دامودەزگا حکومی و ناحکومیەکان

بەرگی هەشتەم

دامودەزگا حکومی و ناحکومیەکان

ئامادەکردنی: لیژنه‌ی هاوبه‌شی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ و ڕێكخراوی خاڵ

زانیاری دەربارەی دامەزراوە حکومی و ڕێکخراوە ناحکومییەکان کە لە کەرتی جیاوازدا خزمەتگوزاری پێشکەش دەکەن.

ناوەڕۆک

52 بابەت

فەرمانگەی دارایی بیارە

فەرمانگەیەکی حکومییە. سەربە بەڕێوەبەرایەتیی گەنجینەى هەڵەبجە و وەزارەتی دارایی و ئابوریە. مێژووی کردنەوەى ئەم فەرمانگەیە دەگەڕێتەوە بۆ ٢٣ى ١٠ى ١٩٩٧، یەکەم بەڕێوەبەری (جەلال محەممەد مستەفا)بووە و هەتا ساڵی ١٩٩٩ بەردەوامدەبێت و پاشان (حەمەساڵح فەرەج سەعید) دەبێتە بەڕێوەبەر هەتا ساڵی ٢٠١٧، کە خانەنشین بووە، دواتر (ئەیوب محەممەد نیعمەت) وەک بەڕێوەبەری فەرمانگەکە دەستبەکاردەبێت. ئەم فەرمانگەیە لە دوو هۆبە پێکهاتووە، کە بریتین لە هۆبەی دارایی و باجی خانوبەرە، پێنج فەرمانبەری میلاکی هەیە، لەناو بینای بنکەی پۆلیسی بیارەدا دەوامدەکەن، ڕووبەری زەوی فەرمانگەکە (٢٥٠م٢) و ڕووبەری بینای فەرمانگەکەیش (٢٠٠م٢)یە. لە بەرد و چیمەنتۆ دروستکراوە و لە یەک نهۆم پێکهاتووە، کەوتووەتە گەڕەکی )کاوات(. ئیشوکاری ئەم فەرمانگەیە بریتییە لە کۆکردنەوەی باجی خانوبەرەی سنوری شارۆچکەی بیارە و شارەدێی تەوێڵە.

زیاتر بزانە
فەرمانگە

فەرمانگەی دارایی خورماڵ

فەرمانگەیەکی حکومییە. سەربە بەڕێوەبەرایەتیی گەنجینەی پارێزگاری هەڵەبجەیە. ١٩٩٩ کراوەتەوە. (عوسمان حەمەئەمین حەمەخان) یەکەم بەڕێەبەری بووە و هەتا ساڵی ٢٠٠٣ بەردەوام بووە. بینا و شوێنی تایبەت بەخۆی نییە و فەرمانبەرەکانی لەئێستادا لە یەکێک لە هۆڵەکانی بینای کتێبخانەی گشتیی خورماڵدا دەوامدەکەن، کە کەوتووەته شەقامی مەحموودخانی دزڵی لەسەر ڕێگەی سەرەکیی خورماڵ - بیارە. لە ئێستادا حەوت فەرمانبەری هەیە و (ئارام قادر تۆفیق ڕەحیم) بەڕێوەبەریەتی.

زیاتر بزانە
فەرمانگە

فەرمانگەی دارایی سیروان

فەرمانگەیەکی حکومییە. ساڵی ١٩٩٩ فەرمانی دامەزراندنی بۆ دەرچووە و ساڵی ٢٠٠٠ کراوەتەوە. لە بەشێکی بینای بەڕێوەبەرایەتیی ناحیەی سیرواندایە، لە یەک بەش پێکهاتووە، سەرەتا یەک کارمەندی هەبووە بەناوی (ڕێبوار عومەر عەبدوڵا) کارەکانی ڕاپەڕاندووە. دواتر سێ کارمەندی تری بۆ زیادکراوە. کاری ئەم فەرمانگەیە بریتییە لە کۆکردنەوەی باج و دەرامەت، بەشداریی لە لیژنەکانی تاپۆکردن و دیاریکردنی سنوری زەوییەکان و لیژنەکانی سوتەمەنی و تەندروستی و ڕاستاندنی ناساندنی یاسایی کەسێتیی نیشتەجێبووی سنورەکە.

زیاتر بزانە
فەرمانگە

فەرمانگەی داواکاری گشتیی هەڵەبجە

مێژووی دروستبوونی ئەم فەرمانگەیە دەگەڕێتەوە بۆ ١٧ی ٢ی ٢٠١٧، هیچ بەش و بەڕێوەبەرێتییەکی لەسەر نییە، ئەمەیش بەهۆی پەسەندنەکردنی هەیکەلی کارگێڕیی فەرمانگەی داواکاری گشتیی هەڵەبجە. یەکەم بەڕێوەبەر بەختیار محەممەد عەلی عارف بووه و‌ هەتا ساڵی ٢٠١٩ بەردەوامبووە، دواتر حەیدەر مەحموود محەممەد بووە بە‌ بەڕێوەبەر و ئەندامی داواکاری گشتییە و تائێستا بەردەوامە له ‌کارەکەی، فەرمانگەکە کەوتووەتە‌ سەنتەری پارێزگای هەڵەبجەوە. ئەم فەرمانگەیە شەش فەرمانبەری میلاکی هەیە، سێ لە ڕەگەزی نێرن و سێ لە ڕەگەزی مێ و یەک فەرمانبەری گرێبەستیان هەیە. بیناکەیان موڵکی خانەی دادی هەڵەبجەیە، بە‌ بلۆک و چیمەنتۆ و ساڵی ٢٠١٦ لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە دروستکراوە. لە دوو نهۆم پێکهاتووە، ئیشوکاری ئەم فەرمانگەیه بریتیه ‌لە سەرپەرشتی و چاودێریکردنی کارەکانی دادگای هەڵەبجە و سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەکانی سنوری پارێزگای هەڵەبجە.‌

زیاتر بزانە
فەرمانگە

فەرمانگەی ژینگەی هەڵەبجە

فەرمانگەیەکی حکومییە. سەر بە دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگەی ئەنجومەنی وەزیرانی کوردستانە. کەوتووەتە دەروازەی شار و بەرانبەر بەنزینخانەی سان. بیرۆکەی دروستبوونی بۆ ساڵی ٢٠١٣ دەگەڕێتەوە و ساڵی ٢٠٢١ بە فەرمی دامەزراوە. لە هۆبەکانی: پلان، یاسا، شارستانی، کارگێڕی، ژمێریاری، پڕۆژەکان، هوشیاری و ڕاگەیاندن، ئایتی پێکهاتووە. هۆبەکانی: تیشک و وردبینی و تاقیگە، لەبەر نەبوونی میلاکی پێویست، تا ئێستا نەکراونەتەوە. یەکەم بەڕێوەبەری(سەرهەنگ عەبدولڕەحمان محەممەد) بووە و تا ئێستا بەردەوامە. ١٧ فەرمانبەری هەیە. بیناکەیان کرێیە و ساڵی ٢٠٢٠ بە سێ نهۆم دروستکراوە. ئیشوکاریان پێدانی ڕەزامەندیە بە پڕۆژەکان و چاودێری ژینگەیی و هوشیاری ژینگەیی بڵاودەکەنەوە.

زیاتر بزانە
فەرمانگە

فەرمانگەی

فەرمانگەیەکی حکومییە. لە خوارووی کێلەسپی بەرامبەر سەرۆکایەتیی شارەوانیی ئێستا. لە کۆتایی ساڵانی حەفتاکانی سەدەی ڕابردوو دامەزراوە‌. کاری سەرەکیی ئەم فەرمانگەیە پێدانی کەلوپەل و ئامێری کشتوکاڵییە بە جوتیارەکانی سنورەکە‌ و سەرپەرشتیی پڕۆژەیەکی ئاژەڵداریی حکومی کردووە. هاوکات کێڵگەیەکی پەلەوەری (دواجن)یشی لە سەرووی (غاباتەکە)، کە ئێستا بە نەمامگەی سیروان ناسراوە، هەبووە. بۆ یەکەمجار ژمارەیەک نەوەن و ڕەشە وڵاخیان هێنایە سیروانەوە و خۆیان بەخێویانکردووە.

زیاتر بزانە
فەرمانگە

سەرۆکایەتیی شارەوانیی خورماڵ

دامەزراوەیەکی حکومییە، سەربە بەڕێوەبەرایەتیی گشتی شارەوانییەکانی هەڵەبجەیە، دەکەوێتە بەشی ڕۆژهەڵاتی شارەکەوە، لەسەر ڕێگای سەرەکیی خورماڵ -بیارە. لە ١١ هۆبە پێکهاتووە لەوانەش:(کرگێڕی، ژمێریاری، ئامێرەکان، وردبینی، یاسایی، موڵکایەتی، ڕاگەیاندن، باخچەکان، زیادەڕۆیی، هونەری). ٥٤٥٨ مەتر ڕووبەری ئەو زەویەییە، کە بیناکەی لەسەر دروستکراوە. لە نۆ ژوور دوو گەراج بۆ وەستانی ئۆتۆمبێل و ئامێرەکانی شارەوانی پێکهاتووە. ٧٧ فەرمانبەری هەیە. ٣٧ فەرمانبەری هەمیشەیی، ٣٧ گرێبەست و سێ کارمەندی خۆبەخشن. لەساڵی ١٩٧٠ بینای شارەوانی لە تەنیشت مزگەوتی گەورەی خورماڵ بووە. تاکو ئێستا ١٥ کەس بوونەتە سەرۆکی شارەوانی ئەوانیش( تاهیر محەمەد بابان، حسەین ئەحمەد فەتاح، ئاوات محەمەد سەعید، شێخ عەتا، شێخ محەمەد، عەبدوڵا محەمەد شەریف، شێخ نوری، ئەحمەد محەمەد حسەین، سەباح محەمەد، سەلام بیلال، ڕاغیب عابید، سالار ئەحمەد ڕەشید، ئوسامە سەبری، دوایین کەسیش جەلال محەمەد)ە، کە لە کارەکەی بەردەوامە.

زیاتر بزانە
فەرمانگە

فەرمانگەی کارتی نیشتیمانیی بیارە

فەرمانگەیەکی حکومییە. سەر بە وەزارەتی ناوخۆیە، کەوتووەتە گەڕەکی (ملەی چنار) لە شارۆچکەی بیارە. مێژووی دروستبوونی بۆ ساڵی ١٩٧٦ دەگەڕێتەوە. سەرەتا (بنکەی ڕەگەزنامە و باری شارستانێتیی بیارە) بووە. بەڕێوەبەری یەکەمی فەرمانگەکە (محەممەد حەمەڕەشید فەتاح) بووە، هەتا ساڵی ١٩٨٣ بەردەوامبووە، دواتر (خالید کریم) دەبێتە بەڕێوەبەر و هەتا ساڵی ١٩٨٥ بەردەوامدەبێت، پاشان بەهۆی باردوخی سیاسیی ناوچەکە و جەنگی هەشت ساڵەی عێراق و ئێرانەوە، چەندین جار ئەم فەرمانگەیە دوچاری داخران و کردنەوە هاتووە. پاش ڕاپەڕینی ساڵی ١٩٩١ جارێکی تر فەرمانگە دەکرێتەوە و (ئادەم باسام نەسروڵا) دەکرێتە بەڕێوەبەری، هەتا هەتا ساڵی ٢٠٠٠، پاشان (عادل مەجید سالم) دەبێتە بەڕێوەبەر و هەتا ئێستاش بەردەوامە. ١٢ فەرمانبەری میلاکیان هەیە، لە بینایەکی حکومیدا دەوامدەکەن، کە وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان ساڵی ٢٠٠٥ بۆ هۆڵی بۆنەکانی دروستکردووە. ڕووبەری زەویی فەرمانگەکە (٣٥٠م٢)یە، لە بلۆک و بەرد و چیمەنتۆ دروستکراوە و لە یەک نهۆم پێکهاتووە. ئیشوکاری ئەم فەرمانگەیە بریتییە لە پێدانی کارتی نیشتیمانی بە هەموو هاوڵاتیانی سنوری بیارە و هەورامان.

زیاتر بزانە
فەرمانگە

فەرمانگەی کارتی نیشتمانیی خورماڵ

ناوەندێکی حکومییە. ساڵی ١٩٢٤ فەرمانگەی ناسنامە لە خورماڵ کراوەتەوە. لە ٦ی ٩ی ٢٠١٨ ناوی بۆ (فەرمانگەی کارتی نیشتیمانیی خورماڵ) گۆڕاوە. لەسەر ڕووبەری (٣٠٠م) بینا و (٥٠٠م) زەوی دروستکراوە. لە یەک نهۆم پێکهاتووه. موڵکی بنکەکە خۆیەتی. کەوتووەته سەر شەقامی مەحموودخانی دزڵی لەسەر ڕێگای خورماڵ – بیارە. لە ئێستادا ١٦ فەرمانبەری هەیە و (نەژاد عوسمان محەممەد) بەڕێوەبەریەتی.

زیاتر بزانە
فەرمانگە

فەرمانگەی کارتی نیشتمانیی سیروان

فەرمانگەیەکی حکومیی سەر بە وەزارەتی ناوخۆ و بەڕێوەبەرایەتیی ڕەگەزنامە و باری شارستانیی سلێمانییە. لە ١٣ی ٩ی ٢٠١٨ لە بری فەرمانگەی ڕەگەزنامە و باری کەسێتیی پێشووی سیروان دەستبەکار بووە. کەوتووەتە گەڕەکی ڕاپەڕین لەسەر ڕێگەی سەرەکیی سیروان - هەڵەبجە لە تەنیشت بنکەی ئاگرکوژێنەوەی سیروان. دوو ئەفسەر بە پلەی (ڕائید) و ١٧ کارمەندی هەیە.

زیاتر بزانە
فەرمانگە

فەرمانگەی کارتی نیشتمانیی هەڵەبجە

فەرمانگەیەکی حکومییە و سەر بە وەزارەتی ناوخۆیە. ساڵی ٢٠١٧ کراوەتەوە. کەوتووەتە گەڕەکی گۆران سیتی لە نزیک بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەڵەبجە. یەکەم بەڕێوەبەری (ئەحمەد حەمەکەریم) بووە و پاشان ڕائد (ئاراس بارام ڕەمەزان) بووە بە بەڕێوەبەر و هەتا ئێستا بەردەوامە. ٢٣ فەرمانبەری میلاکی هەیە. بیناکەی ساڵی ٢٠١٣ لەلایەن حکومەتەوە لەسەر ڕوبەری (١٥٠٠م٢) بە یەک نهۆم دروستکراوە. ئیشوکاریان دەرکردنی کارتی نیشتمانی و تازەکردنەوەی، مامەڵەی لەدایکبوون و مردن، تۆماری نوێ، هاوسەرگیری، ناوگۆڕین، پێدانی وێنەی تۆمارە.

زیاتر بزانە
فەرمانگە

فەرمانگەی کشتوکاڵیی خورماڵ

فەرمانگەیەکی کشتوکاڵیی حکومییە. کەوتووەتە ناو کۆمەڵگەی فەرمانگەکانی خورماڵ لەسەر شەقامی مەحموودخانی دزڵی لەسەر ڕێگەی سەرەکیی خورماڵ - بیارە. بەشێکی سەربەخۆیە بە ناوی بەشی کشتوکاڵیی خورماڵ. سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کشتوکاڵی هەڵەبجەیە. ساڵی ١٩٩٨ کراوەتەوە و (جەلال ڕەشید) یەکەم بەڕێوەبەری بووە و هەتا ساڵی ٢٠٠٤ بەردەوامبووە. لە چوار هۆبە (زەویوزار، خزمەتگوزاری، پاراستنی ڕووەکی و سامانی ئاژەڵ) پێکدێت. بینای فەرمانگەکە (١٠٠م)ە. لەسەر ڕووبەری (٤٠٠م) دروستکراوە. لە ئێستادا ٢٢ فەرمانبەری هەیە و (هاوناز عوسمان ئەحمەد) بەڕێوەبەریەتی.

زیاتر بزانە
فەرمانگە

قایمقامیەتی هەڵەبجە

سەر بە دیوانی پارێزگای هەڵەبجە و وەزارەتی ناوخۆیە. کەوتووەتە پارێزگای هەڵەبجە، گەڕەکی سەرا، تەنیشت بانکی هەڵەبجە. مێژووەکەی بۆ ساڵی ١٨٦٩ و دەوڵەتی عوسمانی دەگەڕێتەوە، کە بە بڕیارێک کراوە بە قەزا و یەکەم قایمقام (محەممەد پاشای کوڕی کەیخەسرەو پاشا)ی بەگی جاف بووە. جافەکان بە شەش قایمقام بۆ ماوەی ٦٩ ساڵ ئیدارەی هەڵەبجەیان بەڕێوەبردووە. ئەوانیش: (حەمەپاشای جاف، عوسمان پاشا، عادلەخان، تاهربەگی جاف، ئەحمەدموختار جاف، حامدبەگی مەجیدبەگ، دوای نەمانی دەسەڵاتی جاف لە هەڵەبجە، لە ساڵی ١٩٣١ حکومەتی عێراقی حامد بەگی گواستەوە بۆ چەمچەماڵ و (موراد ڕەحمەتوڵڵا)ی بۆ هەڵەبجە داناوە. پاشا و سەرۆک کۆمارەکانی عێراق بەردەوامبوون لە دانانی قایمقام بۆ هەڵەبجە، هەتا ساڵی ١٩٨٨ و کارەساتی کیمیابارانی هەڵەبجە، ٣٠ قائیمقامیان داناوە: لەوانە: موراد ڕحمەتوڵڵا، ناجی هورمزی، ئەحمەد فەخری، سدیق القادری، سەعید قەزاز، شاکر فەتاح، سعید عبدالقادر کەرکووکی، ڕەشید غەفور قۆڵچی، حەسەن محەمەد بەغدادی، جەمال ڕەفعەت، ئیسماعیل شێخ، عومەر ئاغا، خالد نەقشبەندی، ئیسماعیل حەقی، باییز ئاغا،فەوزی سائیب، سوعاد تاڵەبانی، کانەبی دزەیی، سەعید محەمەد عەرەب، ڕەشید جەعفەری، شێخ حەمەئەمین شێخ عەبدولڵا، جەمال نامق، ابو القائد، عبدالمنعم باد، هۆشمەند مستەفا فەتاح، تەلعەت هادی ئەحمەد، شێخ یەحیا بەرزنجی. لەگەڵ دەستبەکاربوونی حکومەتی هەرێم لە ساڵی ١٩٩٣(ئەکرەم حەمەعەلی) کراوە بە قایمقام، دوای ئەویش هەریەک لە(شێخ جەعفەر مستەفا، جەمیل عبدالرحمان، فوئاد ساڵح ڕەزا، شاهۆ عوسمان، گۆران ئەدهەم، ئەرکان حەسەن غەفور ) وەک قایمقام دانراون، هەتا ساڵی ٢٠١٦ خاتوو(نوخشە ناسیح) کراوە بە قایمقامی هەڵەبجە و هەتا ئێستاش لەکارەکەی بەردەوامە. لە ئێستادا قایمقامیەتی هەڵەبجە لە دووبەش (کارگێری، وردبینی) و دوو هۆبە (ژمێریاری، خزمەتگوزاری) پێکهاتووە. ٢٤ فەرمانبەری میلاک و سێ فەرمانبەری خۆبەخشی هەیە. ئەم فەرمانگەیە لە بینای میریدا دەوامدەکەن، کە لە ساڵی ١٩٩٩ لە لایەن حکومەتەوە لەسەر ڕووبەری (٤٠٠م٢) دروستکراوە و لە دوو نهۆم پێکهاتووە.

زیاتر بزانە
فەرمانگە

مەخفەری بنکەى پاسەوانى سنور لە

کەوتووەتە سنوری گوندی (سازان). ساڵی ٢٠٠٣ دروستکراوە. بنکەی پاسەوانی سنوری حکومەتی عێراقی لێیە و دەڕوانێت بەسەر ڕووباری سیرواندا.

زیاتر بزانە
فەرمانگە

نوێنەرایەتیی پسوڵەی خۆراکی خورماڵ

کەوتووەتە شارۆچکەی (خورماڵ). سەر به ‌بەڕێوبەرایەتیی (پسوڵەی خۆراکی پارێزگای هەڵەبجە)یە. ساڵی ‌٢٠٢٢ دامەزراوە. لەیەک بەش پێکهاتووە. یەکەم بەڕێوەبەری (ڕێبوار ڕەحمان عەبدوڵا) بووه،‌ هەتا ئێستا بەردەوامە. بیناکە موڵکی حکومەتە لە ژوورێک پێکهاتووە و ساڵی ٢٠٠٣ دروستکراوە. کاری فەرمانگەکە‌ سەرپەرشتیکردنی خۆراکی سنوری خورماڵ و ٤٦ گوندە، جگە لەوەش سەرپەرشتی ژمارەیەک لە گوندەکانی سنوری (بیارە) دەکات، کە‌ فۆڕمی خۆراکیان ‌سەر بە خورماڵه.

زیاتر بزانە
فەرمانگە

نوسینگەی پۆستە و گەیاندنی خورماڵ

فەرمانگەیەکی حکومییە. سەربە بەڕێوەبەرایەتیی پۆستە و گەیاندنی پارێزگاری هەڵەبجەیە. کەوتووەتە سەر شەقامی مەحموودخانی دزڵی لەسەر ڕێگای گشتیی خورماڵ - بیارە. ساڵی ١٩٩٩ کراوەتەوە و تەنها یەک نوسینگەی هەیە. (ئیسماعیل ئەحمەد حسێن) یەکەم بەڕێوەبەری بووە و هەتا ساڵی ٢٠٠٢ بەردەوامبووە. بینای نوسینگەکە دوو نهۆمە و لە خشت دروستکراوە. موڵکی نوسینگەکە خۆیەتی. لەئێستادا ١٩ فەرمانبەری هەیە. لە ساڵی ٢٠٠٢ەوە هەتا ئیستا (تالیب مەجید خالید) بەڕێوەبەریەتی.

زیاتر بزانە
فەرمانگە

نوسینگەی زانیاریی خورماڵ

فەرمانگەیەکی حکومییە و سەربە وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمە لە پارێزگاری هەڵەبجە. کەوتووەته گەڕەکی ئەردەڵان لە ناوبازار لە نزیک بینای بەڕێوەبەرایەتیی ناحیەی خورماڵ. لە یەک بەش پێکهاتووە. ساڵی ٢٠٠٩ فەرمانی کردنەوەی بۆ دەرچووە و ساڵی ٢٠١١ دەستبەکاربوون. (ئازاد سەلاح نادر) یەکەم بەڕێوەبەری بووە. بینا نوێیەکەی لە ساڵی ٢٠٠٠دا لەسەر ڕووبەری (١٥٠م) بینا و (٢٠٠م) زەوی دروستکراوە. له ‌یەک نهۆم پێکهاتووە، کە دوو هۆڵ و مشتەمەلاتێک لەخۆدەگرێت. موڵکی فەرمانگە خۆیەتی. لە ئێستادا پێنج فەرمانبەری هەیه و (پشتیوان مەجید عەزیز) بەڕێوەبەریەتی.

زیاتر بزانە
فەرمانگە

نوسینگەی زانیاریی هەڵەبجە

فەرمانگەیەکی حکومییە و سەر بە وەزارەتی ناوخۆیە. کەوتووەتە گەڕەکی شارەوانی لە نزیک بەڕێوەبەرایەتیی ئاساییش. ساڵی ٢٠٠٩ بەڕێوەبەرایەتییەکەی دروستکراوە، لە ٢٦ی ١ی ٢٠١١ نوسینگەکەی دەستبەکاربووە. یەکەم بەڕێوەبەری نەقیب (ڕێکەوت موەفەق عەلی ڕەزا)بووە و دوای ئەو، ڕائد (نەجیم حەسەن ڕەشید) بووە بە بەڕێوەبەر و هەتا ئێستاش بەردەوامە. حەوت فەرمانبەری میلاکی هەیە. بینای فەرمانگەکە شوقەی نیشتەجێبوونە و حکومەت دروستیکردووە. ڕووبەری بیناکە (٢٠٠م٢)یە و سێ نهۆمە.

زیاتر بزانە
فەرمانگە

نوسینگەی گواستنەوەی تەوێڵە

سەر بە بەڕێوبەرایەتیی گواستنەوە و گەیاندنی هەڵەبجە و وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنە، مێژووی دروستبوونی بۆ ساڵی ٢٠٠٦ دەگەڕێتەوە. یەکەم لێپرسراوی نوسینگەکە (جەبار موئمین) بووە، هەتا ساڵی ٢٠٠٩بەردەوام بووە، پاشان (ڕەحمان ڕەحیم حسەین) بووە بە لێپرسراوی نوسینگەکە و هەتا ئێستاش بەردەوامە. ١٣ فەرمانبەری میلاکیان هەیە، لە بینایەکی حکومیدا دەوامدەکەن، کە موڵکی فەرمانگەیە و پێشتر لە ساڵی حەفتاکاندا بۆ (الادارە محلیة) و لە بەرد و چیمەنتۆ لەسەر ڕووبەری زەویی (١٢٠م٢) دروستکراوە. لە یەک نهۆم پێکهاتووە، کەوتووەتە گەڕەکی (هارە گلان) لە شارەدێی بیارە، ئیشوکاری فەرمانگەکە بریتییە لە نوێکردنەوەی کارتی ئۆتۆمبێلی پاس و تەکسی.

زیاتر بزانە
فەرمانگە

نوسینگەی گواستنەوەی خورماڵ

فەرمانگەیەکی حکومییە. سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گواستنەوەی پارێزگاری هەڵەبجەیە. کەوتووەتە ناو بینای بەڕێوەبەرایەتیی ناحیە لە گەڕەکی ئەردەڵان لە ناوبازاڕی خورماڵ. ساڵی ١٩٩٩ لە ناحیەی خورماڵ کراوەتەوە و سەرەتا لەگەڵ نوسینگەی پۆستەوگەیاندن پێکەوەبوون. (ئیسماعیل ئەحمەد حسێن) یەکەم بەڕێوەبەری بووە و هەتا ساڵی ٢٠٠٢ بەردەوامبووە. ساڵی ٢٠٠٢ بەدواوە لە نوسینگەی پۆستەوگەیاندن جیابووەتەوە و لەو کاتەوە هەتا ئێستا (سامان ئەحمەد حسین) بەڕێوەبەریەتی. بینای سەربەخۆی خۆی نییە و لەئێستادا چوار فەرمانبەری هەیە.

زیاتر بزانە
فەرمانگە
پێشتر 1 2 3 دواتر