بەرگی حەوتەم
کەسەکان بەپێی پیشە
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
ئاوڕدانەوە لە ژیان و بەرهەمی پیشەوەران، هونەرمەندان، نووسەران و کەسانی دیکە کە خزمەتیان بە کۆمەڵگا کردووە.
بەرگی حەوتەم
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
ئاوڕدانەوە لە ژیان و بەرهەمی پیشەوەران، هونەرمەندان، نووسەران و کەسانی دیکە کە خزمەتیان بە کۆمەڵگا کردووە.
یاریزانی لەشجوانی و بەرزکردنەوەی قورساییە. لە هۆڵی لەشجوانی شەهرام لە شارۆچکەی خورماڵ یاریدەکات. ساڵی ١٩٩١ لەدایکبووە، خەڵکی گوندی (گوڵپ)ـە. قۆناغی خوێندنی سەرەتایی تەواوکردووە. لە چەند پاڵەوانیەتییەکدا بەشداریکردووە و ئەنجامی باشی هەبووە، لەوانە: ساڵی ٢٠٢٣ لە پاڵەوانیەتیی پارێزگای سلێمانی پلەی سێیەم. هەمان ساڵ لە پاڵەوانیەتیی عێراق لە شارۆچکەی دەربەندیخان، پلەی سێیەم و لە پاڵەوانیەتیی عێراق لە شاری سلێمانی، پلەی دووەم و لە پاڵەوانیەتی لەسەر ئاستی پارێزگای هەڵەبجە لە شارۆچکەی بیارە پلەی یەکەم، ساڵی ٢٠٢٤ لە پاڵەوانیەتیی لەسەر ئاستی پارێزگای هەڵەبجە، پلەی دووەمی بەدەستهێناوە.
وەرزشەوانی دێرینە. ساڵی ١٩٦٩ لە شاری هەڵەبجە لەدایکبووە. دەرچووی پەیمانگای مەڵبەندی مامۆستایانە لە سلێمانی. لە ئێستادا سەرپەرشتیاری پەروەردەیی وەرزشە لە یەکەی سەرپەرشتیکردنی بنەڕەتی لە هەڵەبجە. یاری تۆپیپێ، تۆپی بالە، تۆپی باسکەی کردووە. سەرەتای دەستپێکردنی ژیانی وەرزشی بۆ گەڕەک و قوتابخانەکان دەگەڕێتەوە. لەم تیپە وەرزشییانەدا یاریکردووە: (بروسکە، کوردستان، تیپی هەڵبژاردەی باسکەی هەڵەبجە). لە ئۆردوگا سنغووری کولیایی یاری تۆپیپێ و تۆپی بالەی کردووە. لە دەستەی دامەزرێنەرانی یانەی وەرزشی هەڵەبجەیە و چەندین ساڵ وەک ئەندامی دەستەی کارگێڕی لە یانەکەدا خزمەتیکردووە. بەشداری لە خولی داوەری پلە دوو بۆ یاریی باسکە و پلە دوو بۆ یاریی تۆپیپێ و پلە دوو بۆ یاریی تۆپی بالە کردووە. لە دامەزرێنەران و سەرپەرشتیاری گشتیی قوتابخانەی تۆپیپێی ئاسۆیە لە هەڵەبجە.
ناوی (سامی کەریم ئەحمەد). ساڵی ١٩٩٣ لە قەزای شارەزوور لەدایکبووە. قۆناغی سەرەتایی لە قەزای شارەزوور و ناوەندی لە هەڵەبجه تەواوکردووە. لە ساڵی ٢٠٠٦ەوە دەستیکردووە بە وەرزشی هونەرە بەرگرییەکان (کۆنفۆ و کیک بۆکسێن). له ساڵەکانی ٢٠١٢ بۆ ٢٠١٦ لەسەر یەک پاڵەوانی کوردستان بووە. له پاڵەوانێتیی عێراق و وڵاتانی عەرەب لە ساڵی ٢٠٢١ لە شاری (دهۆک) پلەی یەکەمی بەدەستهێناوە. بۆ دوو ساڵ لەسەریەک و ساڵەکانی ٢٠٢١ و ٢٠٢٢ پاڵەوانی (عێراق) بووە. ساڵی ٢٠١٩ لە وڵاتی یۆنان، لەسەر ئاستی ٣٦ وڵات پلەی یەکەمی بەدەستهێناوە. ساڵی ٢٠١٦ و ٢٠١٧ باشترین یاریزانی هەڵەبجه و کوردستان بووە لە کیک بۆکسێن، بە باشترین ڕاهێنەری عێراقی ساڵی ٢٠٢٢ و ٢٠٢٣ دەستنیشانکراوە. لە ئێستادا ڕاهێنەی هەڵبژاردەی کوردستانە.
وەرزشەوانی دێرینە. ساڵى ١٩٦٦ لە هەڵەبجە لەدایکبووە. دەرچووى پەیمانگاى تەندروستیى باڵایە لە سلێمانى. لە دامەزرێنەرانی تیپی وەرزشی شنروێیە. لە ئێستادا لە وڵاتى ئەڵمانیا دەژی و پیشەى کارمەندى تەندروستییە. لە (تیپى وەرزشى شنروێ) لە هەڵەبجە یاریکردووە.
ساڵی ١٩٨٧ لە شاری هەڵەبجە لەدایکبووە. لە ژیانی وەرزشیدا لە نێوان ساڵانی ٢٠٠٣ بۆ ٢٠١٥ یاریزانی شنروێ بووە. لە خولەکانی شارەزوور و هەڵەبجە بۆ تیپە یەکەمەکان و تیپە میللییەکان بەشداربووە و پلەی یەکەمیان بەدەستهێناوە. ٢٠٠٦ بۆ ٢٠١٥ ڕاهێنەری تیپی لاوانی شنروێ بووە و ٢٠١٥ بۆ ٢٠١٨ سەرۆکی لیژنەی تیپە میللییەکانی هەڵەبجە و ٢٠١٨ بۆ ٢٠١٩ سەرۆکی لیژنەی باڵای تیپەمیللییەکانی هەڵەبجە بووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و فەرمانبەرە لە هەڵەبجە.
وەرزشەوانی دێرینە. ناوی (سەردەشت کەمال مەحموود ئەحمەد) ساڵى ١٩٧٩ لە شاری هەڵەبجە لەدایکبووە. تا پۆلى شەشەمى سەرەتایى خوێندووە. لە ئێستادا خانەنشینە. لە تیپی وەرزشی (حەمرین و شنروێ) لە هەڵەبجە یاریکردووە. ڕاهێنەری ئەم تیپە میللى و یانە وەرزشییانە بووە ( حەمرین، بامۆک، تیپى وەرزشى بەختیارى، نەورۆز، شنروێ، وڵات)، هەروەها بۆ (یانەى وەرزشی خورماڵ، لاوانى یانەى وەرزشى سیروان، لاوانى یانەى وەرزشی هەڵەبجە، یانەى وەرزشى هەڵەبجە) ڕاهێنەری کردووە.
ساڵی ١٩٨٠ لە شاری هەڵەبجە لەدایکبووە. تا قۆناغی سەرەتایی خوێندووە. لە ژیانی وەرزشییدا، یاری بۆ شنروێ و یانەی وەرزشی: هەڵەبجە و یانەی کەمال سەلیم، کردووە. لەگەڵ شنروێ پلەی یەکەم و پلەی دووەمیان بە دەستهێناوە. له ئێستادا لە وڵاتی بەریتانیا دەژی.
خەڵکى گوندى (تەپى سەفاى سەروو)ە. ساڵى ١٩٩٦ لەدایکبووە. ماوەى زیاتر لە ١٠ ساڵە لە بوارى یاریی لەشجوانى و هەڵگرتنى قورساییدا یاریدەکات. لە ئێستادا لە هۆڵى (شەهرام) لە شارۆچکەی (خورماڵ) بەردەوامە لە یاریکردن و ڕاهێنانەکانى. بەشدارى نزیکەى ١٠ پاڵەوانیەتى لە ناوەوە و دەرەوەى هەرێم کردووە. لەسەر ئاستى عێراق بەشدارى پاڵەوانیەتى کردووە و پلەى دوووەمى بەدەستهێناوە. لەسەر ئاستى هەرێم لە سێ پاڵەوانیەتیدا بەشداربووە، توانیویەتى پلەى یەکەم بەدەستبهێنێت، کە لە ساڵەکانى ٢٠٢٠ و ٢٠٢٢و ٢٠٢٣، لە شارەکانى سلێمانى و هەولێر و دەربەندیخان ئەنجامدراوە.
وەرزشەوانی دێرین و بەڕێوەبەری مەڵبەندی لاوانی هەڵەبجەیە. ساڵی ١٩٦٩ لە هەڵەبجە لەدایکبووە. بەشی پەیمانگای مەڵبەندی مامۆستایانی تەواوکردووە، لە ئێستادا پیشەی (کاسب)ـە. لەم تیپە وەرزشیانەدا یاری تۆپیپێی ئەنجامداوە: نەورۆز، سیروان، مەڵبەندی لاوانی هەڵەبجە، کوردستان. لەکاتی ئاوارەیی ساڵی ١٩٨٧ لە ئۆردوگای (نزارە) سەر بە سەلاسی (باوەجانی - جوانڕۆ)، یاری تۆپیپێی لە ئۆردوگا ئەنجامداوە.
وەرزشەوانی دێرینە. ناوی (سەروەت حەمەکەریم حەسەن)ـە. ساڵى ١٩٥٣ لە شاری هەڵەبجە لەدایکبووە. پەیمانگاى پزیشکى ڤێتەرنەرى لە بەغداد تەواوکردووە. فەرمانبەر بووە بە ناونیشانى تێبینەر. لە سەرەتاى هەشتاکانی سەدەی ڕابردوو بۆ ماوەی دوو ساڵ بەڕێوەبەرى مەڵبەندى ڕۆشنبیرى و لاوانى هەڵەبجە بووە لە هەڵەبجە و لەم مەڵبەندەدا یارییەکانى: (تۆپیپێ، تۆپى بالە، یارى تۆپى دەست، یارى تۆپى سەرمێز و شانۆگەرى) کردووە.
وەرزشەوانی دێرینە. ساڵی ١٩٦٥ لە گوندی کەوتە لە ناوچەی نەوڕۆڵی لە هەڵەبجە لەدایکبووە، بەکالۆریۆس، بەشی فیزیای لە زانکۆی بەغداد تەواوکردووە. بە یەکێک لە یاریزانە بەتوانا و ئاستبەرزەکانی شار دادەنرێت، ئەو تیپانەی، کە یاریی بۆ کردوون ئەمانەن: تیپی قوتابخانەی گوندە، نەورۆڵی، ناوەندی شارەزوور، بۆکان، باڵامبۆ، شنروێ، تیپی کۆلێژی پەروەردەی زانکۆی بەغداد، تیپی وەرزشی سەریاس، شەهرەکی کامیاران. لە ئێستادا مامۆستایە. لە هەڵەبجە خزمەتدەکات.
یاریزانی کاراتییە. ناوی (سەلار زینەدین محەممەد حسێن)ـی. ساڵی ٢٠٠٧ لە شاری هەڵەبجە لەدایکبووە. ساڵی ٢٠١٧ بەشداری پاڵەوانیەتیی یانەکانی کوردستانی کردووە و پلەی سێیەمی بەدەستهێناوە. ساڵی ٢٠١٩ تاقیکردنەوەی پشتوێنی ڕەشی ئەنجامداوە و پشتوێنی دان یەکی وەرگرتووە و هەمان ساڵ لە پاڵەوانیەتی ئۆپنی مام جەلالدا پلەی یەکەمی دەستهێناوە و مەدالیای گۆڵدی وەرگرتووە. ساڵی ٢٠٢٠ بەشداری پاڵەوانیەتیی نێودەوڵەتیی ئێرانی لە تاران کردووە و پلەی دووەمی کۆمێتە و سێیەمی کاتای بەدەستهێناوە. ساڵی ٢٠٢٢ تاقیکردنەوەی پشتوێنی ڕەشی کردووە و ڕەشی دان دووی وەرگرتووە. ٢٠٢٣ بەشداری پاڵەوانیەتیی ماستەرکەپی ئێرانی کردووە و پلەی سێیەمی لە کۆمێتە وەرگرتووە و هەمان ساڵ لە مازیندەران بەشداری پاڵەوانیەتی jska کردووە و پلەی یەکەمی بەدەستهێناوە و مەدالیای گۆڵدی وەرگرتووە. کۆتا بەشداری لە پاڵەوانیەتیی هەڵبژاردەی عێراق بووە و لە مانگی ٤ی ٢٠٢٤ لە کێشی ٥٣ کگم بۆ تەمەنی ١٦-١٧ ساڵ و پلەی یەکەمی بەدەستهێناوە و چووەتە ڕیزی یاریزانانی هەڵبژاردەی عێراقەوە. لە ئێستادا قوتابی قۆناغی یازدەیە و لە شاری هەڵەبجە نیشتەجێیە.
وەرزشەوانی دێرینە. ساڵی ١٩٦٣ لە هەڵەبجە لەدایکبووە. ئامادەیی بازرگانی تەواوکردووە، بە یەکێک لە یاریزانە بەتواناکانی شار لە سەردەمی خۆیدا دادەنرێت. لە تیپە میللییە وەرزشیەکانی (بێکەس، سیروان، کوردستان، مەڵبەندی لاوانی هەڵەبجە، هەڵبژاردەی هەڵەبجە، هەڵبژاردەی تازە پێگەیشتووانی هەڵەبجە، هەروەها لە تیپی کەمال سەلیمی سلێمانی) یارییکردووە. لە ئۆردوگای سەریاس لە ئاوارە و لە تیپی تەربیەت بەدەنیی پاوە یاریکردووە، لە ئێستادا فەرمانبەرە لە بەڕێوبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەڵەبجە.
وەرزشەوانی دێرینە. ساڵی ١٩٦٥ لە گوندی بیاوێڵەی نزیک هەڵەبجە لەدایکبووە. بەشی کارەبای ئامادەیی پیشەسازیی هەڵەبجەی تەواوکردووە، لە ئێستادا فەرمانبەرە لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەڵەبجە. لە یاریی تۆپیپێ و یاریی گۆڕەپان و مەیداندا، یەکێکە لە یاریزانە بەتوانا و دیارەکانی بیاوێڵە و هەڵەبجە. لەم تیپە میللی و یانە وەرزشییانەدا یاریکردووە: بیاوێڵە، یانەی وەرزشی پەیام، یانەی پۆلیسی سلێمانی، تیپی ئۆردوگای سەنغوری کولیایی، چەند تیپێکی گوندەکانی شارەزوور، یاریکردووە. لەگەڵ هەندێکیاندا بە شێوەی خواستن بووە.
ناوی (سەلمان حسەێن فایەق)ـە. ساڵی ١٩٨٢ له گوندی (تەپەزێڕینە)ی سەر بە شارۆچکەی (خورماڵ) لەدایکبووە. قۆناغی سەرەتایی تەواوکردووە. ساڵی ١٩٩٦ بۆ یەکەمجار لە بنکەی (هیوای سیروان) یاریکردووه. پاشان لە یانەی وەرزشی (پەیام) بۆ ماوەى چەند ساڵێک بەردەوامبووە. ساڵی ٢٠٠٤ بۆ ٢٠٠٧ یاریزانی سەرەکیی یانەی (سیروانی شارەزوور) بووە، کە ئەو کات یەکێک بوون لە یانە نایابەکانی کوردستان. بۆ تیپە میللییەکانی: زانکۆی سیروان و کوردستانی خورماڵ یاریکردووە. ساڵی ٢٠٢٣ کراوە بە سەرۆکی تیپە میللییەکانى خورماڵ و یاریزانی دێرینەکانی یانەی وەرزشی پەیامی هەڵەبجەیە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی سێ منداڵە.
یاریزانی فڕین (پەرەگلایدەر)ە. ساڵی ١٩٨٤ لە هەڵەبجە لەدایکبووە. دەرچووی بەشی فیزیاییە لە کۆلیژی پەروەردەی زانکۆی سەڵاحەدین. ساڵی ٢٠١٦ وەک یاریزان لە یانەی ئاسمانی هەڵەبجە دەستی بە یاریکردووە. ساڵی ٢٠١٧ و ٢٠١٩ بەشداری دوو نماییشی نێودەوڵەتی کردووە. ساڵی ٢٠٢١ لە پاڵەوانیەتیی نێودەوڵەتیدا بە بەشداری چەندین وڵات لەوانە: تورکیا، کەنەدا، سوید، لوبنان، سعودیە، ئێران و ئاستێکی بەرزی پیشانداوە. لەلایەن فدراسیۆنی جیهانیەوە یانەکەیان پەسەندکراوە و چووەتە ڕیزبەندییەوە. وەک هەڵبژاردەی عێراق پێنج ساڵ هەڵبژێرراوە و بەشداری پاڵەوانیەتی کردووە. ساڵی ٢٠٢٢ لە پاڵەوانیەتیی وڵاتە عەرەبیەکاندا بەشداربووە لە کوتانی خاڵدا پلەی شەشەمی بەدەستهێناوە. لە پێشبڕکێی ٢٦ی ٧ی ٢٠٢٤ لە کرماشان لە نێو ١٠٢ فڕۆکەواندا، ١٣هەمین کەس بووە. ژمارە پێوانەییەکانی، لە (پەڕەگلایدەر - کروس کانتری) واتە بڕینی نێوان دووریی دوو شوێندا، تۆمارکردووە. ساڵی ٢٠١٩ یەکەمی فڕین بۆ زۆرترین دووریی لە دووکانەوە بۆ هەڵەبجە (١٢٤کم) ڕێک و (٢١٤کم) زیکزاک. بە ماوەی ٥: ٢٢ کاتژمێر ڕیکۆردی بەرزترین بەرزیی لە عێراق، کە(٦١٨٦م)بووە، بەناویەوە تۆمارە. ساڵی ٢٠٢٤ بەشداری پاڵەوانیەتیی نێودەوڵەتی کردووە، کە ١٣ وڵات بەشداربوون، وەک یەکەم یاریزانی عێراق لە پەڕەگلایدەر بۆ ساڵی ٢٠٢٤ هەڵبژێرراوە و خەڵاتی یەکەمی وەرگرتووە. چەندین بڕوانامە و خەڵاتی جیهانی بەدەستهێناوە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی سێ منداڵە. پیشەی مامۆستایە لە هەڵەبجە.
وەرزشەوانی دێرینە. ناوی (سەلمان محەممەد فەرەج سەعید)ە. ساڵى ١٩٦٦ لە شاری هەڵەبجە لەدایکبووە. لە پەیمانگاى مەڵبەندى مامۆستایانى هەولێر خوێندویەتی. لە ئێستادا پیشەی (کاسب)ـە. لەم تیپە وەرزشییانەدا یاریکردووە: (بروسکە، خەبات). بە شێوەى خواستن بۆ (بێکەس)یش یاریکردووە. لە کاتى ئاوارەیى لە وڵاتى ئێران لە شارى سەقز لە تیپى تۆپیپێى ئۆردوگاى سەقزدا یاریکردووە.
ساڵی ١٩٦٠ لەدایکبووە، دەرچووی پەیمانگای مامۆستایانی هەولێرە. وەک گۆڵپارێز لەم تیپانەدا یاریکردووە: کاوە، هیوا، گۆڵپارێزی هەڵبژاردەی هەڵەبجە، نەورۆز و هەڵبژاردەی پەیمانگای مامۆستایانی هەولێر یاریکردووە.
پاڵەوانی نێودەوڵەتی و ڕاهێنەرە. بە (سەلاح هەورامی) ناوسراوە. ساڵی ١٩٨٠ لەدایکبووە. خەڵکی گوندی (هانەیدن)ی سەر بە سنوری شارۆچکەی (بیارە)یە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی سێ منداڵە. قۆناغی سەرەتایی و ناوەندی لە موسڵ تەواوکردووە. ساڵی ١٩٩٤ دەستیکردووە بەیاریی لەشجوانی. خاوەنی چەندین نازناو و بڕوانامەی نێودەوڵەتییە. لەشاری کەرکوک بەشداری لە پاڵەوانیەتیدا کردووە و پلەی یەکەمی بەدەستهێناوە، لە شاری بەغدادیش بەشداری پاڵەوانیەتی کردووە و پلەی دووەمی بەدەستهێناوە. ساڵی ١٩٩٧ بەشداری پاڵەوانیەتییەکی کردووە لەسەرئاستی عێراق، پلەی یەکەمی بەدەستهێناوە. بڕوانامەی نێودەوڵەتی هەیە لە بواری ڕاهێنانی لەشجوانی، هەروەها بڕوانامەی نیودەوڵەتی هەیە لە دادوەری. نوێنەری (ئتیحادی عێراقە) لە هەرێمی کوردستان. لەسەر ئاستی هەرێم و عێراق دەیان خەڵات و ڕێزلێنانی پێبەخشراوە. ماوەی زیاتر لە چوار ساڵە ڕاهێنەری هەڵبژاردەی لەشجوانییە لە یانەی سلێمانی.
یاریزانی (ئەکادیمای کاراتیی خورماڵ)ـە. ساڵی ٢٠٠٤ لەدایکبووە. دەرچووی پۆلی نۆی بنەڕەتییە. لە ساڵی ٢٠١٧ەوە دەستیکردووە بە یاریی کاراتی و خاوەنی پشتوێنی ڕەشی دان دووە. بەشداری چەندین پاڵەوانیەتی کردووە، لەوانە: ساڵی ٢٠١٧ لەسەر ئاستی عێراق لە شاری هەولێر پلەی دووەم. ساڵی ٢٠١٨ لە پاڵەوانیەتیی کوردستان لە قەزای سەیدسادق پلەی یەکەم. ساڵی ٢٠١٨ لە پاڵەوانیەتیی ئێران زەمین پلەی یەکەم. ساڵی ٢٠١٩ لە پاڵەوانیەتیی جامی پایتەخت لە وڵاتی ئێران پلەی دووەم. لە ساڵی ٢٠٢٠ لە پاڵەوانیەتیی یانەکانی هەڵەبجە و دەوروبەری پلەی یەکەم. ساڵی ٢٠٢٢ لە پاڵەوانیەتیی یانەکانی باکوری عێراق لە شاری کەرکوک پلەی سێیەم.