بەرگی حەوتەم
کەسەکان بەپێی پیشە
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
ئاوڕدانەوە لە ژیان و بەرهەمی پیشەوەران، هونەرمەندان، نووسەران و کەسانی دیکە کە خزمەتیان بە کۆمەڵگا کردووە.
بەرگی حەوتەم
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
ئاوڕدانەوە لە ژیان و بەرهەمی پیشەوەران، هونەرمەندان، نووسەران و کەسانی دیکە کە خزمەتیان بە کۆمەڵگا کردووە.
ڕاهێنەری وەرزشی کاراتییە. ساڵی ١٩٧١ لە گوندی (گوڵپ)ی ناوچەی هەورامان لەدایکبووە. قۆناغی سەرەتایی لە شارۆچکەی خورماڵ تەواوکردووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی سێ منداڵە. ساڵی ١٩٨٦ دەستیکردووە بە یاریکردن. ساڵی ١٩٩٤ بڕوانامەی ڕاهێنەری وەرگرتووە. لە بواری (هونەری بەرگریی کۆنفۆ، هونەری بەرگریی شاوڵین، هونەری بەرگریی هوشو، هونەری بەرگریی کیک بۆکسیێن، جولاستیک)دا یاریکردووە. لەسەر ئاستی دەرەوە و ناوەوەی هەرێم بەشداری چەندین پاڵەوانیەتی کردووە. لە بواری هونەری بەرگری دوو بڕوانامەی نێودەوڵەتی بەدەستهێناوە. لە ئێستادا سەرپەرشتیاری دوو هۆڵی کیک بۆکسینە لە (خورماڵ و بیارە). زیاتر لە ٤٠ فێرخواز بڕوانامەی ڕاهێنەریان لەلای ناوبراو بەدەستهێناوە.
وەرزشەوانێکی دێرینە. ناوی (شێرکۆ سلێمان ئەحمەد محەممەد)ە. بە (شێرکۆی سلێمان بەگ) ناسراوە. ساڵی ١٩٦٣ لە شاری هەڵەبجە لەدایکبووە. پەیمانگای تەکنەلۆژیی لە موسڵ تەواوکردووە. لە ئێستادا پیشەی (کاسب)ـە. لەم تیپە میللییە وەرزشییانەدا یاریکردووە: (کاوە، هیوا، هەڵبژاردەی تۆپیپێی هەڵەبجە). لە سلێمانی لە (تیپی میللیی وەرزشی بابان، هەڵبژاردەی تازەپێگەیشتووانی سلێمانی، یانەی وەرزشی سلێمانی، هەڵبژادەی تۆپیپێی سلێمانی، یانەی وەرزشی کرێکارانی سلێمانی و تیپی ورزشی مەولەوی سلێمانی) ساڵی ١٩٨٥ - ١٩٨٦ لە ئێران لە ئۆردوگای کەرەج لە تیپی تۆپیپێی ئۆردوگا لە تاران لە یانەی کەیهانی وەرزشی و لە وڵاتانی سوریا، سوید و یۆنان یاری تۆپیپێی کردووە.
وەرزەشەوانێکی دێرینە. ساڵی ١٩٧٢ لە بەغداد لەدایکبووە. ئامادەیی پیشەسازی تەواوکردووە. وەرزشەوانی یاری تۆپیپێ و گۆڕەپان و مەیدان بووە. لەم تیپە وەرزشییانەدا یاریکردووە: تیپی تۆپیپێ ئامادەیی پیشەسازیی سلێمانی، شنروێ، تیپی هەڵبژاردەی تۆپیپێی هەڵەبجە، تیشکۆ و تیپی وەرزی چوارباخ لە سلێمانی و لە یانەی وەرزشی ئاشتی یاریکردووە. گرنگی داوە بە یاری ماراسۆن و گۆڕەپان و مەیدان بۆ ڕاکردنی ١٥٠٠ مەتر. ساڵی ٢٠٢٠ لە وڵاتی ئەڵمانیا کۆچیدواییکردووە.
وەرزشەوانێکی دێرینە. ساڵی ١٩٧٤ لە هەڵەبجە لەدایکبووە. تا قۆناغی ئامادەیی لە هەڵەبجە خوێندووە. لە ئێستادا پیشەی (کاسب)ـە. وەرزشەوانی تۆپیپێیە. لەم تیپە میللیە وەرزشییانە یاریکردووە: لاوانی کوردستان، هێمن، کوردستان. لە یانەی وەرزشی هەڵەبجە و یانەی وەرزشی ئەزمەڕ لە سلێمانی یاریکردووە.
وەرزشەوانێکی دێرینە. ساڵى ١٩٧٦ لە گوندى (چنار) لەدایکبووە. دەرچووى بەشى کۆمەڵایەتیى پەیمانگاى مەڵبەندى مامۆستایانى هەڵەبجەیە. لە ئێستادا مامۆستایە لە هەڵەبجە. لە ئۆردوگاى شەهرەکى کامیاران سەر بەپارێزگاى سنە لە تیپى وەرزشی تۆپیپێى لاوانى ئۆردوگا و تیپى وەرزشیى هیجرەت یاریکردووە. لە پاش گەڕانەوەى بۆ هەرێمى کوردستان، ساڵى ١٩٩٣ لەم تیپە وەرزشییانەدا لە هەڵەبجە یاریکردووە: (بەڵێن، ڕاستى، بڕیار، دێرینەکانى ڕاستى، دێرینەکانى بەڵێن، پەیام).
وەرزشەوانێکی دێرینە. ناوی (عەبدولباست عەبدولمەجید حەمەحسەین)ـە. ساڵی ١٩٦٣ لە (تەوێڵە) لەدایکبووە. ئامادەیی پیشەسازی لە سلێمانی تەواوکردووە. لە ئێستادا فەرمانبەری کارەبایە. هۆگری یاری کاراتی بووە و پەرەی بە تواناکانی داوە. چەندین یاریزانی فێری یاری (وشوکوان)، (تایکواندۆ)، (وشووشاوڵین) کردووە. لە یاریی کاراتی و کۆنگفۆ وەک یاریزان و ڕاهێنەر خزمەتی چەند یانەیەکی وەرزشی کردووە، لەوانە: (یانەی وەرزشی سلێمانی، یانەی وەرزشی چوارباخ، یانەی وەرزشی کرێکاران). بەشداری چەند پاڵەوانێتییەکی لە سلێمانی، هەولێر، بەغداد، دهۆک کردووە و سێ جار دووەمی عێراق و جارێکیش پلەی یەکەم و دوو جار پلەی سێهەمی بەدەستهێناوە.
وەرزشەوانە، ساڵی ١٩٨١ لە شاری هەڵەبجە لەدایکبووە. بەشی کۆمەڵایەتی پەیمانگای مەڵبەندی مامۆستایانی هەڵەبجەی تەواوکردووە و مامۆستایە. پیشەی مامۆستایە ، خێزاندارە، لە هێڵی بەرگری یاری بۆ تیپە وەرزشییەکانی گوڵان و ڕێبەر لە هەڵەبجە و هەڵبژاردەی تۆپیپێی پەروەردەی سلێمانی کردووە. لە یانەکانی هەڵەبجە، پەیام، ئاشتی شارەزور، یاریکردووە. خێزاندارە و مامۆستایە، لە هەڵەبجە نیشتەجێیە.
وەرزشەوانێکی دێرینە. ناوی (عەبدوڕەحمان محەممەد شەریف مەحموود) و بە (عەبدوڕەحمان محەممەد شەریف هەلاج) ناسراوە. ساڵی ١٩٤٢ لە هەڵەبجە لەدایکبووە. دەرچووی قۆناغی ئامادەییە. لە ئێستادا فەرمانبەری خانەنشینە. بەڕێوەبەری کارگەی پاککردنی تووتن بووە لە هەڵەبجە. لە تیپی وەرزشی ئازادیی هەڵەبجە یاریدەکات وەک هێرشبەر ساڵی ١٩٥٨.
وەرزشەوانێکی دێرینە. ساڵی ١٩٧١ لە گوندی (پریسی سەروو) لەدایکبووە. دەرچووی پەیمانگای تەکنیکییە لە سلێمانی. لەم تیپە وەرزشییانەدا یاریکردووە: (سیروان لە سلێمانی، لە ئۆردوگای وەرمەهەنگ لە شاری کامێران لە تیپی وەرزشی کاروان، لە یانەی وەرزشی سیروانی سلێمانی، هەڵبژادەی پەیمانگای تەکنیکی سلێمانی، ئاشتی لە سلێمانی، شەهیدانی هەڵەبجە، یانەی وەرزشی پەیام) و ڕاهێنەری تیپی وەرزشی پریس بووە لە هەڵەبجەی تازە.
وەرزشەوانێکی دێرینە. ناوی (عەبدوڵا سلێمان ئەحمەد محەممەد)ـە. بە (عەبدوڵای سلێمان بەگ) ناسراوە. ساڵی ١٩٥٦ لە شاری هەڵەبجە لەدایکبووە. تا پۆلی سێهەمی لە ناوەندی شارەزوو لە هەڵەبجە خوێندووە. لە ئێستادا خانەنشینە. ژیانی وەرزشی لە گەڕەک و قوتابخانەوە بە یاری تۆپیپێ و تۆپی باسکە دەستپێکردووە. لەم تیپە وەرزشییانهدا یاریی تۆپیپێی کردووه: (هیوا، یەکگرتووی پیرمحەممەد)، هەروەها لە تیپی باسکەی هەڵەبجە، لە ئۆردوگای سەریاس و ئۆردوگای ئەنزڵ لە تیپی تۆپیپێی ئۆردوگا یاریکردووە.
وەرزشەوانێکی دێرینە. ساڵی ١٩٧٦ لە گوندی (هانەیدن) لەدایکبووە. تا پۆلی شەشەمی سەرەتای خوێندووە. خولیای یارییەکانی ئاسن و جوانیی لەش بووە. لەم خول و پاڵەوانێتییانەدا بەشداریکردووە: (پاڵەوانێتیی کوردستان لە سلێمانی لە یانەی سیروان ساڵی ١٩٩٤ پلەی چوارەمی بەدەستهێناوە. پاڵەوانێتیی کوردستان لە شاری ڕانیە ساڵی ١٩٩٦ پلەی سێیەمی بەدەستهێناوه، پاڵەوانێتیی کوردستان لە سلێمانی ساڵی ١٩٩٦ پلەی یەکەمی بەدەستهێناوه. پاڵەوانێتیی شیمال لە شاری موسڵ ساڵی ١٩٩٨ پلەی سێیەمی بەدەستهێناوە، پاڵەوانێتیی پێشکەوتووانی عێراق ساڵی ١٩٩٨ لە شاری بەغداد، پلەی سێهەمی بەدەستهێناوه). وەک ڕاهێنەر بۆ یاریی لەشجوانی، چەندین وەرزشدۆستی بەم یارییە پێگەیاندووە و مەشق و ڕاهێنانی پێکردوون.
وەرزشەوانێکی دێرینە. بە (عەبەی ئەمنە) ناسراوە. ساڵی ١٩٤٨ لە شاری هەڵەبجە لەدایکبووە. یاریزانی تیپی وەرزشی ئاکۆ بووە لە هەڵەبجە. ساڵی ١٩٩٨ کۆچیدواییکردووە.
وەرزشەوانێکی دێرینە. ساڵی ١٩٥٧ لە گوندی (عەبابەیلێ) لە هەڵەبجە لەدایکبووە. قۆناغی ئامادەیی تەواوکردووە، لە ئێستادا فەرمانبەری خانەنشینە، یاریزانێکی دیاری شار و سەرۆکی تیپی وەرزشی نەورۆزی هەڵەبجە بووە، هەر خۆشی دامەزرێنەری تیپەکە بووە.
وەرزشەوانێکی دێرینە. ساڵى ١٩٧٦ لە شارۆچکەى (سیروان) لەدایکبووە. تا پۆلى سێیەمى ناوەندى خوێندووە. لە ئێستادا فەرمانبەرە لە بەشى چاککردنى کارەباى سیروان. لەم تیپە میللی و یانە وەرزشییانەدا یاریکردووە: (کوردستان "هەڵەبجەى تازە"، هەڵەبجەى تازە، کوردستانى سیروان، تیپى وەرزشیى پەیام، یانەى وەرزشى هەڵەبجەى شەهید یانەى وەرزشی پێنجوێن، گوڵان، بنکەى وەرزشى سیروان، یانەى وەرزشی سیروان، هەسەنئاوا، دێرینەکانى نەورۆز لە سیروان).
وەرزشەوانێکی دێرینە. ناوی (عەدنان عەبدولکەریم ئەحمەد جەلال)ـە. ساڵی ١٩٧٠ لە گوندی (بەڵخە) لەدایکبووە. تا پۆلی سێهەمی ناوەندی لە هەڵەبجە خوێندووە. لە ئێستادا پۆلیسی پاسەوانە لە هەڵەبجە. چووەتە هەڵەبجە و لەم تیپە وەرزشییانەدا یاریکردووە: (یەکگرتوو، دڵسۆزی، بێسارانی). لە شاری سلێمانی تیپی وەرزشی دڵسۆزی دروستکردووە و لە تیپی وەرزشی کۆساران لە سلێمانی یاریکردووە.
وەرزشەوانێکی دێرینە. ناوی (عەزیز حەمەئەمین جەلال یوسف)ـە. ساڵی ١٩٧٣ لە گوندی (بەڵخە) لەدایکبووە. تا پۆلی سێهەمی ناوەندی لە سلێمانی خوێندووە. لە ئێستادا پیشەی (کاسب)ـە. لە هەڵەبجە لەم تیپە وەرزشییانەدا یاریکردووە: (دڵسۆزی، مەڵبەندی لاوانی هەڵەبجە، شنروێ، ڕێناسین). لە سلێمانیش لەم تیپە وەرزشییانەدا یاریکردووە: (سەیوان، تیی وەرزشی ئاوارە، بڵند، شەپۆل، هەروەها لە یانەی وەرزشی پێشمەرگەی سلێمانی).
وەرزشەوانێکی دێرینە. ساڵی ١٩٥١ لە هەڵەبجە لەدایکبووە. تا قۆناغی ناوەندی خوێندووە. لە ئێستادا خانەنشینە. یاریزانی گۆڵپارێزە. ژیانی وەرزشی لە کوچە و گەڕەک و قوتابخانەکانەوە دەستپێکردووە، پاشان بووەتە گۆڵپارێزی تیپی وەرزشی هیوای هەڵەبجە.
وەرزشەوانێکی دێرینە. ساڵی ١٩٦٣ لە هەڵەبجە لەدایکبووە. دەرچووی کۆلێژی کشتوکاڵی سلێمانییە. وەرزشەوانی تۆپیپێ و تۆپی بالە و تۆپی سەرمێزە. لەم تیپە وەرزشییانەدا یاریکردووە: هەڵۆ، هیوا. ١٦ی ٣ی ١٩٨٨ لە کارەساتی بۆمبارانکردنی هەڵەبجەدا شەهید بووە.
یاریزان، ڕاهێنەرە. ناوی(عەلی سەعید ئەحمەد)ە. بە (عەلی مامە سەعا) ناسراوە. ساڵی ١٩٥٤ لە هەڵەبجە لەدایکبووە، تاوەکو قۆناغی ناوەندی خوێندووە، یەکێکە لە کەسایەتییە بەخزمەتەکانی وەرزشی شار، ساڵی ١٩٧٠ تیپی وەرزشی (ناتیق) و ساڵی ١٩٧٣ تیپی وەرزشی (کاوە)ی لەگەڵ چەند یاریزانێکی تردا دروستکردووە. لە یارییە وەرزشییەکانی تۆپیپێ، تۆپی بالە و گۆڕەپان و مەیداندا، بەشداری چالاکانەی هەبووە و ماوەی چەند ساڵێک سەرۆکی یانەی وەرزشی هەڵەبجە بووە. یەکێک بووە لە یاریزانە دیارەکانی تیپی وەرزشی کوردستانی هەڵەبجە و لە ئێستاشدا وەک دەستەی کارگێڕی ئەم تیپە کاردەکات.
وەرزشەوانێکی دێرینە. ساڵی ١٩٧٠ لە گوندی (هانەیدن)ى سەر بە شارۆچکەی (بیارە) لەدایکبووە. ئامادەیی پیشەسازى لە هەڵەبجە تەواوکردووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنى شەش منداڵە. لە سەرەتاى ساڵى ١٩٨٠ەوە یاری تۆپیپێی کرووە. تیپی (کۆچەر)ی دامەزراندووە. لەگەڵ تیپى (جیهاد) ساڵى ١٩٩٦ لە خولێکى تۆپیپێدا لە شارۆچکەی (سیروان) یەکەم بووە. لەگەڵ تیپى (کۆچەر) ساڵى ١٩٩٨ لە یاریگاى (خورماڵ) پلەى یەکەمی بەدەستهێناوە. ساڵی ١٩٩٨ تیپی (جیهاد) و ساڵی ٢٠٠٣ تیپی (هەڵکەوت)ی دامەزراندووە. چەندین دەستکەوتى تاکەکەسى و بە کۆمەڵ و لە چەندین خولى تۆپیپێدا نازناوی بەدەستهێناوە و خەڵاتى پێبەخشراوه.