکەن، لە یەک نهۆم پێکهاتووە و لە بەرد و چیمەنتۆ و لەسەر ڕووبەری زەویی (١٥٠م٢) دروستکراوە، کەوتووەتە شارۆچکەی بیارە، ئیشوکاری ئەم فەرمانگەیە بریتییە لە هێنان و بردنی پۆستە.
فەرمانگەیەکی حکومییە. کەوتووەتە ناو شارۆچکەی (خورماڵ)ـەوە. هێڵی تەلەفۆنی نۆرماڵ بۆ گوندەکانی سنوری شارۆچکەکە ڕۆیشتووە و نزیکەی هەزار بەشداربووی هەیە. توانای ٤٨٠٠ هێڵی هەیە. ساڵی ٢٠٠٥ دامەزراوە. ٢٠ کارمەندی هەیە. لە بەشەکانی: کارگێڕی، کێبڵات، هێڵبەست، کۆمپیوتەر، شەبەکە، تەکنیکی تۆڕ، خزمەتگوزاریی کێبڵی زەمینی و هەوایی پێکهاتووە. سنوری شەبەکەکەی لە بازگەی خورماڵ هەتا گوندەکانی ئەحمەدئاوا و ئاوای ڕۆستەم بەگ دەگات.
سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گومرگی سلێمانیە، مێژووی دروستبوونی ئەم بەشە دەگەڕێتەوە بۆ ١٨ی ١١ی ٢٠١٨. لە چوار بنکە پێکهاتووە، کە بریتین لە: بنکەی تەوێڵە، خورماڵ، سەرتەک، پەروێزخان و هەڵەبجە، ئەم فەرمانگەیە تا ئێستا نەبووەتە بەڕێوەبەرایەتی، بەهۆی نەبوونی بودجەی پێویست و قەیرانی داراییەوە. یەکەم بەڕێوەبەری ئەم فەرمانگەیە عەمید بلال عەبدولجەبار سەید عەلی بووه. هەتا ٣٠ی ٧ی ٢٠٢٣، دواتر عەمید فەرهاد ئەحمەد حەسەن خضر بووەتە بەڕێوەبەر و تائێستاش بەردەوامە. بینایان نییە و لە کابینەیەدا دەوامدەکەن، کە لە لایەن حکومەتی هەرێمی کوردستان ساڵی ٢٠١٣ بۆیان دابینکراوە، ڕووبەری زەویی فەرمانگەکە (١٠٠٠م٢) دەبێت و یەک نهۆمە، ئیشوکاری ئەم فەرمانگەیە نەهێشتنی دیاردەی قاچاخچێتی و هاوکاریی فەرمانبەرانی گومرگە، کەوتووەتە دەروازەی شار نزیک یاریگای نێودەوڵەتیی پارێزگای هەڵەبجەیە سەروو عەلوەی نوێی هەڵەبجە.
سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجه و وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستانە. کەوتووەتە ناو بینای قایمقامیەت لە گەڕەکی سەرا. ساڵی ٢٠١٦ کراوەتەوە. لە بنکەکانی (هەڵەبجە، فریاکەوتن، شەهید سەرکار، نەخۆشخانە، دادگا، تەوێڵە، بەمۆ، مەشق و شیاندن) پێکهاتووه، لەبەر نەبوونی میلاک، بەشی مەشق و شیاندن نەکراوەتەوە. یەکەم بەڕێوەبەری فەرمانگەکە ڕائید (بەرزان عوسمان محەممەد) بووە و هەتا ئێستا بەردەوامە. ٢٣٣ فەرمانبەری میلاکی هەیە. بیناکەی ساڵی ٢٠٠٠ لە لایەن حکومەتەوە لەسەر ڕووبەری (١٠٠٠م٢) لەسەر زەویەکی (١٥٠٠م٢) بە دوو نهۆم دروستکراوە. ئیشوکاری فەمانگەکە، بریتییە لە: پاراستنی هێمنیی شار و دەستگیرکردنی تۆمەتبار و چاودێریکردنی تۆمەتبار، کەمکردنەوەی تاوان...
بەشێکە لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای پارێزگاری هەڵەبجە. ساڵی ٢٠٠٧ لە شارۆچکەی خورماڵ کراوەتەوە. (کاوان کەریم محەممەد) یەکەم بەڕێوەبەری بووە و هەتا ساڵی ٢٠٢٠ بەردەوامبووە. لە بەشەکانی (فرۆشتنی وزە، چاکسازی و نۆژەنکردنەوە، کۆڵ سنتەر) پێکهاتووە. لەسەر ڕووبەری زەویی (٢٥٠٠م)دا دروستکراوە. کەوتووەتە سەر شەقامی مەحموودخانی دزڵی لەسەر ڕێگای سەرەکیی خورماڵ - بیارە. لەئێستادا ٧٣ فەرمانبەری هەیە و (ئامانج محەممەد عەبدولقادر) بەڕێوەبەریەتی.
فەرمانگەیەکی حکومییە. سەر بە فەرمانگەی دادنوسی هەڵەبجە و وەزارەتی دادە. مێژووی کردنەوەى ئەم فەرمانگەیە دەگەڕێتەوە بۆ ٣ى ٦ى ٢٠١٢ و یەکەم بەڕێوەبەری (شۆرش کاکەبرا محەممەد) بووە و تائێستاش بەردەوامە. ئەم فەرمانگەیە لە دوو هۆبە پێکهاتووە، کە بریتین لە هۆبەی کارگێری و ژمێریاری، شەش فەرمانبەری میلاکیان هەیە، لەناو بینای بنکەی پۆلیسی بیارەدا دەوامدەکەن، ئیشوکاری ئەم فەرمانگەیە بریتییە لە ڕاییکردنی مامەڵەی هاوڵاتیان، وەک بەڵێننامە و بریکارنامەی گشتی و تایبەتی.
فەرمانگەیەکی حکومییە. سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی فەرمانگەی دادی پارێزگاری هەڵەبجەیە. کەوتووەتە ناو بینای کتێبخانەی گشتیی خورماڵ سەر شەقامی مەحموودخانی دزڵی لەسەر ڕێگای گشتیی خورماڵ - بیارە. ساڵی ٢٠١٢ کراوەتەوە. لەیەک بەش پێکهاتووە. (ئارام ڕەحیم محەممەد) یەکەم بەڕێوەبەری بووە و هەتا ئێستا بەردەوامە. لەناو بینای کتێبخانەی گشتیی خورماڵدایە. بیناکە لەسەر ڕووبەری (٤٠٠٠م) زەوی دروستکراوە و موڵکی کتێبخانەی گشتییە. لە ئێستادا نۆ فەرمانبەری هەیە.
لەگەڵ کردنەوەی دادگای هەڵەبجە له سەدەی ڕابردوودا، کارەکانی دادنوسیش لەگەڵ دادگادا تەواوکراوە، وەک فەرمانگەیەکی سەربەخۆش لە تەموزی ساڵی ١٩٩٨ کارەکانی ئەنجامداوە. یەکەم بەڕێوەبەری فەرمانگەکە، فەریق حەمەساڵح عەبدوڵا بووە و تەموزی ساڵی ٢٠٠٠ دەوامیکردووە، پاشان فاروق حەمەتۆفیق عارف بووەتە بەڕێوەبەر و هەتا ئێستا بەردەوامە لەسەر کارەکەی. ئەم فەرمانگەیە له ساڵی ٢٠١١دا لە: دادنوسی هەڵەبجە، سەیدسادق، پێنجوێن، شارەزوور، خورماڵ، بیارە، پێکهاتبوو، بەڵام له ساڵی ٢٠١٧وە، تەنها خورماڵ و بیارە لەسەر فەرمانگەی دادنوسی هەڵەبجە ماونەتەوە. ٢٢ فەرمانبەری میلاکیان هەیە، بینای ئەم فەرمانگەیە موڵکی حکومەتە لە ساڵی ٢٠٢٠ و لەسەر ڕووبەری (٣,٣٦٠م٢) لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە دروستکراوە. ئیشوکاری ئەم فەرمانگەیە بەپێی یاسای دادنوس ژمارە ٣٣ی ساڵی ١٩٩٨ هەمواری یاسای ژمارە ١٦ی ساڵی ٢٠٢٣ بریتییە لە: ڕێکخستن و متمانەپێدانی مامەڵە یاساییەکانی هاوڵاتیان لە سنوری پارێزگای هەڵەبجە، شوێنی ئەم فەرمانگەیە دەکەوێتە سەنتەری پارێزگای هەڵەبجە، پشت گۆڕستانی شەهیدان، تەنیشت بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای هەڵەبجە.