محەمەد باباڕەسوڵ ئەحمەد
دواین نوێکردنەوە: 2026-04-09
ئیمام و خەتیب، ناسراوە بە مەلا محەمەدى باباڕەسوڵ، لە ساڵى ١٩٤٢ لە گوندى عەبابەیلێ لە هەڵەبجە لەدایکبووە، کوڕى (مەلا بابا ڕەسوڵ)ى عەبابەیلییە مەلا و کەسایەتێکى دیارى سنورەکە بووە. ناوبراو هاوسەر گیرى کردوە و خاوەنى ٣منداڵە، بە منداڵى دەستیداوەتە خوێندنى ئیسلامى و لە مزگەوتى عەبابەیلێ لاى باوکى خوێندویەتى. زیاتر لە ٣٥ ساڵ وەک ئیمام و خەتیب بەردەوامبووە، هەندێک لەو شوێنانە: (مزگەوتى گوندى عەبابەیلێ، مزگەوتى گوندى شێخ تەویل، ئیمامى زامن و ئاوەکەڵى، مزگەوتى عوسمانى کوڕى عەفان لە هەڵەبجە). ناوبراو لە ئیستادا خانەنشینە.
سەرچاوەکان:
- چاوپێکەوتنى ئامادەکار لەگەڵ ناوبراو(محەمەد باباڕەسوڵ)،لە ٢١ى١ى٢٠٢٥، لـەڕێگەى تەلەفۆن.
- چاوپێکەوتنى ئامادەکار لەگەڵ (ئەحمەد محەمەد باباڕەسوڵ)، لەدایکبوو: ١٩٨٥، بڕوانامە: ئامادەیی، پیشە: کاسب،لە ٢١ى١ى٢٠٢٥.
ئامادەکردنی: سەلام هانەدنی