بەرگی حەوتەم
کەسەکان بەپێی پیشە
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
ئاوڕدانەوە لە ژیان و بەرهەمی پیشەوەران، هونەرمەندان، نووسەران و کەسانی دیکە کە خزمەتیان بە کۆمەڵگا کردووە.
بەرگی حەوتەم
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
ئاوڕدانەوە لە ژیان و بەرهەمی پیشەوەران، هونەرمەندان، نووسەران و کەسانی دیکە کە خزمەتیان بە کۆمەڵگا کردووە.
وەرزشەوانێکی دێرینە. ساڵى ١٩٧٤ لە شارۆچکەى (سیروان) لەدایکبووە. قۆناغى سەرەتایى تەواوکردووە. لە ئێستادا فەرمانبەرە لە چاککردنى کارەباى شارۆچکەى سیروان. لە تیپی وەرزشی (لاوانى کوردستانى سیروان، کوردستانى سیروان، نەورۆز) یاریکردووە. ساڵانی ٢٠٠٤ بۆ ٢٠١١ سەرۆکى یانەى وەرزشى سیروان (هەڵەبجە) بووە. ساڵانی ٢٠١٣ بۆ ٢٠٢١ جێگرى سەرۆکى یانەى وەرزشى سیروانى هەڵەبجە و دەستەى کارگێڕى و سەرپەرشتى زۆرێک لە بەشە وەرزشییەکانى یانەکەى کردووە.
وەرزشەوانێکی دێرینە. ساڵی ١٩٥٠ لە هەڵەبجە لەدایکبووە. یاریزانێکی دیار و بەتوانای سەردەمی خۆی بووە. یاری تۆپیپێی لەم تیپانەدا ئەنجامداوە: تیپی میللی وەرزشی گۆران، تیپی وەرزشی ئاکۆ، تیپی وەرزشی کرێکاران.
ناوی (عومەر حەمە قەدۆ)یە. ساڵی ١٩٧٤ لە شارۆچکەی (خورماڵ) لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی چوار منداڵە. دەرچووی پەیمانگای پێگەیاندنی مامۆستایانه. لە ساڵی ١٩٨٨ەوە دەستیکردووە بە یاریکردن. لە ساڵانی نەوەدەکانی سەدەی ڕابردووەوە لە تیپەکانی (نەورۆزی ڕومادی، کوردستانی شارەزوور، شێروانەی شارەزوور) یاریکردووە. لە دوو خولی جیادا لە شارەزوور بە باشترین گۆڵکاری خولەکان ناسراوە. ٢٠٠٤ بۆ ٢٠٠٦ جێگری سەرۆکی (یانەی وەرزشی خورماڵ) بووە. لە ساڵی ٢٠٠٧ و بۆ ماوەی سێ ساڵ سەرپەرشتیاری تۆپیپێی یانەی وەرزشی خورماڵ بووە. ساڵی ٢٠١٤ بووە بە یاریدەدەری ڕاهێنەری یانەی وەرزشی خورماڵ. چەندین خەڵاتی وەرگرتووە، لەوانە: خەڵاتی ڕێزلێنان لەلایەن لیژنەی ئۆڵمپی کوردستان و لیژنەی تیپە میللییەکان. لە ئێستادا لە شارۆچکەی خورماڵ دەژی.
وەرزشەوانێکی دێرینە. بە (عومەرى حاجى محەممەدى وایەرمەن) ناسراوە. ساڵى ١٩٥٧ لە سلێمانى لەدایکبووە. دەرچووى ئامادەیى پیشەسازییە لە سلێمانی. لەم تیپە وەرزشییانەدا لە هەڵەبجە یاریکردووە: (تیپى هەڵبژاردەى هەڵەبجە، هیوا، کوردستان). ساڵی ١٩٧٩ شەهید بووە.
یاریزان و ڕاهێنەری لەشجوانییە. ساڵی ١٩٨٨ لە شاری هەڵەبجە لەدایکبووە. خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی لە شارەدێی تەوێڵە و بەشی وەرزشی کۆلیژی پەروەردی بنەڕەت و بەشی پزیشکی وەرزشی لە زانکۆی سلێمانی تەواوکردووە. بڕوانامەی Aی ڕاهێنەرایەتی بەپلەی باشە بەدەستهێناوە. ساڵی ٢٠١٨ دوو پلەی یەکەمی لە کلاسیک و بودی بولدنگ لە سلێمانی بە پلەی پێنجەم لە ئاستی عێراق و ئاسیا بەدەستهێناوە. ساڵی ٢٠١٩ دوو پلەی تری یەکەمی لە سلێمانی بەدەستهێناوە. ٢٠٢١ یەکەمی سلێمانی و دووەمی کوردستان بووە. بەشداری دوو پاڵەوانیەتیی عێراق و ئاسیای کردووە و پلەی چوارەمی بەدەستهێناوە. ساڵی ٢٠٢٢ بەشداری پاڵەوانیەتیی نێودەوڵەتی کردووە و دووجار یەکەمی هێناوە. لەبەرئەوەی کێش و باڵای بەرانبەر یەکتری کردووەتەوە، توانیویەتی لە یەک کاتدا لە دوو بەشدا بەشداربێت، کلاسیک و بودی بولدنگ. تا ئێستا پێنج پلەی یەکەمی و دوو دووەمی و چەند پلەیەکی چوارەمی و پێنجەمی بەدەستهێناوە. چەندین یاریزان و قوتابی پێگەیاندووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە خاوەنی دوو منداڵە.
وەرزشەوانی دێرینە. ناوی (فاروق حەمەعەلی فەرەج حەسەن)ـە. ساڵی ١٩٧٣ لە گوندی (خەرپانی) لەدایکبووە. دەرچووی پەیمانگای تەکنیکیی سلێمانییە. لە ئێستادا یاریدەدەری پزیشکە لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەڵەبجە. لەم تیپە وەرزشییە میللیانەدا یاریکردووە: تیپی وەرزشی بێسارانی، تیپی وەرزشی خەرپانی، تیپی وەرزشی ئاوارە لە ئۆردوگای سەریاسی شاری پاوە لە ئێران، نەورۆز لە شارۆچکەی بازیان، لاوان، بنکەی وەرزشی پەیام، خۆگر، باڵامبۆ، دێرینەکانی پەیام. هەروەها ڕاهێنەری تیپی لاوانی یانەی وەرزشی پەیام بووە، لە ئێستاشدا ئەندامی دەستەی کارگێڕیی یانەی وەرزشی پەیامە.
ساڵی ١٩٧٨ لە شاری هەڵەبجە لەدایکبووە. لە ژیانی وەرزشیدا لە نێوان ساڵی ١٩٩٧ بۆ ٢٠٠٨ یاری بۆ تیپەکانی: شنروێ، ڕێناس، پەیام و یانەی هەڵەبجە و سیروانی شارەزوور کردوووە. ساڵی ٢٠٠٤ لە خولی یانە پلە دووەکانی کوردستان لەگەڵ سیروانی شارەزوور پلەی یەکەم و لەگەڵ شنروێ پلەی دووەمیان بەدەستهێناوە. ساڵی ٢٠١٤ وەک ڕاهێنەر لەگەڵ ڕێناس لەسەر ئاستی کوردستان پلەی یەکەمی بە دەستهێناوە. پیشەی پێشمەرگەیە.
وەرزشەوانی دێرینە. ساڵی ١٩٧٥ لە هەڵەبجە لەدایکبووە. تا پۆلی سێیەمی ناوەندی لە هەڵەبجە خوێندووە. وەرزشەوانی تۆپیپێ و تۆپی بالەیە. لەم تیپە میللییە وەرزشیانەدا یاریکردووە: تپی وەرزشی یەکگرتوو لە ئۆردوگای (نەسەر) ساڵی ١٩٩١، لاوانی تیپی وەرزشی کوردستان، تیپی وەرزشی هێمن، تیپی وەرزشی کوردستان. هەروەها یاری بۆ یانەی وەرزشی هەڵەبجە و یانەی وەرزشی پەیام کردووە.
وەرزشەوانێکی دێرینە. ناوی (فەرەیدون محەممەد ئەڵڵاکەرەم خوامراد)ە. ساڵی ١٩٧٠ لە هەڵەبجە لەدایکبووە. دەرچووی خانەی مامۆستایانی سلێمانی بەشی وەرزشە. سەرەتا یاری تۆپیپێی لە تیپی وەرزشی ئەزمەڕ ١٩٨٤ بۆ ١٩٨٥ ئەنجامداوە، پاشان گرنگیداوە بە یاری تۆپی سەبەتە (باسکە) لە تیپی مەڵبەندی لاوانی هەڵەبجە یاریکردووە، زۆرجار لە یاریگای قوتابخانەی ئامادەیی ئەحمەدموختار جاف مەشق و ڕاهێنانیان کردووە. لە پاش ساڵی ١٩٨٨ گرنگی بە یاری جوانیی لەش داوە و لە یانەی وەرزشی سلێمانی یاریکردووە.
وەرزشەوانێکی دێرینە. ساڵی ١٩٧٣ لە شاری هەڵەبجە لەدایکبووە. تا پۆلی یەکی ناوەندی خوێندووە. بە یاریی تۆپیپێ و تۆپی بالە دەستپێکردووە. لە (تیپی لاوانی تیپی وەرزشی خەبات) لە هەڵەبجە یاریکردووە. لە تیپی تۆپیپێی ئۆردوگای کەنگاوەر یاریکردووە. پاش گەڕانەوە بۆ هەرێمی کوردستان لە یانەی وەرزشی هەڵەبجە یاریکردووە.
وەرزشەوانێکی دێرینە. ناوی (فەرهاد محەممەد عەلی محەممەد)ە و بە (فەرهادی عەلی پۆلیس) ناسراوە. ساڵی ١٩٦٠ لە شاری هەڵەبجە لەدایکبووە. دەرچووی ئامادەیی پیشەسازییە لە هەڵەبجەیە. لە ئێستادا خانەنشینە. لەم تیپە وەرزشییانەدا یاریکردووە:(نەورۆز، هەڵبژاردەی ناوەندی و ئامادەیی لە هەڵەبجە، هیوا، تیپی وەرزشی کاوە، یەکگرتووی پیرمحەممەد، هەڵبژاردەی تۆپیپێی ئامادەی پیشەسازی سلێمانی) یاریکردووە.
ساڵی ١٩٦٥ لە بەڵخەی هەورامان لەدایکبووە. تا قۆناغی سەرەتایی خوێندووە. یاریزانی دیاری هەشتاکانی تیپی وەرزشی شنروێ بووە و ساڵی ١٩٨٥ پلەی یەکەمی خولی تیپە پلەیەکەکانیان لەسەر ئاستی هەڵەبجە بە دەستهێناوە. کۆچیدواییکردووە.
داوەری یاریەکانی هونەری بەرگرییە. ساڵی ١٩٧٨ لە شاری هەڵەبجە لەدایکبووە. دەرچووی کۆلێژی پەروەردەی وەرزشییە. ساڵی ١٩٩٢ چووەتە بەشی کۆنگفۆ وایت گرین لە یانەی وەرزشی پەیام. ساڵی ١٩٩٤ چووەتە بەشی کینگ بۆکسینگ. ساڵی ٢٠٠٤ بەشداری خولی ڕاهێنان و داوەری لەسەر ئاستی عێراق لە هەولێر کردووە. ساڵی ٢٠١٦ لە بواری داوەری موای تای بۆکسی تایلەندی و بۆکسینگ خزمەتیکردووە و بڕوانامەی عەرەبی و عێراقی وەرگرتوە. بەشداری چەندین پاڵەوانییەتیی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی کردووە، لەوانە: ساڵی ٢٠١٨ لە پاڵەوانیەتیی لاوان بۆ یاری موای تای لە بەغداد، ساڵی ٢٠١٩ لە پاڵەوانیەتیی بۆکسێنی کوردستان لە سلێمانی و پێشکەوتووان لەشاری بەغداد، و هەر هەمان ساڵ لە پاڵەوانێتیی پڕۆفیشناڵی نێودەوڵەتی BXF لە هەولێر و ساڵی ٢٠١٢ لە پرۆفیشناڵی نێودەوڵەتی RFL لە کەلار و ٢٠٢٢ لە سلێمانی، ساڵی ٢٠١٣ لە پاڵەوانیەتیی لاوانی عێراق بۆ یاریی موای تای لە کەربەلا. چەندین بڕوانامەی پێبەخشراوە لەوانە: الاتحاد العراقی لریاضات الفنون القتالية، الاتحاد العراقي المرکزي للمواي تاي، الاتحاد العراقي للملاکمة، یەکێتیی ناوەندی کیک بۆکسینگی کوردستان. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی سێ منداڵە.
یاریزان، فێرکارە. ناوی (فەهمی محەممەد محەممەد ئەمین)ـە. ساڵی ١٩٥٦ لە هەڵەبجە لەدایکبووە. دەرچووی پەیمانگای تەکنیکیی سلێمانییە لە بەشی کارگێڕی ساڵی ١٩٧٨. لە یارییەکانی (تۆپیپێ، تۆپی بالە، تۆپی سەرمێز و گۆڕەپان و مەیدان)دا یاریزانێکی بەتوانا بووە. لەم تیپە وەرزشیە میللییانەدا یاریکردووە: (تیپی وەرزشی میللیی هیوای هەڵەبجە، تیپی وەرزشی میللیی مەولەویی سلێمانی، تیپی هەڵبژاردەی پاوە). لەبەرئەوەی، کە لێپرسراوی بەشی ڕۆشنبیری بووە لە مەڵبەندی لاوانی هەڵەبجە، خزمەتێکی زۆر باشی کردووە بە لاوان و گەنجان و یاریزانان و وەرزشدۆستانی شار، وەک یارییەکانی: (تۆپیپێ، تۆپی بالە، باسکە، تۆپی سەرمێز، تێنسی سەر زەوی، مۆسیقا، نمایش و شانۆ).
وەرزشەوانی دێرینە. ساڵی ١٩٦١ لە هەڵەبجە لەدایکبووە. بە (فوئادی حاجی ئەمین) ناسراوە. دەرچووی ئامادەیی پیشەسازیی هەڵەبجەیە. لە ئێستادا پیشەی (کاسب)ـە. وەرزشەوانی تۆپیپێیە. یاریزانی تیپی وەرزشی مەهاباد بووە لە هەڵەبجە.
وەرزشەوانێکی دێرینە. بە (فوادی مەلا حەسەن) ناسراوە. ساڵی ١٩٦٨ لە شاری هەڵەبجە لەدایکبووە. دەرچووی ئامادەیی پیشەسازییە لە هەڵەبجە. لە ئێستادا فەرمانبەرە لە هەڵەبجە. بە یاری تۆپیپێ دەستیپێکردووە. لەم تیپە وەرزشییانەدا یاریکردووە: (تیپی وەرزشی بامۆک، تیپی وەرزشی خەبات). لە ئۆردوگای ڕوانسەر لە تیپی وەرزشی شەهیدان، تیپی وەرزشی حەمرین، لە ئوردوگای شاری کەنگاوەریش لە تیپی وەرزشی ئۆردوگا یاریکردووە.
یاریزانى (فێرگەى کاراتیى کچانى خورماڵ)ـە. ساڵی ٢٠٠٦ لە شارۆچکەی (خورماڵ)ی سەر بە پارێزگای (هەڵەبجە) لەدایکبووە. قۆناغی سەرەتای و ناوەندی لە خورماڵ تەواوکردووە. لە ئێستادا خوێندکاری پۆلی یازدەیە. ساڵی ٢٠٢٣ پەیوەندیکردووە بە (فێرگەی کاراتیی کچانی خورماڵ)ـەوە. ساڵی ٢٠٢٤ بەشداری پاڵەوانێتی عێراقی کردووە لە شاری سلێمانی و توانیویەتی خەڵاتی دووەم بەدەستبهێنێت لەسەر ئاستی عێراق له پلەی کۆمێنت.
وەرزشەوانی دێرینە. بە (قالەسوور) ناسراوە. ساڵى ١٩٦٣ لە شارۆچکەی خورماڵ لەدایکبووە. قۆناغى سەرەتایى و ناوەندى لە خورماڵ و سیروان و هەڵەبجە خوێندووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی چوار منداڵە. لەساڵی ١٩٧٦ـەوە دەستى بە یارى تۆپیپێ کردووە. لە یارى بالەشدا ناوێکى دیاربووە. لە تیپی وەرزشى (شۆڕش) یاریکردووە و حەوت ساڵ سەرپەرشتیاری تیپى (لاوانی شۆڕش) بووە. ساڵى ١٩٨١ بۆ ١٩٨٣ لە تیپی (کۆچەر) یاریکردووە. ساڵی ١٩٨٧ چووەتە وڵاتى ئێران و لە ئۆردوگای دەربەند دزڵی یاریی بۆ تیپی (سۆران) کردووە و بەشدارى دەیان خولى کردووە. لە بوارى شانۆدا دەستى نوسینى هەبووە و چەندین دەقى شانۆیی نوسیوە. ساڵى ٢٠٠١ کۆچیدواییکردووە.
ساڵی ١٩٨٥ لە شاری هەڵەبجە لەدایکبووە. کۆلێژی پەروەردەی جەستەی و زانستە وەرزشییەکانی لە زانکۆی سەڵاحەدین تەواوکردووە و بڕوانامەی ماستەری وەرزشی لە هەمان زانکۆدا هەیە. لە تیپە وەرزشییەکانی: شارەزوور، ئامادەیی بازرگانی لە هەولێر، لاوانی کاروان، پێشکەوتوانی کاروان لە هەڵەبجە و یانە وەرزشییەکانی لاوانی ئاسۆ، پێشکەوتووانی ئاسۆ، پێشمەرگە، برایەتی، ئاڵا، هەندرێن، بروسک، زانکۆی سەڵاحەدین لە هەولێر و یانەی هەڵەبجە و کۆیە یاریکردووە. خاوەن بڕوانامەی ڕاهێنەری تۆپیپێیە لە ناوخۆی هەرێمی کوردستان و بڕوانامەی ڕاهێنەرایەتیی ئاستی (C)ی ئاسیای بەدەستهێناوە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی سێ منداڵە. مامۆستایە لە کۆلێژی پەروەردەی وەرزشی زانکۆی سەڵاحەدین.
وەرزشەوانی دێرینە. ناوی (کارزان عەبدولکەریم فەرەج عوسمان)ە. ساڵى ١٩٧٩ لە شاری هەڵەبجە لەدایکبووە. دەرچووى پەیمانگاى مەڵبەندى مامۆستایانى سلێمانییە. لە ئێستادا لە بەریتانیا دەژی. لەم تیپە وەرزشی و یانە وەرزشییانەدا یاریکردووە: (بنکەى وەرزشی پەیام، یانەى وەرزشى پەیام، وەرزشى سیروانى سلێمانى، باڵامبۆ) یاریکردووە. هەروەها لە وڵاتى بەریتانیا لە شارى بێرمینگهام لە خول، یان لیگى بێرمینگهام و دەوروبەرى لە یارى تۆپى بالەدا بەشداریکردووە. ساڵى ٢٠٠٤ و ساڵى ٢٠١٢ تا ٢٠١٥ لە کوردستان بەشدارى خولى داوەرى فوتساڵى کردووە و بووە بە داوەرى پلە دووى فوتساڵى عێراق.