کەسەکان بەپێی پیشە

بەرگی حەوتەم

کەسەکان بەپێی پیشە

ئامادەکردنی: لیژنه‌ی هاوبه‌شی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ و ڕێكخراوی خاڵ

ئاوڕدانەوە لە ژیان و بەرهەمی پیشەوەران، هونەرمەندان، نووسەران و کەسانی دیکە کە خزمەتیان بە کۆمەڵگا کردووە.

ناوەڕۆک

1189 بابەت

عەبدوڕەحمان محەممەد شەریف

وەرز‌شەوانێکی دێرینە. ناوی (عەبدوڕەحمان محەممەد شەریف مەحموود) و بە (عەبدوڕەحمان محەممەد شەریف هەلاج) ناسراوە. ساڵی ١٩٤٢ لە هەڵەبجە لەدایکبووە. دەرچووی قۆناغی ئامادەییە. لە ئێستادا فەرمانبەری خانەنشینە. بەڕێوەبەری کارگەی پاککردنی تووتن بووە لە هەڵەبجە. لە تیپی وەرزشی ئازادیی هەڵەبجە یاریدەکات وەک هێرشبەر ساڵی ١٩٥٨.

زیاتر بزانە
وەرزشەوان

عەبدولوەهاب محەممەد قادر

وەرزشەوانێکی دێرینە. ساڵی ١٩٧١ لە گوندی (پریسی سەروو) لەدایکبووە. دەرچووی پەیمانگای تەکنیکییە لە سلێمانی. لەم تیپە وەرزشییانەدا یاریکردووە: (سیروان لە سلێمانی، لە ئۆردوگای وەرمەهەنگ لە شاری کامێران لە تیپی وەرزشی کاروان، لە یانەی وەرزشی سیروانی سلێمانی، هەڵبژادەی پەیمانگای تەکنیکی سلێمانی، ئاشتی لە سلێمانی، شەهیدانی هەڵەبجە، یانەی وەرزشی پەیام) و ڕاهێنەری تیپی وەرزشی پریس بووە لە هەڵەبجەی تازە.

زیاتر بزانە
وەرزشەوان

عەبدوڵا سلێمان ئەحمەد

وەرزشەوانێکی دێرینە. ناوی (عەبدوڵا سلێمان ئەحمەد محەممەد)ـە. بە (عەبدوڵای سلێمان بەگ) ناسراوە. ساڵی ١٩٥٦ لە شاری هەڵەبجە لەدایکبووە. تا پۆلی سێهەمی لە ناوەندی شارەزوو لە هەڵەبجە خوێندووە. لە ئێستادا خانەنشینە. ژیانی وەرزشی لە گەڕەک و قوتابخانەوە بە یاری تۆپیپێ و تۆپی باسکە دەستپێکردووە. لەم تیپە وەرزشییانهدا‌ یاریی تۆپیپێی کردووه:‌ (هیوا، یەکگرتووی پیرمحەممەد)، هەروەها لە تیپی باسکەی هەڵەبجە، لە ئۆردوگای سەریاس و ئۆردوگای ئەنزڵ لە تیپی تۆپیپێی ئۆردوگا یاریکردووە.

زیاتر بزانە
وەرزشەوان

عەبدوڵا مەولوود ڕەحیم

وەرزشەوانێکی دێرینە. ساڵی ١٩٧٦ لە گوندی (هانەیدن) لەدایکبووە. تا پۆلی شەشەمی سەرەتای خوێندووە. خولیای یارییەکانی ئاسن و جوانیی لەش بووە. لەم خول و پاڵەوانێتییانەدا بەشداریکردووە: (پاڵەوانێتیی کوردستان لە سلێمانی لە یانەی سیروان ساڵی ١٩٩٤ پلەی چوارەمی بەدەستهێناوە. پاڵەوانێتیی کوردستان لە شاری ڕانیە ساڵی ١٩٩٦ پلەی سێیەمی بەدەستهێناوه، پاڵەوانێتیی کوردستان لە سلێمانی ساڵی ١٩٩٦ پلەی یەکەمی بەدەستهێناوه. پاڵەوانێتیی شیمال لە شاری موسڵ ساڵی ١٩٩٨ پلەی سێیەمی بەدەستهێناوە، پاڵەوانێتیی پێشکەوتووانی عێراق ساڵی ١٩٩٨ لە شاری بەغداد، پلەی سێهەمی بەدەستهێناوه). وەک ڕاهێنەر بۆ یاریی لەشجوانی، چەندین وەرزشدۆستی بەم یارییە پێگەیاندووە و مەشق و ڕاهێنانی پێکردوون‌.

زیاتر بزانە
وەرزشەوان

عەبدوڵا محەممەد شەریف

وەرزشەوانێکی دێرینە. بە (عەبەی ئەمنە) ناسراوە. ساڵی ١٩٤٨ لە شاری هەڵەبجە لەدایکبووە. یاریزانی تیپی وەرزشی ئاکۆ بووە لە هەڵەبجە. ساڵی ١٩٩٨ کۆچیدواییکردووە.

زیاتر بزانە
وەرزشەوان

عەتا حاجی حەمەساڵح حەمەئەمین

وەرزشەوانێکی دێرینە. ساڵی ١٩٥٧ لە گوندی (عەبابەیلێ) لە هەڵەبجە لەدایکبووە. قۆناغی ئامادەیی تەواوکردووە، لە ئێستادا فەرمانبەری خانەنشینە، یاریزانێکی دیاری شار و سەرۆکی تیپی وەرزشی نەورۆزی هەڵەبجە بووە، هەر خۆشی دامەزرێنەری تیپەکە بووە.

زیاتر بزانە
وەرزشەوان

عەتا عەبدولحامید ئەوڕەحمان

وەرزشەوانێکی دێرینە. ساڵى ١٩٧٦ لە شارۆچکەى (سیروان) لەدایکبووە. تا پۆلى سێیەمى ناوەندى خوێندووە. لە ئێستادا فەرمانبەرە لە بەشى چاککردنى کارەباى سیروان. لەم تیپە میللی و یانە وەرزشییانەدا یاریکردووە: (کوردستان "هەڵەبجەى تازە"، هەڵەبجەى تازە، کوردستانى سیروان، تیپى وەرزشیى پەیام، یانەى وەرزشى هەڵەبجەى شەهید یانەى وەرزشی پێنجوێن، گوڵان، بنکەى وەرزشى سیروان، یانەى وەرزشی سیروان، هەسەنئاوا، دێرینەکانى نەورۆز لە سیروان).

زیاتر بزانە
وەرزشەوان

عەدنان عەبدولکەریم ئەحمەد

وەرزشەوانێکی دێرینە. ناوی (عەدنان عەبدولکەریم ئەحمەد جەلال)ـە. ساڵی ١٩٧٠ لە گوندی (بەڵخە) لەدایکبووە. تا پۆلی سێهەمی ناوەندی لە هەڵەبجە خوێندووە. لە ئێستادا پۆلیسی پاسەوانە لە هەڵەبجە. چووەتە هەڵەبجە و لەم تیپە وەرزشییانەدا یاریکردووە: (یەکگرتوو، دڵسۆزی، بێسارانی). لە شاری سلێمانی تیپی وەرزشی دڵسۆزی دروستکردووە و لە تیپی وەرزشی کۆساران لە سلێمانی یاریکردووە.

زیاتر بزانە
وەرزشەوان

عەزیز حەمەئەمین جەلال

وەرزشەوانێکی دێرینە. ناوی (عەزیز حەمەئەمین جەلال یوسف)ـە. ساڵی ١٩٧٣ لە گوندی (بەڵخە) لەدایکبووە. تا پۆلی سێهەمی ناوەندی لە سلێمانی خوێندووە. لە ئێستادا پیشەی (کاسب)ـە. لە هەڵەبجە لەم تیپە وەرزشییانەدا یاریکردووە: (دڵسۆزی، مەڵبەندی لاوانی هەڵەبجە، شنروێ، ڕێناسین). لە سلێمانیش لەم تیپە وەرزشییانەدا یاریکردووە: (سەیوان، تیی وەرزشی ئاوارە، بڵند، شەپۆل، هەروەها لە یانەی وەرزشی پێشمەرگەی سلێمانی).

زیاتر بزانە
وەرزشەوان

عەزیز ڕەشید عەزیز سلێمان

وەرز‌شەوانێکی دێرینە. ساڵی ١٩٥١ لە هەڵەبجە لەدایکبووە. تا قۆناغی ناوەندی خوێندووە. لە ئێستادا خانەنشینە. یاریزانی گۆڵپارێزە. ژیانی وەرزشی لە کوچە و گەڕەک و قوتابخانەکانەوە دەستپێکردووە، پاشان بووەتە گۆڵپارێزی تیپی وەرزشی هیوای هەڵەبجە.

زیاتر بزانە
وەرزشەوان

عەلی عومەر مەجید ئەمین

وەرز‌شەوانێکی دێرینە. ساڵی ١٩٦٣ لە هەڵەبجە لەدایکبووە. دەرچووی کۆلێژی کشتوکاڵی سلێمانییە. وەرزشەوانی تۆپیپێ و تۆپی بالە و تۆپی سەرمێزە. لەم تیپە وەرزشییانەدا یاریکردووە: هەڵۆ، هیوا. ١٦ی ٣ی ١٩٨٨ لە کارەساتی بۆمبارانکردنی هەڵەبجەدا شەهید بووە.

زیاتر بزانە
وەرزشەوان

عەلی مامە سەعا

یاریزان، ڕاهێنەرە. ناوی(عەلی سەعید ئەحمەد)ە. بە (عەلی مامە سەعا) ناسراوە. ساڵی ١٩٥٤ لە هەڵەبجە لەدایکبووە، تاوەکو قۆناغی ناوەندی خوێندووە، یەکێکە لە کەسایەتییە بەخزمەتەکانی وەرزشی شار، ساڵی ١٩٧٠ تیپی وەرزشی (ناتیق) و ساڵی ١٩٧٣ تیپی وەرزشی (کاوە)ی لەگەڵ چەند یاریزانێکی تردا دروستکردووە. لە یارییە وەرزشییەکانی تۆپیپێ، تۆپی بالە و گۆڕەپان و مەیداندا، بەشداری چالاکانەی هەبووە و ماوەی چەند ساڵێک سەرۆکی یانەی وەرزشی هەڵەبجە بووە. یەکێک بووە لە یاریزانە دیارەکانی تیپی وەرزشی کوردستانی هەڵەبجە و لە ئێستاشدا وەک دەستەی کارگێڕی ئەم تیپە کاردەکات.

زیاتر بزانە
وەرزشەوان

عەلى یوسف کەریم

وەرزشەوانێکی دێرینە. ساڵی ١٩٧٠ لە گوندی (هانەیدن)ى سەر بە شارۆچکەی (بیارە) لەدایکبووە. ئامادەیی پیشەسازى لە هەڵەبجە تەواوکردووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە‌ و خاوەنى شەش منداڵە. لە ‌سەرەتاى ساڵى ١٩٨٠ەوە یاری تۆپیپێی کرووە. تیپی (کۆچەر)ی دامەزراندووە. لەگەڵ تیپى (جیهاد) ساڵى ١٩٩٦ لە خولێکى تۆپیپێدا لە شارۆچکەی (سیروان) یەکەم بووە. لەگەڵ تیپى (کۆچەر)‌ ساڵى ١٩٩٨ لە یاریگاى (خورماڵ) پلەى یەکەمی بەدەستهێناوە. ساڵی ١٩٩٨ تیپی (جیهاد) و ساڵی ٢٠٠٣ تیپی (هەڵکەوت)ی دامەزراندووە. چەندین دەستکەوتى تاکەکەسى و بە کۆمەڵ و لە چەندین خولى تۆپیپێدا نازناوی بەدەستهێناوە و خەڵاتى پێبەخشراوه.

زیاتر بزانە
وەرزشەوان

عوزێر حەمەئەمین جەلال

وەرزشەوانێکی دێرینە. ساڵی ١٩٧١ لە بەڵخەی هەورامان لەدایکبووە. قۆناغی سەرەتایی و ناوەندی خوێندووە. لە دوای ڕاپەڕین و ماوەی ساڵانی ١٩٩٢ بۆ ١٩٩٧ یاری بۆ تیپی وەرزشی شنروێ کردووە و لەو ماوەیەدا دوو پلەی یەکەمی و سێ پلەی دووەمیان لە خولی تیپە پلە یەکەکانی هەڵەبجە و شارەزووردا بە دەستهێناوە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە.

زیاتر بزانە
وەرزشەوان

عوسمان حەمەئەمین مەحموود

وەرزشەوانێکی دێرینە. ناوی (عوسمان حەمەئەمین مەحموود محەممەد)ە. ساڵی ١٩٦٣ لە هەڵەبجە لەدایکبووە. تا قۆناغی دووەمی پەیمانگای تەکنەلۆژی موسڵی خوێندووە. سەرەتای وەرزشی لە قوتابخانە و ساڵانی حەفتاکانەوە بە یاری: تۆپیپێ، تۆپی بالە، گۆڕەپان و مەیدان و ڕاکردن دەستپێکردووە. یەکێک بوو لە یاریزانە دیار و بەتواناکانی شار و ئاستی زۆر باشی پێشکەشکردووە. لە یاری تۆپیپێدا لەم تیپە وەرزشییانەدا یاریکردووە: تیپی وەرزشی کوردستان، تیپی مەڵبەندی لاوانی هەڵەبجە، هەڵبژاردەی تۆپیپێی هەڵەبجە، تیپی ئۆردوگای هەرسین و تیپی ئۆردوگای کەنگاوەر لە ئێران، تیپی کوردستان لە شاری کوەیتە لە ولایەتی بەلوجستانى وڵاتی پاکستان ١٩٨٩. لە دوو خولدا لەم ولایەتە بە باشترین یاریزان دەستنیشان کراوە و خەڵاتی پێشکەشکراوە. ساڵی ٢٠١٨ لە ئەمریکا کۆچیدواییکردووە.

زیاتر بزانە
وەرزشەوان

عوسمان عەبدولقادر میرزا

وەرزشەوانێکی دێرینە. ناوی (عوسمان عەبدولقادر میرزا ئەحمەد)ە. ساڵی ١٩٤٥ لە شاری هەڵەبجە لەدایکبووە. پۆلی شەشەمی سەرەتایی لە هەڵەبجە تەواوکردووە. لە ئێستادا خانەنشینە. لەم تیپە وەرزشییانە لە هەڵەبجە یاریکردووە: (تیپی وەرزشی هێرش، تیپی وەرزشی هیوا).

زیاتر بزانە
وەرزشەوان

عوسمان عەلی محەممەد

وەرزشەوانێکی دێرینە. بە (عوسمان قەتەری) ناسراوە. ساڵی ١٩٦٩ لە هەڵەبجە لەدایکبووە. تاکو پۆلی سێهەمی ناوەندی خوێندووە. لەم تیپە وەرزشییانەدا یاریکردووە: تیپی وەرزشی سپۆرت، تیپی وەرزشی سیروان، دامەزرێنەری تیپەکەش بووە. ساڵی ١٩٩٢ پاش گەڕانەوەی لە ئێران بۆ کوردستان و لە هەڵەبجە تیپی وەرزشی سیروان دروستدەکاتەوە، ساڵی ١٩٩٥ لە تیپی وەرزشی کوردستان یاریکردووە، ساڵی ١٩٩٧ لە تیپی وەرزشی شنروێ و لەهەمان ساڵدا لە یانەی وەرزشی هەڵەبجە یاریکردووە. پاشان لە تیپی دێرینەکانی هەڵەبجە ساڵی ٢٠٠٥ یاریکردووە.

زیاتر بزانە
وەرزشەوان

عوسمان فەرەج محەممەد

وەرزشەوانێکی دێرینە. ساڵی ١٩٥٤ لە گوندی عەبابەیلێ لە هەڵەبجە لەدایکبووە. ناسراوە بە عوسمانی مالییە، پەیمانگای دیراساتی ئیسلامی تەواوکردووە. یاریزانێکی دیار و بەتوانای شار بووە، لە بەهێزترین تیپی شار لە سەردەمی خۆی، کە تیپی وەرزشی هیوای هەڵەبجە بووە یارییکردووە، سەرەتای هاتنی بۆ هەڵەبجە لەگەڵ تیپی وەرزشی میللیی بێستوون یاریکردووە. لە هەردوو یانەی وەرزشی هەڵەبجە و پەیام لە بەشی دەستەی کارگێڕی کاریکردووە. ساڵی ٢٠١٠ کۆچیدواییکردووە.

زیاتر بزانە
وەرزشەوان

عومەر حەمەئەمین مەحموود

وەرزشەوانێکی دێرینە. ناوی (عومەر حەمەئەمین مەحموود محەممەد)ە. ساڵی ١٩٦٠ لە هەڵەبجە لەدایکبووە. ئامادەیی پیشەسازی لە هەڵەبجە، لە ساڵی هەشتاکاندا تەواودەکات. وەرزشوان و یاریزانێکی دیار و بەتوانا بووە و لە یاری گۆڕەپان و مەیدان و ڕاکردن و لە تیپی وەرزشی کاوە یاریکردووە.

زیاتر بزانە
وەرزشەوان

عومەر حسێن حەمەئەمین

وەرزشەوانێکی دێرینە. ناوی (عومەر حسێن حەمەئەمین فڵامەرز)ـە. ساڵی ١٩٥١ لە گوندی (حەسەنئاوا) لەدایکبووە. دەرچووی پۆلی سێهەمی ناوەندییە لە هەڵەبجە. پیشەی جوتیارییە. لەم تیپە وەرزشییانەدا یاریکردووە:(تیپی وەرزشی چیمەن، تیپی وەرزشی هەڵۆ). ساڵی ٢٠١٨ کۆچیدواییکردووە.

زیاتر بزانە
وەرزشەوان
Before 1
...
47 48 49
...
60 Next