کەسەکان بەپێی پیشە

بەرگی حەوتەم

کەسەکان بەپێی پیشە

ئامادەکردنی: لیژنه‌ی هاوبه‌شی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ و ڕێكخراوی خاڵ

ئاوڕدانەوە لە ژیان و بەرهەمی پیشەوەران، هونەرمەندان، نووسەران و کەسانی دیکە کە خزمەتیان بە کۆمەڵگا کردووە.

ناوەڕۆک

1194 بابەت

جەمیل ڕەشید عەزیز

وەرز‌شەوانێکی دێرینە. ناوی (جەمیل ڕەشید عەزیز سلێمان)ـە. ساڵی ١٩٥٧ لە هەڵەبجە لەدایکبووە. دەرچووی کۆلێژی بیناسازییە لە زانکۆی تۆرینۆی‌ ئیتاڵیا. لە ئێستادا پیشەی (کاسب)ـە. وەرزشەوانی تۆپیپێ و گۆڕەپان و مەیدانە. لە هیوای هەڵەبجە یاریکردووە. لەم تیپە وەرزشییانەدا یاریکردووە: خەبات، هیوا، تیپی هەڵبژادەی تۆپیپێی ئامادەیی پیشەسازیی سلێمانی.

زیاتر بزانە
وەرزشەوان

جەمیل عەلی قادر

وەرز‌شەوانێکی دێرینە. ساڵی ١٩٧١ لەدایکبووە. بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە وەرزشدا بەدەستهێناوە. لە ئێستادا بەڕێوەبەری قوتابخانەیە. یاریزانی تۆپی بالە بووە، ساڵی ١٩٩٧ بۆ ماوەی سێ ساڵ ئەندامی دەستەی کارگێڕیی یانەی وەرزشی هەڵەبجە بووە، پاشان ساڵی ٢٠٠٠ وەک سکرتێری یانەی وەرزشی سیروانی هەڵەبجە و دواتر بووە بە سەرۆکی یانەی وەرزشی سیروانی هەڵەبجە.

زیاتر بزانە
وەرزشەوان

جەواد جەمیل ئەمین

وەرزشەوانێکی دێرینە. ساڵی ١٩٧٣ لە هەڵەبجە لەدایکبووە. دەرچووی بەشی زمانی عەرەبیی کۆلێژی ئادابی زانکۆی سەڵاحەدینە لە هەولێر. یاریزانێکی دیار و چالاک بووە، لە تیپیە میللییە وەرزشییەکانی وەک: شەبابی زەمەقی، قوتابیان لە زەمەقی، هەڵبژاردەی ئۆردوگای جوانڕۆ، سیروان لە سلێمانی، ئۆردوگای سەریاسی پاوە، تیپی وەرزشی مەولەوی، یاریکردووە. لە یانەی وەرزشی پەیام وەک (ڕاهێنەر - سەرۆکی یانە) کار و چالاکی ئەنجامداوە و لە یانەی وەرزشی هەڵەبجە بۆ ماوەیەک جێگری سەرۆکی یانە و سەرپەرشتیاری بەشی تۆپیپێ بووە لە ساڵی ٢٠١٣دا. لە ئێستادا پیشەی مامۆستایە و وەک یاریزانی دێرین یاریدەکات.

زیاتر بزانە
وەرزشەوان

جوامێر شەریف ئەحمەد حەمەئەمین

وەرز‌شەوانێکی دێرینە. ساڵی ١٩٦٣ لە هەڵەبجە لەدایکبووە. تا قۆناغی سێی کۆلێژی شەریعەی لە زانکۆی بەغداد خوێندووە. لەئێستادا فەرمانبەرە لە بەڕێوەبەرایەتیی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی هەڵەبجە. یەکێک بووە لە یاریزانە دیارەکانی تیپی وەرزشی هەڵۆی هەڵەبجە. لە کاتی ئاوارەیی لە ئۆردوگای سونغوری کولیایی لە تیپی وەرزشی شەهیدانی هەڵەبجە یاریکردووە.

زیاتر بزانە
وەرزشەوان

حەسەن حەمەئەمین هەیاس عەباس

وەرز‌شەوانێکی دێرینە. ساڵی ١٩٦٤ لە هەڵەبجە لەدایکبووە. تا قۆناغی ناوەندی خوێندووە. لە ئێستادا فەرمانبەرە لە بەڕێوەبەرایەتیی وەرزش و لاوانی بنەسڵاوە. وەرزشەوانی تۆپیپێیە. ئەو تیپە وەرزشیانەی، کە یاریی بۆ کردوون ئەمانەن: تیپی وەرزشی (بصاف الأخضر) لە شاری ڕومادی. لە پاش ئاوارەبوون لە ئۆردوگای شاری ڕوانسەر لە ئێران ساڵی ١٩٨٨، لە تیپی هەڵەپشیما - هەڵبژاردەی تۆپیپێی ئۆردوگای ڕوانسەر یاریکردووە، تیپی وەرزشی بروسکە، تیپی هەڵبژادەی ئۆردوگای کەنگاوەر، تیپی هەڵبژادەی ئۆردوگای جوانڕۆ، هەڵبژاردەی تۆپیپێی هەڵەبجە، تیپی وەرزشی کوردستانی هەڵەبجە. لە شاری هەولێر سەرپەرشتی تیپی ئاوارەکانی ئێرانی کردووە لە ساڵی ٢٠٠٤دا.

زیاتر بزانە
وەرزشەوان

حەسەن حسەین حەسەن

وەرز‌شەوانێکی دێرینە. ساڵی ١٩٦٣ لە چاوگی کۆکۆیی لەدایکبووە. دەرچووی کۆلێژی زانستە ئیسلامییەکانە. لە ئێستادا کارمەندە لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتی و گومرگی سلێمانی. لەم تیپە میللییە وەرزشییانەدا یاریکردووە: تیپی وەرزشی ئاگرین، بێکەس، کوردستان. لە کاتی ئاوارەیی ساڵی ١٩٨٨ لە ئۆردوگای شەهرەکی شاری کامیاران لە ئێران لە تیپی تۆپیپێی ئۆردوگادا یاریکردووە.

زیاتر بزانە
وەرزشەوان

حەسەن عومەر ئەحمەد

ساڵی ١٩٧٧ لە هەڵەبجە لەدایکبووە. تا قۆناغی سەرەتایی خوێندووە. یاریزانی شنروێ بووە و لە ماوەی ساڵانی ١٩٩٣ بۆ ٢٠٠٣ گەلێک دەستکەوتی لە خولی تیپە یەکەمەکان و تیپە میللییەکانی: هەڵەبجە، شارەزوور بە دەستهێناوە، لەوانە سێ جار پلەی یەکەم و دووجار پلەی دووەم. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە‌ و پیشەی کاسبییە.

زیاتر بزانە
وەرزشەوان

حەمەنوورى میرزا محەممەد

وەرزشەوانی دێرینە. ساڵی ١٩٤٩ لە شاری هەڵەبجە لەدایکبووە. دەرچووى پۆلى سێیەمى ناوەندییە. لە ئێستادا فەرمانبەرى خانەنشینە. سەرەتاى ژیانى وەرزشیى وەک یاریزانى گۆڵپارێز لە قوتابخانەوە و لە ساڵى ١٩٥٧دا دەستپێکردووە. لەم تیپە میللییە وەرزشییانە لە هەڵەبجە گۆڵپارێز بووە ( هیوا، هێرۆ، هەتاو).

زیاتر بزانە
وەرزشەوان

حەمید حەمەڕەشید عەبدوڵا

وەرز‌شەوانێکی دێرینە. ناوی (حەمید حەمەڕەشید عەبدوڵا قادر)ە. ساڵی ١٩٦٨ لە هەڵەبجە لەدایکبووە. بەشی وەرزشی خانەی مامۆستایانی تەواوکردووە. لە ئێستادا مامۆستایە لە هەڵەبجە. ساڵی ١٩٨٤ لە مەولەویی هەڵەبجە دەستیپێکردووە. لە تیپی خانەی مامۆستایان لە سلێمانی و کوردستانی هەڵەبجە، تیپی تۆپیپێی ئۆردوگای شاری ڕوانسەر و تیپی تۆپیپێی ئۆردوگای شاری کەنگاوەر (گەلیاران) یاریکردووە. نزیکەی دە ساڵ لە دەستەی کارگێڕیی یانەی وەرزشی هەڵەبجە خزمەتیکردووە.

زیاتر بزانە
وەرزشەوان

حەمید عەبدوڵا ئەمین

وەرزشەوانێکی دێرینە. ناوی (حەمید عەبدوڵا ئەمین محەممەد)ە. ساڵی ١٩٦٥ لە هەڵەبجە لەدایکبووە، دەرچووی قۆناغی ناوەندییە لە هەڵەبجە. یەکێک بووە لە وەرزشەوانە دیار و چالاکەکانی شار، لەم تیپە میللییە وەرزشیانەدا وەک گۆڵپارێز یاریکردووە: هێمن، بێکەس، کوردستان، شنروێ، هەروەها لە مەڵبەندی لاوانی هەڵەبجە و یانەی وەرزشی هەڵەبجە. وەک ڕاهێنەر لە چەند تیپێکی میللی خزمەتیکردووە. لە ئێستادا وەک یاریزانی دێرین یاریدەکات.

زیاتر بزانە
وەرزشەوان

حەیدەر موحسین سادق

وەرزشەوانێکی دێرینە. ناوی (حەیدەر موحسین سادق کەریم)ـە. ساڵی ١٩٦٩ لە شاری بەغداد لەدایکبووە. دەرچووی بەشی وەرزشی پەیمانگای مەڵبەندی مامۆستایانە لە سلێمانی. لە ئێستادا نوێنەری بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەیە لە هەڵەبجە. لە یانەی وەرزشی سیروانی سلێمانی و یانەی وەرزشی پەیام، یاریی باسکە و بالەی کردووە.

زیاتر بزانە
وەرزشەوان

حیکمەت ئەحمەد محەممەد

وەرزشەوانێکی دێرینە. ناو‌ی (حیکمەت ئەحمەد محەممەد مستەفا)ە. ساڵی ١٩٥٦ لە شاری هەڵەبجە لەدایکبووە. تا پۆلی شەشەمی سەرەتایی لە هەڵەبجە خوێندووە. لە ئێستادا خانەنشینە. لە نەورۆز و سەروو یاریکردووە.

زیاتر بزانە
وەرزشەوان

حیکمەت عەلی ئەولمحەممەد

وەرز‌شەوانێکی دێرینە. ساڵی ١٩٧٣ لە گوندی (لاوران) لە دەربەندیخان لەدایکبووە. تاکو پۆلی سێهەمی ناوەندی خوێندووە. یەکێک بووە لە یاریزانە دیارەکانی شار و لەم تیپە وەرزشییانەدا یاریکردووە: مەڵبەندی لاوانی هەڵەبجە ١٩٨٧، لە ئۆردوگای ڕوانسەر، لە بروسکە و لە هەڵبژاردەی ئۆردوگای ڕوانسەردا بەناوی هەڵەپشیما و لە هەڵبژاردەی تۆپیپێی کەنگاوەر و لە کوردستان و هەڵبژاردەی تۆپیپێی هەڵەبجە بووە، لە ئێستادا وەک یاریزانی دێرین یاریدەکات.

زیاتر بزانە
وەرزشەوان

خالید حەمەئەمین جەلال

وەرزشەوانێکی دێرینە. ناوی (خالید حەمەئەمین جەلال یوسف)ـە. ساڵی ١٩٧١ لە گوندی (بەڵخە) لەدایکبووە. تا قۆناغی دووەمی پەیمانگای پێگەیاندنی مامۆستایانی لە سلێمانی خوێندووە. لە ئێستادا پێشمەرگەیە لە هەڵەبجە. لەم تیپە وەرزشییانەدا یاریکردووە: (دڵسۆزی برایەتی، بێسارانی)، لە هەولێر لە ئۆردوگای گردەچاڵ، لە ئۆردوگای زاریعان سەر بە شاری خووی سەر بە پارێزگای ئورومییە لە هەڵەبجەییەکان یاریکردووە. لە کاتی سەربازیشدا، لە شاری تکریت لە سەربازگەی بنەڕەتی لە تیپی تۆپیپێی ئەم سەربازگەیە یاریکردووە.

زیاتر بزانە
وەرزشەوان

خەسرەو قادر محەممەد

وەرزشەوانێکی دێرینە. ساڵی ١٩٧٠ لە گوندی (شیرەمەڕ) لەدایکبووە. پەیمانگای پێگەیاندنی مامۆستایانی لە‌ سلێمانی تەواوکردووە. لە ئێستادا مامۆستایە لە سلێمانی. ژیانی وەرزشی بە یاریی کاراتی لە سلێمانی لە مزگەوتی جیهاد و قوتابخانەی سیروانەوە دەستپێکردووە. لە (بنکەی وەرزشی پێشەنگ) لە خورماڵ و لە یانەی وەرزشی هەڵەبجە مەشق و ڕاهێنانی ئەنجامداوە. وەک ڕاهێنەر مەشق و ڕاهێنانی بە چەندین وەرزشوانی یاری کاراتی کردووە، وەک ناوبژیوانیش لە یاریی کاراتی لە چەند وڵاتێکی ئاسیایی ناوبژیوانی کردووە.

زیاتر بزانە
وەرزشەوان

خەڵات حەمەڕەشید محەممەد

وەرزشەوانێکی دێرینە. ناوی (خەڵات حەمەڕەشید محەممەد سەلیم)ـە. ساڵی ١٩٧٢ لە (تەوێڵە) لەدایکبووە. قۆناغی ئامادەیی تەواوکردووە. لە ئێستادا فەرمانبەرە لە سلێمانی. لە تۆپیپێدا لەم تیپە وەرزشییانەدا یاریکردووە: (ناتیق، ئاوێسەر، لە ئۆردوگای شاری هەرسین لە تیپی هەڵبژاردەی تۆپیپێی ئۆردوگای هەرسین، لە ئوردوگای شاری ڕوانسەر لە شەهیدان و تیپی هەڵەپشیما لە هەڵبژاردەی ڕوانسەر). کە گەڕاوەتەوە بۆ هەرێمی کوردستان، لە شاری سلێمانی لە ئاوێسەر و یانەی وەرزشی ئاشتی یاریکردووە.

زیاتر بزانە
وەرزشەوان

دارا قادر فەتاح قادر

وەرزشەوانێکی دێرینە. ساڵی ١٩٦٤ لە شاری هەڵەبجە لەدایکبووە. دەرچووی پەیمانگای تەکنەلۆژییە لە کەرکوک. لەم تیپە وەرزشییانەدا یاریکردووە: (تیپی هەڵبژاردەی تۆپیپێی ئامادەیی هەڵەبجەی کوڕان، شنروێ، کوردستان، تیپی مەڵبەندی لاوانی هەڵەبجە) و یەک یاری بۆ هەڵبژاردەی تۆپیپێی هەڵەبجە ئەنجامداوە.

زیاتر بزانە
وەرزشەوان

داستان عەزیز کەریم

ساڵی ٢٠٠٤ لەدایکبووە. خوێندکاری قۆناغی دووەمی زانکۆیە. خاوەنی پشتێنی (ڕەشی دان یەک)ـە. لە ساڵی ٢٠١٨ەوە لە یانەی وەرزشی هەڵەبجە دەستی بە یاریی کاراتی کردووە. پلەی دووەمی لەسەر ئاستی عێراق بەدەستهێناوە. لە پاڵەوانیەتیی نیودەوڵەتی لە شاری تاران لە وڵاتی ئێران، مەدالیای زیوی بەدەستهیناوە.

زیاتر بزانە
وەرزشەوان

دانا خالید حەمەئەمین

وەرز‌شەوانێکی دێرینە. ساڵی ١٩٧٦ لە هەڵەبجە لەدایکبووە. پۆلی سێیەمی ناوەندییە لە هەڵەبجە تەواوکردووە. لە ئێستادا فەرمانبەرە لە بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی هەڵەبجە. لەم تیپە میللییە وەرزشیانەدا لە هەڵەبجە یاریکرووە: لاوانی تیپی میللیی وەرزشی کوردستان، هێمن، کوردستان. هەروەها لە یانەی وەرزشی هەڵەبجە و یانەی وەرزشی ئەزمەڕی سلێمانی یاریکردووە.

زیاتر بزانە
وەرزشەوان

دلێر مەهدی هادی

وەرز‌شەوانێکی دێرینە. ساڵی ١٩٧٨ لە هەڵەبجە لەدایکبووە. دەرچووی کۆلێژی پەروەردەیە. لە ئێستادا مامۆستایە لە هەڵەبجە. وەرزشەوانی تۆپی سەرمێزە. یاری بۆ ئەم یانە وەرزشییانە ئەنجامداوە: یانەی وەرزشی پەیام، یانەی وەرزشی هێرش - هەولێر، یانەی وەرزشی (ئاسۆ - هەولێر)، هەروەها چوار ساڵ نوێنەرایەتی هەڵبژاردەی تۆپی سەرمێزی زانکۆی سەڵاحەدینی کردووە.

زیاتر بزانە
وەرزشەوان
پێشتر 1
...
42 43 44
...
60 دواتر