شاهۆ حەمەڕەشید فەتاح
دواین نوێکردنەوە: 2026-04-08
وەرزشەوانێکی دێرینە. ناوی (شاهۆ حەمەڕەشید فەتاح سەعید)ە. ساڵی ١٩٧٣ لە گوندی (هانەژاڵە)ی ناوچەی نەورۆڵی لەدایکبووە. پەیمانگای مەڵبەندی مامۆستایانی لە هەڵەبجە تەواوکردووە. لە ئێستادا مامۆستایە لە شارۆچکەی سیروان. لەم تیپە وەرزشیانەدا یاریکردووە: (تیپی کۆمەڵگای نەسر، کوردستانی سیروان، سەربەست و سەفین و زانکۆ لە هەڵەبجەی تازە، دێرینەکانی نەورۆز لە شارۆچکەی سیروان، تیپی تۆپیپێی وەرزشی هانەژاڵە، تیپی تۆپیپێی ئۆردوگای سنغووری کولیایی، تیپی هەڵبژاردەی تۆپیپێ ئۆردوگای سەقز).
سەرچاوەکان:
- هەڵەبجە و بواری وەرزش، شوان ئەفراسیاب عەلی، (بەرهەمی بڵاونەکراوە)، ٢٠٢٢.
- گفتوگۆی ئامادەکار لەگەڵ (شاهۆ حەمەڕەشید فەتاح)، لە ٤ی ٤ی ٢٠٢٣.
ئامادەکردنی: شوان ئەفراسیاب عەلی