کەسەکان بەپێی پیشە

بەرگی حەوتەم

کەسەکان بەپێی پیشە

ئامادەکردنی: لیژنه‌ی هاوبه‌شی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ و ڕێكخراوی خاڵ

ئاوڕدانەوە لە ژیان و بەرهەمی پیشەوەران، هونەرمەندان، نووسەران و کەسانی دیکە کە خزمەتیان بە کۆمەڵگا کردووە.

ناوەڕۆک

357 بابەت

سەهەند ئەیوب کەمال حەمەئەمین

ساڵی ٢٠٠٩ لە شاری هەڵەبجە لەدایکبووە. خوێندکاری پۆلی نۆی بنەڕە‌تییە. لە ساڵی ٢٠١٥ەوە لە یانەی وەرزشی هەڵەبجە دەستی بە یاریی کاراتی کردووە. خاوەنی پشتوێنی (ڕەشی دان یەک)ـە. لەسەر ئاستی کوردستان چوار جار پلەکانی یەکەم و دووەم و سێیەمی بەدەستهێناوە. لە تەمەنی چواردە ساڵیدا پلەی یەکەمی لە عێراق بەدەستهێناوە و بۆ ئاستی تەمەنی خۆی دەستنیشانکراوە بۆ ڕیزی هەڵبژاردەی عێراق. لە پاڵەوانیەتیی شاری تاران سێ مەدالیای ئاڵتونی بەدەستهێناوە.

زیاتر بزانە
وەرزشەوان

سەیفەدین سەید محەممەدی نانەوا

وەرزشەوانی دێرین و شانۆکارە. ناوی (سەیفەدین محەممەد ئەحمەد)ە، ساڵی ١٩٤٥ لەدایکبووە. ئامادەیی کشتوکاڵی تەواوکردووە، لە ئێستادا فەرمانبەری خانەنشینە. یارییەکانی تۆپیپێ و تۆپی بالەی ئەنجامداوە، لە هەر دوو تیپی وەرزشیی میللیی ئازادی و هیوا یاریکردووە، هەروەها لە هەردوو تیپی وەرزشیی میللیی سلێمانی (دیمەن و سۆران) و لە هەڵبژدەی سلێمانی یارییکردووە. کاری شانۆیی کردووە و خەڵاتی شانۆکارە دێرینەکانی هەڵەبجەی پێدراوە.

زیاتر بزانە
وەرزشەوان

سدیق عەلی ئەمین یاسین

وەرزشەوانی دێرینە. ساڵی ١٩٦٤ لە شاری هەڵەبجە لەدایکبووە. پەیمانگای تەکنەلۆجیی بەشی پزیشکی لە بەسرە تەواوکردووە. لەم تیپە میللییە وەرزشییانەدا یاری تۆپیپێی کردووە: (باڵامبۆ، هەڵۆ، مەولەوی). لە (تیپی تۆپیپێی ئۆردوگای کەنگاوەر) یاریکردووە، کە گەڕاوەتەوە بۆ هەرێمی کوردستانیش، لە ("تیپی ئۆردوگای گردەچاڵ" لە هەولێر، مەولەویی زەڕایەن) یاریکردووە.

زیاتر بزانە
وەرزشەوان

سوار نەسرەدین عابید

یاریزانی لەشجوانی و بەرزکردنەوەی قورساییە. ساڵی ١٩٩٢ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە‌ و خاوەنی دوو منداڵە. قۆناغی خوێندنی سەرەتایی تەواوکردووە. لە هۆڵی لەشجوانیی شەهرام لە خورماڵ وەرزش دەکات و لەچەند پاڵەوانیەتیدا ئەنجامی باشی بەدەستهێناوە، لەوانە: ساڵی ٢٠٢٣ لە پاڵەوانیەتیی پارێزگای سلێمانی، پلەی دووەم. هەمان ساڵ لە پاڵەوانیەتیی عێراق لە شاری دەربەندیخان، پلەی دووەم و لە پاڵەوانیەتیی عێراق لەشاری سلێمانی پلەی دووەم و شارۆچکەی بیارە لەسەر ئاستی پارێزگای هەڵەبجە، ساڵی ٢٠٢٤ پلەی یەکەمی بەدەستهێناوە.

زیاتر بزانە
وەرزشەوان

سۆران سەعید حەمەئەمین

وەرزشەوانی دێرینە. ناوی (سۆران سەعید حەمەئەمین ڕەشید)ە. ساڵى ١٩٦٩ لە شاری هەڵەبجە لەدایکبووە. دەرچووى کۆلێژى ئەندازیارییە. لە ئێستادا ئەندازیارە لە بەڕێوەبەرایەتیى ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنى سلێمانى. لەم تیپە وەرزشییە میللییانەدا یاریکردووه:‌ (هەژار، ئاشتى، هێمن، مەڵبەندى لاوانى هەڵەبجە، تیپى هەڵبژاردەى کۆلێژى ئەندازیارى زانکۆى بەسڕە).

زیاتر بزانە
وەرزشەوان

سۆران عەبدوڵا سادق

وەرزشەوانی دێرینە. ساڵی ١٩٦٨ لە هەڵەبجە لەدایکبووە. خانەی مامۆستایانی سلێمانی تەواوکردووە. لە دامەزرێنەرانی شەهیدان بووە لە ئۆردوگای کەنگاوەر (گەلیاران) لە ئێران. تیپی تۆپی بالەی لە ئۆردوگا دروستکرد، پاش گەڕانەوەیان لە ئێران لە یانەی وەرزشی پەیام دەبێتە سەرپەرشتیاری بەشی تۆپی بالەی یانەکە و لە بواری ڕێکخستنی و بەڕێوەبردنی وەرزشی لە ئۆردوگای کەنگاوەر و یانەی وەرزشی پەیام خزمەتیکردووە. ساڵی ٢٠١٠ کۆچیدواییکردووە.

زیاتر بزانە
وەرزشەوان

سۆران محەممەد حسێن

ساڵی ١٩٨٤ لە شاری هەڵەبجە لەدایکبووە. خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی لە هەڵەبجە خوێندووە و بەشی وەرزشی لە پەیمانگای مامۆستایان تەواوکردووە و مامۆستایە. لە تیپەکانی لاوانی کوردستان، کوردستان، شەبەنگ، لاوچاکی سلێمانی و یانەکانی هەڵەبجە، سیروانی شارەزوور، بە ختیاری و پیروزی کامیاران و هەڵبژاردەی هەڵەبجە، یاریکردووە. بۆ فوتساڵیش لە ڕیزی یانەی بەختیاری یاریکردووە. دوو ساڵیش لەگەڵ فێرگەی ڕاستی ڕاهێنەر بووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە‌ و خاوەنی منداڵە، سەرپەرشتیاری هونەرییە لە چالاکیی وەرزش و دیدەوانی. نیشتەجێی هەڵەبجەیە.

زیاتر بزانە
وەرزشەوان

سۆران مستەفا حەمەساڵح

وەرزشەوانی دێرینە. ساڵی ١٩٧١ لە هەڵەبجە لەدایکبووە. تا پۆلی سێهەمی ناوەندی خوێندووە. لە ئێستادا فەرمانبەرە لە هەڵەبجە. لە تیپی وەرزشیی میللیی خەبات لە هەڵەبجە، لە ئۆردوگای شاری جوانڕۆ لە تۆپیپێی شەهیدانی ئۆردوگا، یاریکردووە.

زیاتر بزانە
وەرزشەوان

سۆز کازم کەمال

‌‏ساڵی ٢٠٠١ لە شاری هەڵەبجە لەدایکبووە. لە ساڵی ٢٠١٣ەوە لە قوتابخانەی وەرزشی ئاسۆ دەستی بە یاری کردووە و دواتر چووەتە یانەی وەرزشی هەڵەبجە. یاری بۆ یانەی ئافرۆدێتی شاری سلێمانی، نەفتی شیمالی کەرکوک، قوەجەوییەی عێراق کردووە. لەگەڵ هەڵبژاردەی هەڵەبجە لە خولی پارێزگاکانی عێراق ٢٠٢١ بۆ ٢٠٢٢ پلەی یەکەم، لە خولی عێراقدا ٢٠٢٢ بۆ ٢٠٢٣ لە نەفتی شیمالی کەرکوک یاریکردووە و خەڵاتی باشترین یاریزانی خولەکەی بردووە و بەو هۆیەوە بانگهێشتی هەڵبژاردەی عێراق کراوە. ساڵی ٢٠٢٣ بۆ ٢٠٢٤ لە خولی عێراق لەگەڵ قوەجەویە یەکەمی خولەکە بوون. چەندین خەڵاتی پێبەخشراوە. لە ئێستادا یاریزانی هەڵبژاردەی عێراقە. لە خولی ئاسیادا بەشداریکردووە. خوێندکاری قۆناغی چوارەمی وەرزشە لە زانکۆی هەڵەبجە.

زیاتر بزانە
وەرزشەوان

سیروان عەبدوسەمەد عابد ڕەشید

وەرزشەوانی دێرینە. ساڵی ١٩٦٨ لە شاری سلێمانی لەدایکبووە. دەرچووی کۆلێژی ئادابە لە زانکۆی موسڵ. لە ئێستادا فەرمانبەرە لە نوسینگەی سلێمانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق. یاریی تۆپیپێ و تۆپی بالە و گۆڕەپان و مەیدان و تۆپی دەست و کێک بۆکسینی کردووە. لەم تیپە میللییە وەرزشییانەدا یاریکردووە: (ئەزمەڕ، سەرا کۆن، چیمەن، تیپی تۆپی بالەی ئۆردوگای وەرماهەنگ و تیپی تۆپی بالەی سوپای کامیاران). لە یانەی وەرزشی پەیام ڕاهێنانی بە یاریزانان کردووە بۆ ئامادەکاری لە یاریی هونەری بەرگری، لە یانەی سیروانی نوێ لە سلێمانی یاریی تۆپی بالەی کردووە. لە کاتی خزمەتی سەربازی لە بەغداد لە یانەی وەرزشی ئاسمانی یاریی تۆپی بالەی کردووە. لە دامەزرێنەرانی یانەی وەرزشی (ئاشتی - سلێمانی) بووە و بۆ ماوەی هەشت ساڵ سکرتێری یانەکە بووە.

زیاتر بزانە
وەرزشەوان

شاخەوان جەمال حەمەسەعید

وەرز‌شەوانێکی دێرینە. ناوی (شاخەوان جەمال حەمەسەعید قادر)ە. ساڵی ١٩٨٢ لە لەدایکبووە. دەرچووی پەیمانگای مەڵبەندی مامۆستایانە. لە ئێستادا سەرپەرشتیاری هونەرییە لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی چالاکیی وەرزش و دیدەوانیی سلێمانی. بۆ یەکەمجار ساڵی ١٩٩٤ لە ماڵی شنروێ (بۆ یاریی تۆی سەرمێز و بلیارد) لە هەڵەبجە دەستی بە یاریی تۆپی سەرمێز کردووە. لەم یانە وەرزشییانەدا یاریکردووە: ئاشتی، سیروانی نوێ، سلێمانی، هەڵەبجە، هەڵبژاردەی لاوانی عێراق. لە ئێستادا وەک ڕاهێنەر بەردەوامە لە مەشق و ڕاهێنان. چەندین یاریزانی بۆ هەموو ئاستە تەمەنییەکان بۆ ڕیزی پێکهاتەی عێراق پێگەیاندووە. خاوەنی بەدەستهێنانی خەڵاتە لە خول و یاڵەوانێتییەکان لەسەر ئاستی کوردستان و عێراق و وڵاتانی عەرەبی و ئاسیایی. سکرتێری یانەی وەرزشی ئاشتییە لە سلێمانی.

زیاتر بزانە
وەرزشەوان

شاد سەباح بایەر سەلام

ساڵی ٢٠١٠ لە شاری هەڵەبجە لەدایکبووە. خوێندکاری پۆلی نۆیەمی بنەڕەتییە. لە ساڵی ٢٠١٧ەوە لە یانەی وەرزشی هەڵەبجە دەستی بە یاریی کاراتی کردووە، خاوەنی پشتوێنی (ڕەشی دان یەک)ـە. دووجار لەسەر ئاستی کوردستان پلەی دووەم و سێیەمی بەدەستهێناوە. خاوەنی مەدالیای ئاڵتون و مەدالیای برۆنزی لە پاڵەوانیەتیی نێودەوڵەتی لە شارەکانی تاران و مازەندەران لە وڵاتی ئێران لە ساڵانی ٢٠١٩ تا ٢٠٢٣ بەدەستهێناوە.

زیاتر بزانە
وەرزشەوان

شادومان سەباح حەمەئەمین

ساڵی ١٩٩٨ لە شاری هەڵەبجە لەدایکبووە. قۆناغی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی لە هەڵەبجە تەواوکردووە. بەشی وەرزشی لە کۆلێژی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشییەکانی زانکۆی هەڵەبجە خوێندووە. یاری بۆ چەندین یانە کردووە، لەوانە: یانەی هەڵەبجە، پێشمەرگەی سلێمانی، لاوانی پەیام، سیروانی نوێ، نەورۆز، سلێمانی. ئێستا لە هەندرێنی هەولێر یاریدەکات. لەگەڵ یانەکانی: سیروان، نەورۆز، هەندرێنیشدا لە خولی نایابی یانەکانی کوردستان یاریکردووە و دوو ساڵ گۆڵکەری هەرێم بووە.

زیاتر بزانە
وەرزشەوان

شادیار شۆڕش حەمە

یاریزانی (ئەکادیمیای کاراتیی خورماڵ)ـە. ساڵی ٢٠٠٦ لە شارۆچکەی (خورماڵ) لەدایکبووە. بڕوانامەی ئامادەیی هەیە. خاوەنی پشتوێن ڕەشی دان یەکە. ماوەی سێ ساڵە یاریزانی هەڵبژاردەی عێراقە. دوو ساڵ لەسەریەک بە باشترین یاریزانی ساڵ دیاریکراوە. ساڵی ٢٠٢٠ لە پاڵەوانیەتیی خورماڵ پلەی یەکەم. ساڵی ٢٠٢٠ لە پاڵەوانیەتیی خورماڵدا، پلەی دووەم. ساڵی ٢٠٢١ لە پاڵەوانیەتیی باکوری عیراق لە هەولێر پلەی یەکەمی کوردستان. هەمان ساڵ لە پاڵەوانیەتیی باکوری عێراق لە هەولێر پلەی یەکەمی کوردستان و لە پاڵەوانیەتیی سەرتاسەری عێراق لە بەغداد پلەی یەکەم و لە یەکەمین پاڵەوانیەتیی لیگی خورماڵ، پلەی یەکەم. ساڵی ٢٠٢٢ لە پاڵەوانیەتیی باکوری عێراق لە کەرکوک پلەی یەکەم و هەمان ساڵ لە پاڵەوانیەتیی سەرتاسەریی عێراق لە بەغداد پلەی یەکەمی بەدەستهێناوە. لە سەر ئاستی نێودەوڵەتی بەشداری لە چەند پاڵەوانێتییەکدا کردووە، لەوانە: ساڵی ٢٠١٩ جامی پایتەخت لە تاران پلەی یەکەم. ساڵی ٢٠٢٢ لە پاڵەوانیەتیی ئێران بەشێوەی ئۆنلاین پلەی سێیەم. هەمان ساڵ لە وڵاتی ئێران لە (ئاستارا) پلەی یەکەم بە شێوەی تیم و لە هەمان ساڵ و لە هەمان وڵات بە فەردی پلەی سێهەمی بەدەستهێناوە

زیاتر بزانە
وەرزشەوان

شاهۆ حەمەفەرەج عەلی

یاریزان، ڕاهێنەر، سەرۆکی یانەی وەرزشی هەڵەبجە. ساڵی ١٩٦٤ لە هەڵەبجە لەدایکبووە، ئامادەیی پیشەسازیی هەڵەبجەی تەواوکردووە، بە یەکێک لە دیارترین ئەستێرەکانی تۆپیپێی هەڵەبجە و کوردستان دادەنرێت، لەسەر ئاستی کوردستان و عێراق ناوێکی پرشنگداربووە. لە تیپە میللیە وەرزشییەکانی: لاوانی هەڵەبجە، مەڵبەندی لاوانی هەڵەبجە، لاوانی تیپی هیوا، شنروێ، مەولەوی و هەڵبژاردەی تۆپیپێی هەڵەبجە و لە یانە وەرزشییەکانی: هەڵەبجە و کەمال سەلیم و سلێمانی و نەورۆز یاریکردووە. چەند ساڵێک سەرۆکی یانەی ورزشی هەڵەبجە بووە. چەند خولێک گۆڵکار بووە، گۆڵی لە یانەی زەورای عێراقی کردووە. چەندین یاریزانی پێگەیاندووە و کاریگەری لەسەر ڕەوتی وەرزش و چێژی یاریکردن داناوە و زۆرترین هاندەری هەبووە. ماوەی چەند ساڵێک بەڕێوەبەری ڕۆشنبیریی هەڵەبجە بووە. یاریگای وەرزشی هەڵەبجەی بەناوەوە ناونراوە. ساڵی ٢٠١٤ کۆچیدواییکردووە.

زیاتر بزانە
وەرزشەوان

شەماڵ مەحموود عەلی

وەرزشەوانێکی دێرینە. ناوی (شەماڵ مەحموود عەلی موراد)ە. ساڵی ١٩٦٨ لە شاری هەڵەبجە لەدایکبووە. دەرچووی ئامادەیی پیشەسازییە لە هەڵەبجەیە. لە ئێستادا پیشەی (کاسب)ـە. لەم تیپە وەرزشییانەدا یاریکردووە: (ئاشتی، هێمن، کوردستانی هەڵەبجە، لە شنروێ) یاریکردووە. لە ئۆردوگای بەردەسیر سەر بە شاری کرمان لە ئۆردوگای شاری سەقز لە تۆپیپێی ئۆردوگا یاریکردووە.

زیاتر بزانە
وەرزشەوان

شەوقی محێدین عەلی ڕەحمان

وەرز‌شەوانێکی دێرینە. ساڵی ١٩٦٤ لە بەغداد لەدایکبووە. تا پۆلی سێهەمی ناوەندی تەواوکردووە. پیشەی ئێستای کاسبە. یاریزانێکی دیاری سەردەمی خۆی بووە و لەم تیپ و یانە وەرزشییانەدا یاریکردووە: (باب الشیخ و تەلیعە لە بەغداد، خالت، ماوەیەک لە یانەی پۆلیس و زەورا)، پاشان ساڵی ١٩٨٣ لە هەڵەبجە لە هەڵبژاردەی زەمەقی و لە کوردستان یاریکردووە. لە سلێمانی لە یانەی وەرزشی سیروان، وەتەن، ئەلعاب شورتەی سلێمانی (یاریزانانی پۆلیس) و لە تیپی وەرزشی کۆڵنەدەر و لە یانەی وەرزشی چوارباخ و لە تیپی وەرزشی سەروو یاریکردووە.

زیاتر بزانە
وەرزشەوان

شوان کەمال حامید

وەرزشەوان و دادوەر. ساڵی ١٩٩١ لەدایکبووە. خاوەنی پشتوێنی ڕەشی دان سێیە. لە ساڵی ٢٠٠٠ەوە دەستی‌ بە یاریی کاراتی کردووە لە (ئەکادیمیای کاراتیی خوماڵ). بۆ یەکەمجار ساڵی ٢٠٠٥ بەشداری پاڵەوانیەتی کردووە و پلەی یەکەمی پاڵەوانیەتیی شارەزووری لە قەزای سەیدسادق بەدەستهێناوە. ساڵی ٢٠٠٥ لە پاڵەوانیەتیی کوردستان لە سلێمانی پلەی دووەم. ساڵی ٢٠٠٧ لە پاڵەوانیەتیی لەسەر ئاستی عێراق پلەی دووەم. ساڵی ٢٠٠٨ لە پاڵەوانیەتیی نێودەوڵەتی لە وڵاتی ئێران پلەی سێیەم. ساڵی ٢٠٠٩ لە پاڵەوانێتیی عێراق لە هەولێر پلەی یەکەم. ساڵی ٢٠١١ لە پاڵەوانێتیی نێودەوڵەتی لە وڵاتی ئێران/مەشهەد پلەی سێیەم. ساڵی ٢٠١٦ لە پاڵەوانێتیی نێودەوڵەتی لە وڵاتی ئێران پلەی سێیەم. ساڵی ٢٠١٨ بڕوانامەى دادوەرى وەرگرتووە و بووەتە داوەری کوردستانی و پاشان عێراقی و تەواوی ڕیزبەندی پلەبەندیی عێراقی، پاشان ساڵی ٢٠٢٣ بووە بە داوەری ئاسیایی لە وڵاتی (ئوردن). ساڵی ٢٠٢٣ بووە بە سەرپەرشتیاری پاڵەوانێتیی کوردستان.

زیاتر بزانە
وەرزشەوان

شیروان محەممەد سەعید ئەحمەد

وەرز‌شەوانێکی دێرینە. ساڵی ١٩٦٩ لە هەڵەبجە لەدایکبووە. ئامادەیی پیشەسازی تەواوکردووە. لە ئێستادا فەرمانبەرە لە هەڵەبجە. وەرزشەوانی گۆڵپارێزە. لە تیپی وەرزشی هەژاری و تیپی وەرزشی خەبات یاریکردووە، لە سلێمانی ساڵی هەشتاکان چەند یاریزانێکی تیپی وەرزشی (کوردستان و شنروێ و خەبات)ی هەڵەبجە، تیپێک دروستدەکەن و یاریدەکەن، لەم تیپەدا وەک گۆڵپارێز یاریدەکات. لە تیپی وەرزشی فەرمانگەی کارەبای شارەزوور لە قەزای شارەزوور (هەڵەبجەی تازە) یاریکردووە، لە تیپی دێرینەکانی هەڵەبجە لە ئێستادا بەردەوامە.

زیاتر بزانە
وەرزشەوان

شێخ تەیبی شەترەنج

ناوی (تەیب بورهان محەممەد غەریب)ـە. ساڵی ١٩٨٢ لە شاری هەڵەبجە لەدایکبووە. دامەزرێنەری ئەکادیمیای شەترەنجی هەڵەبجەیە و یەکەم سەرپەرشتیکەر و ڕاهێنەری بووە. لە یانەکانی: هەڵەبجە، سیروان، پەیام لە ناو هەڵەبجە و لە دەرەوەش لە یانەکانی: بەختیاری، سەرچنار، پیرەمەگرون، ڕاهێنەر بووە. دەیان خولی بۆ زانکۆ، پەروەردە و ڕێکخراو و سەنتەر و فەرمانگاکانی حکومەت و ئارەزومەندانی شەترەنج کردووەتەوە. ناوبژیوانی شەترەنجی کوردستان بووە و لە ئاستی شار و پارێزگاکانی هەرێم چەندین پاڵەوانیەتی بەڕێوەبردووە، لەوانە: ساڵی ٢٠١٣ لە پاڵەوانیەتیی نێودەوڵەتی بە بەشداری ٢٢ وڵات لە هەولێر، ساڵی ٢٠٠٧ یەکەمی هەرێم بووە لە یاریی شەترەنج بۆ یانەکان لە شاری سلێمانی. وەرگری قەڵغانی زانکۆییە. ساڵی ٢٠١١ لە پای بەخششەکانی، بڕوانامەی تەقدیری لە لایەن یەکێتیی شەترەنجی عێراقەوە پێبەخشراوە. وەرگری خەڵاتی یەکێتیی شەترەنجی کوردستان و دەیان خەڵاتی ترە. سەدان یاریزانی کچ و کوڕی پێگەیاندووە، لەوانە ٤٥ یاریزانی کچ بۆ سەنتەری گەشەپێدانی لاوان. شەش یاریزانی بەشداری پاڵەوانیەتیی یانەکانی کوردستانیان کردووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە‌ و خاوەنی یەک منداڵە. لە ئێستادا سەرۆکی ئەکادیمیا و نوێنەرایەتی لیژنەی ئۆلۆمپی کوردستان و ئۆلۆمپی عیراق - لقی هەڵەبجەیە.

زیاتر بزانە
وەرزشەوان
پێشتر 1
...
8 9 10
...
18 دواتر