کەسەکان بەپێی پیشە

بەرگی حەوتەم

کەسەکان بەپێی پیشە

ئامادەکردنی: لیژنه‌ی هاوبه‌شی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ و ڕێكخراوی خاڵ

ئاوڕدانەوە لە ژیان و بەرهەمی پیشەوەران، هونەرمەندان، نووسەران و کەسانی دیکە کە خزمەتیان بە کۆمەڵگا کردووە.

ناوەڕۆک

1194 بابەت

دڵشاد محێدین محەممەد

وەرزشەوانێکی دێرینە. نای (دڵشاد محێدین محەممەد عەزیز)ە و بە (دڵەى محێدین) ناسراوە. ساڵى ١٩٦٥ لە شاری هەڵەبجە لەدایکبووە. قۆناغی ئامادەیی تەواوکردووە‌. له ‌ئێستادا لە وڵاتى سوید دەژی. لەم تیپە وەرزشییانەدا یاریکردووە: (تیپى ناوەندى شارەزوور بۆ یارى تۆپى بالە، مەڵبەندى لاوانى هەڵەبجە، شنروێ، کوردستان، تیپى هەڵبژاردەى هەڵەبجە، تیپى هەڵبژاردەى ئامادەیى پیشەسازیى هەڵەبجە).

زیاتر بزانە
وەرزشەوان

سالم ئەسعەد ئەحمەد

وەرزشەوانی دێرینە. ساڵی ١٩٦٥ لە هەڵەبجە لەدایکبووە، بەشی وەرزشی خانەی مامۆستایانی سلێمانی ساڵی ١٩٨٤ - ١٩٨٥ تەواوکردووە، لە ساڵی ١٩٧٠ەوە دەستی بە وەرزش کردووە، یارییەکانی (تۆپیپێ، تۆپی بالە، تۆپی دەست و یاریی گۆڕەپان و مەیدان)ی لە خانەی مامۆستایان ئەنجامداوە. لە تیپی شنروێ لە هەڵەبجە وەک یاریزان یاریکردووە. لە ئێستادا وەک یاریزانی دێرین جارجارە یاریدەکات و پیشەی مامۆستای وەرزشە.

زیاتر بزانە
وەرزشەوان

سالم قادر عەبدولوەهاب

وەرزشەوانی دێرینە. ساڵی ١٩٦٩ لە گوندی (بیاوێڵە)ی نزیک هەڵەبجە لەدایکبووە. پەیمانگای تەکنیکی موسڵی تەواوکردووە. یەکێک بووە لە یاریزانە گۆڵپارێزە دیار و بەتواناکانی بیاوێڵە و هەڵەبجە. وەک گۆڵپارێز لەم تیپە وەرزشییانەدا یاریکردووە: بیاوێڵە، مەڵبەندی لاوانی هەڵەبجە، تیپی هەڵبژاردەی هەڵەبجە، خەبات. لە ئێستادا فەرمانبەرە لە بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەڵەبجە.

زیاتر بزانە
وەرزشەوان

ڕابەر زاهیر محەممەد

ڕاهێنەر و وەرزشەوانە. ساڵی ١٩٩٣ لە شارۆچکەی (خورماڵ) لەدایکبووە. لە ئێستادا یاریدەدەری ڕاهێنەری هەڵبژاردەی عێراق و ڕاهێنەری ئەکادیمیای کاراتیی خورماڵە. بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە پەروەردەی وەرزش لە زانکۆی هەڵەبجە بەدەستهێناوە و لە ئێستادا مامۆستایە لە کۆلێژی پەروەردەی وەرزشی لە هەڵەبجە. خاوەن پشتوێنی ڕەشی دان پێنجە. لە ساڵانی ٢٠١٢ بۆ ٢٠١٦ یاریزانی هەڵبژاردەی عێراق بووە. لە پاڵەوانیەتیی (غەربی ئاسیا) لە وڵاتی (ئوردن) پلەی یەکەم، لە پاڵەوانیەتیی (غەربی ئاسیا) لە وڵاتی ئیمارت پلەی سێیەم، لە پاڵەوانیەتیی (ئاسیای شۆتۆکان) لە وڵاتی ئێران پلەی یەکەم، لە پاڵەوانیەتیی نێودەوڵەتی لە وڵاتی ئێران، پلەی یەکەم. لە پاڵەوانیەتیی جیهانی شۆتۆکان لە وڵاتی تورکیا، پلەی دووەم. لە پاڵەوانیەتی (وڵاتانی ئیسلامی) لە ئێران، پلەی دووەم. لەسەر ئاستی کوردستانیش ساڵی ٢٠٠٣ لە پاڵەوانیەتیی کوردستان، پلەی یەکەمی بەدەستهێناوە. وەک ڕاهێنەریش ساڵی ٢٠٢١ لە پاڵەوانیەتیی جیهان و ئاسیا، بەدەستهێنانی بڕوانامەی دەرەجە یەکی جیهانی لە ڕاهێنەرایەتیدا هەبووە و زیاتر لە دە پاڵەوانیەتیی جیهانی و عێراق و ناوخۆیی وەک ڕاهێنەر بەشداریکردووە.

ڕابەر سابر محەممەد سەعید

وەرز‌شەوانێکی دێرینە. ساڵی ١٩٧٠ لە شارۆچکەی (بیارە) لەدایکبووە. تا قۆناغی ناوەندی خوێندووە. یاریزانێکی دیاری تۆپیپێی ساڵانی نەوەدەکان بووە. لەم تیپە وەرزشییانەدا یاریکردووە: (خەبات، قەندیل لە ئۆردوگای سەقز، شنروێ، یانەی وەرزشی پەیام، یانەی وەرزشی هەڵەبجە). لە ئێستادا فەرمانبەرە لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی.

زیاتر بزانە
وەرزشەوان

ڕەفیق تۆفیق شەریف مەحموود

وەرز‌شەوانێکی دێرینە. ساڵی ١٩٦٤ لە هەڵەبجە لەدایکبووە. ئامادەیی بازرگانی تەواوکردووە، لە ئێستادا پێشانگای وەرزشی بۆ کەلوپەل و پێداویستی وەرزشی لە سلێمانی هەیە. وەرزشەوانی تۆپیپێیە. لەم تیپە وەرزشییانەدا یاریکردووە: تیپی ناوەندی شارەزوور، تیپی مەڵبەندی لاوانی هەڵەبجە، بێکەس، کوردستان. لە سلێمانی لەم تیپ و یانە وەرزشییانەدا یاریکردووە: یانەی وەرزشی کەمال سەلیم شەیدا، پیرەمەگرون، چوارچرا. ماوەی ساڵێک لە یانەی وەرزشی سلێمانی یارییکردووە.

زیاتر بزانە
وەرزشەوان

ڕەفیق تۆفیق عەلى

وەرزشەوانێکی دێرینە. ناوی (ڕەفیق تۆفیق عەلى عەزیز)ە. ساڵى ١٩٧١ لە گوندى (عەنەب) لەدایکبووە. تاوەکو پۆلى سێیەمى ناوەندى لە هەڵەبجە خوێندووە. لە ئێستادا پیشەی (کاسب)ـە. لەم تیپە وەرزشییانەدا یاریکردووە: (دیمەن، دڵسۆزى، خەبات، خەبات لە ئۆردوگای سەریاس).

زیاتر بزانە
وەرزشەوان

ڕەوەند ئەیوب کەمال حەمەئەمین

ساڵی ٢٠٠١ لە شاری هەڵەبجە لەدایکبووە. خوێندکاری کۆلێژی پەروەردەی وەرزشییە لە زانکۆی هەڵەبجە. ساڵی ٢٠٠٦ دەستیکردووە بە یاریی کاراتی، خاوەن پشتوێنی (ڕەشی دان سێ)یە. گەشتووەتە ڕیزی هەڵبژاردەی کاراتیی عێراق، یاریزانی کاراتیی یانەی وەرزشی هەڵەبجەیە. لە زۆرێک لە پاڵەوانیەتییەکانی کوردستان و عێراق بەشداریکردووە، پلەکانی یەکەم و دووەم و سێیەمی بەدەستهێناوە. ئەو پاڵەوانیەتییانەی تێیدا بەشداربووە: (پاڵەوانیەتیی عێراق لە شاری دهۆک، هەمان ساڵ پاڵەوانیەتی لە شاری بەغداد، پاڵەوانیەتیی وڵاتانی ئاسیا لە وڵاتی مالیزیا، پاڵەوانیەتیی ئۆزپاکستان و کازاخستان بۆ خوار ٢١ ساڵ، پاڵەوانیەتیی وڵاتانی عەرەب لە وڵاتی تونس، پاڵەوانیەتیی نێودەوڵەتی لە وڵاتی ئێران لە شاری ورمێ لەلایەن (WKF) جیهانەوە، پاڵەوانیەتیی جامی گەورەی تـاران، بە شێوەیەکـی ئـۆنلاین مـەدالیای ئـاڵتونی بـەدەستهیناوە، لـە پـاڵەوانیەتیی شـاری مازەندەران لـە وڵاتـی ئێران مەدالیای ئاڵتون و برۆنزی بەدەستهێناوە.

زیاتر بزانە
وەرزشەوان

ڕەییان فارس غەفوور

یاریزانى کاتییە لە (فێرگەى کاراتیی کچانى خورماڵ). ساڵی ٢٠١٠ لە شارۆچکەی (خورماڵ)ی سەر بە پارێزگای (هەڵەبجە) لەدایکبووە. له ‌ئێستادا خوێندکاری پۆلی نۆیەمی بنەڕەتییه. ساڵی ٢٠٢٢ پەیوەندیکردووە بە فێرگەی کاراتیی کچانی خورماڵەوە. ساڵی ٢٠٢٤ له ‌شاری سلێمانی بەشداری پاڵەوانێتیی عێراقی کردووە و توانیویەتی خەڵاتی سێیەم به ‌شێوەی تاکە کەسی لە یاری کاتا لەسەر ئاستی تەمەنی چواردە ساڵ و پانزە ساڵ، بەدەستبهێنێت.

زیاتر بزانە
وەرزشەوان

ڕزگار ئەحمەد محەممەد

وەرز‌شەوانێکی دێرینە. ساڵی ١٩٧٠ لە هەڵەبجە لەدایکبووە. پەیمانگای مەڵبەندی مامۆستایانی لە سلێمانی تەواوکردووە و دواتر بەکالۆریۆسی لە کۆلێژی پەروەردەی وەرزش لە زانکۆی هەڵەبجە بەدەستهێناوە. لە ئێستادا بەڕێوەبەری تەکنیکییە لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجە. یاریی تۆپی بالەی لە مامۆستایان ئەنجامداوە، دادوەری پلە دووی کوردستانە لە تۆپی بالە و یاریزانی تۆپی سەبەتە (باسکە) بووە لە ساڵی ١٩٨٥دا. لە هەڵەبجە سەرپەرشتی بەشی باسکە و یاریی تۆپی دەستی کردووە لە ساڵی نەوەدەکاندا. ئەندامی دەستەی کارگێڕیی یانەی وەرزشی هەڵەبجە بووە.

زیاتر بزانە
وەرزشەوان

ڕزگار حەمەساڵح مستەفا

وەرزشەوانێکی دێرینە. ناوی (ڕزگار حەمەساڵح مستەفا یاروەیس)ـە. ساڵی ١٩٧٦ لە گوندی (سەراوی نەورۆڵی) لەدایکبووە. دەرچووی پەیمانگای مەڵبەندی مامۆستایانە لە هەڵەبجە. لە ئێستادا مامۆستایە لە هەڵەبجە. ژیانی وەرزشی لە یاری تۆپیپێدا لە تیپەکانی مزگەوت و قوتابخانە و گەڕەکەوە دەستپێکردووە. لەم تیپە وەرزشییانە لە هەڵەبجە یاریکردووە: (کۆڵنەدەر، گوڵان). لە شاری کەنگاوەر لە تیپی تۆپیپێی تۆردوگای کەنگاوەر یاریکردووە. لە شارۆچکەی بازیان لە تیپی تۆپیپێی هەڵەبجەییەکان و دواتریش لە (تیپی وەرزشی بەڵێن، تێپی وەرزشی ڕاستی، یانەی وەرزشی هاوکار و یانەی وەرزشی هەڵەبجە) یاریکردووە.

زیاتر بزانە
وەرزشەوان

ڕێبوار حەمەڕەشید حەمەعەزیز

وەرزشەوانێکی دێرینە. بە (ڕێبواری حەمەعەزیزی ناڵبەند) ناسراوە. ساڵی ١٩٦١ لە شاری هەڵەبجە لەدایکبووە. دەرچووی پەیمانگای مەڵبەندی مامۆستایانە لە هەولێر. لە ئێستادا پیشەی (کاسب)ـە. ژیانی وەرزشی لە قوتابخانەوە بە یاری تۆپیپێ، تۆپی بالە، تۆپی دەست، تۆپی سەرمێز و گۆڕەپان و مەیدان دەستپێکردووە. لە قۆناغی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی و پەیمانگا یاریکردووە. لەم تیپە وەرزشییانەی هەڵەبجەدا یاریکردووە: (تیپی لاوانی هیوا، هیوا، هەڵبژاردەی تازە پێگەشتووانی هەڵە بجە، کوردستان).

زیاتر بزانە
وەرزشەوان

ڕێبوار ڕەشید عەزیز

وەرزشەوانێکی دێرینە. ناوی (ڕێبوار ڕەشید عەزیز سلێمان)ـە. ساڵی ١٩٥٤ لە شاری هەڵەبجە لەدایکبووە. تا پۆلی سێیەمی ناوەندی خوێندووە لە هەڵەبجە. پیشەی زەڕەنگەریی بووە. لە گەڕەک و قوتابخانەوە بە یاری تۆپیپێ دەستیپێکردووە. لە (خەبات) یاریکردووە. ساڵی ١٩٨٨ لە کاتی کیمیاییبارانکردنی هەڵەبجەدا دیارنەماوە.

زیاتر بزانە
وەرزشەوان

ڕێبوار سدیق محەممەد

وەرز‌شەوانێکی دێرینە. ساڵی ١٩٦٩ لە هەڵەبجە لەدایکبووە. دەرچووی ئامادەیی پیشەسازیی هەڵەبجەیە. ئێستا فەرمانبەرە لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکانی هەڵەبجە. سەرەتا لە قوتابخانە و خویندنگاکان یاریی تۆپیپێ و تۆپی بالەی ئەنجامداوە. لەم تیپە وەرزشییانەدا یاریکردووە: سیروان، شنروێ، کوردستان، لە کاتی ئاوارەییدا لە ئۆردوگای سەریاس لە (پاوە) و لە هەڵەبجەش لە تیپی دێرینەکانی هەڵەبجە یاریکردووە.

زیاتر بزانە
وەرزشەوان

ڕێبوار عەبدلواحید کەریم

وەرزشەوانێکی دێرینە. ناوی (ڕێبوار عەبدلواحید کەریم حەمەسەعید)ە. ساڵی ١٩٧٨ لە (تەوێڵە) لەدایکبووە. دەرچووی کۆلێژی زمانە بەشی زمانی کوردی لە زانکۆی سلێمانی. لە ئێستادا مامۆستایە لە هەڵەبجە. ژیانی وەرزشی لە خولی مزگەوتەکان و بنکەی وەرزشی پەیام بە یاری تۆپیپێ لە هەڵەبجە دەستپێکردووە. لەم تیپە وەرزشییانەدا یاریکردووە: (شەهیدانی پەیام، ڕێناسین، ڕاستی، یانەی وەرزشی هەڵەبجەی شەهید).

زیاتر بزانە
وەرزشەوان

ڕێبوار عوسمان حەمدى

وەرزشەوانێکی دێرینە. ساڵى ١٩٦٤ لە هەڵەبجە لەدایکبووە. دەرچووى ئامادەیى بازرگانیى سلێمانییە. له ‌ئێستادا فەرمانبەرە لە بەڕێوەبەرایەتیى فرۆشتنى چیمەنتۆى سلێمانى. لەم تیپە وەرزشییانەدا یاریکردووە: (مەڵبەندى لاوانى هەڵەبجە، وەک ڕاهێنەر و وەک یاریزانى تۆپى بالە) و لە ئامادەیى بازرگانیى سلێمانى و لە یانەى وەرزشیى سلێمانیش یاریکردووە.

زیاتر بزانە
وەرزشەوان

ڕێبوار عومەر سەعید

وەرزشەوانێکی دێرینە. ناوی (ڕێبوار عومەر سەعید ئەحمەد)ە. ساڵى ١٩٦٧ لە شاری هەڵەبجە لەدایکبووە. کۆلێژى ئاداب، بەشى زمانى فارسى تەواوکردووە. لە ئێستادا پیشەی (کاسب)ـە. لە وڵاتى ئەڵمانیا دەژی. لە ( ئاشتى، سیروان) لە هەڵەبجە یاریکردووە.

زیاتر بزانە
وەرزشەوان

ڕێبین ڕەشید محەممەد

ساڵی ١٩٨٢ لە شاری هەڵەبجە لەدایکبووە. تا قۆناغی ناوەندی خوێندووە. لە ژیانی وەرزشیدا لە ماوەی ساڵانی ١٩٩٧ بۆ ٢٠١٧ یاری بۆ شنروێ و ڕێناس کردووە. ساڵی ٢٠٠٠ لەگەڵ شنروێ لە خولی سەرتاسەری کوردستان پلەی دووەم و ساڵی ٢٠٠٥ پلەی یەکەمی تیپە میللیەکانی هەڵەبجە و شارەزوور و ساڵی ٢٠١٤ لەگەڵ ڕێناس پلەی یەکەمیان بە دەستهێناوە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە. پیشەی کاسبییە.

زیاتر بزانە
وەرزشەوان

ڕێبین ساڵح ئەحمەد

ساڵی ١٩٧٨ لە گڵیجاڵ لە دایکبووە. پەیمانگای مامۆستایانی هەڵەبجە و دواتر بەشی کۆمەڵایەتی لە کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتی زانکۆی سلێمانی تەواوکردووە. دامەزرێنەری تیپی وەرزشی هاوکارییە لە هەڵەبجە ١٩٩٩، خەبات لە زەڕایەن ٢٠٠٥، دێرینەکانی زەڕایەن ٢٠١٥. ئەندامی یانەی وەرزشی زەڕایەن و ئیدارەی یانەی وەرزشی شارەزوور و ڕاهینەری بروسک و برایەتی بووە. لە تیپەکانی: بەڵێن، ڕاستی، دەروون، بروسک، برایەتی، خەبات، کوردستان، زیرەک و دێرینەکانی یانەی ئاشتی و زەرایەن و شارەزوور یاریکردووە. وەک شیکەرەوەی وەرزشی پێنج ساڵ لە کەناڵەکانی ڕاگەیاندن کاریکردووە. خێزاندارە و خاوەنی سێ منداڵە.

زیاتر بزانە
وەرزشەوان

ڕێژیار دارا مەحموود

ساڵی ٢٠١٠ لە شاری هەڵەبجە لەدایکبووە. خوێندکاری پۆلی نۆیەمی بنەڕەتییە. لە ساڵی ٢٠١٩ەوە دەستی بە یاریی کاراتی کردووە. خاوەنی پشتوێنی (ڕەشی دان یەک)ـە. پلەی یەکەم و دووەم و سێیەمی عێراقی بەدەستهێناوە. لە پاڵەوانیەتیی نێودەوڵەتی لە شاری تاران و مازەنداران لە وڵاتی ئێران سێ مەدالیای برۆنزی بەدەستهێناوە.

زیاتر بزانە
وەرزشەوان
پێشتر 1
...
43 44 45
...
60 دواتر