دامودەزگا حکومی و ناحکومیەکان

بەرگی هەشتەم

دامودەزگا حکومی و ناحکومیەکان

ئامادەکردنی: لیژنه‌ی هاوبه‌شی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ و ڕێكخراوی خاڵ

زانیاری دەربارەی دامەزراوە حکومی و ڕێکخراوە ناحکومییەکان کە لە کەرتی جیاوازدا خزمەتگوزاری پێشکەش دەکەن.

ناوەڕۆک

158 بابەت

دوانزە ئیمام

قوتابخانەیەکی حکومییە. لەسەر میلاکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجەیە. کەوتووەتە گوندی (دوانزە ئیمام)ی سەر شارۆچکەی (سیروان)‌. قۆناغی (١ بۆ ٦)ی بنەڕەتی تێکەڵاوە. ساڵی ٢٠٠٢ دامەزراوە. سەرەتا بە کرێ لە خانووی هاوڵاتییەکدا بووه. ساڵی ٢٠١١ لەلایەن حکومەتەوە بینای تایبەتیان بۆ دروستکراوە. یەک نهۆمە، لە شەش پۆل و دوو ژووری کارگێڕی ژووری چالاکی و هونەر و ژوورى کۆگا پێکهاتووە. ڕووبەری (٧٨٠م٢)یە. دەوامیان بەیانیانە. مامۆستا (شێرزاد عەبدوڵڵا محەممەد ئەمین) بەڕێوەبەریەتی و ١٦ مامۆستای میلاکی هەیە. ٢٨ قوتابی وانەی لێ دەخوێنن.

زیاتر بزانە
قوتابخانە

دێکۆن

قوتابخانەیەکی حکومییە. لەسەر میلاکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجەیە و قۆناغی (١ بۆ ٦)ی بنەڕەتی تێکەڵاوە، کەوتووەتە گوندی (دێکۆن) و سەر بە شارۆچکەی (خورماڵ)ـە، ساڵی ١٩٩٤ دامەزراوە، بینای قوتابخانەکە لە هەمان ساڵدا لەلایەن ڕێکخراوی (H. A. D) ئەڵمانییەوە دروستکراوە، بیناکەی لە یەک نهۆم و شەش پۆل و دوو ئۆفیسـی کارگێڕی و ژووری کۆگا پێکهاتووە، لەسەر ڕووبەری زەوی (١,٩٠٠م٢) دروستکراوە، مامۆستا (محەممەد کەریم فەتاح) بەڕێوەبەریەتی، قوتابخانەى(چرا)ی بنەڕەتیش میوانن لە بینای قوتابخانەکەدا، بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٢ بۆ ٢٠٢٣ قوتابخانەکە ١٨ مامۆستای میلاکیان هەیە، ٢٧ قوتابی وانەى لێ دەخوێنن.

زیاتر بزانە
قوتابخانە

ڕەز

قوتابخانەیەکی حکومییە کەوتووەتە شارۆچکەی سیروان و لە گەڕەکی ئازادی نزیک بنکەى ئاسایشی سیروانە. لەسەر میلاکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجەیە و قۆناغی بنەڕەتی (١ -٦)ی بنەڕەتی تێکەڵاوە، لە ساڵی ١٩٧٩ دامەزراوە، لە هەمان ساڵدا بینای قوتابخانەکە دروستکراوە لەلایەن حکومەتی عێراقەوە، لە ساڵی ٢٠١٩ لەلایەن ڕێکخراوی(Rich) نۆژەن دەکرێتەوە، بیناکەی لە یەک نهۆم و نۆ پۆل و دوو ئۆفیسی ئیداری و ژووری کوگا پێکهاتووە، ڕووبەری زەویی قوتابخانەکە (٢,٧٥٤ م٢)یە. ئەم قوتابخانەیە دوو دەوامن و دەوامیان سێ ڕۆژ بەیانیان و سێ ڕۆژ ئێوارانە، خۆیان خاوەنی بیناکەن و جگە لە خۆیان هیچ دەوامێکی تر لە بینای قوتابخانەکەدا نییە، مامۆستا جەمیل عەلی قادر بەڕێوەبەر و مامۆستا فاروق حەمەلاو عەلی و مامۆستا سۆران ساڵح باقی یاریدەدەری بەڕێوەبەری قوتابخانەکەن، بەگوێرەی ئامارەکانی بەڕێوەبەرێتیی پلان لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجە بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٢ بۆ ٢٠٢٣ سەبارەت بە میلاکی قوتابخانەکە ٥٣ مامۆستا و پێنج فەرمانبەری میلاکی هەیە لەگەڵ ٣٣١ قوتابی، کە ١٦٤ لە ڕەگەزی نێر و ١٦٧ لە ڕەگەزی مێیە.

زیاتر بزانە
قوتابخانە

ڕەنگین

قوتابخانەیەکی حکومییە. لەسەر میلاکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجەیە. کەوتووەتە گەڕەکی (ڕاپەڕێن) لە‌ شارۆچکەی (سیروان). قۆناغی بنەڕەتی (٧ بۆ ٩)ی کچانی تێدایە. ساڵی ٢٠١١ لە (قوتابخانەى هیوای بنەڕەتی) جیابووەتەوە. ساڵی ٢٠١٩ دەگوازنەوە و دەبنە میوان لە بینای (قوتابخانەى ماکوانی بنەڕەتی). بینای تایبەت بە خۆیان لە ساڵی ٢٠٠٧ لەلایەن حکومەتەوە بۆ دروستکراوە. دوو نهۆمە. لە ١٨ پۆل، دوو ژووری کارگێڕی، هۆڵێک، ژوورەکانی کۆمپیوتەر، هونەر، وەرزش و تاقیگەی زانست و کتێبخانە و کۆگای هەیە. لەسەر ڕووبەری (٦,٧٣٤م) دروستکراوە‌. مامۆستا (سێوە عومەر حسەین) بەڕێوەبەریەتی. ٣٠ مامۆستا و سێ فەرمانبەری میلاک و یەک مامۆستای وانەبێژی هەیە. ٢٧٦ قوتابی وانەی لێدەخوێن.

زیاتر بزانە
قوتابخانە

ڕەهەندی ئێواران

قوتـــابخـانەیەکی حکومییە. کەوتووەته ‌گەڕەکی سەرا و لە پشت بینای قایمقامیەتی هەڵەبجە. لـەسـەر میلاکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هـەڵـەبجــەیە و قـۆنـاغی بنەڕەتی (٧ بۆ ٩)ی بنەڕەتیی ئێوارانە. ساڵی ٢٠٠٩ دامەزراوە، بینای قوتابخانەکە لە ساڵی ١٩٩٥ لەلایەن دەستگای کارگوزاری و فریاکەوتنی ئیسلامیی کوردستان (الأغاثە السلامیة)ەوە دروستکراوە، بیناکەی لە دوو نهۆم و دوازدە پۆل و چوار ئۆفیسی ئیداری و هۆڵێکی بۆنە و چالاکی و هۆڵی کۆمپیوتەر و تاقیگە و کۆگا پێکهاتووە، ڕووبەری قوتابخانەکە (٥,٢٥٠م٢)یە، ئەم قوتابخانەیە دوامیان ئێوارانە و لە بینای قوتابخانەى دەرسیمی بنەڕەتیدا میوانن. مامۆستا کاوان حەمەسەعید کەریم دامەزرێنەر و بەڕێوەبەری قوتابخانەکەیە، بەگوێرەی ئامارەکانی بەڕێوەبەرێتیی پلان لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجە بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٢ بۆ ٢٠٢٣ سەبارەت بە میلاکی قوتابخانەکە ١٥ مامۆستا و سێ فەرمانبەری میلاکیان هەیە لەگەڵ ٧١ قوتابی کە سەرجەمیان لە ڕەگەزی نێرن.

زیاتر بزانە
قوتابخانە

ڕیشێن

قوتابخانەیەکی حکومییە. لەسەر میلاکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجەیە. کەوتووەتە گوندی (ڕیشێن)ی سەر بە ناحیەی (خورماڵ)‌. قۆناغی (١ بۆ ٩)ی بنەڕەتی تێکەڵاوی تێدایە. ساڵی ١٩٩٨ دامەزراوە. سەرەتا لە خانویەکی گڵدا بووە، ساڵی ٢٠٠٢ لەلایەن حکومەتەوە بینای سەربەخۆی بۆ دروستکراوە. یەک نهۆمە. نۆ پۆل و دوو ژووری کارگێڕی و ژووری کۆگای هەی. لەسەر ڕووبەری (٤,٨٧٠م٢) دروستکراوە. لە تەنیشت قوتابخانەکەوە سێ خانوش بۆ مامۆستایان دروستکراوە. مامۆستا (جەمال شەوکەت ڕەحمان) بەڕێوەبەریەتی. ١٤ مامۆستا و دوو فەرمانبەری میلاک و پێنج مامۆستای وانەبێژی هەیە. ٧٠ قوتابی وانەی لێ دەخوێنن.

زیاتر بزانە
قوتابخانە

ڕێشاو

قوتابخانەیەکی حکومییە. کەوتووەتە گوندی (ڕێشاو). ساڵی ١٩٧٠ وەک قوتابخانەی نەهێشتنی نەخوێندەواری‌ لە ماڵی هاوڵاتییەکی گوندەکەدا کراوەتەوە. تەنها یەک ساڵ کراوە بووە و دواتر داخراوە.

زیاتر بزانە
قوتابخانە

زەردەهاڵ

قوتابخانەیەکی حکومییە. لەسەر میلاکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجەیە و قۆناغی (١ بۆ ٦)ی بنەڕەتی تێکەڵاوە، کەوتووەتە گوندی (زەردەهاڵ) و سەر بە شارۆچکەی (بیارە)یە. ساڵی ١٩٩٢ دامەزراوە، بینای قوتابخانەکە ساڵی ١٩٧٧ لەلایەن (حکومەتی عێراق)ەوە، هەروەها ساڵی ٢٠١٢ لەلایەن وەزراەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێم و ساڵی ٢٠٢٢ لەلایەن دەستگای خێرخوازیی بارزانییەوە نۆژەنکراوەتەوە. بیناکەی لە یەک نهۆم و شەش پۆل و سێ ئـۆفیسی کارگێڕی و کتێبخانە و ژووری کۆگا پێکهاتووە. لەسەر ڕووبەری (٢,٦٠٠م٢) دروستکراوە. مامۆستا (نهاد عومەر شەریف) بەڕێوەبەریەتی، قوتابخانەى (هەیات)ی بنەڕەتی لە بینای قوتابخانەکەدا میوانن. بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٢ بۆ ٢٠٢٣ قوتابخانەکە ١٦ مامۆستا و یەک فەرمانبەری میلاکیان هەیە، ٥٣ قوتابی وانەى لێ دەخوێنن.

زیاتر بزانە
قوتابخانە

زەڵم

مێژووى دروستبونی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٩٥٥ لەلایەن مامۆستا شێخ سدیق سەرگەتیەوە، کە خۆی مامۆستای گوندەکە بووە دامەزراوە، هەرخۆیشی هەتا ساڵی ١٩٥٨ بەڕێوەبەری قوتابخانەکە بووە، پاشان بە هۆی بەرپابوونی شۆڕشی ئەیلول و دابڕانی میری لە ناوچەکە، ساڵی ١٩٦٣ هەتا ساڵی ١٩٦٧ قوتابخانەکە داخراوە. دواتر ساڵی ١٩٦٧ دەکرێتەوە و مامۆستا (تاهیر مەحموود هەڵەبجەیی) هەتا ساڵی ١٩٦٨ و دوای ئەویش مامۆستا (عەبدوڵا عەبدولعەزیز) هەتا ساڵی ١٩٧٥ دەبن بە بەڕێوەبەری قوتابخانەکە. پاش نسکۆی شۆڕشی ئەیلول و دابڕانی میری لە ناوچەکە، قوتابخانەکە لە لایەن چەند مامۆستایەک بە شێوەی خۆبەخش وانە لە قوتابخانەکەدا دەڵێنەوە، وەک: سەڵاحەدین محەممەد بەهادین، عەلی محەممەد فەتاح خورماڵی، محەممەد سادق زەڵمی، جەزا سلێمانەیی، کەمال مەجید ئەحمەد، ئەحمەد سەید سادق و عەلی حسەین خورماڵی). پاشان ساڵی خوێندنی ١٩٧٦ بۆ ١٩٧٧ لە لایەن حکومەتەوە جارێکی تر قوتابخانەکە دەکرێتەوە و مامۆستا تۆفیق محەممەد هەڵەبجەیی وەک بەڕێوەبەری قوتابخانەکە دەستبەکاردەبێت. ساڵی ١٩٧٨ قوتابخانەی زەڵم دادەخرێت و پاش ئاوەدانکردنەوەى گوندەکان لە دوای ڕاپەڕینی بەهاری ساڵی ١٩٩١، لە ١٩٩٣ لەسەردەستی مامۆستا خەسرەو شیرەمەڕی، جارێکی تر قوتابخانەکە دەکرێتەوە و لەلایەن خەڵکی گوندەکەشەوە بینایەکی بچوکی بۆ دروستدەکرێت، هەتا ساڵی ٢٠٠٥ نزیکەی ٥٠ قوتابی وانەى لێخوێندووە، لە قۆناغی یەکەم هەتا قۆناغی شەشی بنەڕەتی بووە، بەڵام لە ئێستادا بەهۆی کەمی و نەبوونی قوتابییەوە، قوتابخانەى (زەڵم) داخراوە.

زیاتر بزانە
قوتابخانە

زەمەقیی خواروو

قوتابخانەیەکی حکومییە، کەوتووەتە گوندی زەمەقیی خواروو و سەر بە ناحیەی (سیروان). لەسەر میلاکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجەیە و قۆناغی (١ - ٦)ی بنەڕەتی تێکەڵاوە. ساڵی ١٩٧٨ بۆ ١٩٧٧ کراوەتەوە و پەنجا قوتابی هەبووە. لە کیمیابارانی هەڵەبجەدا و ساڵی ١٩٨٧ بۆ ١٩٩١ دەوامی تێدا نەکراوە و داخراوە. پاش ڕاپەڕین و ئاوەدانکردنەوەی گوندەکان، ساڵی ١٩٩٢ جارێکی تر کراوەتەوە، بەڵام لە چەند ژوورێکی مزگەوتی گوندەکەدا بوون. ساڵی ٢٠١٠ دوو کابینەیان بۆ دابینکردوون و لەوێ دەوامیانکردووە هەتا ساڵی ٢٠١٢ حکومەت بینای سەربەخۆی بۆ دروستکردوون. یەک نهۆمە، لە شەش پۆل و دوو ئۆفیسی کارگێڕی و ژوورى وەرزش و ژووری کۆگا پێکهاتووە. زەویی قوتابخانەکە (٢١٠٠م٢)ەو ڕووبەری بیناکەش (٤٨٠م٢)ە و ڕووبەری گۆڕەپانی قوتابخانەکە (٣٧٥م٢)ە و ڕووبەری سەوزایی و باخچەی قوتابخانەکە (١٠٥٠م٢)ە. مامۆستا (سەلاح موراد مەحموود) بەڕێوەبەریەتی. بەگوێرەی ئامارەکانی بەڕێوەبەرێتیی پلان لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجە بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٢ بۆ ٢٠٢٣ سەبارەت بە میلاکی قوتابخانەکە ١٤مامۆستا و یەک فەرمانبەری میلاکی هەیە لەگەڵ ١٥ قوتابی، کە ١٠ لە ڕەگەزی نێر و ٥ لە ڕەگەزی مێیە.

زیاتر بزانە
قوتابخانە

سازان

بۆ یەکەمجار لەساڵی ١٩٥٧ لە باشوری گوندی (سازان) قوتابخانە کراوەتەوە. سەرەتا هاوڵاتییەکی گوندەکە خانوی خۆی کردووە بە قوتابخانە، بۆ ساڵی دووەم خانویەکی تری گوندەکە بەکرێ گیراوە، کە چوار ژوور بووە و ڕووبەرەکەی نزیکەی (٣٠٠م٢) بووە. ساڵی ١٩٧٤ حکومەت بینای کردووەتەوە بۆ قوتابخانەکە، کە پێکهاتووە لە چوار پۆل و بەشی ئیدارە و حەوشەی لەسەر ڕووبەری (٦٠٠م٢) دروستکردووە و هەتا ساڵی ١٩٧٩ خوێندن تێیدا بەردەوام بووە.

زیاتر بزانە
قوتابخانە

سازگار

قوتابخـانەیەکی حکومییە. کەوتووەتە گەڕەکی سەرا و نزیک سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەڵەبجە. لـەسـەر میلاکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هـەڵـەبجــەیە و قـۆنـاغی (٧ - ٩)ی بنەڕەتیی کچانە، ساڵی ٢٠٠٩ دامەزراوە، بیناکە هی قوتابخانەی(ئاسۆی بنەڕەتییە) ساڵی ٢٠٢٠ لەلایەن بەڕێز ئاسۆی حاجی محەممەد بامۆکییەوە درووستکراوە. لە دوو نهۆم و دوازدە پۆل و چوار ئۆفیسی ئیداری و هۆڵێکی بۆنە و چالاکی و ژووری کۆمپیوتەر و ژووری هونەر و ژوورى وەرزش و تاقیگەی زانست و کتێبخانە و کۆگا و کافتریا پێکهاتووە، ڕووبەری بینای قوتابخانەکە (٣,٦٠٠م٢)یە دەوامیان نیوەڕوانن. مامۆستا بەناز عومەر حامد بەڕێوەبەرە، بەگوێرەی ئامارەکانی بەڕێوەبەرێتی پلان لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجە بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٢ بۆ ٢٠٢٣ سەبارەت بە میلاکی قوتابخانەکە ٣١ مامۆستا و پێنج فەرمانبەری میلاکیان هەیە لەگەڵ ٣٣٣ قوتابی، کە سەرجەمیان لە ڕەگەزی مێن.

زیاتر بزانە
قوتابخانە

سالم

قوتابخانەیەکی حکومییە لەسـەر میلاکی بەڕێوەبەرایەتیی گشـــــتیی پەروەردەی هەڵەبجەیە و قۆناغی (١ بۆ ٦)ی بنەڕەتیی تێکەڵاوە، ساڵی ١٩٦٦ دامەزراوە، لەلایەن ڕێکخراوی KLA-DFID لە ساڵی ١٩٩٦ بینای بۆ دروستکراوە. بیناکەی لە دوو نهۆم و نۆ پۆل و سێ ئۆفیسی ئیداری و هۆڵی کۆبونەوە و چالاکی و کتێبخانە و تاقیگەی هونەر و وەرزش و خاوەنپێداویستیی تایبەت و کۆگای کتێب پێکهاتووە. ڕووبەری زەویى قوتابخانەکە (٢,٠٦٥م٢)یە. دوو دەوامە و دەوامیان سێ ڕۆژ بەیانیان و سێ ڕۆژ ئێوارانە. کەوتووەتە گەڕەکی کانیعاشقان و نزیک مزگەوتی جمهوری. خۆیان خاوەنی بینان و هیچ دەوامێکی تر لە بینای قوتابخانەکەدا نییە، مامۆستا بەکر عەلی محەممەد بەڕێوەبەر و مامۆستا شوانە فەرەج محەممەد و مامۆستا فاروق تۆفیق ئەحمەد یاریدەدەری بەڕێوەبەری قوتابخانەکەن. بەگوێرەی ئامارەکانی بەڕێوەبەرێتیی پلان لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجە بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٢ بۆ ٢٠٢٣ سەبارەت بە میلاکی قوتابخانەکە ٦٠ مامۆستا و پێنج فەرمانبەری میلاکی هەیە لەگەڵ ٣٢١ قوتابی، کە ١٤٤ لە ڕەگەزی نێر و ١٧٧ لە ڕەگەزی مێن.

زیاتر بزانە
قوتابخانە

سەرەتایی کچان

یەکەم قوتابخانەی سەرەتایی کچان بووە. لە سەرەتای سییەکانی سەدەی بیست دامەزراوە. یەکەم قوتابخانەی سەرەتایی کچانە لە شاری ھەڵەبجە دامەزراوە. سەرەتا لە خانوی (حاجی کاکە حەمەی غەفوور)دا بووه،‌ کە بەبێ بەرانبەر پێشکەش بە حکومەتی کردووە. مامۆستا(نەعیمە ئەحمەد)ی خوشکی ئیبراھیم ئەحمەدی پارێزەر، یەکەم مامۆستا و بەڕێوبەری بووە. چەند بنەماڵەیەکی ڕۆشنبیر سەرەتا کچەکانیان ناردووەتە قوتابخانەکەوە. پاش فراوان بوون و ژمارەی زۆری قوتابیان، قوتابخانەکە گوازراوەتەوە بۆ خانووی حاجی (حەمە ئەمینی مریەم) لە گەڕەکی کانیئاشقان بەرانبەر کانیی جوولەکان. مامۆستا (سوورەیە سلێمان ساحێبقران) بەرێوەبەری قوتابخانەکە بووە. ساڵی ١٩٥٢ قوتابخانەکە چووەتە ناو بینای حکومەتەوە لە گەڕەکی سەرا و ست (شوکریە) بووە بە بەڕێوەبەری.

زیاتر بزانە
قوتابخانە

سەردەشت

قوتابخانەیەکی حکومییە. لەسەر میلاکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هـەڵـەبجەیە و قۆناغی (١ بۆ ٦)ی بنەڕەتی تێکەڵاوە. کەوتووەتە گەڕەکی گۆران ستی و نزیک بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هاتوچۆی هەڵەبجەیە. ساڵی ٢٠١٤ دامەزراوە، ساڵی ٢٠١٢ بینای قوتابخانە لە چوارچێوەی پرۆژەى وەبەرهێناندا دروستکراوە. بیناکەی لە دوو نهۆم و هەژدە پۆل و پێنج ئۆفیسی ئیداری و هۆڵێکی بۆنە و چالاکی و ژووری کۆمپیوتەر و ژووری هونەر و ژوورى وەرزش و تاقیگەی زانست و کتێبخانە و ژووری کۆگا پێکهاتووە، ڕووبەری زەویی قوتابخانەکە (٧,٤٨٠م٢)، بیناکەی کراوە بە دوو بەشەوە، لە بەشێکی بیناکە قوتابخانەى (لیدەرسی ناحکومی بنەڕەتی) و لە بەشەکەی تری هەر دوو قوتابخانەى (سەردەشت) و قوتابخانەى (هێمن موکریانی) دەوامدەکەن و دەوامیان سێ ڕۆژ بەیانیان و سێ ڕۆژ ئێوارانە. قوتابخانەى (سەردەشتی بنەڕەتی) خاوەنی بیناکەن و دوو قوتابخانەکەی تر میوانن لە بینای قوتابخانەکەدا. مامۆستا هیوا حەمەکەریم حەمەحسەین بەڕێوەبەر و مامۆستا چێنەر ساڵح عەبدولکەریم یاریدەدەری بەڕێوەبەری قوتابخانەکەن. بەگوێرەی ئامارەکانی بەڕێوەبەرێتیی پلان لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجە بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٢ بۆ ٢٠٢٣ سەبارەت بە میلاکی قوتابخانەکە ٣٠ مامۆستا و پێنج فەرمانبەری میلاک یەک مامۆستای وانەبێژیان هەیە لەگەڵ ٢٢٦ قوتابی کە ١٢٣ لە ڕەگەزی نێر و ١٠٣ لە ڕەگەزی مێیە.

زیاتر بزانە
قوتابخانە

سەرگەت

قوتابخانەیەکی حکومییە. لەسەر میلاکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجەیە و قۆناغی (١ بۆ ٩)ی بنەڕەتی تێکەڵاوە، کەوتووەتە گوندی (سەرگەت) و سەر بە شارۆچکەی (بیارە)یە، ساڵی ١٩٥١ دامەزراوە، سەرەتا لە خانوی (حاجی محەممەد بارام) دەوامیانکردووە، کە لە دوو ژوور و هەیوانێک پێکهاتبوو، بە خۆڵ و دار دروستکرابوو، ساڵی ١٩٥٣ هاوڵاتیەکی گوندەکە (ساحێب محەممەد محێدین)، بینایەکی دوازدە ژووری بۆ قوتابخانەکە لە بەرد و دار دروستدەکات و بە کرێ دەیدات بە قوتابخانەکە. ساڵی ١٩٦٣ بە هۆی شەڕی حکومەتی عێراق و بزوتنەوەى ڕزگاریخوازی کوردستانەوە، بۆ ماوەی سێ ساڵ قوتابخانەکە دادەخرێت، پاشان، کە قوتابخانەکە دەکرێتەوە لە سەرەتای حەفتاکاندا حکومەتی عێراق بینا بۆ قوتابخانەکە دروستدەکات. لە کاتی ڕاگواستن و چۆڵکردنی گوندەکان ساڵی ١٩٧٨ بینای قوتابخانەکە دەڕوخێنرێت. لە دوای ساڵی ١٩٩١ قوتابخانەکە سێ مانگ بە ناوی (پێشمەرگە) و پاشان بەناوی قوتابخانەی (سەرگەت)ەوە دەست بە خوێندن دەکەنەوە، لەلایەن ڕێکخراوی شێڵتەری فەرەنـسی سێ کابینە بۆ قوتابخانەکە دابیندەکرێت و دواتر ساڵی ١٩٩٤ لەلایەن (ڕابیتەی ئیسلامی)ەوە بینایەکی چوار پۆلی بۆ قوتابخانەکە دروستدەکات. پاشان ساڵی ٢٠٠٢ لەلایەن وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمەوە قوتابخانەیەکی شەش پۆلی و دوو تاقم خانو بۆ مامۆستایان دروستدەکرێت. بیناکەی لە یەک نهۆم و شەش پۆل و یەک ئـۆفیسی کارگێڕی پێکهاتووە، لەسەر ڕووبەری زەوی (٥٦٠م٢) دروستکراوە، مامۆستا (فەلاح بایەر سەلیم) بەڕێوەبەریەتی، بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٢ بۆ ٢٠٢٣ قوتابخانەکە ١٣ مامۆستا و چوار فەرمانبەری میلاک و سێ مامۆستای وانەبێژیان هەیە، ١٧ قوتابی وانەى لێ دەخوێنن.

زیاتر بزانە
قوتابخانە

سۆسەکان

قوتابخانەیەکی حکومییە. کەوتووەتە سنوری شارۆچکەی (بیارە)وە. ساڵی ١٩٥٦ کراوەتەوە. سەرەتا لە ماڵی کەسێک بووە بەناوی (حاجی حسەین) و دوای سێ ساڵ گواستراوەتەوە بۆ ماڵی (حاجی عەبدوڵا) و دواتریش ساڵی ١٩٧٠ بینای تایبەتی لەسەر ڕووبەری (٢٥٠م٢) بۆ دروستکراوە کە لە پێنج ژوور پێکهاتووە. ساڵی ١٩٧٨ و لەگەڵ ڕاگواستنی گوندەکاندا، قوتابخانەکەش دەرگای داخراوە. پاش ڕاپەڕین، ساڵی ١٩٩٤ لەلایەن ڕکخراوی کەنیسەی دانیمارکییەوە، قوتابخانەیەکی تر لە گوندەکەدا کراوەتەوه،‌ کە لە شەش ژوور پێکهاتووە و لەسەر ڕووبەری (٤٠٠م٢) دروستکراوە. تا ساڵی ٢٠١٨ دەوامی تێدا کراوە و بەهۆی کەمیی ژمارەی قوتابییەوە داخراوە.

زیاتر بزانە
قوتابخانە

سیروان

قوتابخانەیەکی حکومییە. کەوتووەتە شارۆچکەی سیروان. لەسەر میلاکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجەیە و قۆناغی (١-٦)ی بنەڕەتی تێکەڵاوە، ساڵی ١٩٥٦ دامەزراوە، لە کارەساتی کیمیابارانی هەڵەبجەدا بینای قوتابخانەکەیان دەڕوخێت و ساڵی ١٩٩١ پاش ڕاپەرینی خەڵکی کوردستان لە بینای قوتابخانەى (هەرێز) وەک میوان دەوامدەکەن، هەتا دروستکردنی بینای تایبەت بە خۆیان، کە لە ساڵی ١٩٩٩دا و لە لایەن ڕێکخراوی (الأغاثە السلامی)یەوە دروستدەکرێت. لە یەک نهۆم و نۆ پۆل و دوو ئۆفیسی ئیداری و ژووری کۆگا پێکهاتووە. ڕووبەری زەویی قوتابخانەکە (٦,٠١٤م٢)ە. دوو دەوامن و دەوامیان سێ ڕۆژ بەیانیان و سێ ڕۆژ نیوەڕوانن. مامۆستا هێرش شەفیق ساڵح بەڕێوەبەرە. بەگوێرەی ئامارەکانی بەڕێوەبەرێتیی پلان لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجە بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٢ بۆ ٢٠٢٣ سەبارەت بە میلاکی قوتابخانەکە ٥٢ مامۆستا و ٤ فەرمانبەری میلاک دوو مامۆستای وانەبێژیان هەیە لەگەڵ ٣٦٦ قوتابی، کە ١٨١ لە ڕەگەزی نێر و ١٨٥ لە ڕەگەزی مێیە.

زیاتر بزانە
قوتابخانە

صلاح الدین

قوتابخانەیەکی حکومییە. کەوتووەتە گەڕەکی کاژاو و لە خوار پارکی شاری یاریی هەڵەبجە. لەسـەر میلاکی بەڕێوەبەرایەتیی گشـــــتیی پەروەردەی هەڵەبجەیە و قۆناغی (١ - ٦)ی بنەڕەتیی تێکەڵاوە. ساڵی ١٩٩٧ دامەزراوە، لە هەمان ساڵدا و لەلایەن دەستگای کارگوزاری و فریاکەوتنی ئیسلامیی کوردستان (IFSR)ەوە، بینای بۆ دروستکراوە. بیناکەی لە سەرەتادا لە یەک نهۆم و شەش پۆل و سێ ئۆفیسی ئیداری پێکهاتبوو، دواتر ساڵی ٢٠٢٢ لە لایەن ڕێکخراوی (ASB) ی ئەڵمانی فراوان کراوە و شەش پۆلی تری بۆ دروستکراوە، ڕووبەری زەویی قوتابخانەکە (٢,٤٠٠م٢)یە دوو دەوامن و دەوامیان سێ ڕۆژ بەیانیان و سێ ڕۆژ ئێوارانە، خۆیان خاوەنی بیناکەن و هیچ دەوامێکی تر لە بینای قوتابخانەکەدا نیە، مامۆستا تۆفیق حەمەلاو عەلی بەڕێوەبەرە. بەگوێرەی ئامارەکانی بەڕێوەبەرێتیی پلان لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجە بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٢ بۆ ٢٠٢٣ سەبارەت بە میلاکی قوتابخانەکە ٤٩ مامۆستا و شەش فەرمانبەری میلاکی هەیە لەگەڵ ٢٣٢ قوتابی، کە ١١٠ لە ڕەگەزی نێر و ١٢٢ لە ڕەگەزی مێیە.

زیاتر بزانە
قوتابخانە

شارەزوور

قوتابخـانەیەکی حکومییە. کەوتووەته ‌گەڕەکی شارەوانی و نزیک مزگەوتی ئوسامەی کوڕى زید. لـەسـەر میلاکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هـەڵـەبجــەیە و قـۆنـاغی (١ -٦)ی بنەڕەتیی تێکەڵاوە. لە ساڵی ١٩٧٢ دامەزراوە، سەرەتا لە گەڕەکی کانیعاشقان بووە لە جێگەی بینای باخچەی منداڵانی باخی میردا دەوامیان کردووە، هەتا لە ساڵی ١٩٧٨ بینای بۆ دروستکراوە لە گەڕەکی شارەوانی، کە ئەوکات پێیوتراوە (مجمع عنب). بیناکەی لە دوو نهۆم و دوازدە پۆل و سێ ئۆفیسی ئیداری و ژووری هونەر و وەرزش و پەروەردەی تایبەت و تاقیگەی زانست و کتێبخانە پێکهاتووە. ڕووبەری بینای قوتابخانەکە (٢,٥٠٠م٢)یە، دوو دەوامن و سێ ڕۆژ بەیانیان و سێ ڕۆژ نیوەڕوانن و خۆیان خاوەنی بیناکەن. مامۆستا ڕازی یارئەحمەد مەجید بەڕێوەبەرە. بەگوێرەی ئامارەکانی بەڕێوەبەرێتیی پلان لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجە بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٢ بۆ ٢٠٢٣ سەبارەت بە میلاکی قوتابخانەکە ٨٩ مامۆستا و حەوت فەرمانبەری میلاکیان هەیە لەگەڵ ٥٥١ قوتابی، کە ٢٣٨ لە ڕەگەزی نێر و ٣١٣ لە ڕەگەزی مێن.

زیاتر بزانە
قوتابخانە
پێشتر 1
...
3 4 5
...
8 دواتر