دامودەزگا حکومی و ناحکومیەکان

بەرگی هەشتەم

دامودەزگا حکومی و ناحکومیەکان

ئامادەکردنی: لیژنه‌ی هاوبه‌شی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ و ڕێكخراوی خاڵ

زانیاری دەربارەی دامەزراوە حکومی و ڕێکخراوە ناحکومییەکان کە لە کەرتی جیاوازدا خزمەتگوزاری پێشکەش دەکەن.

ناوەڕۆک

158 بابەت

شارۆ

قوتابخانەیەکی حکومییە. کەوتووەتە گەڕەکی دەروازەی شار و لە نزیک یاریگای نێودەوڵەتیی هەڵەبجە. لەسەر میلاکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجەیە و قۆناغی (٧ بۆ ٩)ی بنەڕەتیی کوڕانە. لە ساڵی ٢٠١٤ دامەزراوە، لە ساڵی ٢٠١٢ لە لایەن تیمێکی ئەمەریکییەوە بینا بۆ قوتابخانەکە دروستکراوە. بیناکەی لە دوو نهۆم و هەژدە پۆل و چوار ئۆفیسی ئیداری و هۆڵێکی بۆنە و چالاکی و ژووری داتاشۆ و تاقیگە و هونەر و وەرزش و کۆگا پێکهاتووە. ڕووبەری زەویی قوتابخانەکە (٨,٧٧١م٢)یە، ئەم قوتابخانەیە دەوامیان سێ ڕۆژ بەیانیان و سێ ڕۆژ ئێوارانە. لە بینای قوتابخانەى مەولەویی بنەڕەتیدا میوانن. مامۆستا ئەردەڵان حەمەسەعید ئەحمەد بەڕێوەبەرە. بەگوێرەی ئامارەکانی بەڕێوەبەرێتیی پلان لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجە بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٢ بۆ ٢٠٢٣ سەبارەت بە میلاکی قوتابخانەکە ١٧ مامۆستا و سێ فەرمانبەری میلاک و چوار مامۆستای وانەبێژیان هەیە، لەگەڵ ١٨٥ قوتابی، کە سەرجەمیان لە ڕەگەزی نێرن.

زیاتر بزانە
قوتابخانە

شاڕێ

قوتابخـانەیەکی حکومییە. کەوتووه ‌تەگەڕەکی شارەوانی و نزیک نەخۆشخانەى عەنەب. لـەسـەر میلاکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هـەڵـەبجــەیە و قـۆنـاغی (١ بۆ ٦)ی بنەڕەتیی تێکەڵاوە. لە ساڵی ٢٠١٥ دامەزراوە، لە ساڵی ٢٠١٠ بینای بۆ دروستکراوە، بیناکەی لە دوو نهۆم و پۆل و دوو ئۆفیسی ئیداری و هۆڵێکی بۆنە و چالاکی و ژووری هونەر و کتێبخانە و ژووری کۆگا پێکهاتووە، ڕووبەری بینای قوتابخانەکە (٥,٠٠٠م٢)یە، ئەم قوتابخانەیە دەوامیان سێ ڕۆژ بەیانیان و سێ ڕۆژ نیوەڕوانن و لە بینای قوتابخانەى شەهید ئەنوەری موهەندیسی بنەڕەتیدا میوانن. مامۆستا ئارام حەمەئەمین کەریم بەڕێوەبەری قوتابخانەکەیە، بەگوێرەی ئامارەکانی بەڕێوەبەرێتیی پلان لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجە بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٢ بۆ ٢٠٢٣ سەبارەت بە میلاکی قوتابخانەکە ٢٧ مامۆستا و سێ فەرمانبەری میلاک و یەک مامۆستای وانەبێژیان هەیە لەگەڵ ١٠٣ قوتابی، کە ٥٦ لە ڕەگەزی نێر و ٤٧ لە ڕەگەزی مێن.

زیاتر بزانە
قوتابخانە

شەپۆل

قوتابخانەیەکی حکومییە. لەسەر میلاکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجەیە و قۆناغی (١ بۆ ٦)ی بنەڕەتیی تێکەڵاوە. کەوتووەتە گەڕەکی شارەوانی و نزیک دیوانی پارێزگای هەڵەبجەیە. ساڵی ١٩٧٨ کاتی ڕاگواستنی گوندەکان، بیناکەیان لە شوێنی بینای باخچەى منداڵانی پەریانی ئیستادا بووە، بەڵام دوای ڕاپەڕین لە ساڵی ١٩٩١ قوتابخانەکە دەچێتە بینای قوتابخانەى شارا، پاشان هەردوو دەوامەکەی دەکرێت بە قوتابخانەى شەپۆل و بە دوو دەوام دەوامیانکردووە، هەتا ساڵی ٢٠٠٦ بینای تایبەت بە قوتابخانەکە دروستکراوە. بینا کۆنەکەیان نۆژەندەکرێتەوە و دەدرێت بە قوتابخانەى هەکاریی بنەڕەتی، بینای نوێی قوتابخانەی شەپۆل لە یەک نهۆم و شەش پۆل و سێ ئۆفیسی ئیداری و ژووری تاقیگە و وەرزش و کۆگا پێکهاتووە. ڕووبەری زەویی قوتابخانەکە (٤,٠٠٠م٢)یە، دوو دەوامن و دەوامیان سێ ڕۆژ بەیانیان و سێ ڕۆژ ئێوارانە، خاوەنی بیناکەن. مامۆستا سەباح حەمەئەمین ڕەحمان بەڕێوەبەرە. بەگوێرەی ئامارەکانی بەڕێوەبەرێتیی پلان لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجە بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٢ بۆ ٢٠٢٣ سەبارەت بە میلاکی قوتابخانەکە ٦٣ مامۆستا و شەش فەرمانبەری میلاکی هەیە لەگەڵ ٣٥٤ قوتابی، کە ١٨٤ لە ڕەگەزی نێر و ١٧٠ لە ڕەگەزی مێن.

زیاتر بزانە
قوتابخانە

شەکرالی

قوتابخانەیەکی حکومییە. لەسەر میلاکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجەیە. کەوتووەتە سنوری گوندی (شەکرالی) سەر بە ناحیەی (سیروان). ساڵی ١٩٩٤ دامەزراوە و هەمان ساڵ بینای قوتابخانەکە لەلایەن ڕێکخراوی (H. A. D) ئەڵمانیەوە دروستکراوە. ساڵی ٢٠١١ دوو ژووری تری بۆ زیادکراوە. لە ئێستادا یەک نهۆمە. لە شەش پۆل و یەک ئۆفیسی کارگێڕی پێکهاتووە. لەسەر ڕووبەری (٦٣٦م٢)یە. جگە لە خۆیان (قوتابخانەى نالیی بنەڕەتی)یش لەگەڵیان میوانن. مامۆستا (هاوار عەلی حەسەن) بەڕێوەبەریەتی. ١٦ مامۆستای میلاکی هەیە. ٢٨ قوتابی لە قوتابخانەکە دەخوێنن.

زیاتر بزانە
قوتابخانە

شەن

قوتابخانەیەکی حکومییە. کەوتووەته ‌گەڕەکی مەرزەبۆتۆ و نزیک مزگەوتی عومەری کوڕى خەتاب. لەسەر میلاکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجەیە و قۆناغی (٧ بۆ ٩)ی بنەڕەتیی کچانە. لە ساڵی ٢٠١٤ دامەزراوە، بینای قوتابخانەکە سەرەتا بۆ باخچەی منداڵانی هەڵەبجە دروستکراوە. لە ساڵی ٢٠١٣ دەڕوخێنرێت و لەسەر بوجەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکانی سلێمانی دروستدەکرێتەوە. بیناکەی لە دوو نهۆم و دوازدە پۆل و دوو ئۆفیسی ئیداری و هۆڵێکی بۆنە و چالاکی و ژووری کۆگا پێکهاتووە. ڕووبەری زەویی قوتابخانەکە (٣,٢٠٢م٢). ئەم قوتابخانەیە دەوامیان سێ ڕۆژ بەیانیان و سێ ڕۆژ ئێوارانە، لە بینای قوتابخانەى (هەڵەبجەی بنەڕەتی)دا میوانن. مامۆستا شۆخان عومەر حسەین بەڕێوەبەرە. بەگوێرەی ئامارەکانی بەڕێوەبەرێتیی پلان لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجە بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٢ بۆ ٢٠٢٣ سەبارەت بە میلاکی قوتابخانەکە ٣٢ مامۆستا و سێ فەرمانبەری میلاک و یەک مامۆستای وانەبێژیان هەیە لەگەڵ ٢٠٧ قوتابی، کە سەرجەمیان لە ڕەگەزی مێن.

زیاتر بزانە
قوتابخانە

شەهید ئازاد هەورامی

قوتابخانەیەکی حکومییە، کەوتووەته ‌گەڕەکی مامۆستایان و نزیک باخچەى منداڵانی هەڵەبجە. لـەسـەر میلاکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجەیە و قۆناغی (٧ بۆ ٩)ی بنەڕەتیی کچانە. لە ساڵی ٢٠٠٢ دامەزراوە، لە سەرەتادا قۆناغی (١ بۆ ٦) ی بنەڕەتیی تێکەڵاو بووە، هەتا ساڵی ٢٠٠٩، قۆناغی ٧ بۆ ٨ی بنەڕەتیشی بۆ زیـادکـراوە. هەتا ساڵی ٢٠١٥ قۆناغی (١ بۆ ٦)ی بنەڕەتی لێدەکەنەوە و دەیکەن بە قوتابخانەى بزاڤی بنەڕەتی. قۆناغی (٧ بۆ ٩) کەش بە ناوی قوتابخانەى شەهید ئازاد هەورامی دەمێنێتەوە. پێشتر لە بینای باخچەی منداڵانی هەڵەبجەدا دەوامیانکردووە، هەتا لە ساڵی ٢٠٠٩ بینای بۆ دروستکراوە. بیناکەی لە دوو نهۆم و دوازدە پۆل و چوار ئۆفیسی ئیداری و سی تاقیگەی زانست و هۆڵی کۆمپیوتەر و هۆڵی هونەر و هۆڵێکی بۆنە و چالاکی ژووری وەرزش و کۆگا پێکهاتووە. ڕووبەری بینای قوتابخانەکە (٦,٠٧٢م٢)یە. سێ ڕۆژ بەیانیان و سێ ڕۆژ ئێوارانە، خاوەنی بیناکەن و قوتابخانەى بزاڤی بنەڕەتی لە بینای قوتابخانەکەیاندا میوانن. مامۆستا هەوار مستەفا حەمەعەلی بەڕێوەبەرە. بەگوێرەی ئامارەکانی بەڕێوەبەرێتیی پلان لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجە بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٢ بۆ ٢٠٢٣ سەبارەت بە میلاکی قوتابخانەکە ٣٩ مامۆستا و سێ فەرمانبەری میلاکیان هەیە، لەگەڵ ٣٦٧ قوتابی، کە سەرجەمیان لە ڕەگەزی مێن.

زیاتر بزانە
قوتابخانە

شەهید ئەنوەر

قوتـــابخـانەیەکی حکومییە. کەوتووەته ‌گەڕەکی شارەوانی و نزیک نەخۆشخانەى عەنەب. لـەسـەر میلاکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هـەڵـەبجــەیە و قـۆنـاغی (٧ بۆ ٩)ی بنەڕەتیی کوڕانە. لە ساڵی ٢٠١٢ دامەزراوە، کە قۆناغی (٧ بۆ ٩)ی دواناوەندی شارەزوور بووە و جیابووەتەوە، پاشان ناویانلێناوە قوتابخانەى شەهید ئەنوەری موهەندیس. لە ساڵی ٢٠٠٨ بینای بۆ دروستکراوە، لە دوو نهۆم و ١٨ پۆل و دوو ئۆفیسی ئیداری و هۆڵێکی بۆنە و چالاکی و ژووری کۆمپیوتەر و هونەر و وەرزش و تاقیگەی زانست و کتێبخانە و ژووری کۆگا پێکهاتووە، ڕووبەری بینای قوتابخانەکە (٥,٠٠٠م٢)یە. سێ ڕۆژ بەیانیان و سێ ڕۆژ نیوەڕوانن و جگە خۆیان قوتابخانەى شاڕێی بنەڕەتیش لە بیناکەیاندا میوانن. مامۆستا عومەر ئەنوەر ئەحمەد بەڕێوەبەرە. بەگوێرەی ئامارەکانی بەڕێوەبەرێتیی پلان لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجە بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٢ بۆ ٢٠٢٣ سەبارەت بە میلاکی قوتابخانەکە ٣٥ مامۆستا و حەوت فەرمانبەری میلاکیان هەیە لەگەڵ ٣٢١ قوتابی، کە سەرجەمیان لە ڕەگەزی نێرن.

زیاتر بزانە
قوتابخانە

شەهیدانی خێڵی حەمە

قوتابخانەیەکی حکومییە. کەوتووەته ‌گەڕەکی فەرمانبەران و لە تەنیشت کتێبخانەى گشتی هەڵەبجە. لەسەر میلاکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجەیە و قۆناغی (١ بۆ ٦)ی بنەڕەتیی تێکەڵاوە. لە ساڵی ٢٠٠٢ دامەزراوە، لە ساڵی ١٩٩٦ بینای قوتابخانەکە دروستکراوە، بە هۆی نەگونجاویی بینای قوتابخانەکەیانەوە، کە لە ئیستادا خوێندنی خێرای هەڵەبجەی تێدایە، لە ساڵی ٢٠١٦دا گواستویانەتەوە بۆ بینای قوتابخانەى گۆرانی بنەڕەتی، بیناکەی لە دوو نهۆم و دوازدە پـۆل و دوو ئـۆفـیـسی ئیداری و کتـێبخانە و ژووری وەرزش و ژووری کۆگـا پێـکـهـاتووە. ڕووبەری بینای قوتابخانەکە (٣,٢٤٢م٢)یە. سێ ڕۆژ بەیانیان و سێ ڕۆژ ئێوارانە، بیناکەی لە ئیستادا لەلایەن شێخ عەلی شێخ عیزەدینەوە دەڕوخێنرێت و سەر لە نوێ دروستدەکرێتەوە. مامۆستا نەوشیروان ڕەشید فەرەج بەڕێوەبەرە. بەگوێرەی ئامارەکانی بەڕێوەبەرێتیی پلان لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجە بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٢ بۆ ٢٠٢٣ سەبارەت بە میلاکی قوتابخانەکە ٥٠ مامۆستا و سێ فەرمانبەری میلاکی هەیە لەگەڵ ٢٣٤ قوتابی، کە ١٢٨ لە ڕەگەزی نێر و ١٠٦ لە ڕەگەزی مێیە.

زیاتر بزانە
قوتابخانە

شەهیدانی هەڵەبجە

قوتابخانەیەکی سەرەتاییە. لەدوای کیمیایبارانکردنی هەڵەبجە و ئاوارەبوونی خەڵکەکەی بۆ وڵاتی ئێران لە ئۆردوگای کەنگاوەر لەلایەن چەند مامۆستایەکی خۆبەخش کراوەتەوە. پەیڕەوی لە بنەماکانی خوێندنی عێراقی کراوه. مامۆستاکانی محەمەد عەبدولڕەحیم، هیوا عەلی، جەمال حەبیبوڵا بێدار، نەجمەدین عەبدوڵا، جەبار ئەحمەد، عوسمان عەبدولمحەمەد، ئیبراهیم فەتاح ڕێشاوی، ئاوات حەمە ساڵح، لوقمان عەبدولڵا سادق، سۆران عەبدولڵا سادق، شێرکۆ حسێن، کازم کاکە برا. هەتا مانگی ٩ی ١٩٨٨ درێژیان بە خوێندن داوە. ٣٥٠ تمەن وەک موچە دراوە بە مامۆستاکان. ئەم قوتابخانەیە بوویە سەرەتا و هۆکاری کردنەوەی قوتابخانەیەکی فەرمی لە لایەن دەسەڵاتدارانی ئێرانەوە بۆ ساڵانی دواتر.

زیاتر بزانە
قوتابخانە

شەهید دکتۆر مەحموود ئەحمەد بەگ

قوتابخانەیەکی حکومییە. لەسەر میلاکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجەیە و قۆناغی (١ -٦)ی بنەڕەتیی تێکەڵاوە. کەوتووەتە گوندی (تەپە سەرقوڵە) و سەر بە شارۆچکەی (خورماڵ)ە. ساڵی ٢٠١٢ دامەزراوە، هۆکاری ناونانی قوتابخانەکە بۆ ناوی ئەو کەسایەتییە دەگەڕێتەوە، کە یەکێک بووە لە سەرکردەکانی بزوتنەوەى ڕزگاریخوازی کوردستان و لەو جێگایەدا شەهیدبووە، کە قوتابخانەکەی تێدا دروستکراوە. هەتا ئێستاش بینای بۆ دروستنەکراوە و لە کابینەدا دەوامدەکەن. دوو کابینە تایبەتە بە ئۆفیـسی کارگێڕیی قوتابخانەکە و شەش کابینەی تریش تەرخانکراوە بۆ پۆلەکانی خوێندن و کابینەیەکیش وەک کۆگا بەکاردەهێنن. ڕووبەری زەویی قوتابخانەکە بریتیە لە (١.٧٠٠م٢). مامۆستا (نورەدین ئەحمەد باقی) بەڕێوەبەریەتی، بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٢ بۆ ٢٠٢٣ قوتابخانەکە حەوت مامۆستا و یەک فەرمانبەری میلاک و پێنج مامۆستای وانەبێژیان هەیە، ٢٥ قوتابی وانەى لێ دەخوێنن.

زیاتر بزانە
قوتابخانە

شنروێ

قوتابخانەیەکی حکومییە. لەسـەر میلاکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵـەبجەیە و قـۆناغی ١ بۆ ٩ ی بنەڕەتییە، لە ساڵی ١٩٩٢ دامەزراوە، لە هەمان ساڵدا بینای بۆ دروستکراوە. کەوتووەتە گەڕەکی شارەوانی و لە تەنیشت هۆڵی بۆنەی کاکەییەکاندایە. بیناکەی لە دوو نهۆم و دوازدە پۆل و سێ ئـۆفیسی ئیداری پێکـهاتووە، ڕووبەری بینای قـوتابخانەکە (٣,٨٠٠م٢)یە، ئەم قوتابخانەیە دەوامیان سێ ڕۆژ بەیانیان و سێ ڕۆژ ئێوارانە، خاوەنی بیناکەن و قوتابخانەى کاردۆخیی بنەڕەتی لە بینای قوتابخانەکەدا میوانن. مامۆستا شۆڕش عەلی عەبدولکەریم بەڕێوەبەرە. بەگوێرەی ئامارەکانی بەڕێوەبەرێتیی پلان لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجە بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٢ بۆ ٢٠٢٣ سەبارەت بە میلاکی قوتابخانەکە ٤٧ مامۆستا و پێنج فەرمانبەری میلاکی هەیە لەگەڵ ٢٠٠ قوتابی، کە ٩٣ لە ڕەگەزی نێر و ١٠٧ لە ڕەگەزی مێیە.

زیاتر بزانە
قوتابخانە

شۆڕشی نوێ

قوتابخانەیەکی حکومییە. لەسەر میلاکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجەیە و قۆناغی (١ بۆ ٦)ی بنەڕەتیی تێکەڵاوە. کەوتووەتە گەڕەکی (شەهیدان) لە سەنتەری پارێزگای (هەڵەبجە). ساڵی ٢٠١٧ دامەزراوە، بینای قوتابخانەکە ساڵی ٢٠١٠ لەلایەن (وەزارەتی پەروەردە)وە بۆ ئامادەیی (پێشەنگ)ی کوڕان دروستکراوە، بیناکەی لە دوو نهۆم و هەژدە پۆل و دوو ئـۆفیسی کارگێڕی و هۆڵێکی بۆنە و چالاکی و ژووری هونەر ژووری وەرزش و تاقیگەی زانست و ژووری کومپیوتەر و ژووری کۆگا پێکهاتووە، لەسەر ڕووبەری زەوی (٦,٣٠٠م٢) دروستکراوە، مامۆستا (زانا محەممەد عەبدولقادر) بەڕێوەبەریەتی، بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٢ بۆ ٢٠٢٣ قوتابخانەکە ٤٤ مامۆستا و یەک فەرمانبەری میلاکیان هەیە، ٢٠٨ قوتابی وانەى لێ دەخوێنن.

زیاتر بزانە
قوتابخانە

شیرەمەڕ

قوتابخانەیەکی حکومییە. لەسەر میلاکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجەیە و قۆناغی (١ بۆ ٦)ی بنەڕەتیی تێکەڵاوە، کەوتووەتە گوندی (شیرەمەڕ) و سەر بە شارۆچکەی (خورماڵ)ـە، ساڵی ١٩٦٨ دامەزراوە، لە سەرەتادا لە خانویەکی بچوکی لە بەرد و گڵ دروستکراودا دەوامیانکردووە، کە خەڵکی گوندەکە بە هەرەوەزی دروستیانکردووە. مامۆستا عومەر شیرەمەڕی مامۆستا و بەڕیوەبەری بووە. پاش ڕاگواستنی گوندەکان و سەرلە نوێ ئاوەدانکردنەوەى گوندەکان ساڵی ١٩٩٦ جارێکی تر لەلایەن خەڵکی گوندەکەوە بینای قوتابخانەکە دروستدەکرێتەوە، دڵشاد ڕەزا و عەلی حەیدەر بوونەتە بەڕێوەبەر. ساڵی ٢٠٠٣ لە لایەن سەرۆکایەتیی شارەوانیی خورماڵەوە بینای قوتابخانەکەیان لەسەر ڕووبەری زەوی (٦٥٠م٢) فراواندەکرێت، بە شێوەیەک یەک نهۆم و شەش پۆل و یەک ئـۆفیـسی کارگێڕی و ژوورێکی کۆگا لەخۆدەگرێت، مامۆستا(ستار نیعمەت فەرەج) بەڕێوەبەریەتی، قوتابخانەى (کوردستان)ی بنەڕەتیش لە بینای قوتابخانەکەدا میوانن. بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٢ بۆ ٢٠٢٣ قوتابخانەکە ١٢ مامۆستا و یەک فەرمانبەری میلاک و دوو مامۆستای وانەبێژیان هەیە، ٢٦ قوتابی وانەى لێ دەخوێنن.

زیاتر بزانە
قوتابخانە

شێخ حەمەئەمین

قوتابخانەیەکی حکومییە. کەوتووەته ‌گەڕەکی کاژاو و و نزیک بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی هەڵەبجە. لەسەر میلاکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجەیە و قۆناغی (١ بۆ ٦)ی بنەڕەتیی تێکەڵاوە، لە ساڵی ٢٠٠٣ دامەزراوە. ئەم قوتابخانەیە لە بنەڕەتدا ناوی قوتابخانەى مامۆستا شێخ حەمەئەمین عەبابەیلێییە، بەڵام لە ئێستا بووە بە قوتابخانەى شێخ حەمەئەمین، بینای قوتابخانەکە لەساڵی ١٩٦٨ دروستکراوە بۆ قوتابخانەى بێسارانی، بەڵام پێش کارەساتی کیمیاربارانی هەڵەبجە ئەم قوتابخانەیە نەماوە، بیناکەی لە یەک نهۆم و حەوت پۆل و دوو ئۆفیسی ئیداری و هۆڵێکی بۆنە و چالاکی پێکهاتووە، ڕووبەری زەویی قوتابخانەکە (٦٠٠م٢) یە، سێ ڕۆژ بەیانیان و سێ ڕۆژ ئێوارانە، مامۆستا دارا ئەحمەد حسەین بەڕێوەبەرە. بەگوێرەی ئامارەکانی بەڕێوەبەرێتیی پلان لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجە بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٢ بۆ ٢٠٢٣ سەبارەت بە میلاکی قوتابخانەکە ٥٩ مامۆستا و نۆ فەرمانبەری میلاک و یەک مامۆستای وانەبێژیان هەیە، لەگەڵ ٣٠٧ قوتابی، کە ١٤٤ لە ڕەگەزی نێر و ١٦٣ لە ڕەگەزی مێن.

زیاتر بزانە
قوتابخانە

عادیلەخانم

قوتابخانەیەکی حکومییە. کەوتووەته ‌گەڕەکی کاژاو و و نزیک بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی هەڵەبجە. لەسـەر میلاکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجەیە و قۆناغی (١ بۆ ٦)ی بنەڕەتیی تێکەڵاوە لە ساڵی ٢٠٠٤ دامەزراوە، لە ساڵی ١٩٩٥ بیناکەیان لەلایەن دەستگای کارگوزاری و فریاکەوتنی ئیسلامیی کوردستان (الأغاثە السلامیة)ەوە دروستکراوە بۆ پەیمانگای ئیسلامی. بیناکەی لە دوو نهۆم و دوازدە پۆل و دوو ئۆفیسى ئیداری و هۆڵێکی بۆنە و چالاکی پێکهاتووە، ڕووبەری قوتابخانەکە (٥,٢٥٠م٢)یە. سێ ڕۆژ بەیانیان و سێ ڕۆژ ئێوارانە. لە بینای قوتابخانەى دەرسیمی بنەڕەتیدا میوانن و جگە قوتابخانەى عادیلەخانم و قوتابخانەى دەرسیم، قوتابخانەى ڕەهەندی ئێوارانیش دەوامی تێدا دەکات. مامۆستا (یادگار سەلاح ئیبراهیم) بەڕێوەبەرە. بەگوێرەی ئامارەکانی بەڕێوەبەرێتیی پلان لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجە بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٢ بۆ ٢٠٢٣ سەبارەت بە میلاکی قوتابخانەکە ٥٠ مامۆستا و چوار فەرمانبەری میلاکی هەیە، لەگەڵ ٢٢٤ قوتابی، کە ١١٩ لە ڕەگەزی نێر و ١٠٥ لە ڕەگەزی مێیە، کەوتووەتە گەڕەکی سەرا، لە پشت بینای قایمقامیەتی هەڵەبجە.

زیاتر بزانە
قوتابخانە

عاموورە

قوتابخانەیەکی حکومییە. لەسەر میلاکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجەیە. کەوتووەتە گوندی (عامورە)ی سەر بە ناحیەی (خورماڵ)‌. قۆناغی ١ بۆ ٩ی بنەڕەتیی بە تێکەڵاوی تێدایە. ساڵی ٢٠٠٤ دامەزراوە و لە هەمان ساڵدا لەلایەن ڕێکخراوی (هابیتات)ـەوە بینای سەربەخۆی بۆ دروستکراوە. یەک نهۆمە. نۆ پۆل و دوو ژووری کارگێڕی و ژووری کۆمپیوتەر، هونەر و کۆگای هەیە. لەسەر ڕووبەری (٤.١٨٤م٢) دروستکراوە‌. مامۆستا (جەبار مەهدی حەمەڕەشید) بەڕێوەبەریەتی. شەش مامۆستا و یەک فەرمانبەری میلاک و ١٠ مامۆستای وانەبێژی هەیە. ٤٢ قوتابی وانەی لێ دەخوێنن.

زیاتر بزانە
قوتابخانە

عەبابەیلێ

قوتابخانەیەکی حکومییە کەوتووەتە گوندی عەبابەیلێ. لەسەر میلاکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجەیە و قۆناغی (١-٦)ی بنەڕەتیی تێکەڵاوە، لە ساڵی ١٩٣٣ دامەزراوە، لە سەرەتادا لە ژوورێکی ماڵی شێخ مەحموودی شێخ عەلیدا قوتابیان وانەیان خوێندووە و مامۆستا حەمەڕەشد حەمەکەریم یەکەم بەڕێوەبەری قوتابخانەکەبووە، دواتر لە ناو گوندی عەبابەیلێدا بینایەکی بۆ دروستدەکرێت، کە ڕووبەرەکەی نزیکی یەک دۆنم بووە، هەتا ساڵانی ١٩٧٢ حکومەتی عێراقی بینایەکی شەش پۆلی بۆ قوتابخانەکە ناوچەی تەقتەقان لە نێوان هەردوو گوندی عەبابەیلێ و دەڵەمەڕدا دروستدەکات. دەوامی قوتابخانەکە لەم بینایەدا بەردەوام دەبێت هەتا ساڵی ٢٠٠٦، پاشان لە لایەن وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بینای تایبەت بە قوتابخانەکە لە بەردەم گوندەکەدا و لەسەروی بینای زانکۆی هەڵەبجەوە دروستدەکات. بیناکەی لە یەک نهۆم و شەش پۆل و سێ ئۆفیسی ئیداری و کتێبخانە کۆگا پێکهاتووە. ڕووبەری زەویی قوتابخانەکە (٢,٩٦١م٢). مامۆستا شەونم یوسف محەممەد بەڕێوەبەری قوتابخانەکەیە، بەگوێرەی ئامارەکانی بەڕێوەبەرێتیی پلان لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجە بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٢ بۆ ٢٠٢٣ سەبارەت بە میلاکی قوتابخانەکە ١٨ مامۆستا و دوو فەرمانبەری میلاک یەک مامۆستای وانەبێژیان هەیە، لەگەڵ ١٠٠ قوتابی، کە ٥٢ لە ڕەگەزی نێر و ٤٨ لە ڕەگەزی مێن.

زیاتر بزانە
قوتابخانە

عەنەب

قوتابخانەیەکی حکومییە. کەوتووەتە عەنەب لەسەر ڕێگای هەڵەبجە - هەورامان. لەسەر میلاکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجەیە و قۆناغی(١ بۆ ٦)ی بنەڕەتیی تێکەڵاوە. لە ساڵی ١٩٥١ دامەزراوە، لە ساڵی ١٩٥٦ لەسەردەمی پاشایەتیدا بینای قوتابخانەکەیان بۆ دروستکراوە، لەوبەری شەقامەکەوە و بەرامبەری بینای ئێستا دەبێت، لە سەرەتای دامەزراندنی قوتابخانەکەوە هەتا دروستکردنی بینا لە خانویەکی گوندی عەنەبدا دەوامیانکردووە. لە ساڵی ١٩٨١ لەلایەن حکومەتی عێراقییەوە بینایەکی دوو نهۆمی و نۆ پۆلی بۆ قوتابخانەکە لە جێگای بینای ئێستادا دروستدەکات. ساڵی ١٩٨٨ تەختی خاک دەکرێت، پاشان لە ساڵی ١٩٩٣ بینای قوتابخانەکە دووبارە دروستکراوەتەوە لەلایەن ڕێکخراوی (KRO)وە، بیناکەی لە یەک نهۆم و شەش پۆل و دوو ئۆفیسی ئیداری و ژوورى کۆگا پێکهاتووە، ڕووبەری زەویی قوتابخانەکە (٣,٣٥٦م٢)یە. مامۆستا مەحموود عەزیز ساڵح بەڕێوەبەری قوتابخانەکەیە، بەگوێرەی ئامارەکانی بەڕێوەبەرێتیی پلان لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجە بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٢ بۆ ٢٠٢٣ سەبارەت بە میلاکی قوتابخانەکە ١٩ مامۆستا و یەک فەرمانبەری میلاکیان هەیە لەگەڵ ٢٦ قوتابی، کە ١٣ لە ڕەگەزی نێر و ١٣ لە ڕەگەزی مێن.

زیاتر بزانە
قوتابخانە

قاجر

کەوتووەتە گوندی (قاجر)ی سەر بە ناحیە‌ی(خورماڵ). مێژووەکەی بۆ ساڵی ١٩٧٩ دەگەڕێتەوە. سەرەتا و بۆ ماوەی چوار ساڵ لە خانوی (حاجی حەمەئەمینی قاجری)دا بووه،‌ کە ڕووبەرەکەی (١٠٠م) بووە، دواتر گوازراوەتەوە بۆ خانووی (عەلی قاجر)ی و هەتا ڕاگواستنی گوندەکانی سەر سنور کراوە بووە. نزیکەی ٢٠ قوتابی هەبووە. لە ئێستادا گوندەکە قوتابخانەی‌ تێدا نییە.

زیاتر بزانە
قوتابخانە

قەدەفەری

قوتابخانەیەکی حکومییە. لەسەر میلاکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجەیە و قۆناغی (١ بۆ ٦)ی بنەڕەتیی تێکەڵاوە. کەوتووەتە گوندی (قەدەفەری) و سەر بە شارۆچکەی (خورماڵ)، ساڵی ١٩٧٥ وەک قوتابخانەى فێرکردنی گەورە (محوالامیە) لە ماڵێکی گوندەکەدا دامەزراوە، ساڵی ١٩٧٨ لەلایەن حکومەتی عێراقیەوە بینایەک بۆ قوتابخانەکە دروستدەکرێت و هەتا ساڵی ١٩٨٧ دەوامی تێدا دەکرێت، پاشان لەگەڵ ڕاگواستنی گوندەکاندا بینای قوتابخانەکەش دەڕوخێنرێت، دواتر ساڵی ١٩٩٣ لەلایەن ڕێکخراوێکی کەنەدییەوە بینای قوتابخانەکە لەسەر ڕووبەری (٩٥٠م٢) دروستکراوە. ساڵی ٢٠١٩ لەلایەن ڕێکخراوی (Unicef) و ساڵی ٢٠٢٢ لەلایەن دەستگای خێرخوازی بارزانییەوە نۆژەنکراوەتەوە، بیناکەی لە یەک نهۆم و شەش پۆل و دوو ئۆفیـسی کارگێڕی و ژووری کۆگا پێکهاتووە. مامۆستا (پرشنگ ئەمين عبدالرحمن) بەڕێوەبەریەتی، قوتابخانەى(هێدی) بنەڕەتی لە قوتابخانەکەیاندا میوانن. بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٢ بۆ ٢٠٢٣ قوتابخانەکە هەشت مامۆستا و یەک فەرمانبەری میلاک و پێنج مامۆستای وانەبێژیان هەیە، ٧٩ قوتابی وانەى لێ دەخوێنن.

زیاتر بزانە
قوتابخانە
پێشتر 1
...
4 5 6
...
8 دواتر