دامودەزگا حکومی و ناحکومیەکان

بەرگی هەشتەم

دامودەزگا حکومی و ناحکومیەکان

ئامادەکردنی: لیژنه‌ی هاوبه‌شی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ و ڕێكخراوی خاڵ

زانیاری دەربارەی دامەزراوە حکومی و ڕێکخراوە ناحکومییەکان کە لە کەرتی جیاوازدا خزمەتگوزاری پێشکەش دەکەن.

ناوەڕۆک

158 بابەت

نێرگز

قوتابخانەیەکی حکومییە. کەوتووەته ‌گەڕەکی فەرمانبەران و لە تەنیشت کتێبخانەى گشتیی هەڵەبجە. لـەسـەر میلاکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هـەڵـەبجــەیە و قـۆنـاغی (٧ -٩)ی بنەڕەتیی کچانە. ساڵی ١٩٨٣ دامەزراوە، سەرەتا بینای قوتابخانەکە لە جێگای پارکی پەڕلەماندا بووە لە نزیک مزگەوتی عومەری کوڕی خەتاب و لە کارەساتی کیمیبارانی هەڵەبجەدا بیناکەیان دەڕوخێنرێت، پاش ئاوەدانکردنەوەى هەڵەبجە لە بینای قوتابخانەى شەهیدانی کیمیاباراندا دەست بە دەوامدەکەنەوە، هەتا ساڵی ٢٠٠٤، پاشان دەخرێنە سەر دواناوەندی شەهیدانی کیمیاباران، پاشان ساڵی ٢٠٠٧ دەوامی کچانی قوتابخانەى گۆران دەکرێت بە قوتابخانەى نێرگزی کچان و جارێکى تر قوتابخانەکە کراوەتەوە و پاشان ساڵی ٢٠١٧ دەگوازنەوە بینای قوتابخانەى مەرزەبۆتۆی بنەڕەتی. بیناکەی لە دوو نهۆم و دوازدە پۆل و دوو ئۆفیسی ئیداری هۆڵێکی بۆنە و چالاکی و کتێبخانە و ژووری کۆگا پێکهاتووە. سێ ڕۆژ بەیانیان و سێ ڕۆژ نیوەڕوانن و لە بینای قوتابخانەى مەرزەبۆتۆی بنەڕەتیدا میوانن. مامۆستا شەهلا حەمەعەزیز حەمەیوسف بەڕێوەبەرە. بەگوێرەی ئامارەکانی بەڕێوەبەرێتیی پلان لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجە بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٢ بۆ ٢٠٢٣ سەبارەت بە میلاکی قوتابخانەکە ٣٣ مامۆستا و حەوت فەرمانبەری میلاک و یەک مامۆستای وانەبێژیان هەیە لەگەڵ ٢٤١ قوتابی، کە سەرجەمیان لە ڕەگەزی مێن.

زیاتر بزانە
قوتابخانە

هانەژاڵە

ساڵی(٢٠٠٣)ی زاینی بە فەرمانی کارگێڕیی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی سلێمانی کراوەتەوە. کەوتووەتە گوندی هانەژاڵە. لە سەرەتادا لە خانوویەکی گڵدا بووە و پاش ساڵێک گواستراوەتەوە بۆ بینای مزگەوتی گوندەکە و خانوویەک، کە لەوکاتەدا بۆ مامۆستای مزگەوت دروستکراوە لەگەڵ کابینەیەک، کە بەڕێوەبەرێتیی گشتیی پەروەردەی سلێمانی دابینیکردووە. یەکەم بەڕێوەبەری قوتابخانەکە(م. شاهۆ حەمەڕشید فەتاح) بووه.‌ مامۆستاکانی بریتیبوون لە بەڕێزان: م. عبدالقادر احمد محمود، م. کامل احمد حسین، م. هەڵاڵە لەتیف عبدالرحمن، م. بەناز حمەسعید. لە ساڵی (٢٠٠٦)دا(م. کامیل احمد حسین) بووەتە دوایین بەڕێوەبەری قوتابخانەکە و لە ئەرکەکەی بەردەوام بووە تا کاتی داخرانی قوتابخانەکە. لە ڕێکەوتی(١/ ١١/ ٢٠١١) و بەهۆی چۆڵبوونی گوندەکە و نەمانی قوتابی بە فەرمانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجە قوتابخانەکە داخراوە.

زیاتر بزانە
قوتابخانە

هانەى دن

قوتابخانەیەکی حکومییە. کەوتووەتە ناو گوندی (هانەی قوڵ). مێژووی دامەزراندنی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ٢٠٠١، ئەمەیش پاش داواکاری و هەوڵی ئەنجومەن و خەڵکی گوند بۆ کردنەوەى قوتابخانەکە. یەکەم مامۆستا، کە لە قوتابخانەکەدا وانەی وتەوەتەوە مامۆستا(عوسمان عومەر گوڵپی) بووە، کە لە ١٨ى ٩ى ٢٠٠٤پەیوەندی بە قوتابخانەکەوە کردووە. پاشان لە ٢٨ى ١١ى ٢٠٠٤ مامۆستا (کوردستان عەبدوڵا تەوێڵەیی)، وەک یەکەم بەڕێوەبەری قوتابخانەکە دەستبەکاربووە. ئەم قوتابخانەیە لە چوار قۆناغی خوێندن پێکهاتبوو، قوتابی دوای تەواوکردنی پۆلی چوارەم بۆ درێژەدان بە خوێندن ڕوویان لە قوتابخانەى (سەرگەت)ی بنەڕەتی کردووە، ساڵى ٢٠١٨ بەهۆی کەمبوونەوە و نەمانی قوتابییەوە، لە ئێستادا قوتابخانەکە داخراوە.

زیاتر بزانە
قوتابخانە

هانەی قوڵ

قوتابخانەیەکی حکومییە. کەوتووەتە گوندی (هانەی قوڵ). مێژووی دامەزراندنی قوتابخانەکە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٩٧١ و لەلایەن میرییەوە بڕیاری دامەزراندن بۆ قوتابخانەکە دراوە. یەکەم مامۆستا لە قوتابخانەکەدا وانەی وتووەتەوە (مامۆستا سەڵاحەدین محەممەد بەهادین) بووە. لە سەرەتای کردنەوەى قوتابخانەکە نزیکەی بیست قوتابی وانەی لێ خوێندوە و هەتا ساڵی ١٩٧٤ بۆ ١٩٧٥ خوێندن تێیدا بەردەوام بووە. پاشان دوای نسکۆی شۆڕشی ئەیلول دروستبوونەوەى شۆڕشی نوێ و نا_سەقامگیریی بارودۆخی ناوچەکە، قوتابخانەکەش دادەخرێت، پاشان لەلایەن شۆڕشگێرانەوە قوتابخانەکە دەخرێتەوە سەرپێ و هەر دوو مامۆستا (بابان تەوێڵەیی و ڕەزا بیارەیی) وانەی تێدا دەڵێنەوە. قوتابخانەکە بەوشێوەیە بەردەوام دەبێت هەتا ڕاگواستنی گوندەکان بۆ ئۆردوگا زۆرەملێیەکان و قوتابخانەکەش بەیەکجاری دادەخرێت.

زیاتر بزانە
قوتابخانە

هاوار

قوتابخانەیەکی حکومییە. کەوتووەتە گوندی (هاوار)ی سەر بە ناحیەی (بیارە). ساڵی ١٩٥٣ قوتابخانە لە گوندەکەدا کراوەتەوە. سەرەتا لە ماڵی (نامیق براخاس)دا بووە و لە چوار ژوور پێکهاتووە. هەتا ساڵی ١٩٧٨ و سەردەمی ڕاگواستنی گوندەکان بەردەوام بووە. ساڵی ١٩٩٦ لە باکوری خۆرئاوای گوندەکە بینای نوێ بۆ قوتابخانەکە لەسەر ڕووبەری (٣٥٠م٢) دروستکراوە، کە لە شەش ژوور پێکهاتووە. بەڵام بەهۆی کەمی خوێندکارەوە دەوامی تێدا نەکراوە.

زیاتر بزانە
قوتابخانە

هەرەوەزی ئێواران

قوتابخانەیەکی حکومییە. لەسەر میلاکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجەیە. کەوتووەتە گەڕەکی (ئازادی) لە شارۆچکەی (سیروان). قۆناغی (٧ - ٩) ی بنەڕەتیی ئێوارانی تێکەڵاوە، لە ساڵی ٢٠٠٩ دامەزراوە، لە بینای قوتابخانەی هەرێزی بنەڕەتیدا میوانن. بینای قوتابخانەکە لە ساڵی ١٩٧٨ لەلایەن حکومەتی عێراقییەوە دروستکراوە، لە یەک نهۆم و نۆ پۆل و دوو ژووری کارگێڕی و ژووری کۆگا پێکهاتووە، لەسەر ڕووبەری (٢,٣٦١م٢)یە. مامۆستا (ئەفراسياب سەعيد عەلى) بەڕێوەبەریەتی. ١٠ مامۆستا و یەک فەرمانبەری میلاک و دوو مامۆستای وانەبێژی هەیە. ٥٩ قوتابی وانەی لێ دەخوێنن.

زیاتر بزانە
قوتابخانە

هەرێز

قوتابخانەیەکی حکومییە. کەوتووەتە شارۆچکەی سیروان، لە گەڕەکی ئازادی نزیک مزگەوتی گەورەی سیروان. لەسەر میلاکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجەیە و قۆناغی (١ بۆ ٦)ی بنەڕەتیی تێکەڵاوە. لە ساڵی ١٩٧٩ دامەزراوە، لە ساڵی ١٩٧٨ بینای قوتابخانەکە لەلایەن حکومەتی عێراقییەوه دروستکراوە‌، بینای قوتابخانەکە لە یەک نهۆم و نۆ پۆل و سێ ئۆفیسی ئیداری و ژووری کۆگا پێکهاتووە، ڕووبەری زەویی قوتابخانەکە (٢,٣٦١م٢)یە، دەوام لەم قوتابخانەیەدا هەموو ڕۆژێک بەیانیانە. خۆیان خاوەنی بیناکەن و جگە لە خۆیان قوتابخانەى (هەرەوەزی بنەڕەتیی ئێواران) لە بینای قوتابخانەکەدا میوانن، مامۆستا سالار محەممەد ئەحمەد بەڕێوەبەری قوتابخانەکەیە. بەگوێرەی ئامارەکانی بەڕێوەبەرێتیی پلان لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجە بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٢ بۆ ٢٠٢٣ سەبارەت بە میلاکی قوتابخانەکە ٣٧ مامۆستا و سێ فەرمانبەری میلاک و یەک مامۆستای وانەبێژیان هەیە، لەگەڵ ١٢٣ قوتابی، کە ٦٤ لە ڕەگەزی نێر و ٥٩ لە ڕەگەزی مێیە.

زیاتر بزانە
قوتابخانە

هەکاری

قوتابخانەیەکی حکومییە. لەسەر میلاکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجە و قۆناغی (١ بۆ ٦)ی بنەڕەتیی تێکەڵاوە. کەوتووەتە گەڕەکی (شارەوانی) لە سەنتەری پارێزگای (هەڵەبجە)، ساڵی ٢٠١٩ دامەزراوە، بینای قوتابخانەکە ساڵی ١٩٧٨ لەلایەن (حکومەتی عێراق)ەوە دروستکراوە، بە ناوی قوتابخانەى (شارا) وە دەوامیانکردووە. پاش ڕاپەڕینەکەى بەهاری ساڵی ١٩٩١ ناوی قوتابخانەکە دەگۆڕێت بۆ (شەپۆل) و هەتا ساڵی ٢٠٠٦ دەوامی تێدا دەکرێت. پاشان بینای نوێ بۆ قوتابخانەى(شەپۆل) دروستدەکرێت. بیناکەی دەکرێت بە گەنجینەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجە و پاش ماوەیەک چۆڵ دەکرێت. ساڵی ٢٠١٧ لەلایەن ڕێکخراوی (Giz) ئەڵمانییەوە نۆژەندەکرێتەوە و دەدرێت بە قوتابخانەى (هەکاری). لە یەک نهۆم و دوازدە پۆل و دوو ئۆفیـسی کارگێڕی و هۆڵێکی بۆنە و چالاکی و ژووری کۆگا پێکهاتووە، لەسەر ڕووبەری زەوی (٢,٧٠٠م٢) دروستکراوە، مامۆستا (هاشم حەکيم ڕەزا) بەڕێوەبەریەتی، بنکەی فێرکردنی (زمناکۆ) لە بینای قوتابخانەکەدا میوانن. بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٢ بۆ ٢٠٢٣ قوتابخانەکە ٣٦ مامۆستا و دوو فەرمانبەری میلاک و یەک مامۆستای وانەبێژیان هەیە، ٢١٠ قوتابی وانەى لێ دەخوێنن.

زیاتر بزانە
قوتابخانە

هەڵەبجە

قوتابخانەیەکی حکومییە. کەوتووەتە گەڕەکی مەرزەبۆتۆ و نزیک مزگەوتی عومەری کوڕی خەتاب. لەسەر میلاکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجەیە و قۆناغی(١ بۆ ٦)ی بنەڕەتیی تێکەڵاوە. لە ساڵی ١٩٦٧ دامەزراوە، بینای قوتابخانەکە سەرەتا بۆ باخچەی منداڵانی هەڵەبجە دروستکراوە. لە ساڵی ٢٠١٣ دەڕوخێنرێت و لەسەر بوجەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکانی سلێمانی دروستدەکرێتەوە. بیناکەی لە دوو نهۆم و دوازدە پۆل و دوو ئۆفیسی ئیداری و هۆڵێکی بۆنە و چالاکی و ژووری کۆگا پێکهاتووە. ڕووبەری بینای قوتابخانەکە (٣,٦٠٠م٢)یە، دەوامیان سێ ڕۆژ بەیانیان و سێ ڕۆژ ئێوارانە. خاوەنی بیناکەن و قوتابخانەى (شەنی بنەڕەتی) لە بینای قوتابخانەکەدا میوانن. مامۆستا بەختیار حەمە حەمەئەمین بەڕێوەبەرە. بەگوێرەی ئامارەکانی بەڕێوەبەرێتیی پلان لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجە بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٢ بۆ ٢٠٢٣ سەبارەت بە میلاکی قوتابخانەکە ٥٥ مامۆستا و ٥ فەرمانبەری میلاکی هەیە لەگەڵ ٤٢٧ قوتابی، کە ٢١٢ لە ڕەگەزی نێر و ٢١٥ لە ڕەگەزی مێن.

زیاتر بزانە
قوتابخانە

هەڵەبجەى شەهید بۆ خوێندنى خێرا

قوتابخانەیەکی حکومییە. لەسـەر میلاکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجەیە و ئاستی (١ بۆ ٤)ی بنەڕەتیی تێکەڵاوە. کەوتووەتە گەڕەکی (مەرزەبۆتۆ) و لە سەنتەری پارێزگای هەڵەبجە، ساڵی ٢٠٠٢ دامەزراوە، لە ساڵی ١٩٩٦ بینای قوتابخانەکە دروستکراوە. پێشتر قوتابخانەى(شەهیدانی خێڵی حەمە)ی بنەڕەتی دەوامی تێدا دەکرد، بینای قوتابخانەکە لە یەک نهۆم و شەش پۆل و دوو ئۆفیسی کارگێڕی و ژووری هونەر و وەرزش و ژووری کۆگا پێکهاتووە. لەسەر ڕووبەری زەوی (٤٥٠م٢) دروستکراوە. مامۆستا (محەممەد کەريم محەممەد) بەڕێوەبەریەتی. دواناوەندی ئیسلامی لە بیناکەیاندا میوانن، بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٢ بۆ ٢٠٢٣، ١٨ مامۆستا و چوار فەرمانبەری میلاکیان هەیە، ٣٩ قوتابی وانەى لێ دەخوێنن.

زیاتر بزانە
قوتابخانە

هەوڵی

قوتابخانەیەکی حکومییە. لەسەر میلاکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجە و قۆناغی ٧ بۆ ٩ی بنەڕەتیی کچانە. کەوتووەتە گەڕەکی (ئاشتی) لە شارۆچکەی (خورماڵ). ساڵی ٢٠١٩ دامەزراوە، بینای قوتابخانەکە ساڵی ٢٠٠٠ لەلایەن وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە لەسەر ڕووبەری ٤,٣٠٠ م٢ بۆ ئامادەیی (خورماڵی تێکەڵاو) دروستکراوە. بیناکە لە دوو نهۆم و دوازدە پۆل و دوو ئۆفیـسی ئیداری و هۆڵێکی بۆنە و چالاکی و ژوورى وەرزش و تاقیگەی زانست و کتێبخانە ژووری کۆگا پێکهاتووە، مامۆستا (ئامانج یاسین ئیبراهیم) بەڕێوەبەریەتی، بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٢ بۆ ٢٠٢٣ قوتابخانەکە ٢١ مامۆستا و دوو فەرمانبەری میلاک و چوار مامۆستای وانەبێژیان هەیە، ٢٤١ قوتابی وانەى لێ دەخوێنن.

زیاتر بزانە
قوتابخانە

هەیات

قوتابخانەیەکی حکومییە. لەسەر میلاکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجەیە و قۆناغی(٧ بۆ ٩)ی بنەڕەتیی تێکەڵاوە. کەوتووەتە گوندی (زەردەهاڵ) و سەر بە شارۆچکەی (بیارە)یە. ساڵی ٢٠١٧ دامەزراوە، بینای قوتابخانەکە ساڵی ١٩٧٧ لەلایەن (حکومەتی عێراقی)یەوە بۆ قوتابخانەى (زەردەهاڵ)ی بنەڕەتی دروستکراوە. ساڵی ٢٠١٢ لەلایەن وەزراەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێم و ساڵی ٢٠٢٢ لەلایەن دەستگای خێرخوازی بارزانییەوە نۆژەنکراوەتەوە. بیناکەی لە یەک نهۆم و شەش پۆل و دوو ئـۆفیسی کارگێڕی و کتێبخانە و ژووری کۆگا پێکهاتووە، لەسەر ڕووبەری(٢,٦٠٠م٢) دروستکراوە. مامۆستا(جەلال خەسرەو ئەحمەد) بەڕێوەبەریەتی. لە بینای قوتابخانەى (زەردەهاڵ)ی بنەڕەتیدا میوانن. بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٢ بۆ ٢٠٢٣ قوتابخانەکە هەشت مامۆستا و دوو فەرمانبەری میلاک و دوو مامۆستای وانەبێژیان هەیە، ٢٧ قوتابی وانەى لێ دەخوێنن.

زیاتر بزانە
قوتابخانە

هیوا

قوتابخانەیەکی حکومییە. لەسەر میلاکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجەیە. کەوتووەتە لە گەڕەکی (ڕاپەڕێن) لە‌ شارۆچکەی (سیروان). قۆناغی بنەڕەتی (٧ بۆ ٩)ی کوڕانی تێدایە. ساڵی ١٩٨٠ بەناوی ناوەندی (هیوا)وە دامەزراوە. لەکاتی کارەساتی کیمیابارانکردنەکەدا ڕوخاوە و دوای ڕاپەڕین و ساڵی ١٩٩٢ لە بینایەکی تردا کراوەتەوە و لە ناوەندییەوە کراوە بە ئامادەیی و ناوەکەشی بووە بە (ئامادەیی سورێنی تێکەڵاو). ساڵی ١٩٩٩ لەلایەن حکومەتەوە بینایەکی نوێی بۆ دروستکراوە و ناوەکەشی کراوەتەوە بە قوتابخانەى (هیوای بنەڕەتیی تێکەڵاو). ساڵی ٢٠١١ کوڕان و کچان جیا کراونەتەوە دەوامی کچان لە هەمان بینادا بە ناوی قوتابخانەى (ڕەنگینی بنەڕەتی کچان)ەوە دامەزراوە. ساڵی ٢٠١٩ بۆ بینای قوتابخانەى (ماکوان) گوازراوەتەوە و دەوامی کوڕانیش بە هەمان ناوی خۆیانەوە ماونەتەوە. دوو نهۆمە. دوازدە پۆل، دوو ئۆفیسی کارگێڕی، هۆڵێک، ژووری کۆمپیوتەر و هونەر و وەرزش، تاقیگەی زانست و کتێبخانە، دوو ژووری کۆگاشی هەیە. لەسەر ڕووبەری (٤,٩٦٠م٢) دروستکراوە‌. مامۆستا (ئاسۆ محەممەد مەعروف) بەڕێوەبەریەتی. ٢٦ مامۆستا و پێنج فەرمانبەری میلاک و دوو مامۆستای وانەبێژی هەیە. ٣٣٤ قوتابی وانەی لێ دەخوێنن.

زیاتر بزانە
قوتابخانە

هێدی

قوتابخانەیەکی حکومییە. لەسەر میلاکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجەیە و قۆناغی ٧ بۆ ٩ی بنەڕەتیی تێکەڵاوە. کەوتووەتە گوندی (قەدەفەری) و سەر بە شارۆچکەی (خورماڵ)ـە. ساڵی ٢٠١٥ دامەزراوە، بینای قوتابخانەکەیان ساڵی ١٩٩٣ لەلایەن ڕێکخراوێکی کەنەدییەوە لەسەر ڕووبەری (٩٥٠م٢) بۆ قوتابخانەى (قەدەفەری) سەرەتایی دروستکراوە. ساڵی ٢٠١٩ لەلایەن ڕێکخراوی (Unicef) و ساڵی ٢٠٢٢ لەلایەن دەستگای خێرخوازی بارزانییەوە نۆژەنکراوەتەوە، بیناکەی لە یەک نهۆم و شەش پۆل و دوو ئۆفیـسی کارگێڕی و ژووری کۆگا پێکهاتووە. مامۆستا (هۆشمەن فارس ئەوڕەحيم) بەڕێوەبەریەتی، بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٢ بۆ ٢٠٢٣ قوتابخانەکە پێنج مامۆستای میلاک و چوار مامۆستای وانەبێژیان هەیە، ٣٥ قوتابی وانەى لێ دەخوێنن.

زیاتر بزانە
قوتابخانە

هێمن موکریانی

قوتابخانەیەکی حکومییە. لەسەر میلاکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجەیە و قۆناغی (٧ بۆ ٩)ی بنەڕەتیی کوڕانە. کەوتووەتە گەڕەکی (گۆران سیتی) لە سەنتەری پارێزگای (هەڵەبجە). لە ٢٨ی ٦ی ٢٠٢٢ دامەزراوە، بینای قوتابخانەکە ساڵی ٢٠١٢ لە چوارچێوەی پرۆژەى وەبەرهێناندا دروستکراوە. لە دوو نهۆم و هەژدە پۆل و پێنج ئۆفیـسی کارگێڕی و هۆڵێکی بۆنە و چالاکی و ژووری کۆمپیوتەر و هونەر و وەرزش و تاقیگەی زانست و کتێبخانە و ژووری کۆگا پێکهاتووە. لەسەر ڕووبەری زەوی (٧,٥٠٠م٢) دروستکراوە و کراوە بە دوو بەشەوە، لە بەشێکی بیناکەدا قوتابخانەى (لیدەرسی ناحکومی بنەڕەتی) و لە بەشەکەی تریشدا هەر دوو قوتابخانەى (سەردەشت) و قوتابخانەى (هێمن موکریانی) دەوامدەکەن. مامۆستا (قەدریە حەسەن مەحموود) بەڕێوەبەریەتی، بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٢ بۆ ٢٠٢٣ قوتابخانەکە تەنها ٢٠ مامۆستای میلاکیان هەیە، ١٠٠ قوتابی وانەى لێ دەخوێنن.

زیاتر بزانە
قوتابخانە

وەیسکێ

قوتابخانەیەکی حکومییە. وەک یەکەم قوتابخانەی سەرەتایی لە گوندی (کانی وەیسکێ) ساڵی ١٩٩٨ لەسەر ئەرکی حکومەت کراوەتەوە. هەتا پۆلی شەشەمی سەرەتایی تێدا بووە. لە بینایەکی یەک نهۆمی پێکهاتووە.

زیاتر بزانە
قوتابخانە

یاڵانپێ

قوتابخانەیەکی حوکومییە. ساڵی ١٩٧١ بۆ یەکەم جار قوتابخانەى یاڵانپێ لە گوندی (یاڵانپێ) کراوەتەوە و لە خانوی دانیشتویەکی گوندەکەدا بەناوی (باقی حەمەکەریم)ەوە دەوامیانکردووە. یەکەم مامۆستاش، کە لە قوتابخانەکەدا وانەى وتوەتەوە ناوی (عەلی تورکمان) بووە، پاشان مامۆستا (حەمە عەزیز) وەک یەکەم بەڕێوەبەری قوتابخانەکە دەستبەکاربووە. پاشان بە هۆی نسکۆی شۆڕشەوە ساڵی ١٩٧٥ قوتابخانەکە داخراوە، بەڵام لەلایەن شۆڕشگێرانی کوردەوە بەردەوامییان بە قوتابخانەکە داوە و لەلایەن مامۆستا (بابا تەوێڵەیی و ڕەزا بیارەیی)یەوە، قوتابخانەکە بەردەوامی پێدراوە، هەتا ساڵی خوێندنی ١٩٧٦ بۆ ١٩٧٧ جارێکی تر لەلایەن میرییەوە قوتابخانەکە دەکرێتەوە و مامۆستا (عابد) و دواتریش مامۆستا (شاهۆ) وەک بەڕێوەبەری قوتابخانەکە دەستبەکاردەبن. هەتا ساڵی ١٩٧٨ و ڕاگواستنی گوندەکان بۆ ئۆردوگا زۆرەملێکان و داخستنی قوتابخانەکە بە یەکجاری، بەردەوامبووە.

زیاتر بزانە
قوتابخانە

یەکێتیی برایان

قوتابخانەیەکی حکومییە. کەوتووەتە گەڕەکی کیمیابارانی دوو و نزیک مۆنۆمێنتی هەڵەبجە. لەسەر میلاکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجەیە و قۆناغی (١ بۆ ٦)ی بنەڕەتیی تێکەڵاوە. لە ساڵی ٢٠١٨ دامەزراوە، لە هەمان ساڵدا بیناکەیان لەلایەن کۆمپانیای (United Brother)ەوە، بینای قوتابخانەکە دەڕوخێنرێت و سەرلەنوێ دروستدەکرێتەوە و پاشان ناوی قوتابخانەکەش دەگۆڕن بۆ قوتابخانەى (یەکێتیی برایان). بیناکەی لە سێ نهۆم و دوازدە پۆل و سێ ئۆفیسی ئیداری و هۆڵێکی بۆنە و چالاکی، ژوورێکی خاوەنپێداویستیی تایبەت و ژوورێکی وەرزش پێکهاتووە. ڕووبەری بینای قوتابخانەکە (٤,٠٠٠م٢)یە، ئەم قوتابخانەیە دەوامیان سێ ڕۆژ بەیانیان و سێ ڕۆژ ئێوارانە. خاوەنی بیناکەن و قوتابخانەى (حەسەنئاوای بنەڕەتیی کچان) لە بینای قوتابخانەکەدا میوانن. مامۆستا عیزەدین نەسرەدین محەممەد بەڕێوەبەرە. بەگوێرەی ئامارەکانی بەڕێوەبەرێتیی پلان لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجە بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٢ بۆ ٢٠٢٣ سەبارەت بە میلاکی قوتابخانەکە ٤٣ مامۆستا و چوار فەرمانبەری میلاک و دوو مامۆستای وانەبێژیان هەیە لەگەڵ ٣٢١ قوتابی، کە ١٦٢ لە ڕەگەزی نێر و ١٥٩ لە ڕەگەزی مێیە.

زیاتر بزانە
قوتابخانە
پێشتر 1
...
7 8