بەرگی هەشتەم
دامودەزگا حکومی و ناحکومیەکان
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
زانیاری دەربارەی دامەزراوە حکومی و ڕێکخراوە ناحکومییەکان کە لە کەرتی جیاوازدا خزمەتگوزاری پێشکەش دەکەن.
بەرگی هەشتەم
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
زانیاری دەربارەی دامەزراوە حکومی و ڕێکخراوە ناحکومییەکان کە لە کەرتی جیاوازدا خزمەتگوزاری پێشکەش دەکەن.
دامەزراوەیەکی پەروەردەیی ئاینیە. لەسەر میلاکی وەزارەتی ئەوقاف بووه. ساڵی ١٩٦٠ بە هەوڵی مامۆستا مەلا ساڵحی گەورە لە شاری هەڵەبجە کراوەتەوه و هەر ئەویش یەکەم بەڕێوبەری بووە. هەتا ساڵی ١٩٨٨ خوێندن تیایدا بە زمانی عەرەبی بووە. جگە لە بەرنامەی قوتابخانە فەرمییەکان، چەند وانەیەکی ئاینی تێدا خوێنراوە.
قوتابخانەیەکی حکومییە. لەسەر میلاکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجەیە. خوێندنی قۆناغەکانی (١ بۆ ٦)ی بنەڕەتی بە تێکەڵاویی کوڕ و کچ تێدا دەکرێت. لە ساڵی ١٩٦٣ دامەزراوە، پێشتر ناوی قوتابخانەى شاهۆ بووە. هەتا پێش کارەساتی کیمیابارانی هەڵەبجە لە بینای قوتابخانەى گۆرانی بنەڕەتیدا بوون، پاش ئاوەدانکردنەوەى هەڵەبجە قوتابخانەکە دەگەڕێتەوە گەڕەکی سەرا و لە ساڵی ٢٠٢٠ لە لایەن بەڕێز ئاسۆ حاجی محەممەد بامۆکییەوە دەڕوخێنرێت و سەرلەنوێ دروستدەکرێتەوە و لەم کاتەوە بەناوی ئەوەوە ناودەبرێت. بیناکەی لە دوو نهۆم و دوازدە پۆل و دوو ئۆفیسی ئیداری و هۆڵێکی بۆنە و چالاکی و هۆڵی کۆمپیوتەر و تاقیگە و هۆڵی وەرزش و کافتریا و کۆگا پێکهاتووە، ڕووبەری بینای قوتابخانەکە ٣٦٠٠م٢ یە. دەوامیان سێ ڕۆژ بەیانیان و سێ ڕۆژ ئێوارانە، خاوەنی بیناکەن و جگە لە خۆیان قوتابخانەى سازگاری بنەڕەتی کچانیش لە بینای قوتابخانەکەدا میوانن، مامۆستا ئیسماعیل سەلاح کەریم بەڕێوەبەر و مامۆستا ڕزگار فائیق مستەفا یاریدەدەری بەڕێوەبەری قوتابخانەکەن، بەگوێرەی ئامارەکانی بەڕێوەبەرێتیی پلان لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجە بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٢ بۆ ٢٠٢٣ سەبارەت بە میلاکی قوتابخانەکە ٤٦ مامۆستا و شەش فەرمانبەری میلاکی هەیە لەگەڵ ٢٠٠ قوتابی، کە ١٠٣ لە ڕەگەزی نێر و ٩٧ لە ڕەگەزی مێیه. کەوتووەتە گەڕەکی سەرا و لە تەنیشت مزگەوتی تەکیەی (نصراللە خالص).
قوتابخانەیەکی حکومییە لەسەر میلاکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجەیە و قۆناغی(٧ بۆ ٩)ی بنەڕەتی کوڕانی تێدایە، لە ساڵی ٢٠١٤ دامەزراوە، لە ساڵی ٢٠١٣ بینای قوتابخانەکە لەلایەن وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە دروستدەکرێت، بیناکەی لە دوو نهۆم و دوازدە پۆل و سێ ئۆفیسی ئیداری و دوو هۆڵی بۆنە و چالاکی و ژووری کۆمپیوتەر و تاقیگەی زانست ژووری کۆگا پێکهاتووە. لە ئێستادا لەلایەن وەزارەتی پەروەردەوە کافتریایەک بۆ قوتابخانەکە دروستدەکرێت، ڕووبەری زەوی قوتابخانەکە ٥٧٤٨م٢. دەوامیان سێ ڕۆژ بەیانیان و سێ ڕۆژ ئێوارانە. خاوەنی بیناکەن و جگەلە خۆیان قوتابخانەى (بانەى بنەڕەتی)ش لە بینای قوتابخانەکەدا میوانن، مامۆستا هیدایەت عینایەت حەمەساڵح بەڕێوەبەر و مامۆستا مالیک عومەر محەممەد یاریدەدەری بەڕێوەبەری قوتابخانەکەن. بەگوێرەی ئامارەکانی بەڕێوەبەرێتیی پلان لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجە بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٢ بۆ ٢٠٢٣ سەبارەت بە میلاکی قوتابخانەکە ٣٠ مامۆستا و پێنج فەرمانبەری میلاک و ٢ مامۆستای وانەبێژیان هەیە لەگەڵ ٣٣٥ قوتابی، کە سەرجەمیان لە ڕەگەزی نێرن. کەوتووەتە گەڕەکی بەختیاری و نزیک (مزگەوتی بەختیاری)یە.
قوتابخانەیەکی حکومییە. لەسەر میلاکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجەیە و قۆناغی (٧ بۆ ٩)ی بنەڕەتی تێکەڵاوە، کەوتووەتە گوندی (ئاوایی حەمە) و سەر بە شارۆچکەی (خورماڵ)ە، ساڵی ٢٠١٨ دامەزراوە، بینای قوتابخانەکە ساڵی١٩٩٤ لەلایەن ڕێکخراوی (H. A. D) ئەڵمانییەوە بۆ قوتابخانەى (ئاوایی حەمە)ی سەرەتایی دروستکراوە، لە ئێستادا بینای قوتابخانەکە لە یەک نهۆم و شەش پۆل و دوو ئۆفیـسی ئیداری و ژووری کۆگا پێکهاتووە. لەسەر ڕووبەری (١,٣٦٠م٢) دروستکراوە، مامۆستا (ماکوان حەمەعەلى محەممەد) بەڕێوەبەریەتی، لە بینای قوتابخانەى (ئاوایی حەمە)ی بنەڕەتیدا میوانن. بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٢ بۆ ٢٠٢٣ قوتابخانەکە نۆ مامۆستا و دوو فەرمانبەری میلاک و یەک مامۆستای وانەبێژیان هەیە، ٤١ قوتابی وانەى لێ دەخوێنن.
قوتابخانەیەکی حکومییە. لەسەر میلاکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجەیە. قۆناغی (١ بۆ ٦)ی بنەڕەتی تێکەڵاوی تێدایە. کەوتووەتە گوندی (ئاوایی حەمە) و سەر ناحیەی (خورماڵ)ـە. ساڵی ١٩٥٨ دامەزراوە. سەرەتا لە خانوویەکی بچوکی گڵدا بووە هەتا لە سەرەتای ساڵانی حەفتاکاندا حکومەت بینایەکی بۆ دروستکردووە. ساڵی ١٩٨٧ لەگەڵ ڕووخانی خانوەکانی گوندەکەدا بینای قوتابخانەکەش لەلایەن حکومەتەوە ڕوخێنراوە. پاش ڕاپەڕین و ساڵی ١٩٩١ لەناو کابینەدا دەستدەکرێتەوە بە خوێندن. ساڵی ١٩٩٤ لەلایەن ڕێکخراوی(H. A. D)ی ئەڵمانییەوە بینایەکی شەش پۆلی بۆ دروستکراوە. لە ئێستادا یەک نهۆمە. شەش پۆل و دوو ئۆفیسی کارگێڕی و ژووری کۆگای هەیە. لەسەر ڕووبەری (١,٣٦٢م٢) دروستکراوە. مامۆستا (شەوکەت مەحموود دەروێش) بەڕێوەبەریەتی. ٢٢ مامۆستا و سێ فەرمانبەری میلاکی هەیە. ٥٦ قوتابی وانەی لێ دەخوێنن.
قوتابخانەیەکی حکومییە. لەسەر میلاکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجەیە. کەوتووەتە گوندی (ئاوایی ڕۆستەم بەگ)ی سەر بە ناحیەی (خورماڵ). قۆناغی (١ بۆ ٦)ی بنەڕەتی تێدایە. ساڵی ١٩٩٧دامەزراوە، سەرەتا لە خانوویەکی گڵدا بووە، ساڵی ٢٠٠٦ لەلایەن حکومەتەوە بینای سەربەخۆی بۆ دروستکراوە. یەک نهۆمە. شەش پۆل و سێ ژووری کارگێڕی و ژووری کۆگای هەیە. لەسەر ڕووبەری (٢,٧٢٨م٢)یە. مامۆستا (سەردەشت حەمەکەریم محەممەد ئەمین) بەڕێوەبەریەتی. ١٨ مامۆستا و یەک فەرمانبەری میلاکی هەیە. ٢٨ قوتابی وانەی لێ دەخوێنن.
قوتابخانەیەکی حکومییە. لەسەر میلاکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجەیە. کەوتووەتە گەڕەکی (ئاشتی)ی سەر بە ناحیەی (خورماڵ). قۆناغی (١ بۆ ٦)ی بنەڕەتی تێکەڵاوی تێدایە. ساڵی ١٩٧٨ دامەزراوە و سەرەتا لە بینای قوتابخانەى (خورماڵی بنەڕەتی)دا بووه. ساڵی ١٩٩٣ چوونەتە بینای قوتابخانەى (بێسارانی بنەڕەتی) و ساڵی ٢٠٠٥ گواستویانەتەوە بۆ شوێنی ئێستایان. دوو نهۆمە. دوازدە پۆل و دوو ژووری کارگێڕی و هۆڵ و ژوورى وەرزش و تاقیگە و کتێبخانە و کۆگای هەیە. لەسەر ڕووبەری (٤,٣٠٤م٢) دروستکراوە. مامۆستا (نەوزاد نەجیب ئەحمەد) بەڕێوەبەرێتی. ٣٦ مامۆستا و سێ فەرمانبەری میلاکیان و دوو مامۆستای وانە بێژی هەیە. ٣٣٦ قوتابی وانەی لێ دەخوێنن.
قوتابخـانەیەکی حکومییە. لـەسـەر میلاکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هـەڵـەبجــەیە و قـۆنـاغی (٧ بۆ ٩)ی بنەڕەتی کچانە، لە ساڵی ٢٠٠٨ دامەزراوە، بیناکەی لە دوو نهۆم و دوازدە پۆل و پێنج ئۆفیسی ئیداری و هۆڵێکی بۆنە و چالاکی و ژووری کۆمپیوتەر و تاقیگەی زانست و کیمیا و فیزیا و کتێبخانە و کۆگا پێکهاتووە. دەوامیان سێ ڕۆژ بەیانیان و سێ ڕۆژ نیوەڕوانن و لە بینای ئامادەیی شەهیدانی کیمیابارانی کچاندا میوانن. مامۆستا شەوبۆ عەبدولقادر حەمەحسین بەڕێوەبەر و مامۆستا بەهار حمەئەمین محەممەد سەعید و مامۆستا سەلوە ساحب محەممەد غریب، یاریدەدەری بەڕێوەبەری قوتابخانەکەن، بەگوێرەی ئامارەکانی بەڕێوەبەرێتیی پلان لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجە بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٢ بۆ ٢٠٢٣ سەبارەت بە میلاکی قوتابخانەکە ٣٨ مامۆستا و سێ فەرمانبەری میلاکیان هەیە لەگەڵ ٣٥٢ قوتابی، کە سەرجەمیان لە ڕەگەزی مێن. کەوتووەتە گەڕەکی شارەوانی و لە تەنیشت بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری هەڵەبجەیە.
قوتابخانەیەکی حکومییە. لەسەر میلاکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجەیە. قۆناغی (١-٦)ی بنەڕەتی تێکەڵاوی تێدایە. کەوتووەتە گوندی (ئەحمەدئاوا) و سەر ناحیەی (خورماڵ)ـە. مێژووی دامەزراندنی بۆ ساڵی ١٩٥٦ دەگەڕێتەوە. سەرەتا لە مزگەوتی گوندەکە وانەیان خوێندوە، هەتا ساڵی ١٩٥٩ بۆ یەکەم جار بینای قوتابخانەکە دروستکراوە. ساڵی ١٩٧٨ لە کاتی ڕاگواستنی گوندەکاندا ڕوخێنراوە. پاش ڕاپەڕینی ساڵی ١٩٩١ (مام یونس کاکە برا) خانویەکی بچوکی بۆ کردنەوەی قوتابخانە پێشکەشکردووە و هەتا ساڵی ١٩٩٤ قوتابخانەکە لەو خانووەدا بووە. ساڵی ١٩٩٥دا ڕێکخراوی (هەندیکاب) بینای بۆ دروستکردووە. ساڵی ٢٠١٤ لەلایەن حکومەتەوە بینایەکی نوێی بۆ دروستکراوە. دوو نهۆمە. نۆ پۆل و سێ ئۆفیسی کارگێڕی و هۆڵ و ژووری کۆمپیوتەر و هونەر و وەرزش و تاقیگە و کتێبخانە و کۆگای هەیە. لەسەر ڕووبەری (٤,١٨٩م٢) دروستکراوە. مامۆستا(سامان فەرەج عەبدولکەریم) بەڕێوەبەریەتی. ٣٦ مامۆستا و دوو فەرمانبەری میلاک و سێ مامۆستای وانەبێژی هەیە. ١٥٣ قوتابی وانەی لێ دەخوێنن.
قوتابخانەیەکی حکومییە. لەسەر میلاکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجەیە. کەوتووەتە (گەڕەکی داڵانی) لە ناحیەی (خورماڵ). قۆناغی (١ بۆ ٦)ی بنەڕەتی تێدایە. ساڵی ١٩٧٩ لە لایەن حکومەتەوە دروستکراوە. یەک نهۆمە. نۆ پۆل، دوو ژووری کارگێڕی، یەک ژووری وەرزش و ژوورێکی کۆگای هەیە. لەسەر ڕووبەری (٢,٤٦١م٢)یە. مامۆستا (ئارام محەممەد حەمەخان) بەڕێوەبەریەتی. ٤٨ مامۆستا و پێنج فەرمانبەری میلاک و دوو مامۆستای وانەبێژی هەیە. ٤٣٢ قوتابی وانەی لێ دەخوێنن.
قوتابخانەیەکی حکومییە. کەوتووەتە خۆرئاوای گوندی (ئیمامی زامن). ساڵی ١٩٧٣ کراوەتەوە. سەرەتا لە ماڵی هاوڵاتییەکی گوندەکەدا بووە بەناوی (کەریم عەبدوڵا). هەتا قۆناغی سەرەتایی تێدا خوێنراوە. ساڵی ١٩٧٦ لەلایەن حکومەتەوە بینای قوتابخانەی سەربەخۆی لەسەر ڕووبەری (٣٠٠م٢) بۆ دروستکراوە. ساڵی ١٩٩٦ دووبارە ١٩٩٦ لە شوێنی بینا کۆنەکەی، بینای سەربەخۆی بۆ دروستکراوەتەوە. لە چوار ژوور و هۆڵێک پێکهاتووە. هەتا ساڵی ٢٠١٧ دەوامی تێدا کراوە دواتر داخراوە.
قوتابخانەیەکی حکومییە. کەوتووەتە گوندی (باخەکۆن)ی سەر بە ناحیەی (بیارە). لە کۆتایی ساڵانی شەستەکانی سەدەی ڕابردوو کراوەتەوە. قۆناغی سەرەتایی تێدا بووە. ڕووبەری (١٥٠م)بووه. هەتا ساڵی ١٩٧٨ کراوەبووە دواتر بە هۆی ڕاگواستنی گوندەکانەوە داخراوە لە ئێستادا تەنها شوێنەواری ماوە.
قوتـــابخـانەیەکی حکومییە. لـەسـەر میلاکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجەیە و قـۆنـاغی (١ بۆ ٦)ی بنەڕەتی تێکەڵاوە، ساڵی ١٩٥٤ دامەزراوە، لە سەرەتادا لە ماڵی مەلا عەبدوڵا سەعیددا بە کرێ خوێندویانە، هەتا ساڵی ١٩٧٢ بینای بۆ دروستکراوە، بیناکەی لە یەک نهۆم و شەش پۆل و سێ ئۆفیسی ئیداری و پێکهاتووە. ڕووبەری بینای قوتابخانەکە (١,٤٠٠م٢)یە، ئەم قوتابخانەیە هەموو ڕۆژێک بەیانیانن و جگە خۆیان هیچ دەوامێکی تر لە بیناکەیاندا نیە، مامۆستا هادى محەممەد ئەحمەد بەڕێوەبەری قوتابخانەکەیە، بەگوێرەی ئامارەکانی بەڕێوەبەرێتیی پلان لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجە بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٢ بۆ ٢٠٢٣ سەبارەت بە میلاکی قوتابخانەکە ٢١ مامۆستا و پێنج فەرمانبەری میلاکیان هەیە لەگەڵ ٨٨ قوتابی، کە ٤٣یان لە ڕەگەزی نێر و ٤٥ لە ڕەگەزی مێن، ئەم قوتابخانەیە کەوتووەتە گوندی بامۆک و نزیک بنکەی تەندروستیی بامۆکە.
قوتابخانەیەکی حکومییە. لەسـەر میلاکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجەیە و قـۆنـاغی (١ بۆ ٦)ی بنەڕەتی تێکەڵاوە. ساڵی ٢٠١٥ دامەزراوە. ساڵی ٢٠١٣ بینای قوتابخانەکە لەلایەن وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە دروستکراوە، بیناکەی لە دوو نهۆم و هەژدە پۆل و دوو ئۆفیسی کارگێڕی و دوو هۆڵی بۆنە و چالاکی و ژووری کۆمپیوتەر و تاقیگەی زانست و کتێبخانە و ژووری کۆگا پێکهاتووە و لە ئێستاشدا لەلایەن وەزرارەتی پەروەردەوە کافتریایەک بۆ قوتابخانەکە دروستدەکرێت، ڕووبەری زەویی قوتابخانەکە (٥,٧٤٨م٢)یە، دەوامیان سێ ڕۆژ بەیانیان و سێ ڕۆژ ئێوارانە، میوانن لە بینای قوتابخانەى (ئاڵای بنەڕەتی)دا، مامۆستا ڕێبوار عومەر فەرەج بەڕێوەبەر و مامۆستا سروە فەتاح مەحموود و مامۆستا کازم کەمال شوکر یاریدەدەری بەڕێوەبەری قوتابخانەکەن، بەگوێرەی ئامارەکانی بەڕێوەبەرێتیی پلان لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجە بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٢ بۆ ٢٠٢٣ سەبارەت بە میلاکی قوتابخانەکە ٥٧ مامۆستا و ٢ فەرمانبەری میلاکی هەیە لەگەڵ ٣٢٠ قوتابی، کە ١٦٨ لە ڕەگەزی نێر و ١٥٢ لە ڕەگەزی مێیە. کەوتووەتە گەڕەکی بەختیاری و نزیک مزگەوتی بەختیارییە.
قوتابخانەیەکی حکومییە. کەوتووەتە گوندی (بانی بنۆک)ی بناری سورێن. ساڵی ١٩٦٩ لەسەر ئەرکی (مەلا عومەری سورێن) و لەسەر ڕووبەری (٣٠٠م٢) دروستکراوە. لەپێنج ژوور پێکهاتووە و تەنها قۆناغی سەرەتایی تێدا بووە. هەتا ساڵی ١٩٧٨ و ڕاگواستنی گوندەکان کراوەبووە و دواتر داخراوە.
قوتابخانەیەکی حکومییە. لەسەر میلاکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجەیە و قۆناغی (١ بۆ ٦)ی بنەڕەتی تێکەڵاوە، کەوتووەتە گوندی (بانی شار) و سەر بە شارۆچکەی (خورماڵ)ە. ساڵی ١٩٧٢ دامەزراوە، سەرەتا لە گوندی (بانی شاری کۆن) لە خانوویەکی بچوکی لە بەرد دروستکراودا دەوامیانکردووە، پاش ئاوەدانکردنەوەى گوندەکان ساڵی ١٩٩٤ لەلایەن ڕێکخراوی (H. A. D) ئەڵمانییەوە بینایەکی شەش پۆلی بۆ قوتابخانەکە دروستدەکرێت، لە ئێستادا لە یەک نهۆم و شەش پۆل و دوو ئۆفیسـی کارگێڕی و ژووری کۆگا پێکهاتووە. قوتابخانەکە لەسەر ڕووبەری زەوی(٧٠٠م٢) دروستکراوە، چەند کەس وەک بەڕێوەبەر خزمەتیانکردووە. لەوانە هۆشمەند قادر، نەوزاد نەجیب، ئێستا مامۆستا(سۆران سەعید حەمەساڵح) بەڕێوەبەری قوتابخانەکەیە و قوتابخانەى (داڵانی)ی بنەڕەتیش میوانن لە بینای قوتابخانەکەیاندا، بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٢ – ٢٠٢٣ قوتابخانەکە شەش مامۆستا و یەک فەرمانبەری میلاک و شەش وانەبێژیان هەیە، ٥٠ قوتابی وانەى لێدەخوێنن.
قوتابخانەیەکی حکومییە. لەسەر میلاکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجەیە. کەوتووەتە گوندی (بەردەبەل)ی سەر بە ناحیەی (خورماڵ). قۆناغی (١ بۆ ٦)ی بنەڕەتی تێکەڵاوی تێدایە. ساڵی ١٩٩٢ دامەزراوە و سەرەتا لەناو کابینەدا دەوامیانکردووە. ساڵی ١٩٩٥ دەچنە بینایەکەوه، کە (محەممەدی حاجی محموودی گوڵەخانە) پێشکەشیکردوون. ساڵی ٢٠١٥ لەلایەن حکومەتەوە بینایەکی سەربەخۆیان بۆ دروستکراوە. یەک نهۆمە. شەش پۆل و دوو ژووری کارگێڕی هەیە. لەسەر ڕووبەری ٩٥٢م٢ دروستکراوە. مامۆستا (هاوکار عومەر ئەحمەد) بەڕێوەبەریەتی. دوو مامۆستای میلاک و حەوت مامۆستای وانەبێژی هەیە. ٣٢ قوتابی وانەی لێ دەخوێنن.
قوتابخانەیەکی حکومییە. کەوتووەتە شارەدێی (تەوێڵە)وە. لە سەردەمی شۆڕشی ئەیلولدا و دوای داخستنی قوتابخانەی ناوەندی تەوێڵە لە ساڵی ١٩٦٤دا، لەلایەن کۆمەڵێک مامۆستای خۆبەخشی تەوێڵە و چەند مامۆستایەکی تر، کە مانگانەیان پێنج دینار بووه، وانەیان تێدا وتووەتەوه، کراوەتەوە. ستافەکەی بریتیبوون لە (عەلی قادرئاغا تەوێڵەیی: بەڕێوەبەر، بارام بەگی سەعدی بەگی قادربەگی تەوێڵەیی: خوێندکاری زانکۆ، عەلی حەمەئەمین تەوێڵەیی: دەرچووی پیشەسازی، حەمەڕەشید عوسمان تەوێڵەیی: خوێندکاری پەیمانگا، عەباس حاجی محەممەد تەوێڵەیی: خوێندکاری پەیمانگا، بابا محەممەد حەسەن تەوێڵەیی: خوێندکاری ئامادەیی، ساجد ئاوارە: مامۆستا، کامیل "خەڵکی بەغداد بووە" مامۆستا، عیزەت ڕەحیم تەوێڵەیی: کارگوزار). دوای کودەتای عەبدولسەلام، مامۆستا (بارام بەگی سەعدی بەگ) بووە بە بەڕێوەبەر.
قوتابخانەیەکی حکومییە. کەوتووەتە گوندی بەشارەتی خواروو و سەر بە ناحیەی سیروان. لەسەر میلاکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجەیە و قۆناغی (١-٦)ی بنەڕەتی تێکەڵاوە، ساڵی ١٩٧٩ دامەزراوە، لەلایەن حکومەتی عێراقییەوە بینایەکی بۆ دروستکراوە. ساڵی ١٩٨٧ لە کاتی ڕاگواستن دەڕوخێنرێت، ساڵی ١٩٩٥ جارێکی تر لەلایەن ڕێکخراوی ئەڵمانیی (H.A.D)یەوە بینایەکی چوار پۆلی بۆ دروستکراوەتەوە. ساڵی ٢٠١٨ لەلایەن بەڕێز هێمن حامید خالیدەوە، نۆژەنکراوەتەوە و لە چوار پۆلییەوە کراوە بە شەش پۆلی. لە ئێستادا بیناکەی لە یەک نهۆم و شەش پۆل و یەک ئۆفیسی ئیداری و ژووری هونەر و چاخانەیەکی بچوک پێکهاتووە. ڕووبەری زەویی قوتابخانەکە (١,٥٣٨م٢)یە. هەموو ڕۆژێک دەوامیان بەیانیانە. مامۆستا فەلاح فایق محەممەد بەڕێوەبەری قوتابخانەکەیە، بەگوێرەی ئامارەکانی بەڕێوەبەرێتیی پلان لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجە بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٢ بۆ ٢٠٢٣ سەبارەت بە میلاکی قوتابخانەکە تەنها ١٧ مامۆستای میلاکیان هەیە لەگەڵ ٦٦ قوتابی.
قوتابخانەیەکی حکومییە. لەسەر میلاکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجەیە. کەوتووەتە گوندی (بەشارەتی سەروو)ی سەر بە شارۆچکەی (سیروان). قۆناغی (١ بۆ ٦)ی بنەڕەتی تێکەڵاوی تێدایە. ساڵی ١٩٧٦ لە خانوویەکی گڵدا بووە، ساڵی ١٩٨٣ حکومەت خانوویەکی بۆ دروستکردووە. ساڵی ١٩٩٥ لەلایەن ڕێکخراوی (H. A. D) ئەڵمانی قوتابخانەیەکی چوار پۆلی بۆ قوتابخانەکە دروستکراوە. یەک نهۆمە. شەش پۆل و یەک ژووری کارگێڕی و کۆگایەکی هەیە. مامۆستا (عیسا سدیق ئەحمەد عەلی) بەڕێوەبەریەتی. ١٢ مامۆستای میلاک و یەک مامۆستای وانەبێژی هەیە. ٣٠ قوتابی وانەی لێ دەخوێنن.