سەرۆکایەتیی شارەوانیی بەمۆ

دواین نوێکردنەوە: 2026-04-12


بەپێی بەیانی ژمارە (٧) لە ٣٠ی ٦ی ٢٠٠٩ وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، بە واژۆی وەزیری شارەوانی (نازەنین محەممەد وسو) وەکو شارەوانییەکی پلە چوار کراوەتەوه و دەقی بڕیارەکە لە ڕۆژنامەی وەقایعی کوردستان بڵاوکراوەتەوە. لە ئێستادا سەرۆکایەتیی شارەوانیی بەمۆ سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکانی هەڵەبجەیه. ناوی ئەو سەرۆکانەی، کە هەتا ئێستا شارەوانییەکەیان بەڕێوەبردووە:

١- ڕەزا ساڵح قادر: ساڵی ٢٠٠٩ هەتا ساڵی ٢٠١٢ سەرۆکی شارەوانی بووە.

٢- سیروان فایەق عەبدولمحەممەد: ساڵی ٢٠١٢ بۆ ماوەی شەش مانگ بەکاتی سەرۆکی شارەوانی بووە.

٣- ئوسامە سەبری محەممەد: ساڵی ٢٠١٣ هەتا ٢٠١٩ سەرۆکی شارەوانی بووە.

٤- کەریم عەلی قادر: ساڵی ٢٠١٩ هەتا ئێستا سەرۆکی شارەوانییە.

سەرچاوەکان:

  1. ڕۆژنامەی وەقایعی کوردستان، ژمارە (١٠٦)، لە ٥ی ١٠ی ٢٠٠٩.
  2. چاوپێکەوتنی تیمی مەیدانی لەگەڵ (سیروان فایەق عەبدولمحەممەد)، لەدایکبوو: ١٩٨٣، بڕوانامە: دبلۆم، پیشە: فەرمانبەر، له ١٤ی ٤ی ٢٠١٤.

ئامادەکردنی: تیمی مەیدانی/ شارۆچکەی بەمۆ

5

هاوبەشی پێبکە

بابەتە هاوپەیوەندیدارەکان

نوسینگەی لەدایکبوون و مردنی هەڵەبجە

کەوتووەتە سەر جادەی حەمەوغان تەنیشت نەخۆشخانەی بەرکەوتووانی چەکی کیمیایی لە هەڵەبجە. ساڵی ٢٠١١ دامەزراوە. پێشتر لەناو بینای نەخۆشخانەی گشتیی هەڵەبجەدا بووە و بینا نوێیەکەی ساڵی ٢٠٢٢ لەسەر ئەرکی بنەماڵەی (حاجی حەمه ڕەشید خاڵان)ـەوە دروستکراوە. دەوامی شەش کاتژمێرییە. لە بەشەکانی: بەڕێوەبەری نوسینگە، هۆبەی تۆماری لەدایکبووان، هۆبەی تۆماری مردووان، هۆبەی کۆمپیوتەر و ئامار، پێکدێت.

زیاتر بزانە
فەرمانگە

نوسینگەی هەڵەبجەی مافی مرۆڤ‌

سەر بە دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤە. ساڵی ٢٠٠١ کراوەتەوە. کەوتووەتە سەنتەری شار و لە گەڕەکی پاشا نزیک ئامادەیی هەڵەبجەی کچان. (محەممەد سابیر) یەکەم بەڕێوەبەری بووە و هەتا ساڵی ٢٠٠٤ بەردەوامبووە. پاشان (ساسان ئەنوەر عەبدولڕەحمان) هەتا ساڵی ٢٠٠٦ و دواتر (گوڵستان ئەحمەد عوسمان) هەتا ئێستا بەردەوامە. بەگشتی لە نۆ بەشی سەرەکی پێکهاتووه. ١٨ فەرمانبەری میلاکیان هەیە، لە بینایەکی کرێدان، کە لە دوو نهۆم پێکهاتووە و لەسەر ڕووبەری زەویی (٤٠٠ م٢) دروستکراوە. کاری چاودێری و بەداواچوون و بڵاوکردنەوەى هۆشیارییە لەڕووی مافی مرۆڤ و پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ ئامادەکردنی ڕاپۆرتە لە بارەی ڕەشی مافی مرۆڤ لەسنوری پارێزگای.

زیاتر بزانە
فەرمانگە

هۆبەی ئاودێریی هەڵەبجە

سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی ئاودێریی سلێمانی و وەزارەتی کشتوکاڵە. ساڵی ٢٠٠٨ ئەم هۆبەیە لە هەڵەبجە کراوەتەوە. کەوتووەتە گەڕەکی شەهیدان، سەروو بەڕێوەبەرایەتی ئاوی هەڵەبجە. یەکەم بەڕێوەبەر (سالار محەممەد عەلی) بووە و دواتر (ئەشرف حەسەن ویس) بووە بەڕێوەبەری و هەتا ئێستا بەردەوامە. شەش کارمەندیان هەیە. بیناکەی لە دوو نهۆم پێکهاتووە و بە موڵکی هی فەرمانگەکەیە و ساڵی ٢٠٢٠ لە لایەن حکومەتەوە دروستکراوە. کاری دروستکردنی پۆند و گۆگەی ئاو و گەیاندنی ئاوە بە زەوییە کشتوکاڵییەکان.

زیاتر بزانە
فەرمانگە

هۆبەی چاکسازیی کارەبای بیارە

سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای هەڵەبجە و وەزارەتی کارەبایە. مێژووی دروستبوونی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٩٧٤. سەرەتا لەگەڵ هەرسێ فەرمانگەی شارەوانی، ئاو و کارەبا پێکەوەبوون و (عەلی تۆفیق) بەڕێوەبەری بووە هەتا سەرەتای هەشتاکان، پاشان کارەبا جیا دەکرێتەوە و (مستەفا جەعفەر) دەبێتە بەرێوەبەری. بەهۆی باردوخی سیاسیی ناوچەکە و جەنگی هەشت ساڵەی عێراق و ئێرانەوە، چەندین جار ئەم فەرمانگەیە دوچاری داخران و کردنەوە هاتووە. لە دوای ڕاپەرینەوە ساڵی ١٩٩١ هەرچەندە کارەبای نیشتمانی نەبووە، لە بری کارەبا، مۆلیدەیان بەکارهێناوە و (ئەنوەر عارف مستەفا) هەتا ساڵی ٢٠٠٩، دەبێتە لێپرسراوی کارەبای بیارە. دواتر بۆمایەکی کەم (ئەحمەد نادر) دەبێتە لێپرسراو و پاشان خانەنشین دەبێت و (ڕەحمان عەزیز محەممەد) دەبێتە لێپرسراوی چاکسازیی کارەبای بیارە و تا ئێستاش بەردەوامە. ئەم فەرمانگەیە لە دوو هۆبە پێکهاتووە، کە بریتین لە هۆبەکانی چاکسازی و کارگێڕی، (٢١) فەرمانبەری میلاکیان هەیە، بە کرێ لە خانوی (بێستون محەممەد ڕەحیم) دان. ڕووبەری خانووەکەیان (٢٠٠م٢)یە، ئیشوکاری فەرمانگەکە سیانەکردنی تۆڕەکانی کارەبا و ئیشوکاری ماڵانە لە سنوری شارۆچکەی بیارە و دەوروبەری، ئەم فەرمانگەیە کەوتووەتە گەڕەکی (خانەقا) لە شارۆچکەی بیارە.

زیاتر بزانە
فەرمانگە

هۆبەی چاکسازیی کارەبای سیروان

کەوتووەتە سە ڕێگای سەرەکیی سیروان-هەڵەبجە، سەرەتای گەڕەکی شەهیدان لە سیروان، نزیک قوتابخانەی ماکوان. ساڵی ١٩٩٧ کراوەتەوە. یەک بەش و (٥٥)کارمەندی هەیە. سنوری کاری سیروان و ٢١ گوندە. کەمال مەحمود عەلی بەرپرسی هۆبەکەیە.

زیاتر بزانە
فەرمانگە

هۆبەی دارستان و پاوانی بیارە

سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کشتوکاڵی هەڵەبجە و وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوە. مێژووی دروستبوونی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٩٩٨. بەڕێوەبەری یەکەمی ئەم هۆبەیە (شەریف حەمەڕەحیم) بووە و هەتا ساڵی ٢٠٠٢ بەردەوامبووە. پاشان (سالار عەبدوڵا مەعروف) دەبێتە بەڕێوەبەر و هەتا ئیستاش بەردەوامە، هەشت فەرمانبەری میلاکیان هەیە. لە ژوورێکی بینای بەشی کشتوکاڵی بیارەدا دەوامدەکەن. لە یەک نهۆم پێکهاتووە و لەسەر ڕووبەری زەوى (٣٠٠م٢) دروستکراوە. مێژووی دروستکردنی بیناکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی حکومەتی پێشووی عێراق، کە ئەوکات بۆ نەخۆشخانەى بیارە لە بەرد و چیمەنتۆ دروستکراوە، کەوتووەتە گەڕەکی (هارە گلان) لە شارۆچکەى بیارە، ئیشوکاری فەرمانگەکە بریتییە لە سەرپەرشتیکردنی دارستانی دەستکرد و سروشتی.

زیاتر بزانە
فەرمانگە