سەرۆکایەتیی شارەوانیی تەوێڵە

دواین نوێکردنەوە: 2026-04-14


پێشتر سەر بە بەڕیوەبەرایەتیی گشتیی سلێمانی بووە، بەڵام پاش بە پارێزگابوونی شارەی هەڵەبجە، لە ئێستادا سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتيی شارەوانییەکانی هەڵەبجەیە. مێژووی دروستبوونی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٩٣٥، بەڵام پاش ماوەیەک داخراوە. لە ١ى ١١ى ١٩٤١ بە شێوەیەکی فەرمی دامەزراوەتەوه. شوێنی یەکەمجاری لە ماڵی (عەزیز حەمەئەمین)ـدا بووە. ساڵی ١٩٤٨ بینای تایبەتی بۆ دروستکراوە. ساڵی ١٩٥٢ نهۆمێکی تری بۆ زیادکراوە و کراوە بە بنکەی تەندروستی و دواتریش دراوە بە کرێ. هەر هەمان ساڵ بەشی ڕاستیشی لە نهۆمی یەکەمی بۆ زیادکراوە، کە لە سێ دوکان پێکهاتووە و نهۆمی سەر ئەم دوکانانەش کراوە بە (یانەی میوان). شارەوانییەکی پلە چوارە. پێنج هۆبەی (کارگێری، ژمێریاری، هونەری، ئامێرەکان، باخچەکان)ی هەیە. لە ئێستادا ٤٦ فەرمانبەری هەیه،‌ کە ١٢یان گرێبەستن. ئەندامانی ئەنجومەنەکە بریتین لە:

١- عیماد محەممەد خالید: ساڵی ١٩٧٩ لەدایکبووە.

٢- دیاری تۆفیق سان ئەحمەد: ساڵی ١٩٦٤ لەدایکبووە.

٣- هارون ئەحمەد قادر: ساڵی ١٩٧١ لەدایکبووە.

٤- ئاوارە یوسف محەممەد: ساڵی ١٩٩٩٠ لەدایکبووە.

٥- گەردوون ڕۆستەم مستەفا: ساڵی ١٩٨٢ لەدایکبووە.

بەپێی تەمەنی شارەوانییەکە، ئەم کەسانە بەڕێوەیانبردووە:

١- محەممەد سان ئەحمەد: ١٩٤١ هەتا ١٩٥٨ دەستبەکار بووە.

٢- مەلا نووری هەڵەبجەیی: هەتا ١٩٦٣ دەستبەکار بووە.

٣- نووری حەمەی نانەوا: هەتا ١٩٦٤ دەستبەکار بووە.

٤- محەممەد سان ئەحمەد: دووبارە و هەتا ١٩٧٥ دەستبەکار بووە.

٥- شێخ موحسین تاوەگۆزی: بۆ ماوەی یەک ساڵ دەستبەکار بووە.

٦- جەمیل عەبدلئەحەد: ماوەی دەستبەکاربوونەکەی نەزانراوە.

٧- هادی محەممەد سان ئەحمەد: هەتا ١٩٨١ و چۆڵکردنی شارەدێیەکە دەستبەکار بووە. پاش ڕاپەڕینی ساڵی ١٩٩١ دووبارە سەرۆکی شارەوانییەکەی گرتووەتەوەدەست.

٨- دڵسۆز محەممەد سان ئەحمەد: هەتا ٢٠٠٥ دەستبەکار بووە.

٩- عەلی قادر: ٢٠٠٥ دەستبەکار بووە.

١٠- سەردار حەمەشەریف: ٢٠٠٦ هەتا ٢٠٠٧ دەستبەکار بووە.

١١- سیروان عەلی محەممەد ئەمانوڵڵا: هەتا ٢٠٠٨ دەستبەکار بووە.

١٢- ڕاغیب عابد: ٢٠٠٩ هەتا ٢٠١٠ دەستبەکار بووە.

١٣- حەسەن ڕەشید: ساڵی ٢٠١٠دا دەستبەکار بووە.

١٤- هیوا ئیسماعیل سەعید: ٢٠١٠ هەتا ٢٠١٧ دەستبەکار بووە.

١٥- عیماد محەممەد خالید: ٢٠١٧ هەتا ئێستا سەرۆکی شارەوانییە.

سەرچاوەکان:

  1. سەربوردێکی هەورامان و سەردانێکی تەوێڵە، عبدالرزاق عبدالرحمن محمد، چاپی یەکەم، تاران، ٢٠٠٥، ل٤٠٧.
  2. چاوپێکەوتنی ئامادەکار (هومایۆن ساحیب کەریم) لەگەڵ (عیماد محەممەد خالد)ی سەرۆکی شارەوانیی تەوێڵە، لە ٢٨ی ٨ی ٢٠٢٣.
  3. داتا و زانیاری لە بەڕێوەبەرایەتیی ناحیەی بیارە، لە ٢٧ى ٥ى ٢٠٢٣.
  4. چاوپێکەوتنی ئامادەکار (جەوهەر عەزیز ئەحمەد) لەگەڵ (چۆمان کەمال سەعید)، لەدایکبوو: (١٩٩٠)، بڕوانامە: (بەکالۆریۆس)، کارمەندی سەرۆکایەتیی شارەوانیی تەوێڵە، لە ٢١ى ٩ى ٢٠٢٣.
  5. داتا و زانییاییەکانی سەرۆکایەتیی شارەوانیی تەوێڵە، لە ٧ی ١ی ٢٠٢٤ .

ئامادەکردنی: هومایون ساحیب کەریم,جەوهەر عەزیز ئەحمەد

5

هاوبەشی پێبکە

بابەتە هاوپەیوەندیدارەکان

نوسینگەی لەدایکبوون و مردنی هەڵەبجە

کەوتووەتە سەر جادەی حەمەوغان تەنیشت نەخۆشخانەی بەرکەوتووانی چەکی کیمیایی لە هەڵەبجە. ساڵی ٢٠١١ دامەزراوە. پێشتر لەناو بینای نەخۆشخانەی گشتیی هەڵەبجەدا بووە و بینا نوێیەکەی ساڵی ٢٠٢٢ لەسەر ئەرکی بنەماڵەی (حاجی حەمه ڕەشید خاڵان)ـەوە دروستکراوە. دەوامی شەش کاتژمێرییە. لە بەشەکانی: بەڕێوەبەری نوسینگە، هۆبەی تۆماری لەدایکبووان، هۆبەی تۆماری مردووان، هۆبەی کۆمپیوتەر و ئامار، پێکدێت.

زیاتر بزانە
فەرمانگە

نوسینگەی هەڵەبجەی مافی مرۆڤ‌

سەر بە دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤە. ساڵی ٢٠٠١ کراوەتەوە. کەوتووەتە سەنتەری شار و لە گەڕەکی پاشا نزیک ئامادەیی هەڵەبجەی کچان. (محەممەد سابیر) یەکەم بەڕێوەبەری بووە و هەتا ساڵی ٢٠٠٤ بەردەوامبووە. پاشان (ساسان ئەنوەر عەبدولڕەحمان) هەتا ساڵی ٢٠٠٦ و دواتر (گوڵستان ئەحمەد عوسمان) هەتا ئێستا بەردەوامە. بەگشتی لە نۆ بەشی سەرەکی پێکهاتووه. ١٨ فەرمانبەری میلاکیان هەیە، لە بینایەکی کرێدان، کە لە دوو نهۆم پێکهاتووە و لەسەر ڕووبەری زەویی (٤٠٠ م٢) دروستکراوە. کاری چاودێری و بەداواچوون و بڵاوکردنەوەى هۆشیارییە لەڕووی مافی مرۆڤ و پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ ئامادەکردنی ڕاپۆرتە لە بارەی ڕەشی مافی مرۆڤ لەسنوری پارێزگای.

زیاتر بزانە
فەرمانگە

هۆبەی ئاودێریی هەڵەبجە

سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی ئاودێریی سلێمانی و وەزارەتی کشتوکاڵە. ساڵی ٢٠٠٨ ئەم هۆبەیە لە هەڵەبجە کراوەتەوە. کەوتووەتە گەڕەکی شەهیدان، سەروو بەڕێوەبەرایەتی ئاوی هەڵەبجە. یەکەم بەڕێوەبەر (سالار محەممەد عەلی) بووە و دواتر (ئەشرف حەسەن ویس) بووە بەڕێوەبەری و هەتا ئێستا بەردەوامە. شەش کارمەندیان هەیە. بیناکەی لە دوو نهۆم پێکهاتووە و بە موڵکی هی فەرمانگەکەیە و ساڵی ٢٠٢٠ لە لایەن حکومەتەوە دروستکراوە. کاری دروستکردنی پۆند و گۆگەی ئاو و گەیاندنی ئاوە بە زەوییە کشتوکاڵییەکان.

زیاتر بزانە
فەرمانگە

هۆبەی چاکسازیی کارەبای بیارە

سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای هەڵەبجە و وەزارەتی کارەبایە. مێژووی دروستبوونی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٩٧٤. سەرەتا لەگەڵ هەرسێ فەرمانگەی شارەوانی، ئاو و کارەبا پێکەوەبوون و (عەلی تۆفیق) بەڕێوەبەری بووە هەتا سەرەتای هەشتاکان، پاشان کارەبا جیا دەکرێتەوە و (مستەفا جەعفەر) دەبێتە بەرێوەبەری. بەهۆی باردوخی سیاسیی ناوچەکە و جەنگی هەشت ساڵەی عێراق و ئێرانەوە، چەندین جار ئەم فەرمانگەیە دوچاری داخران و کردنەوە هاتووە. لە دوای ڕاپەرینەوە ساڵی ١٩٩١ هەرچەندە کارەبای نیشتمانی نەبووە، لە بری کارەبا، مۆلیدەیان بەکارهێناوە و (ئەنوەر عارف مستەفا) هەتا ساڵی ٢٠٠٩، دەبێتە لێپرسراوی کارەبای بیارە. دواتر بۆمایەکی کەم (ئەحمەد نادر) دەبێتە لێپرسراو و پاشان خانەنشین دەبێت و (ڕەحمان عەزیز محەممەد) دەبێتە لێپرسراوی چاکسازیی کارەبای بیارە و تا ئێستاش بەردەوامە. ئەم فەرمانگەیە لە دوو هۆبە پێکهاتووە، کە بریتین لە هۆبەکانی چاکسازی و کارگێڕی، (٢١) فەرمانبەری میلاکیان هەیە، بە کرێ لە خانوی (بێستون محەممەد ڕەحیم) دان. ڕووبەری خانووەکەیان (٢٠٠م٢)یە، ئیشوکاری فەرمانگەکە سیانەکردنی تۆڕەکانی کارەبا و ئیشوکاری ماڵانە لە سنوری شارۆچکەی بیارە و دەوروبەری، ئەم فەرمانگەیە کەوتووەتە گەڕەکی (خانەقا) لە شارۆچکەی بیارە.

زیاتر بزانە
فەرمانگە

هۆبەی چاکسازیی کارەبای سیروان

کەوتووەتە سە ڕێگای سەرەکیی سیروان-هەڵەبجە، سەرەتای گەڕەکی شەهیدان لە سیروان، نزیک قوتابخانەی ماکوان. ساڵی ١٩٩٧ کراوەتەوە. یەک بەش و (٥٥)کارمەندی هەیە. سنوری کاری سیروان و ٢١ گوندە. کەمال مەحمود عەلی بەرپرسی هۆبەکەیە.

زیاتر بزانە
فەرمانگە

هۆبەی دارستان و پاوانی بیارە

سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کشتوکاڵی هەڵەبجە و وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوە. مێژووی دروستبوونی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٩٩٨. بەڕێوەبەری یەکەمی ئەم هۆبەیە (شەریف حەمەڕەحیم) بووە و هەتا ساڵی ٢٠٠٢ بەردەوامبووە. پاشان (سالار عەبدوڵا مەعروف) دەبێتە بەڕێوەبەر و هەتا ئیستاش بەردەوامە، هەشت فەرمانبەری میلاکیان هەیە. لە ژوورێکی بینای بەشی کشتوکاڵی بیارەدا دەوامدەکەن. لە یەک نهۆم پێکهاتووە و لەسەر ڕووبەری زەوى (٣٠٠م٢) دروستکراوە. مێژووی دروستکردنی بیناکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی حکومەتی پێشووی عێراق، کە ئەوکات بۆ نەخۆشخانەى بیارە لە بەرد و چیمەنتۆ دروستکراوە، کەوتووەتە گەڕەکی (هارە گلان) لە شارۆچکەى بیارە، ئیشوکاری فەرمانگەکە بریتییە لە سەرپەرشتیکردنی دارستانی دەستکرد و سروشتی.

زیاتر بزانە
فەرمانگە